|
دیدیار له‌گه‌ل ده‌شتى جه‌مال ده‌رباره‌ى بارودۆخى
په‌نابه‌رانى کورد له‌بریتانیا
خه‌سروسایه: هاورى ده‌شتى
هه‌روه‌ک له‌راگه‌یاندنى ئیوه‌دا هاتووه که ئه‌وه چه‌ند
رۆژه په‌نابه‌رانى کوردى عیراقى له‌لایه‌ن پۆلیسى
به‌ریتانیاوه که‌وتونه‌ته به‌ر په‌لامارى گرتن و
راونانه‌وه و به‌مهۆیه‌شه‌وه پشیویکى گه‌وره
هاتۆته‌ئاراوه.. سه‌ره‌تا ده‌مانه‌وى ئاماژه به‌وه
بکه‌یت که‌بارودۆخى په‌نابه‌رانى کورد به‌کوى گه‌یشتووه و
ره‌وشتى پۆلیسى به‌ریتانیا گوزارشت له‌چ بارودۆخیک ده‌کات؟
هه‌روه‌ک به‌دروست ئاماژه‌تان پێکردوه له‌م رۆژانه‌دا
حکومه‌تی به‌ریتانیا له‌رێگه‌ی ده‌زگانی پۆلیسه‌وه
که‌وتوونه‌ته گرتن وراونانی په‌نابه‌رانی عیراقی و
به‌تایبه‌تی په‌نابه‌رانی کورد له‌کاتی ئێمزاکردنی
مانگانه‌یان له‌بنکه‌کانى پۆلیس وه‌یان له‌حمله‌ی
شه‌وانه‌دا بۆ سه‌ر په‌نابه‌ران و راپیچ کردنیان بۆ نیو
گرتووخانه ده‌ست به‌سه‌ره‌کان که‌له‌لایه‌ن ده‌وله‌تی
به‌ریتانیاوه ژماره‌یه‌کی زۆر ( Detention) واته
گرتووخانه‌ی ده‌ست به‌سه‌ر، کراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌و
که‌سانه‌ی داوای په‌نابه‌ری ده‌که‌ن وله‌و مه‌رکه‌زانه‌دا
رایان ده‌گرن. وه‌ئیستا ژماره‌یه‌کی به‌رچاو
له‌په‌نابه‌رانی کوردی عیراقی گیراون وله‌به‌ر ده‌م
مه‌ترسی گه‌رانه‌وه‌دان. وه‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌وڵ
رایان گه‌یاندوه که‌له‌ئاکامى ئه‌م په‌لاماردانه‌ى
ده‌وله‌تدا، تائیستا نزیک به33 په‌نابه‌ر به‌زۆر دیپۆرتی
هه‌وڵیر کراونه‌ته‌وه، ئه‌م وه‌زعیته به‌گشتی ترس و دڵه
راوه‌کی یه‌کی گه‌وره‌ى له‌نیو په‌نابه‌راندا
په‌ره‌پیداوه وبۆته تارمایی به‌سه‌ر ژیانیانه‌وه.
ته‌نانه‌ت زۆر په‌نابه‌رى کورد له‌به‌ر هه‌ره‌شه‌ی گرتن
ماڵ و شۆینی حه‌وانه‌وه‌ی خۆیان جێهیشتووه، و سه‌فه‌رو
هاتنه ده‌ره‌وه‌ى خۆیان راگرتووه، به‌تایبه‌تى که
هه‌ندیک له‌وان له‌کاتی هاتووچووی نیو شاره‌کاندا گیراون،
ئه‌م حه‌ملانه زیاتر ئه‌و په‌نابه‌رانه ده‌گریته‌وه
که‌به‌دواى برینى سوسیال و لیسه‌ندنه‌وه‌ى خانوو
بیبه‌شکردنیان له خزمه‌تگوزارى و ته‌نانه‌ت مافى گرتنى
محامیدا ده‌ستى بۆبراوه. ئه‌مانه په‌نابه‌رانیکن که
داوای مافی په‌نابه‌ریان ره‌ت کراوه‌ته‌وه وه‌یان
مه‌له‌فیان داخراوه و داوایان لێکراوه که ئه‌م وولاته
جێ بهێڵن وپه‌یوه‌ندی به‌رێکخراوی (IOM) بکه‌ن بۆ
ناردنه‌وه‌یان ، وه‌نزیک به 7 هه‌زار په‌نابه‌ری عیراقی
تا ئیستا له‌به‌رده‌م ئه‌م هه‌ره‌شه‌یه‌دان که بیان
نیرنه‌وه.
