|
منصور حکمت
هاورێياني
ئازيزم ئاسۆ غريب و بهمۆ على
بهسلاويکى گهرم و ئارهزووى لهش ساغىتان.
نامهى بهروارى
١٤-٦-١٩٩٦ى
ئيوهم دهربارهى ئيختلافاته
دهروونىيهکانى حيزبى کومونيستى
کريکارىى عيراق بهدهست گهيشت. سوپاستان
دهکهم بو ئهو لوتفهى دهرتانبريوه
و بو ئهوهى راى منتان پرسيووه.
لهگهل ئهمهشدا هاورىيان، نامهکهى
ئيوهلهزور رووهوهجيگاى داخه.
له ههلو مهرجيکدا که بو يهکهمين جار
لهههموو ميژووى ناوچهکهدا حيزبيکى
کومونيستى کريکارى بهم بير وباوهره
راديکالانهوه سهرى ههلداوه و ئيحتيکارى
حيزبه ميللى وکونهپهرستهکانى له سهرجهوى
سياسى لانى کهم کوردستان شکاندووه،
له ههلومهرجيکدا که تيکراى کونهپهرستى له
ناوچهکهدا ئيمهيان به دوژمنى
هاوبهشى خويان داناوه، له ههلومهرجيکدا
که ئهوزاعى عيراق و ئهوزاعى جيهانى
ههليکى پر بايهخ و بى شک کهم ماوهى بو
دهخالهتى چارهنووسسازانهى ئيمه
هيناوهتهکايهوه، زور جيگاى داخه که ئيمه
نهتوانين وهکو ريزيکى يهکگرتوو و
بهگور و يهکپارچه دهرکهوين. زور جيگاى
داخه ئهگهر ناچاربين تهنانهت يهک
روژ خهريکى ناکوکىيه داخلىيهکانى خومان
بين. زور جيگاى داخهئهگهر جاريکى تر
نيشان بدريت که کومونيستهکان پسپورى خوخورين
ئهويش له ناسکترين ساتهکاندا. ئيمه
دهبى لهم دهرفهته بچووکه ميژووييهدا که
بهريکهوت بو ئيمه له عيراق و
کوردستاندا رهخساوه کاريکى گرنگ به
سهرئهنجام بگهيه نين. ئهم ههله بو ئيمه
دووباره نابيتهوه. ئهگهر ئهم دهرفهته
له کيس خومان بدهين نابهخشرێين.
هاورێيانى ئازيزم، به دهرلهوهى کهريشهى
ئهم ئيختيلافاتانه له کوىيه،
لهسهرچىيه، ئيوه له سهرحهقن يان نا، ئايا
کهمتهرخهمى يهک(تقصيريک(
ههيهوکهمتهرخهم(مقصر)کىيه و....هتد،
بو ئێمهکه لێره و دوورله مهيدان
وبهدهستى به ستراوهوه، به شۆڕوشهوقهوه
چاومان بڕيوهته ههڵسووڕانى ئێوه، ئهم
ڕووداوه لهقولايى دڵهوه جێگاى داخه.
من مهبهستم يهکگرتوويى ويهکيتى به
ههرقيمهتيک و پهردهپوش کردنى
ئيختلافاته جدىيه سياسىيهکان نىيه.
ئهگهر ههلويستى ههلهههيه دهبى راست
کرينهوه، شيوازه نادروستهکان دهبى راست
کرينهوه و ئهمهههرگيز بهبى
گفتوگو و مشتومر و خهبات لهدهرونى حيزبه
کومونيستىيهکاندا ئيمکانى نىيه،
بهلام کهسيک که به تايبهت قسه له نهبوونى
سوننهتى کومونيستى دهکات، دهبى
بزانى که يهکيک له سوننهته گرنگ و فهراموش
کراوهکانى کومونيزمى مارکس ولينين،
سوننهتى گفتوگوى ئازاد وسياسىيه له
جهرگهى خهباتيکى هاوبهش و پراکتيکيکى
يهکگرتووانهى کومونيستدا. بهداخهوه ئهو
تهسويرهى که نامهکهى ئيوه دهيدات
به دهستهوه ئهمه نى يه.
