|
له دوای مه‌زهه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنه بێ
وێنه‌که‌ی کانونی دووه‌م و پێکهێنانی حکومه‌تی
به زۆر دروستکراوی ئیسلامی، عه‌شیره‌تی
ده‌سکه‌لای ئه‌مه‌ریکا، هێز و لایه‌نه
سیاسیه‌کانی حکومه‌ت پاش کێشمه‌کێش و ململانێ
و پاشقول گرتن له یه‌کتر و له ژێر فشاری
ئه‌مه‌ریکادا ده‌ستورێکیان ئاماده کردووه و
ده‌یانه‌وێت ڕیفراندۆمی له‌سه‌ر بکه‌ن و
په‌نجه‌مۆری خه‌ڵکی لێبده‌ن و به‌زۆر
به‌سه‌ریاندا بسه‌پێنن.
ده‌ستورێک که به پێی ڕێکه‌وتنی نێوان
سه‌ره‌ک عه‌شیره‌ته‌کان و کوێخاکانی قه‌وم و
مه‌زهه‌به جیاوازه‌کاندا ئاماده‌کرابێت، که
خۆشیان دوای ئه‌و ناکۆکییه به دوودڵی
ڕێککه‌وتوون، ده‌بێت چ چاوه‌ڕوانیه‌کی لێ
بکرێت؟ گفتوگۆ و هێنان و بردنی ئه‌م لایه‌ن و
ئه‌و لایه‌ن و ڕجا و پاڕانه‌وه له‌و
لایه‌ن...هتد. به ته‌واوه‌تی ده‌ریخست که
ئه‌م هێزانه به هیچ شێوه‌یه‌ک ناتوانن
ده‌وڵه‌ت به ڕێوه به‌رن، و له پێناو
به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان هه‌موو مافه‌کانی خه‌ڵکی
پێشێل ده‌که‌ن و بۆیان جێگه‌ی بایه‌خ نییه.
ئه‌وانه‌ی ئه‌م ده‌ستووره‌یان
نووسیوه‌ته‌وه پێکهاتوون له هێزه‌کانی
ئیسلامی سیاسی، که پێشنیاری قانونی وه‌ک
شه‌ریعه ده‌که‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن له
ده‌ستووردا جێگه‌ی بکه‌نه‌وه. له
ناسیۆنالیستی کورد که خواستی خه‌ڵکی
کوردستانیان ته‌واو خستۆته ژێر پێیانه‌وه و
ده‌یانه‌وێت کوردستان بلکێننه‌وه به
ده‌وڵه‌تێکی عه‌ره‌بی ئیسلامیه‌وه. له
عه‌ره‌بی شۆڤێنی که بوونی نه‌ته‌وه‌ی تر به
تاوان ده‌زانن. له سه‌ره‌ک عه‌شیره‌ته‌کان،
که قانونه‌کانی به‌عسیان لا مۆدێرن و
شارستانیه. جگه له چه‌ند لایه‌ن و
بزووتنه‌وه‌یه‌کی تری جۆراوجۆر هه‌تا کۆنه
به‌عسیه‌کان. ده‌بێت ئه‌م ده‌ستووره چه‌نێک
له‌گه‌ڵ خواسته‌کانی خه‌ڵکیدا یه‌کبگرێت، که
ئه‌مانه دایانڕشتووه؟
ده‌ستورێک که له‌سه‌ر بنه‌مای ئیسلامه‌وه
پێکهێنرابێت و ئیسلام به دینی ڕه‌سمی
بناسێنێت، به مانای به که‌متر دانانی
دینه‌کانی تر و بێ دینه‌کان دێت، دوور نییه
خوێنیشیان حه‌ڵاڵ بکات. ده‌ستووری ئیسلامی
ڕێگه به هیچ جۆره ئازادیه‌ک نادات، به
تایبه‌تی بۆ ژنان، جگه له‌وه‌ی له
به‌رامبه‌ر پیاودا به که‌متر دایده‌نێت، ژن
به ته‌واوی له کۆمه‌ڵگا دوور ده‌خاته‌وه،
به‌ڕاستی ده‌بێت چ دواڕۆژێک چاوه‌ڕوانی ژنان
بکات؟ ده‌ستوری ئیسلامی به مانای کۆتای هێنان
به خۆشی و شادی و ئاره‌زووه‌کانی خه‌ڵکی دێت.