خه‌سره‌وسایه: به‌راى ئیوه
پۆلیسى به‌ریتانیا بۆ واده‌کات؟ یانى سه‌رچه‌و هۆکارى ئه‌م
په‌لاماردان و سیاسه‌ته‌ى ده‌وله‌تى به‌ریتانیا
له‌به‌رامبه‌ر په‌نابه‌رانى کورددا بۆچى ده‌گه‌ریننه‌وه؟
به‌دوا کاره‌سات و په‌لاماره خۆێناوێکه‌ی 7-7 ی شاری
له‌نده‌ن که‌له‌لایه‌ن تیرۆریستانى ئیسلامىیه‌وه ده‌ستى
بۆبرا، هاوکیشه‌کان به‌ته‌واوى به‌قازانجى ده‌وله‌ت و
به‌زه‌ره‌رى خه‌لک گوۆردران، له‌لایه‌ک ده‌وله‌ت
به‌به‌هانه‌ى گرتنى تیرۆریستان و ئه‌منه‌یه‌ته‌وه که‌وته
په‌لامارى ماف و حقوقه مه‌ده‌نىیه‌کانى خه‌لک و کۆمه‌له
بریاریکى به‌دژى په‌نابه‌رانى دانیشتووى بریتانیا
هینایه‌کایه‌وه و له‌لایه‌کىتریشه‌وه ژورنالیست و
ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌ده‌وله‌ت که‌وتنه ده‌ست
پێکردنی مانۆرێکی ته‌بلیغاتی نه‌ژاد په‌رستانه به‌دژی
خه‌ڵکی بیانی، وده‌وله‌تیش ئه‌م فرسه‌ته‌ی قووسته‌وه‌بۆ
هیرش بردنه‌سه‌رپه‌نابه‌ران و مافى په‌نابه‌ریتى
که‌سه‌ره‌نجام حه‌مله‌ى گرتن و دیپۆرتکردنه‌وه‌ى
په‌نابه‌رانى لیکه‌وته‌وه. ده‌وله‌تی به‌ریتانیا خه‌ریکه
تووڵه‌ی کاره‌ساته تیرۆریستىیه‌که‌ى مانگى ته‌مووزى شارى
له‌ندن له‌خه‌ڵکێک بکاته‌وه که رۆژانه خۆیان له‌عیراق و
کوردستان باجی تاوانه‌کانی تیرۆریستان ده‌ده‌ن، ئه‌م
سیاسه‌ته جگه‌له‌وه‌ی سیاسه‌تێکی نائینسانی یه، ناگوونجێ
له‌گه‌ل هیچ یاسا و پێوانه‌یه‌کی نیوده‌وله‌تی له‌باره‌ی
مافی په‌نابه‌رانه‌وه که ده‌وله‌تی به‌ریتانیاش خۆیان
ئیمزایان کردوه، به‌بروای من ئه‌م سیاسه‌ته زنجیره‌یه‌کی
تره له‌شه‌رعیت دان به سیاسه‌تی شه‌رخوازانه‌ی جه‌نگ و
کاولکاری به‌سه‌ر خه‌ڵکی عیراقدا ، وئیستاش به‌زۆر
قه‌بلاندنی حکومه‌تکی کۆنه‌په‌رستانه‌ی قه‌ومی ودینی
وده‌ستووریکه که‌هیچ به‌ها و ستانداردێکی ئینسانى و ماف
وئازادی یه‌کانى بۆخه‌لکى تیدانىیه.