هاورىيان، له چهند روژ بهر له ئيستاوه که
نامهکهى ئيوهم به دهست
گهيشتووه ههموو فکرم مشغولى ئهوه بووه که
وهلامى اصولى (مبدئى) من به ئيوه
دهبێ چى بێ؟. من لهم نامهيهدا نامهوێ
ديفاع لههيچ کهس و ئورگانيک بکهم.
زانيارىيهکانى (معلوماتى) ئيستاى من له سهر
ناوهروک و پيشينهى ئيختلافاتهکان
لهوه کهمتره که ئيمکانى دهخالهتيکى بهو
جورهم پىبدات. چهند فاکتهريک
دهخالهت له ناوهروکى قسهوباسهکان بو من
دژواردهکات:
١-
ئيوه باس له ئيختيلافيکى سياسى له گهل
رابهرايهتى و ريبازى (خط مشى(
حيزبى عيراق دهکهن کهوا دياره
ئهوهندهپهرهى سندووه که بهقسهى ئيوه
حيزبى قوتبى کردووهتهوه و يهکپارچهيى
حيزبى خستووهته ژير پرسيارهوه. بهلام
من تهنانهت يهک ديريکم له بارهى ناوهروکى
ئهم ئيختلافه سياسى يه،
ئهومهسهلانهى ئيختيلافيان له سهره،
پيشنهيان، قوناغهکانى پيشترى ئهم
ئيختيلافانه، بوچوونه اثباتىيهکانى ئيوه،
پلاتفورمى سياسى ئيوه و ئهلتهرنهتيفى
ئيوه وه نهبينيووه. پيم وانىيه مهسهلهکه
تهنها بێخهبه رى من بيت. ئهو
هاورىيانهى مهکتهبى سياسى عيراقيش که من
تهماسم ههبووهلهگهلياندا هيچ
اسناديکيان نهبينييووه. ههموو مهسهلهکه
زور کوتوپر و بىپيشينه
ديتهبهرچاو. نامهکهى ئيوه لهگهل
وهزعيکدا دههاتهوه که تيايدا خهتيکى
سياسى پيناسه کراو، به پلاتفورم و ئهسنادى
نووسراو، بريارنامه و قهرارى سياسى و
عهمهلى، سياسهته بهديلهکانى
و...هتدهوه، پاش چهندين مانگ قسهوباس و
مشتومر لهگهل رابهرى و خهتى رهسمى له
کهناله حيزبى يهکانهوه، ئيستا
بريارىداوه فراکسيون پيک بهينى. ئهگهر
ئهم مشتومر و قسهوباسانه رووى بدايه،
ئهو کاته ههر کهسيک که داواى رادهبرين و
قهزاوهتيان لێى کردبايه، چ من و چ
ههر هاورىيهکى ئهندامى حيزبى کومونيستى
کريکاريى عيراق که ئيوه بانگهوازتان
دهکرد، دهبى به پىى منطق سهيرى ئهم
ئهسنادانه بکات و بريارى خوى بدات.
ئهگهر ئهم ئهسنادانه ههن، زور خوشحال
دهبم ئهگهر بو منيشى بنيرن بو ئهوهى
پيشينهى باسهکه تى بکهم. ئهگهريش ئهم
ئهسنادانه و ئهم پيشينه نووسراوهى
ئختلافاتهکان وجودى نىيه، ئهو کاته پرسيارى
من و ههر ئهنداميکى ئهم حيزبه
ئهوه دهبوو که بوچى بهر له برينى ئهم
قوناغانه، ئختيلافاتهکان بهم شيوه
توندوتيژه و لهم ئاسته بهرزهدا تهرح
دهکرين.
٢-
به ههمان شيوه کومهليک إتهامى تشکيلاتى
قورستان داوهته پال رابهرايهتى،
وهک سهر کوتى مخالفين، بوروکراتيزم، تکريمى
تهئييدکهرهکانى خوى، تهزويرى
واقعييهتى حيزبى، پيلانگيرى و ديفاع کردن له
موقعيهتى خو به ههر قيمهتيک بووه.