دوور نییه له یاسا‌کانی جمهوری ئیسلامی و
تاڵیبان سوود وه‌رگرن و په‌یڕه‌وی بکه‌ن، که
ریش به پیاو درێژ بکه‌ن و حیجاب به زۆر به
به‌ری ژناندا بکه‌ن، له هه‌موو جێگه‌یه‌کی
کۆمه‌ڵگه‌دا پیاوان و ژنان جیا ده‌کاته‌وه، چ
له کار و چ له خوێندن، سه‌یر نییه
ته‌نانه‌ت له پاسیشدا جێگه‌ی جیاوازیان بۆ
دیاری بکه‌ن.
ده‌ستورێک که هه‌ر له قۆناغی سه‌ره‌تای
خوێندنه‌وه دینی ئیسلام ده‌رخواردی منداڵان
بدات و به ترس و تۆقاندن په‌روه‌رده‌یان
بکات. ده‌بێت چی به‌دبه‌ختییه‌ک به دیاری
له‌گه‌ڵ خۆی بۆ منداڵان بێنێت؟ ده‌بێت منداڵان
چه‌ندێک له ساته خۆشیه‌کان به‌سه‌ر به‌رن؟
ده‌ستورێک که ده‌وڵه‌ت به وڵاتێکی
عه‌ره‌بی له قه‌ڵه‌م بدات، راسته‌و‌خۆ به‌و
مانایه دێت که نه‌ته‌وه‌کانی تر پله دوون و
به مانای پێشێلکردنی مافه‌کانی ئه‌و که‌سانه
دێت که عه‌ره‌ب نین. ده‌سه‌ڵاتی به‌عسی فاشی
له جیاتی
هه‌موو نمونه‌یه‌ک ده‌دوێت: ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت
ده‌ستووری قه‌ومپه‌رستی په‌یڕه‌وبکات چ
کابوسێک کۆمه‌ڵگه داده‌گرێت.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌ستووره
کۆنه‌په‌رسته له خزمه‌تی ئیسلامی
سیاسیدایه، مافه‌کانی خه‌ڵکی پێشێل ده‌کات،
به توندی سنوور بۆ ئازادی داده‌نێت، له دژی
ژناندا ده‌وه‌ستێته‌وه، مه‌ترسی و دڵه‌ڕاوکێ
ده‌خاته دڵی ئه‌و که‌سانه‌ی سه‌ر به دین و
نه‌ته‌وه‌ی سه‌ره‌کی نین، هه‌ڕه‌شه له
کۆمه‌ڵگه ده‌کات 1400 ساڵ به‌ره‌و دواوه‌ی
به‌رێت...هتد. له هیچ جێگه‌یه‌کی دنیادا
ده‌ستوورێک جێگه‌ی قبوڵ نییه که به‌و شێوه‌یه
و ئه‌و که‌سانه دایانڕشتووه، که
ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه. گه‌لی
عێراقیش له هیچ گه‌لێکی تری ئه‌م دنیایه
که‌متر نییه، بۆیه پێویسته به توندی دژی
ئه‌م ده‌ستووره بوه‌ستنه‌وه و ڕیسوای بکه‌ن.
به تایبه‌ت که له وڵاته‌که‌یاندا ئاو و
کاره‌با و ده‌رمان و خزمه‌تگوزاری تێدا نییه،
ئارامی و ئاسایشی تێدا نییه، نوقمی تیرۆر و
کۆمه‌ڵکوژی بووه، له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا
ئاماده‌کردنی ده‌ستوور، به تایبه‌تی له‌و
جۆره ده‌ستوورانه ته‌نها به که‌ڵکی
ڕیسواکردن دێن. هێزی جه‌ماوه‌ر به‌هێزترین
هێزه که ده‌توانێت ئه‌م پیلانه پوچه‌ڵ
بکاته‌وه‌و شکست به پیلانگێڕانی بهێنێت و
دواڕۆژێکی باشتر بۆخۆیان دیاریبکه‌ن. |