خه‌سره‌و سایه:
به‌لام ده‌شتى جه‌مال حکومه‌تى به‌ریتانیا ئه‌م کاره‌ى
به‌وه ته‌بریرده‌کات که‌له‌لایه‌ک ئه‌وانه‌ى که‌وتونه‌ته
به‌رگرتن پیش‌تر ئیمزایان بۆگه‌رانه‌وه‌ى ئاره‌زوومه‌ندانه
لیداوه و له‌لایه‌کىتریشه‌وه کوردستان ناوچه‌یه‌کى
ئامینه وئازادى هه‌یه ئیوه‌له‌سه‌ر ئه‌مه ده‌لینچى؟
ده‌وله‌ت هه‌موو جاریک له‌په‌لاماردانه‌کانیدا بۆسه‌ر
په‌نابه‌ران ته‌بریریکى هه‌بووه به‌لام ته‌بریرى
ئه‌مجاره‌یان له‌هه‌مووکات بیناوه‌روک تر و دوره
له‌راستىیه‌وه: یه‌که‌میان له‌باره‌ى ئه‌وه‌وه که‌ده‌لیت
"ئیمزاى گه‌رانه‌وه‌ى ئاره‌زوومه‌ندانه‌یان لیداوه" ده‌بى
ئه‌وه بلیم که ئه‌وان په‌نابه‌رانیان له‌بى سۆسیالى و بى
خانووبه‌ره‌یى و به‌دواى لیگرتنه‌وه‌ى مافى کار‌و خویندن و
ته‌نانه‌ت به‌دواى راگرتنیان له‌بیوه‌لامی 4 و5 سالیدا
ناچار کراون به‌قبول کردنی ئیمزاى فۆرمیک
که‌ناوى"گه‌رانه‌وه‌ى ئاره‌زوومه‌ندانه"ى لیدراوه.
له‌حالیکى وادا ده‌کرى به‌وه بلیین گه‌رانه‌وه‌ی ئاره‌زوو
مه‌ندانه وه‌ختێ ئه‌م ده‌وله‌ته ته‌واوی ماف
سه‌ره‌تایه‌کانی له‌په‌نابه‌ران وه‌رگریته‌وه له شۆینی
حه‌وانه‌وه‌یان ده‌ریانکردبى و پاره‌ى مه‌سره‌فى
رۆژانه‌یان لیبردرابى؟ ئایا به‌مه ده‌وترى ئینتخابیکى
ئاره‌زوومه‌ندانه که په‌نابه‌ران له‌ژیر گوشارى نه‌بوونى
و بیده‌ره‌تانى و چاوه‌روانیدا فۆرمیکیان پى
ئیمزاکاربى؟... ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وپێش بریارێک ده‌رچوو به
به‌ندی ژماره(4) که تیادا خانووبه‌ره ده‌گیرنه‌وه بۆ
په‌نابه‌رانی عیراقی به‌لام به‌مه‌رجێ فۆرمێکیان دانابوو
که په‌نابه‌ران عیراقی و کورد پری بکه‌نه‌وه که ئه‌گه‌ر
وولاته‌که‌یان ئه‌من بوو بیان نیرنه‌وه وه ئیستا له‌م
هه‌ڵمه‌ته‌دا ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌و په‌نابه‌رکوردانه
گیراون که ئه‌و فۆرمه‌یان ئیمزاکردوه، هه‌موو
ده‌رگاکانیان له‌په‌نابه‌ران داخستوه بۆ مل دان به‌و
بریارانه.
