|
له یادی تیرۆرکردنی پێنج کۆمۆنیستی تێکۆشه‌ردا
بنار مسته‌فا
ڕووداوی 14.7.2000 په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌شه به نێوچه‌وانی
یه‌کێتی نیشتیمانیه‌وه. له‌و ڕۆژه‌دا پێنج کۆمۆنیستی
تێکۆشه‌ر به ده‌ستی تاقمه‌که‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی به
درندانه‌ترین شێوه تیرۆر کران. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دڵیان بۆ
ئازادی و یه‌کسانی لێده‌داو له پێناویدا خه‌باتیان
ده‌کرد. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ی خه‌باتی دنیایه‌کی
باشتریان هه‌ڵبژاردبوو بۆ ڕزگارکردنی بێ به‌شان.
تیرۆرکردنی ئه‌و پێنج کۆمۆنیسته جگه له
کۆنه‌په‌ریستی و ڕیسوای یه‌کێتی نیشتیمانی هیچ په‌یامێکی
دی نادات. له‌م چه‌شنه کارانه هه‌ر له ده‌ستی ئه‌م
جۆره تاقمانه‌ی وه‌ک یه‌کێتی نیشتیمانی دێن، که
بوونه‌ته نۆکه‌رانی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که، مێژوویان
شایه‌ته، فایلی به‌رپرسانیان له ئه‌رشیفی ڕژێمی به‌عسی
فاشستدا بچوکترین به‌ڵگه‌یه. سه‌رکوتکردنی به‌رده‌وامی
که‌سانی ناڕازی بچوکترین نمونه‌یه، ئه‌و کاره
تیرۆریستیانه‌ی به‌رده‌وام به گوێی خه‌ڵکیدا ده‌زه‌نگێ
له لایه‌ن ئه‌م تاقمه‌وه مشتێکه له خه‌رمانێ.
به‌ڕاستی ئه‌م تاقمه بونه‌ته به‌ڵایه‌ک به‌سه‌ر
خه‌ڵکه‌وه.
ئه‌گه‌ر چی یه‌کێتی نیشتیمانی هه‌موو توانای خۆی
خستۆته کار بۆ سه‌رکوتکردنی ئازادیخوازان و
یه‌کسانیخوازان، به‌ڵام به‌ره‌ی ئه‌م هێزه ئازادیخوازه
به هیچ کوشتن و ده‌سه‌ڵاتی کۆنه‌په‌رستانه و هێزه
تیرۆرسته‌کان کۆنتڕۆڵ ناکرێت که هه‌میشه دۆڕاون.
نه‌فره‌ت له ده‌سته‌و تاقمی تیرۆرست!
به‌رزو به‌ڕێز بێت یادی هاوڕێیانی گیان به‌ختکردووی ڕێگای
ئازادی و سۆسیالیزم!
13.7.2005
bnarmustafa@yahoo.co.uk
|