له بارهى ئهم ئيتهامانهوه دواتر چهند
خاليکى تر باس دهکهم. بهلام ههر
ليرهدا پرسيارى من و ههر چاوديريکى
ئوبژهکتيڤیتر ئهوهيه که کام بهلگه ههيه
که دهلالهت له جورى بى ئصولىيه
تهشکيلاتىيهکان دهکات؟ ئهم بهلگه و
وثيقه
و نموونانه پيشتر له چ کهناليکى
تهشکيلاتىيهوه مهترهح کراون؟ ئيوه چ
شکايهتيکتان کردووه و وهلامى رابهرايهتى
بهم شکايهتانه چى بووه؟ ئهم
إتهامانه لهکام مهرجهعى تهشکيلاتىدا
مهترهح کراوه؟ ئهگهر ئهم بهلگه و
شکايهتانه وجوديان ههيه، ههر چاوديريک که
بانگهواز دهکريت بو رادهربرين،
دهبى لىى ئاگادار بيتهوه. وه ئهگهر
وانىيه، ئهو کاته پرسيار ئهوهيه که
ئايا له حيزبيکى واقعىدا، له حيزبيکى جدىدا،
نابى سهرهتا ئهم قوناغانه تێ
بپهرێنرێ؟ ئايا بهرلهوهى تاوانيکى
عهلهنى بدريته پال کهسيک نابى سهرهتا
ههول بدريت بو ئهوهى له مهرجهعيکى مشروعى
تهکشيلاتىدا ئيسپات بکريت؟
رابهرايهتى حيزب و کوميتهکانى رابهرى حيزب
له ئاسته جياجياکاندا، که خودى ئيوه
هاورىيان ئهندامن تياياندا، به شکايهته
رهسمى و نوسراوهکانى ئيوه چ
وهلاميکيان داوهتهوه که له روانگهى
ئيوهوه وهلامدهرهوه نهبووه؟
٣-
ئيوه داواتان لهمن کردووه راى خوم بدهم.
تهنانهت لهو پهرى
موحيببهتهوه ووتوتانه که رهنگه راى من لاى
ئيوه سهنگى ههبيت. بهلام ئايا به
واقعى له روانگهى ئيوهوه بو ئهم کاره
درهنگ نيه؟ کهسيکتان بانگ کردووه بو
داوهرى، بهلام وهختيک ئاگادارتان
کردووهتهوه که محاکهمهکه کوتايى پێهاتووه،
حوکمهکه دهرکراوه و تهنانهت جێبهجێ کراوه
و ههموو بريارى خويان داوه، تاوان
باريان بردووه و، ههموو رويشتوون. من
دهتوانم چ شتيک بخهمه سهر ئهم باسه له
کاتيکدا که ههر ئيستا له
پيشگا(بارهگا)ى ئيوهدا تاوانى رابهرايه
تى حيزب
يهکلا کراوهتهوه و نهتهنها کارکردى
رابردووى، بهلکو نييهت و ههلسوکهوتى
داهاتوويشى (وهک رهفتارى له کونگرهى
داهاتوودا) محکوم کراوه. لهمهش
واوهتر، تهنانهت چارهنووس (تکليف)ى
لايهنگرانى ئيستا و داهاتوى
رابهرايهتيش ديارى کراوه: دهلين «جگه له
کهسانيکى کهم که مهبهستى
تايبهتىيان ههيه ئيتر هيچ کهسيک متمانهى
به رابهرايهتى نىيه»، «پشتيوانى
ئيوه (واته من) لهوان بهبى چارهسهرکردنى
گرفته دهروونىيهکان پرسيار و بى
برواييهکان زياتر دهکات». ئهمه قالبيکى
زور تهنگ و بهر تهسک بو رادهربرين
پيک دههينى. چون دهکرى دهخالهت بکهى کاتى
له روانگهى لايهکهوه، موافق بوون
لهگهل لايهکهى تر ههر له پيشادا رهت
کراوهتهوه و به نيشانهى نييهت پيسى و
بىخهبهرى له قهلهم دراوه؟
بهههر حال ههر وهک ووتم من ليرهدا
مهبهستم ديفاع کردن له شهخص و ئورگان
و بوچوون و سياسهتيکى تايبهت نىيه، چونکه
نه ئاگادارى ئهو باسانهم که
مشتومريان لهسهره و نه بوچوونى ههردوولا
دهربارهيان دهزانم. ئوميدهوارم
ههرچى زوتر ئهسنادى ئهم قسهو باسانه به من
و هاورىيانى ئيرهش بگات تا بهلکو
بتوانين دهخالهتيکى راستهوخوترمان لهم
قسهوباسانهدا ههبيت. ريگام پىبدهن
ليرهدا چهند خاليک سهبارهت به چوارچيوهى
گشتى مهسهلهکه و ئهو ئصولانه بليم
که دهبى لهم نيوهدا تأکيدى له سهر بکريت.