سه‌باره‌ت به لایه‌نی دووه‌می پرسیاره‌که‌ت ئه‌وه‌ی
کوردستان به‌ناوچه‌یه‌کی ئامین ناوزه‌د ده‌کرێ، ده‌مه‌وى
ئه‌وه بلیم که به‌راوردکردنى شاره‌کانى کوردستان که
له‌وانه‌یه مانگانه وه‌یا هه‌رفه‌تره‌یه‌ک جاریک
رووداویکى تیرۆریستى تیا رووبدات به‌شاره‌کانى عیراق که
رۆژانه ده‌یان کاره‌ساتى ته‌قینه‌وه و کوشتن و ئینسان
دزین رووى تیده‌کاو به‌قه‌ولى ده‌زگاکانى راگه‌یاندنى
جیهانى رۆژانه 33 که‌س ده‌بنه قوربانى.. ئامینتر
بیته‌به‌رچاو. به‌لام ئه‌مه ناکاته‌ئه‌وه‌ى کوردستان
ئامینه. بارودۆخه‌کان له‌کوردستان یه‌ک سه‌رگه‌ردانى و
هه‌لسواسراوى کۆمه‌لگایه‌ک ده‌خوینیته‌وه وکه‌س نازانى
ئه‌مرۆ وسبه‌ى چ به‌لایه‌ک به‌سه‌ر خه‌لکدا دیت، نادیارى
چاره‌نوسى خه‌لکى کوردستان که‌به‌دواى رووخانى رژیمى
به‌عسیش دریژه‌ى هه‌یه ئه‌و مه‌ترسىیه‌یه که‌به‌رۆکى
به‌سه‌رجه‌م خه‌لکى کوردستان گرتووه وبه‌م هۆیه‌شه‌وه
خه‌ڵکی کوردستان احساسی ئه‌مانی دریژ ماوه ناکه‌ن،
له‌لایه‌کىتریشه‌وه هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌لاتدار که‌به‌زۆرى
چه‌ک خۆیان به‌سه‌ر خه‌لکدا داسه‌پاندووه و ئه‌وانیان
راگرتووه به‌دیار سیاسه‌ته‌کانى ئه‌مریکاوه تاکو
ئه‌وکاته‌ى ده‌سته‌و تاقمى قه‌ومى وئیسلامى و عه‌شیره‌تی
ریکده‌که‌ون و ده‌وله‌تیکى له‌رزۆک له‌عیراقدا
داده‌مه‌زرینن. ئه‌مه‌یه راستى ئه‌من بوونى کوردستان!
له‌مه‌ش زیاتر ئه‌م حیزبانه که رۆژانه خۆیان په‌لامارى
خۆپیشاندان به‌ته‌قه ده‌ده‌ن و خه‌لکیش له‌سه‌ر داواکارى
مافه‌کانیان ده‌خه‌نه زیندانه‌وه ئه‌توانن چ ئاستیک بۆ
ژیانیکى ئارام و ئاسایش بۆ خه‌لکى دابین بکه‌ن.. بۆچوونى
ئه‌وه‌ى "کوردستان ئامینه" بۆچوونیکى
چاوه‌شه‌کارانه‌یه.. ئه‌مرۆ له‌کوردستاندا نه‌ئارامى
خه‌لک مسۆگه‌ره و نه مافی مرۆڤی تیا پاریزراوه، پێشیل
کردنی مافه‌و ئازادیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان، ته‌قه‌کردن و
سه‌رکووت کردنی ناره‌زایه‌تێ وخۆپشاندانه‌کانی قووتابیان
ومامۆستایان، سایه‌ق شۆفیره‌کان، عه‌ره‌بانچیه‌کان...تیرۆر
زیندان و ئه‌شکه‌نجه. له‌ئارادابوونى چه‌ندین باند وگروپی
تیرۆریستان، تا کوشتنی ژنان و گه‌نده‌ڵی ئیداری و سیاسی
هه‌موو ئه‌مانه بارودۆخیکى ناله‌بار له‌کوردستاندا نیشان
ده‌ده‌ن که به‌زاراوه‌ى " ئه‌منى بوون" ته‌بریرناکرى و
هه‌رئه‌مه‌ش واى کردووه که‌خه‌لکى کورد رووبکه‌نه ژیانى
په‌نابه‌ریتى که‌تائیستاش لیشاوه‌که‌ى رووله‌کزى نىیه.
