|
له
کاتی شه‌ڕو کێشمه‌کێش و ناکۆکی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووردا
له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنه‌وه باس له‌وه ده‌کرێت که
حزبه کوردیه‌کان (پارتی و یه‌کێتی) جگه له چه‌ند
ناکۆکیه‌ک له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی تری نووسینه‌وه‌ی
ده‌ستووردا بوونه‌ته خه‌مخۆری مافه‌کانی ژنان و به قسه‌ی
خۆیان نایانه‌وێت مافه‌کانی ژنان له نووسینه‌وه‌ی
ده‌ستووردا پێشێل بکرێت. ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له ناکۆکیه
سه‌ره‌کیه‌کانیان له گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی دی.
به‌ڕاستی سه‌یره،
له ماوه‌ی 15 ساڵی ڕابردووی ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌کێتیدا
نه‌مان بینی و نه‌مان بیست ئه‌م دوو حزبه به ئه‌ندازه‌ی
سه‌ره ده‌رزیه‌ک به‌رگری له مافه‌کانی ژنان بکه‌ن. بگره
به پێچه‌وانه‌وه مافه‌کانی ژنان ته‌واو پێشێلکراوون له
کوردستاندا و ئازادی بۆ ژنان نه‌بووه. یه‌کێتی نیشتیمانی
کوردستان هه‌وڵیدا حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێڕاق بداته
دادگا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حزبی ناوبراو داوای جیای دین له
ده‌وڵه‌ت و یه‌کسانی نێوان ژن و پیاوی ده‌کرد و له
پێناویدا خه‌باتی ده‌کرد. جگه له‌مه له ماوه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م دوو حزبه‌دا زیاتر له 10 هه‌زار ژن
بوونه‌ته قوربانی شه‌ره‌ف و ناموس په‌رستی، هه‌زاره‌ها ژن
ناچاربوون جه‌سته‌ی خۆیان بسوتێنن...هتد. ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو
حزبه به‌ڕاستی لایه‌نگری مافه‌کانی ژنان بوونایه له‌و
جۆره کاره‌ساته دڵته‌زێنانه، لانی که‌م به‌و ڕێژه
زۆرانه ڕوویان نه‌ده‌دا. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش،
ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌ڕاستی پارێزگاری له مافه‌کانی ژنان
ده‌که‌ن به‌رنامه‌که‌یان چییه؟ ئه‌و خواستانه چییه که
ئه‌وان پێیان وایه مافى ژنانه و پارێزگاری لێ ده‌که‌ن؟
بۆچی تا ئێستا هیچ باسێکیان له‌مباره‌وه نه‌کردوه؟ بۆیه
مافه‌کانی ژنان بۆ یه‌کێتی و پارتی بۆته کارتێکی فشار بۆ
سه‌ر ئيسلامى سياسى و به‌تایبه‌تی ئيسلامى شيعى...
دیاره بۆ داکۆکی کردن له فیدڕاڵی و چه‌ند داوایه‌کی
سه‌ره‌کی، حزبه کوردیه‌کان چه‌ند داوایه‌کی زیاده‌یان به
داواکاریه‌کانیانه‌وه لکاندوه، به‌و هیوایه‌ی داواکاریه
سه‌ره‌کیه‌کانیان به ئه‌نجام بگات، چونکه دڵنیان که
ده‌بێت له چه‌ند داوایه‌کیان خۆشبن. به‌رگریکردن له
مافه‌کانی ژنان یه‌کێکه له‌و داوا زیادانه و وه‌ک
فشارێک بۆ داسه‌پاندنی داواکانی که‌یان هێناویانه‌ته
پێشه‌وه،که دڵنیان له لایه‌ن شیعه‌ی سیاسیه‌وه جێی
قبول نییه. هه‌ر کاتێک داواکانیان به ئه‌نجام گه‌شت
(وه‌ک فیدڕاڵی)، ئاماده‌ن مافی ژنان زوو له بیر بکه‌ن و
لێی خۆشبن.
به کورتیه‌که‌ی پارتی و یه‌کێتی هیچ کات لایه‌نگری
مافه‌کانی ژنان نه‌بوون و ئه‌م خه‌مخۆریه‌ی ئێستاشیان
ته‌نها تاکتیک و فشار هێنانه به‌رامبه‌ر لایه‌نه‌کانی
تری نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور. |