١-
ئيوه دهلين له حيزبى ئيمهدا ناکوکىيهکه له
نيوان تيورى بهرنامه و تيورى
تهشکيلاته. دهلين مهسهلهکه لهسهر دوورى
نيوان تيورى کومونيستى حيزب و
پراتيکى وورده بورژوازيانهى ئهوه. خوينهر
ئهو چاوهروانىيهى ههيه که لهسهر
ئهم بناغهيه شيکردنهوهيهک له سهر هۆيه
ميژوويى، سياسى، کومهلايهتى و
مادىيهکانى ئهم دوورييهيى نيوان تيورى و
پراتيک بيبستێ. بهلام
ئهنجامگيريهکهى ئيوه ههموو مهسهلهکه
گرێ دهدات به کومهله کهسانيکهوه که
پى«لهسهر ئهم پراتيکه» دائهگرن.
مهسهلهکه لهسهر رابهرايهتىيه. به
برواى من ههم له نيوان تئورى و ههم پراتيکى
ئيمهدا کهلينيکى واقعى ههيه،
بهلام گومانم لهوهدا ههيه بکرى تقصيرى
گرفتيکى ميژوويى-کومهلايهتى بهم
جوره، که له راستىدا نهبوونى لهم قوناغهى
بزووتنهوهکهى ئيمهدا جيگاى سهر
سوورمان دهبوو، بکريته ئهستوى چهند کهسيک
له هاورىيان. پاشان ئهم
رابهرايهتىيهکىيه؟
ئايا مهبهست مهکتهبى سياسىيه؟ کوميتهى
مهرکهزىيه؟ کوميتهى رابهرى
ريکخراوى کوردستانه؟ کوميتهى سليمانىيه؟
خودى ئيوه هاورىيان وه بىگومان
هاورىيانيکى زورتر له نيو ئهوکهسانهى که
هاوبيرى ئيوهن ئهندامى ئهم
کوميتانهن. ئهو شيکردنهوهيهى که
گرفتهکه له ئهشخاصهکاندا دهبينيتهوه،
ئهرکيتى که پهنجه بخاته سهرههوييهتى
شهخصهکانيش. له دريژهى کام رهوهنددا
معلوم بوو که دهبى لهم ههموو دهيان کهسه
بى ئوميد بى. چون معلوم بوو که
تاکتاکى ئهمانه له سوننهته وورده
بورژوازىيهکان ديفاع دهکهن؟ بهشيک لهم
هاورىيانهى رابهرايهتى تا ئهو جيگايهى
که من دهزانم تازه ئهمرو خهريکن بو
يهکهمين جار له بوچوون و إختلافاتهکانى
ئيوه ئاگادار دهبنهوه. حيزب هيشتا له
سهرهتاى کارى دايه. کوميتهى مهرکهزى
تهنها چهند دانيشتنيکى دياريکراوى
بهستووه و تازه خهريکه وهک
يهکهيهکى(واحيديکى) حيزبى شکل به خوى
دهدات،
ئيستا چون پى داگرتنى يهکيهکى ئهندامانى
له سهر پراتيکى وورده بورژوازى ئاشکرا
بووه و ئيسپات بووه؟ دهرکردنى ئهم نتيجه
گيرىيه بهم مهوداى شموله
ههمهگيرهوه، بو من دژواره.
٢-
ئهو إتهامه تهشکيلاتىيانهى که دهيدهنه
پال «رابهرايهتى» ( سهرکوتگهرى و شتى
تر)، إتهاماتيکى قورسه، سهرکوتگهرى و کهلک
وهرگرتن له ئامرازه
تهشکيلاتىيهکان له دژى مخالفينى سياسى، له
سوننهتى ئيمهدا رهتکراوهتهوه و
مهحکوم کراوه. کهسيک ئهمه أسلوبى بيت جيگاى
له بزوتنهوهى ئيمهدا نابيتهوه.