خه‌سره‌وسایه:
له‌لایه‌کىتره‌وه هه‌واله‌کان واراده‌گه‌یه‌نن
که‌ژماره‌یه‌ک له‌په‌نابه‌ره‌گیراوه‌کان
گه‌رندراونه‌ته‌وه بۆ کوردستان و له‌شارى هه‌ولیر
له‌لایه‌ن حکومه‌تى پارتى ویه‌کیتىیه‌وه پیشوازیان
لیکراوه... ئایا ئه‌م سیاسه‌ت و په‌لاماره‌ى حکومه‌تى
به‌ریتانیا په‌یوه‌ندىیه‌ک له‌گه‌ل سیاسه‌ت و مامه‌له‌ى
یه‌کیتى وپارتى به‌گیشه‌ى په‌نابه‌رانى کورده‌وه
په‌یداده‌کات؟
به‌لىَ .. سه‌ریکى ئه‌م سیاسه‌ته‌ى حکومه‌تى به‌ریتانیا
په‌یوه‌ندى له‌گه‌ل سیاسه‌ت و مامه‌له‌یه‌ک که‌ئه‌حزابى
کوردى به‌کیشه‌ى په‌نابه‌رانه‌وه ره‌چاویانکردووه،
هه‌یه. له چه‌ند سالێ رابردوودا ئه‌م حیزبانه
مه‌سه‌له‌ى په‌نابه‌رانیان بۆ مه‌به‌ستی شه‌رعیه‌ت دان
به‌ده‌سه‌لاتیان و ره‌واج پیدانى له‌نیو موناسه‌باتى
ده‌وله‌تاندا به‌کار هیناوه و له‌هه‌موو دانیشتن و
دیداره‌کانیاندا له‌گه‌ل وه‌زاره‌تخانه‌و قونسولیه‌ى
ده‌وله‌تانى ئه‌وروپادا رینیشانده‌رى گیرانه‌وه‌ى
په‌نابه‌ران و به‌رگتنیان بوون بۆ هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ى
په‌نابه‌ران. له‌که‌س شاراوه‌نىیه که‌به‌رپرسیارانى
بنکه‌کانى یه‌کیتى وپارتى له‌ده‌ره‌وه و بازگه‌کانى
سه‌رسنور چ خزمه‌تیکیان پیشکه‌شکردووه! کۆپى کردنى
پاسپۆرت تا پیشکه‌شکردنى زانیارى له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ى که
له‌ده‌ره‌وه‌ن، تا ناساندنى کوردستان به‌ولاتیکى دیموکراسى
و ئازاد و پیره‌وکه‌رى مافى مرڤ .. هه‌موو بۆ ئه‌وه بووه
که له‌بارى سیاسى و هه‌نگاوى عه‌مه‌لىیه‌وه کۆمه‌ک
به‌ده‌وله‌تانى ئه‌ورپابکه‌ن بۆگیرانه‌وه‌ى په‌نابه‌ران.
له‌مانه‌ش زیاتر که‌منین ئه‌و راگه‌یاندن و قسانه‌ى که
سه‌رانى یه‌کیتى وپارتى به‌پیچوانه‌ى مافه‌کانى
په‌نابه‌ره‌وه داویانه وده‌ستى
به‌ریوه‌به‌رایه‌تىیه‌کانى کاوربارى په‌نابه‌رایتى
ده‌وله‌تانى ئاوه‌لاکردووه تا سیاسه‌تى دژى په‌نابه‌رى
خۆیانى پى نه‌خشه‌کیش بکه‌ن. له‌په‌لامارى ئه‌مجاره‌ى
ده‌وله‌تى بریتانیا بۆسه‌ر په‌نابه‌ران یه‌کیتى وپارتى
ده‌ستیان نه‌پاراستووه له‌وه‌ى مه‌سه‌له‌ى په‌نابه‌ران
وه‌ک کارتیک به‌ده‌سته‌وه بگرن بۆشه‌رعه‌یت پیدان
به‌ده‌سه‌لاته‌که‌یان و وه‌رگتنى ئیمتیازات
وخۆبردنه‌پیشه‌وه‌یان، هه‌ربۆیه‌ش به‌گه‌رمى پیشوازى
له‌په‌نابه‌رانى دیپۆرتکراو ده‌که‌ن وقسه‌یه‌کیان
به‌قازانجى په‌نابه‌ران له‌ده‌م نابیته‌وه.
