|
خۆپیشاندانی
چه‌ن هه‌زار که‌سی 7/9/2005ی شاری که‌لار و
هه‌ڵوێستی سه‌رکوتگه‌رانه‌ی داموده‌زگاکانی
یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ، به‌رامبه‌ر
داخوازیه‌کانی خه‌ڵکی به‌شمه‌ینه‌ت و سته‌م
لێکراوی که‌لار ، بۆ چه‌ن ڕۆژێک سه‌راپای
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی له ناوه‌وه‌و
ده‌ره‌وه‌ی کوردستان داپۆشی ، له‌و نێوه‌شدا
ده‌یــــان که‌سی ئازادیخواز به
نوسیــــــنه‌کانیان هه‌ڵوێستی جه‌ریئانه‌ی
خۆیان ده‌ربڕی و ئیدانه‌ی تاوانه‌کانی
یه‌کێتــیان کرد به‌رامبه‌ر خۆپیــشانده‌ران
و هه‌ندێکیشیان ڕونیان کرده‌وه ئه‌م
که‌مپینه ته‌بلغاتــــیه‌ی یه‌کێتی
به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی که‌لار بۆ داپۆشینی
تاوانه‌کانیه‌تی ، له هه‌مووی سه‌یر تر و
ناشازتر هه‌ڵوێستی ئه‌و 5 حزبه‌ی که‌لار بوو
که له به‌یاننامه‌یه‌کدا ده‌ریان بڕی ،
سیروان ئه‌مین یه‌کێک بوو له‌و که‌سانه‌ی که
ڕه‌خنه‌ی له‌هه‌ڵوێستی ئه‌و 5 حزبه گرت و
کاک ته‌ها له وه‌ڵام
به سیروان و له دیفاع له حزبی شیوعی که خۆی
تیایدا ئه‌ندامه و یه‌کێکه لـــــــه‌و 5
حزبه با‌به‌تێکی بڵاو کرده‌وه،به جیاواز
له شێوازی ئه‌و من له‌م نوسینه‌دا هه‌وڵ
ئه‌ده‌م هه‌ندێ پرسیار له‌و ئازیزه بکه‌م و
وڵامی دوو مه‌سه‌له بده‌مه‌وه......
1ـ خوێندنه‌وه‌ی من بۆ هه‌ڵوێستی ڕیاکارانه‌ی
ئه‌و 5 حزبه و خستنه ڕوی راستیه‌کانی ناو
ئه‌و به‌یاننامه هاوبه‌شه و به‌راورد له
گه‌ڵ قسه‌کانی کاک ته‌ها سلێمان،
2ـ هێرشی بێبیانوی ته‌ها بۆ سه‌رحزبی
کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق وته‌شهیرو باسێک
که‌به بێ هیچ موناسه‌به‌یه‌ک کردویه‌تی،
سه‌ره‌تا با ئه‌وه بڵێم لێره له‌ئه‌وروپا
ساده ترین و سه‌ره‌تایترین مافێک که‌خه‌ڵک
به ده‌ستیهێناوه ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینه
به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات ، زۆر جار خۆپیشانده‌ران
په‌لاماری بازاڕ‌و شوێنه‌گشتییه‌کان ده‌ده‌ن و
تێک هه‌ڵچونیش له گه‌ڵ پۆلیسدا ڕووده‌دات ،
به‌ڵام هیچ وه‌خت وڵامی خۆپیشانده‌ران به
گوله نادرێته‌وه مه‌گه‌ر کاتێ ده‌سه‌ڵات
ترسی له ناو چونی هه‌بێ ،ئامانجێک که له
7/9دا خه‌ڵکی که‌لار به دوایه‌وه بوون
کۆمه‌ڵێ داخوازی و پێداویستی سه‌ره‌تایی بوون
من له گه‌ڵ به سه‌رادانی هیچ شوێنێکی گشتی و
موڵکی خه‌ڵکدا نیم و پێشم وایه ئه‌مه
زه‌خیره‌یه‌کی باشی ته‌بلیغاتی بوو به ده‌ست
یه‌کێتیه‌وه ، به‌ڵام ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه
هۆی ته‌قه کردن له خۆپیشانده‌ران،
په‌لاماردانی شوێنه گشتیه‌کان نه‌بوو،1995
هه‌ر له خۆپیشاندانێکی له‌م جۆره‌دا
(ئه‌نوه‌ر ڕه‌زا)له که‌لار به ده‌ستی
چه‌کداره‌کانی یه‌کێتی کوژرا،له7/9/1999
ئه‌حمه‌د نه‌جمه‌دین)که ئاواره‌یه‌کی کوڵه‌جۆ
بوو له سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕیگر بوون له‌وه‌ی
یه‌کێتی کاره‌بایان لێ ببڕی هه‌ر به ده‌ستی
ئه‌وان کوژرا ، ئه‌ی هۆکاری ته‌قه کردن
له‌مانه چی بوو؟
ئێستا به‌م پێشه‌کیه کورته‌وه دێمه سه‌ر
به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شی ئه‌و 5 حزبه .ڕیاکاری
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا به‌ڕۆشنی
دیاره،ئه‌وه‌ی که ئه‌و 5 حزبه ته‌رکیزیان
کردۆته سه‌ری گوله باران کردنی خه‌ڵک
نییه،لێدان و سوکایه‌تی به ڕێبین ته‌ها
نوێنه‌ری خۆپیشانده‌ران نییه، باسی
بریندار 8 که‌س نییه،باسی قاچ بڕینه‌وه‌ی
کاروان 15 ساڵه نییه،باسی دادگایی کردنی
تاوانباران نییه،باسی له سه‌ر کار لابردنی
قایمقامی که‌لار نییه که به‌ر پرسه له‌م
کاره‌ساته،
ئامانج له نوسینی ئه‌و به‌یاننامه ته‌نها
ئه‌وه‌یه بڵێن له به‌رئه‌وه‌ی خه‌ڵک
په‌لاماری ئه‌و شوێنانه‌یان داوه ته‌قه‌یان
لێکراوه،له‌و به‌یاننامه‌دا هاتووه(به‌ڵام
ئه‌وه‌ی جێی ناڕازییه‌و ڕه‌وتی
خۆپیشاندانه‌که‌ی ناشرین کرد،ئه‌وه‌یه که
هه‌ندێ خه‌ڵکی ده‌ره‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌که
ئه‌م هه‌له‌یان قۆسته‌وه‌و له په‌ناوه
هێرشیان برده سه‌ر هه‌ندێ دام‌و ده‌زگای جۆراو
جۆر وه‌ک په‌روه‌رده ،پۆلیس، ئاگر
کوژاندنه‌وه،هاتوچۆ، ئازادی لاوان و
سه‌ندیکای کرێکاران، و‌ه له به‌رامبه‌ریشدا
پۆلیس و ئاسایش به ته‌قه له گه‌ڵ
خۆپیشانده‌ران هه‌ڵده‌بژێرن و روبه‌ڕو
ده‌بنه‌وه که له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ک
برینداری لێ ده‌که‌وێته‌وه).
پرسیاره‌که‌ی من ئه‌وه‌یه خاڵی گرنگ و سه‌رنج
راكێش له‌و ڕوداوه‌دا چییه؟گوله باران کردنی
خه‌ڵکه یان خۆیان وته‌نی تاڵان کردنی ئه‌و
ده‌زگایانه‌یه؟ له‌و وخته‌داکه ئه‌و
5حزبه‌کۆبونه‌ته و‌ه هێشتا مه‌علوم نه‌بوو
له برینداره‌کان مردوه یان نا،ئایا قیمه‌تی
ئۆتۆمبیلێک که سوتاندویانه، یان
کۆمپیوته‌رێک خوێنی ئینسانێکه؟خۆ 4 کۆمپیوته‌ر
تاڵان نه‌کراوه و 8که‌س بریندار کراوه، ئاخر
ته‌ها گیان من و تۆش و خه‌ڵکیش یه‌کێتی
ئه‌ناسین،تۆ بڵێی ئێوه یه‌کێتیتان له ژێر
فشاردا هێنابێ،یان ئه‌وان ئێوه‌یان کرده
وه‌سیله‌یه‌ک بۆ پاساو دانی تاوانه‌که‌یان؟
ئایا وه‌ختێ ڕێبین ته‌ها که‌وته به‌ر هێرشی