بهلام ريک لهبهر ئهم هويه هيچ کهسيک
ناتوانى ئاوا به ئاسانى و لامبالاتانه
إتهاماتيکى بهم جوره بداته پال هاورىيانى
حيزبى، چ له سهرهوه و چ له خوارهوهى
تهشکيلات. کهس ناتوانى ههلهى بهم جوره،
بهبى ئهوهى پيش تر له مرجعيکى
رهسمى تهکشيلاتىدا ئيسپات کرابى به ئاشکرا
بداته پال کهسيک. ئيمه له
بهرنامهماندا، که ئيوهش به دروستى
دهتانهوى پراتيکمان جووت بى لهگهليدا،
ئيفترا(تومهت)، وواته ههلبهستنى
ئيتهاميک که به رهسمى ئسپات نهکرابى، مان
ممنوع کردوه. ئيمه دهمانهوى ئهم مافانه بو
ههموو خهلکى زهمانهت بکهين.
وهرن با لهپيشدا له حيزبى خوماندا کارى پى
بکهين. نامهکهى خوتان جاريکى تر
بخويننهوه. رهنگه له روانگهى ئيوهوه
نسبهت دانى ئهم کارانه به رابهرايهتى
حيزب (که ههويهتهکهىتان ديارى نهکردووه
و بى شک ههمووان دهگريتهوه(
ئينسافانه و واقعى بيت. بهلام هاورىيانى
ئازيزم، معيارى ئيمه ئسپات کردنى
تاواننىيه له پيشگاى مدعىدا. ئيمه حيزبيکى
سياسى جدين، يان برياره وابين. بهر
له خستنه سهرکاغهزى يهک لهسهدى ئهم
إتهامانه به ههر ئهنداميکى حيزب، چ جاى
ئهوهى به رابهرايهتىيهکهى، دهبى راستى
و دروستيان له مهرجهعيکى رهسمى و
خاوهن صلاحييهتى تهشکيلاتيدا ئيسپات کرابى.
ئايا واکراوه؟بو من ئهمه قورسترين
لايهنى مهسهلهکانى ئهخير و نامهکهى
ئيوهيه. ئيختلافاتى سياسى نه تهنها
شتيکى ترسناک نىيه، بهلکو زور إيجابى و
بنياتنهره. بهو مهرجهى سياسى بيت و به
سياسى بمينيتهوه و له نيوان کومهليک ئينسانى
سياسىدا له ئارادابيت. ريگا بدهن
سهرنجتان بو لايهنيکى ترى ئهم مهسهلهيه
رابکيشم. ئهم إتهامانه نه تهنها
قورسن، بهلکو به شيوهيهکى سهرسورهينهر
ئاشنان. هاورىيانى ئازيز، ئهوه صودفه
نىيه که له ههر بهرامبهرکى و کيشمهکيشيکى
باله کاندا له حيزبه چهپهکاندا، به
دريژايى دهيان سال، ئيتهامى "سهرکوتى
مخالفين و پيادهکردنى ديکتاتورى"
دراوهته پال رابهرايهتى ئهم ريکخراوانه.
ئهم إتهامانهى بورژوازى و غهرب چ
پيش جهنگى سارد و چ بهتايبهت له ماوهى
جهنگى سارددا به تايبهتى بو حيزبه چهپ
و کومونيستهکانيان ههلبهستبوو. له ههندى
حالهتدا رهنگه ئهم إتهامانه راست
بووبى. بهلام ئهمه هۆى رهواج پهيداکردنيان
نىيه. ئهمه تسويرێکه که
بورژوازى(راست) خهلکى پى له چهپ دهترسينى.
ئهمه يهکيکه له چهکه گرنکهکان له
ئهمبارى دژى کومونيستى بورژوازىدا. ليم
ببورن ئهگهر موسبهقهن نسبهت بهو
هاورىيانهى که لهگهل دهربرينى إختلافى
بوچوونى خويان لهگهل "رابهرايهتى"
و "سهرهوه"دا دهستبهجى دهست بو ئهم
ووشه ئاشنا و ئالودانه دهبهن و
دهىهاويژنه هاورىکانيان ههست به لايهنگرى
ناکهم. موتابهعهى ئهخبارهکان
بکهن، بزانن سهرۆکى حيزبى محافظين و حيزبى
کريکارانى ئهنگلترا چ لهگهل
مخالفهکانياندا دهکهن و چ صلاحييهتيکى
فراوانيان بو داسهپاندنى بوچوون و
سياسهتهکانيان يان دهرکردنى ئهندام و کادر
و ئهندامى ناوهندى حيزبهکهيان
ههيه. بروانن تصفيه و سهرکوتى مخالفان له
حيزبه ليبرال و سوسيال ديموکراتهکانى
ئهوروپادا له چ ئهبعاديک و به چ ئاسانىيهک
و مشروعييهتيک دهبريته پيشهوه.