خه‌سره‌وسایه:
ئیوه وه‌ک فیدراسیونى په‌نابه‌رانى عیراقى له‌به‌رامبه‌ر
ئه‌م په‌لاماره‌ى حکومه‌تى به‌ریتانیا بۆ دیپۆرتکردنه‌وه‌ى
په‌نابه‌ران چکاریکتان کردووه و به‌نیازن چ ئه‌رکیکى تر
له‌ئه‌ستۆبگرن؟
به‌دوای هیرشه ره‌شبگیریه‌که‌ی حکومه‌تی به‌ریتانیا بۆ
سه‌ر په‌نابه‌رانی کورد، ئێمه له‌فدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری
په‌نابه‌رانی عیراقی له‌به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ نۆینه‌رانو
هه‌ڵسوراوانی فدراسیۆن له‌شاره‌کانی تر ده‌ستمان دایه
که‌مپینێکی به‌رفراوان له‌سه‌رتاسه‌ری شاره‌کانی
به‌ریتانیا، راگه‌یاندنی به‌رفراوانمان دا بۆ ئیدانه‌ی
ئه‌م سیاسه‌ته، ده‌ستمان دایه رێکخستنی خه‌بات و
ناره‌زایه‌تێکانی په‌نابه‌ران و ده‌ست بردن بۆ کاری
ده‌سته‌جه‌معی وخۆپشاندان و پیکیتی ته‌بلیغاتی به‌رفراوان،
روومان کرده رێکخراوه ئینسانی و دیفاع له‌مافی
په‌نابه‌ری و یه‌کیتی کرێکاری ، ئه‌حزابی چه‌پ و
سۆسیالیسته‌کان وخه‌ڵکی ئازادی خوازی به‌ریتانیا بۆ
راکیشانی پشتیوانی و هاوکاریان بۆ شکست پیهنانى ئه‌م
سیاسه‌ته دژی په‌نابه‌ری یه ،په‌یوه‌ندی گرتن به
ئه‌ندام په‌رله‌مان و لایه‌نی په‌یوه‌ندی دار له‌سه‌ر
مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌ران، دام و ده‌زگاکانی راگه‌یاندو
میدیاکان بۆ انعکاس کردنه‌وه‌ی ده‌نگی ناره‌زایه‌تی
په‌نابه‌رانی کورد دژ به‌گه‌رانه‌وه، ده‌ستبردن بۆ
که‌مپینیکی به‌رفراوان به‌هه‌ده‌فی تۆمارکۆکردنوه که
خواسته‌کانی په‌نابه‌رانی تیا هاتووه له‌وانه(سیاسه‌تی
دیپۆرت کردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی کورد‌و عیراقی ده‌ست به‌جێ
ده‌بێ راگیرێ ،مافی ئه‌وه بدرێ به په‌نابه‌رانی کورد
دیفاع له‌خۆیان که‌یسه‌کانیان بکه‌ن،ئازادکردنی ده‌ست
به‌جێ گیراوه‌کان،دانی مافی په‌نابه‌ری به په‌نابه‌رانی
کورد و عیراقی به‌عینوانی قوربانیان جه‌نگو نائه‌منی
له‌عیراقدا،ته‌واوی خزمه‌ت گوزاریه‌کان بۆ په‌نابه‌ران
بگیرنه‌وه له‌وانه خانووبه‌ره،حقووقی سۆسیال،مافی
کارکردن وخۆیندن...)
