داوای ئه‌ندامێتی
|
بۆ ئازادی و یه‌کسانی و بنیادنانی دنیایه‌کی باشتر به‌ڕیزی ئێمه‌وه په‌یوه‌ست بن وه‌رن ببنه ئه‌ندامی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق
ئه‌ندامێتی له حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراقدا، داوایه‌کی ئازادانه‌یه، هه‌رکه‌سێک که خۆی به کۆمۆنیست ده‌زانێ و له هه‌ر ئاستێک‌دا خۆی به هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئامانجه کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کانی حیزب‌دا ده‌زانێ و ئاماده‌یه له پێناو به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجه دا، له چوارچێوه‌ی یه‌کێک له ڕێکخراوه‌کانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراقدا هه‌ڵسوڕانی ڕێکخراوه‌یی بباته پێشه‌وه ده‌توانێ ببێته ئه‌ندامی حزب. ئه‌و که‌سانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن و ده‌یانه‌وێت داوای ئه‌ندامێتی له حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق بکه‌ن، ده‌توانن له ڕێگای پڕکردنه‌وه‌ی فۆرمی ئه‌ندامێتی تایبه‌ت به ڕێکخراوی ده‌ره‌وه ببنه ئه‌ندام. ئه‌و که‌سانه‌ی له شاره‌کانی عێراق و کوردستان ده‌یانه‌وێت داوای ئه‌ندامێتی له حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق بکه‌ن، ده‌توانن له په‌یوه‌ندیگرتن به باره‌گاکانی حزب و ڕێکخستنه‌کانی شار‌و گه‌ڕه‌که‌کانه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامان و که‌سایه‌تی یه‌کانی حزبدا په‌یوه‌ندی بگرن، بۆ وه‌رگرتنی ڕێنمایی تایبه‌ت و پڕکردنه‌وه‌ی فۆرمی تایبه‌ت به ئه‌ندامێتی له شاره‌کانی ناوخۆی عێراق و کوردستان، ڕێگای بوون به ئه‌ندام بۆ هه‌مووان دابین کراوه. حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق سه‌رجه‌م کرێکاران، ژنان، لاوان و هه‌موو ئه‌و ئینسانانه‌ی که خۆیان به هاوبه‌ش ده‌زانن له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت و ئامانجه‌کانی حزبدا، یانی ئامانجی ئازادی و یه‌کسانی و به‌دیهێنانی دنیایه‌کی باشتر، بانگه‌واز ده‌کات که به ڕیزه‌کانی حزبه‌وه په‌یوه‌ست بن. حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق نوێنه‌ری ئامانجه ئینسانی و ئازادیخوازه‌کانی ئێوه‌یه و وه‌رن به‌م حزبه‌وه په‌یوه‌ست بن. وه‌رن به ڕیزی ئینسانی و سۆسیالیستی و به ڕێگای خه‌بات بۆ ڕزگاری کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری له هه‌ر سته‌م و چه‌وسانه‌وه و نابه‌رابه‌ری یه‌ک، به ڕیزی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراقه‌وه په‌یوه‌ست بن. دۆستان و ئاشنای خۆتان هان بده‌ن تا ببنه ئه‌ندامی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق و به‌مجۆره له ڕیزه‌کانی ئه‌م حزبه‌دا ڕێکخراویان بکه‌ن. به‌هێزکردن و په‌ره‌پێدان به ڕیزه‌کانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق ته‌نها ڕێگای نه‌جاتدانی کۆمه‌ڵگایه
|
||
|
فۆرمی داوای ئه‌ندامێتی له ڕێکخراوی ده‌ره‌وه‌ی وڵات *** به‌رنامه و ئسوولی ڕێکخراوه‌یی ***
|
||