پۆلیس و ئاسایش خه‌ڵک په‌لاماری هیچ کوێی
دابوو؟ ئه‌ی ئێوه بۆ له سه‌ر لێدان له
ڕێبین قسه‌یه‌کتان نه‌بوو؟
دواتر ئێوه ئه‌وه‌نده له ژێر فشاری
یه‌کێتیدا بوونه هه‌ر 2 دێر خوار تری ئه‌و
قسانه‌ی سه‌ره‌وه‌تان دیسان ده‌ڵێن(ئه‌م
جۆره کارانه ئیدانه ده‌که‌ین و پێمان وایه
ئه‌م جۆر وشیوازه نا مه‌ده‌نیانه له
به‌رامبه‌ر داخوازی و مافه
ڕه‌واکانمان،ڕه‌وتی ڕاسته‌قینه‌ی
خۆپیشاندانه‌که‌ی به ئاراسته‌یه‌کی خراپ برد و
هه‌وڵه‌که‌مانی ناشیرین کرد)
باشه گریمان ئه‌وانه‌ی که خۆپیشانده‌ران
کردیان تاوان بوو،به‌ڵام کام تاوانیان
گه‌وره‌تر بوو ؟ ئه‌وی خه‌ڵك یان ئه‌وه‌ی
ئاسایش و پۆلیس؟ئه‌ی بۆ جورئه‌تی ئه‌وه‌تان
نه‌بوو قسه‌ی له سه‌ر بکه‌ن؟
دواتر ئێوه به لا ده‌مێکه‌وه هاتوون
ئیدانه‌ی هه‌ردوو حاڵه‌ته‌که ئه‌که‌ن،من پێم
سه‌یره بۆ داوای دادگایی کردنی تاوانباران
ناکه‌ن؟ ئایا هه‌ر به ڕاستی ئه‌گه‌ر به
خاتری پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانتان
نه‌بێ،نه‌ک وه‌ک حزبی ئێمه، وه‌ک ده‌یان
نوسه‌ر و ئینسانی ئازادیخواز هه‌ڵوێست
ناگرن؟ئه‌مه چی ته‌فسیرێکی تر
هه‌ڵئه‌گرێ؟ئه‌گه‌ر به ڕاستی له گه‌ڵ خه‌ڵك
بوون ،خۆخه‌ڵك داوای له سه‌ر کار لابردنی
قایمقام و دادگایی کردنی تاو‌انبارانیان
کرد.ئێوه بۆ ئه‌م فه‌خره‌تان پێ نه‌بڕا؟یان
باشتره بڵێین ئه‌و هه‌وڵه‌ی یه‌کێتی له پاڵ
ئه‌وانه‌ی تریدایه بۆ ڕیسوا کردنی خه‌ڵکی
که‌لار و به ناڕه‌وا له قه‌ڵه‌م دانی
نه‌فره‌تی خه‌ڵک لێیان،بۆ ئه‌م کاره‌ش ئێوه‌شی
کرده شه‌ریکی خۆی،
مه‌سه‌له‌یه‌کی تر ئه‌وه‌یه ، زمانـێک که
ئه‌و براده‌ره به کاری هیـــناوه له‌و
نوسیــــنه‌دا نزمتره له ئاستی ته‌ها
ئه‌وه‌نده‌ی من بیناسم ، هه‌ڵچــــوون و
ته‌نگه نه‌فه‌سیـــــه‌کی له ڕاده به ده‌ر
به نوسیـــــنه‌که‌یه‌وه دیاره و هێرشێکی
بێ ئینســـافانه ئه‌کاته سه‌ر حـــزبی
ئێمه،که‌س نه‌زانێ ،ئه‌و له زۆر که‌س باشتر
ئێمه و مێژوی ئێمه له‌و ناوچه‌یه ده‌زانێ،
ئایا هه‌ر به ڕاستی خه‌ڵک ئێمه‌ی له که‌لار
به‌رده‌باران کرد؟ئه‌ی نه‌زه‌ری ئه‌و کاته‌شت
هه‌ر ئه‌مه بوو؟ باشه خۆ ئێمه نزیک بووین و
ئه‌و کاته‌ش قسه‌مان کرد،به‌ڵام پێت وا بوو
ئه‌وانه خه‌ڵک بن؟ بۆ ئێـــستا حاکمێکی عادل
نیت؟ ئه‌وه کێشه‌ی ئێمه‌و ئیسلامـــیه‌کان
بوو به پاڵپشتی یه‌کێتـــی یان کێشه‌ی ئێمه‌و
خه‌ڵک بوو؟خۆ یه‌کێک له‌و براده‌رانه‌ی
یه‌کێتی ماڵیئاوابێ ئه‌و کاته وتی له سه‌ر
ئه‌و ه ڕه‌خنه‌ی توندمان لێ گیراوه که
چووینه پشتی ئیسلامیه‌کان، زۆر نا با
ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وت لـــــه ده‌س بهاتایه،