هه‌روه‌ها فدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری نامه‌ی داوه به
په‌رله‌مانی ئه‌ورپا ووه‌زیری ناخۆی به‌ریتانیا دژ
به‌سیاسه‌ته گه‌رانه‌وه به‌رامبه‌ر به په‌نابه‌ران
،له‌لایه‌ن مدیا و سایته‌کانه‌وه له‌وانه جزیره‌و بی بی
سی به‌شی میدلانس و سایته‌کوردی وئینگلیزیه‌کانه‌وه
هه‌واڵی ئه‌م که‌مپینه بلاوکراوه‌ته‌وه،له‌ناوه‌ندی
شاره‌کاندا به‌رده‌وام راگه‌یاندنه‌کان که خواسته‌کانی
په‌نابه‌ران به‌رجه‌سته‌ده‌کاته‌وه وده‌نگی ناره‌زایه‌تی
په‌نابه‌ران بلاوکراوه‌ته‌وه له‌ریستوران و دوکانه
کوردیه‌کان، له‌چه‌ند شاردا خۆپشاندانی گه‌وره‌مان بووه
له له‌نده‌ن و نوتین هام و له‌شاری مانچسته‌رو بریاریشه
رۆژى هه‌ینى خۆپشاندان بله‌به‌رده‌م باره‌گاى وه‌زاره‌تى
ناوخۆ به‌رى بخه‌ینَ،وه له‌شاره‌کانی تریش خۆپشاندانی
ناره‌زایه‌تی و کۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ده‌که‌ین ،فۆرمێکی
شکاتنامه‌مان هه‌یه له‌په‌یوه‌ند به‌دیپۆرت کردنه‌وه‌ی
په‌نابه‌رانی کورد بۆ کوردستان له‌نیو په‌نابه‌راندا ده‌ی
گیرین ئیمزا کۆ ده‌که‌ینه‌وه ... سه‌ره‌نجام ئێمه
ماوه‌یه‌کی زه‌مه‌نی داده‌نیێن له‌حاله‌تی وه‌لام
نه‌دانه‌وه‌ی ده‌وله‌ت و رانه‌وه‌ستانی ئه‌م سیاسه‌ته
ده‌ست بۆ خۆپشاندانی سه‌رتاسه‌ری ده‌بین له‌وولاته‌کانی
ئه‌ورپاو ئاسکه‌نده‌نافی وه په‌یوه‌ندی گرتن به
رێکخراوه ئینسانی و په‌نابه‌ری و چه‌پ و سۆسیالیسته‌کان
له‌دنیا.
خه‌سره‌وسایه:
له‌م کاروچالاکیانه‌تاندا کى پشتیوانى له ئیوه و
خواسته‌کانى په‌نابه‌رانى کورد ده‌کات؟ ئایا هیچ یه‌ک
له‌ریکخراوه کوردىیه‌کانى به‌ریتانیا هاوشانى ئیوه
به‌شدرن، هه‌لسوکه‌وتى ئه‌مانه چىیه به‌رامبه‌ر به‌م
بارودۆخه‌ى په‌نابه‌رانى کورد؟
ئێمه له‌لایه‌ن حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عیراقه‌وه
پشتیوانی راسته‌خۆ کراوین له‌لایه‌ن رێکخراوی په‌نابه‌رانی
ئیرانی و که‌مپینی دژی راسیزم و فاشیزم له‌به‌ریتانیا
،(جین لامبیرت)ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌ورپا و له‌حزبی
سه‌وزی به‌ریتانیا له‌خۆپشاندانه‌کانی ئێمه به‌شداری
کردوه و پشتیوانی راسته‌خۆمان لی ده‌کات و داوامان لێ
کردوه له‌یارمه‌تی گه‌یاندنی شکاتنامه له‌حکومه‌تی
به‌ریتانیا له په‌رله‌مانی ئه‌ورپا ورێکخراوی ژنانی
په‌نابه‌رانی کوردستان و رێکخراوی ژنانی میدلئیست
ورێکخراوی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆی کوردستان تا ئیستا
هاوکارو پشتیوانی ده‌که‌ن و به‌رده‌وامین له‌هینانی
پشتیوانی و په‌یوه‌ندی تر بۆ سه‌رخستنی کار‌و چالاکی
یه‌کانی که‌مپینی فدراسیۆن دژ به سیاسه‌تی دیپۆرت
کردنه‌وه. له‌راستیدا رێکخراو کۆمه‌له کوردیه‌کانی له
هیچ یه‌ک له‌م چالاکیانه‌دا به‌شدار نین و ئه‌وان
له‌ژیره‌وه خه‌ریکى دانوستان و بردنه‌پیشه‌وه‌ى
سیاسه‌ته‌کانى یه‌کیتى وپارتین. |