کۆمیته‌ی دیفاع له ئازادی سیاسی و
ئازادی ڕادربڕین له ئه‌ڵمانیا
ڕادیۆ هاوپشتی
که‌مپه‌ینی ئازادی بۆ د. که‌مال -
ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیار
نا بۆ ئیسبدادی ئیسلامی، نا بۆ
ڕاسیزم و ڕاستڕه‌وی!
به دوای
بڵاوبونه‌وه‌ی چه‌ند وێنه‌ی کاریکاتێری محمد، له یه‌کێک له
ڕۆژنامه‌کانی دانیمارک، ئیسلامی سیاسی به مه‌لا و ده‌وڵه‌تان
و تیرۆریستان و فتواده‌رانی‌یه‌وه له ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا
هیستریا گرتنی و که‌وتنه شه‌یپۆرکێشانی هه‌ڕه‌شه‌و
تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه. له به‌رامبه‌ریشدا ڕاسیزم و ڕاستڕه‌وه‌کان
که له پشتیانه‌وه ده‌وڵه‌تانی ڕۆژئاوا ڕاوه‌ستاوه، له
ژێرناوی ئازادی بیروڕاداکه‌وتونه هێرشبردن و ته‌حقیری خه‌ڵکی
په‌نابه‌ر و ڕۆژهه‌ڵاتی.. له نێو ئه‌م که‌ش و هه‌وایه‌دا
ئیسلامی سیاسی له کوردستان له مه‌لای مزگه‌وته‌کانه‌وه تا
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی و
هاوکاتیش له پشتیانه‌وه مه‌لا په‌رله‌مانتاره‌کانی یه‌کێتی و
پارتی، کتێبێکی مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی که چه‌ند مانگ
له‌مه‌وبه‌ر بڵاوبۆته‌وه، به فرسه‌ت وه‌رگرتووه و
که‌وتونه‌ته په‌لاماری سکولاریزم و پێشکه‌وتنخوازی و ئازادی
ڕه‌خنه و قه‌ڵه‌م له کوردستان و له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی
هه‌رچی زیاتر کۆمه‌ڵگا ئیسلامیزه بکه‌ن و ئیسبدادی مه‌لا و
شه‌ریعه‌ت به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای کوردستاندا توندبکه‌نه‌وه.
ئه‌م ڕووداوانه کێشمه‌کێش و شه‌ڕی
دوو بلۆکی کۆنه‌په‌رستی و تیرۆریزمی جیهانی‌یه و له هیچ
سه‌رێکیانه‌وه نه‌ک قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی
ڕانه‌وه‌ستاوه، به‌ڵکو هه‌ردوولا ماف و ئازادی‌یه فه‌ردی و
مه‌ده‌نی‌یه‌کانی ملیۆنه‌ها ئینسانیان به‌بارمته گرتووه تا
سیاسه‌تی دژی ئینسانی و مه‌ده‌نی خۆیانی پێ ببه‌نه
پێشه‌وه... له‌م نێوه‌دا هێزی سێهه‌م ئێمه‌ین، ئێمه
کۆمۆنیسته‌کان و سه‌رجه‌م خه‌ڵکی سکولار و مه‌ده‌نی و
ئازادیخوازی دنیا که ده‌بێ له به‌رامبه‌ر شه‌ڕ و ده‌عوای
ئه‌م دوو بلۆکه و بۆ دیفاع له ئازادی بیروڕا و ڕه‌خنه و
حورمه‌تی ئینسانیمان یه‌کگرتووانه له مه‌یداندا ڕاوه‌ستین.