ئایاکه‌س هه‌یه بتوانێ حاشا له‌جه‌رائه‌تی
کۆمۆنیسته‌کان بکا؟نه‌ک دۆسته‌کانمان
دوژنه‌کانیشمان ؟ئیمه‌یه‌ک که سڵمان له هیچ
شتیک نه ئه‌کرده‌وه زیندانه‌کان ماڵی ئیمه
بوو،کامه بزوتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی هه‌بوو بێ
ئێمه؟ من باش له‌وه تێ ئه‌گه‌م واقعی بوون
لای تۆ چی مانایه‌کی هه‌یه، هه‌ر له‌م
هه‌ڵوێسته‌تانه‌وه بیگری که پێتان وایه
واقعیه ،ده‌بێ ببنه دارده‌ستی هه‌دو
حزبه‌که و به کار‌هێنانتان بۆ
به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان ودژی خه‌ڵک،یا هه‌ر
به ڕاستی واقعی بوون لای ئێوه ئه‌م
هه‌ڵوێستانه‌یه؟ئیمه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی واقعی بین
ئه‌بێ وه‌ک ئه‌م کاره‌تان بکه‌ین؟به ڕاستی
ئه‌مه جورئه‌تی ئه‌وێ و ئێمه پێمان ناکرێ،
حزبی ئێمه کلکایه‌تی ناکا ، حزبی ئێمه سه‌ری
بۆ هیچ سیاسه‌تێکی دژی خه‌ڵکی ناله‌قێنێ ،
ئێمه پێمان وا نیه به سوڵح و سه‌فا ئاڵ‌و
گۆڕ له ژیانی خه‌ڵکدا بکرێ ، ئێمه ئاماده
نین له باره‌گاکانماندا له پرسه‌کانماندا
(مه‌لایه‌ک بێنین و قورئانی پیرۆز)مان بۆ
بخوێنێ ، ئێمه ڕه‌مه‌زانان کولیچه
دابه‌شناکه‌ین و ڕه‌خنه‌ی توندمان له پێشێل
کردنی ئازادی تاکه‌کـــانی کۆمه‌ڵگا ده‌گرین و
جه‌ژنه پیرۆزه‌ش له که‌س ناکه‌ین ، ئێمه
ده‌مانزانی ورده گله‌یی هیچ له مه‌سه‌له‌کان
ناگۆڕێ ، هه‌ڵوێستی ئێمه هه‌ڵوێستێک بووه‌و
هه‌یه که‌له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکدایه،
به‌ڵام ئه‌وه‌شــمان ده‌زانی که هه‌ڵسوڕان
له‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا به قیـــمه‌تی خوێن و
ژیانمانه ،ئێمه قه‌ت ئاماده نه‌بوین سازش
له سه‌ر ئاره‌زوو خواستی کرێکاران و
زه‌حمه‌تکێشان بکه‌ین،
یه‌کێک له‌و قسانه‌ی که کاک ته‌ها پێی وایه
زوعفی ئێمه‌یه ئه‌ڵێ ئێوه ئاگاتان له
مه‌سه‌له‌کان نیه و قسه فرێ ئه‌ده‌ن ، من
نازانم به ئاگا بون چۆنه ، ئه‌ی مه‌گه‌ر
ڕابه‌رانی خۆپیشاندانه‌که له‌زمانی
خۆیانه‌وه گوێمان لێیان نه‌بوو؟ ئه‌ی مه‌گه‌ر
خۆیان شتیان نه‌نوسی ؟ئه‌ی مه‌گه‌ر
هاوڕێکانمان له وێ نه‌بوون؟ له شوێنێکی تردا
ده‌ڵێ گاڵته جاڕیتان تۆمار کرد که
نه‌تانتوانی هیچ بچننه‌وه ، ئه‌گه‌ر به
ته‌مه‌ن بێ ئه‌وا ئێوه له چاو ئێمه‌دا شکور
ڕیش سپین ، ئێمه زۆرمان مـــــاوه به‌و
ته‌مه‌نه‌ی ئێوه بگه‌ین جارێ ، باشتره ئه‌و
ڕه‌خنه‌یه له خۆتان بگری ته‌ها گیان ،
ڕاستـــــیه‌که‌ی من نامه‌وێ له سه‌ر هه‌موو
قسه‌کانت قسه بکه‌م و هه‌وڵم دا هه‌م
دۆستانه و هه‌م به پره‌نسیب وڵامت
بده‌مه‌وه. |