سهيرى صلاحييهتهکانى سهروکى ئهم حيزبانه
بکهن له سهندنهوهى ئازادى
رادهربرينى معاونهکانى خويان، ههر له
ههمان ناوچهى دهورو بهرى خوتان
سهيرکهن جهنابى طالهبانى چ صلاحييهتيکى
نووسراو (مدون) و نهنووسراوى ههيه
و له دهروونى يهکيتى نيشتيمانىدا چ دهکات.
ئهگهر بريار بى به واقعى به شوين
سهرکوتگهر و ديکتاتور و سوننهتى سهرکوتى
مخالفيندا بگهريين له حيزبى
کومونيستى کريکاريى عيراقهوه دهستى پى
ناکهن. من له زهبتورهبت(ظوابط)هکانى
حيزبى کومونيستى کريکاريى عيراق ئاگادارنيم.
بهلام ئهگهر له حيزبى کومونيستى
کريکاريى ئيراندا کهسيک به تايبهتى ئهم
إتهامه ناسراوانه بهر له تهرح کردنى
رهسمى و ئيسپات کردنى له مرجعيکى خاوهن
صلاحيهتى حيزبىدا، بداته پال هاورىيان
و کوميته تهشکيلاتىيهکان، ئهوا به توندى
دهکهويته بهر رهخنه و دهبى
لىيان پاشگهز ببيتهوه و داواى لىبوردن
بکات.
هاورىيان، ئهگهر ئختلافاتى ئيوه لهگهل
«رابهرايهتى»دا، ئختلافيکى
سياسىيه، ئهوه به سياسى بيهيلنهوه. هينانى
ئهم ئختلافانه بو ناو بعدى تشکيلاتى
نه پيويسته و نه به کهلک. گومانم لهوهدا
نىيه که له کيشمهکيشيکى بهم جورهدا
گهليک ههلهى تهشکيلاتى، بىگومان له ههر
دوو لاوه روو دهدات و دهبى دواتر
تحقيقى لى بکريت. بهلام کيش کردنى باسهکه بو
ناو ئيتهاماتى له چهشنى ئهوانهى
سهرهوه و سيستم دروست کردن لىيان(به
سيستماتيک له قهلهم دانيان) نهتهنها خوى
له خوىدا لاوازه و وهلامدهرهوه نىيه،
بهلکو ئهو ئيختيلافه سياسىيه گرنگ تره
و محتهوايى ترهى که ئيوه دهلين ههتانه
دهخاته ژير سيبهرى خويهوه. بوچى
حهتمهن دهبىلايهنى بهرامبهرى
باسهکهى ئيوه بى ئصول و ديکتاتور نيشان
بدريت بو ئهوهى قسهى ئيوه لايهنگر بو خوى
پهيدا بکات، بوچى پشت به تواناى باسى
سياسىتان نابهستن؟ ئهمه وهکو قانوونيکى
خهباتى سياسى له من قبول بکهن: هيچ
کهسيک له مهوقعييهتى مظلومىيهوه نابيته
رابهرى کهس. کهسيک ناتوانيت خوى له
رووى سياسىيهوه بههيز بکات که له ههمان
کاتدا خهريکه زهعيف بوون و ژير
چهپوکهيى و مظلوم بوون و لهشکانهاتنى خوى
و مطلق بوونى دهسهلاتى لايهنى
بهرامبهرى تهبلغ دهکات. پيکهينانى
رابهرايهتىيهکى بهديل، که وادياره
ئامانجى ئيوهيه، تهنها له ريگاى خستنهروو و
داوهرى کردن لهسهر بوچوونهکانتان
ئيمکانى ههيه.
من وهکو ههر ئهنداميکى جدى حيزبيکى
کومونيستى کريکارى شهرافهت و ئصوليهتى
هاورىيانى حيزبى و ئورگانهکانى رابهرى
حيزبهکهم به ئهصل دهزانم. تهنها به
تهرح کردنى شکات وه يان ئيتهام دانه پال
رابهرايهتى پ |