|
فاتح شیخ
fateh_sh@yahoo.com
21 آپریل 2005
له‌سه‌ر لووتکه‌ی کێوێک له ناکۆکی!
وه‌زعی
عێراق و سه‌رۆك کۆماری جه‌لال تاڵه‌بانی
له‌گه‌ڵ
سپاردنی پۆستی سه‌رۆك کۆماری عێراق به جه‌لال تاڵه‌بانی،
له دوو حه‌وتوو له‌مه‌و پێشه‌وه ئۆرکێسترای میدیای رۆژاوا
و میدیای ده‌سته‌ودایره‌ی جۆربه‌جۆری زاڵ به‌سه‌ر عێراقدا
پڕۆپاگه‌نده‌یه‌کی خه‌ستیان وه‌رێ خستوه که گوایا پڕۆسه‌ی
دێمۆکراسی و ده‌وڵه‌ت سازدانه‌وه له عێراق ده‌ستی پێ
کردوه! ده‌هۆڵ و زورنا که گوایا بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی
سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی ده‌س که‌وتووه! گوایا به‌و رووداوه
ترازووی هێز به قازانجی خه‌ڵکی کوردزمان گۆڕدراوه! وه
گوایا ئه‌م خه‌ڵکه٬
بێ ئه‌وه‌ی بیر له قازانج و زه‌ره‌ری مه‌سه‌له‌که
بکه‌نه‌وه، هه‌ر به‌وه‌نده‌ی "کورد"ێك له عێراق بوه‌ته
سه‌رکۆمار ده‌بێ شانازی به‌خۆ بکه‌ن و لێده‌ن و هه‌ڵپه‌ڕن!
بۆچی؟
چونکه ئه‌و ده‌سته و دایرانه‌ی له به‌ر بای سیاسه‌تی
ئه‌مریکادا، له سایه‌ی شه‌ڕ و داگیرکه‌ری ئه‌مریکادا و به
زه‌بری میلیشیا و ته‌حمیق و فریو، سواری سه‌ری کۆمه‌ڵێك له
خه‌ڵك بوون، ده‌یانه‌وێ قه‌ومیگه‌ری خۆیان، ئیسلامیگه‌ری
خۆیان و عه‌شیره‌گه‌ری خۆیان به یارمه‌تی یه‌کتر! به
شێوه‌یه‌کی پایه‌دارتر به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌دا بسه‌پێنن.
ده‌یانه‌وێ کۆمه‌ڵگه‌ی دابه‌شکراو به چینه‌کان٬
جارێکی تریش له‌سه‌ری جیاوازی مه‌زهه‌ب و قه‌ومیه‌ت و
تایفه‌وه دابه‌ش بکه‌نه‌وه. ده‌یانه‌وێ مۆرکی پێناسی شیعه،
سوننی، عه‌ره‌ب، کورد، تورکمان، ئاشووری، کلدانی و چی و چی
به نێوچاوانی هاووڵاتیانه‌وه بنووسێنن. ده‌یانه‌وێ وشه و
مانای ئینسان، چین، کارگه‌ر، سه‌رمایه‌دار، هاووڵاتی، ژن،
گه‌نج، مافی یه‌کسان، ئازادی مه‌ده‌نی و کۆمه‌ڵایه‌تی،
کولتوووی مۆدێرن و پێشره‌و٬
به‌کورتی هه‌رچی ره‌نگ و بۆنێکی له هه‌نگاوێك
به‌ره‌وپێشه‌وه چوون پێوه بێ له زه‌ینی خه‌ڵك بسڕنه‌وه.
هه‌موو ئه‌مانه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی له جێی دیکتاتۆریه‌تی سه‌دام
و کۆنه‌په‌رستی و ملهوڕی به‌عس، هه‌میسانه‌وه دیکتاتۆریه‌ت
و کۆنه‌په‌رستی و ملهوڕیه‌ک له چه‌شنێکی تر له‌سه‌ر
بناغه‌ی دووبه‌ره‌کایه‌تی خه‌ڵك به کۆڵی ئه‌و خه‌ڵکه‌دا
بده‌نه‌وه٬
هه‌تا بتوانن چه‌رخه‌ی چه‌وسانه‌وه‌ی کاری کرێگرته و
داسه‌پاندنی هه‌ژاری و تاڵانی سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگه
به گورزی سه‌رکوت و ته‌فره‌قه و فریو و ته‌حمیق، وه‌گه‌ڕ
بخه‌نه‌وه.
ئه‌رکی
ئه‌م پڕۆپاگه‌نده‌یه ئاوه‌ژوو پیشاندانی ڕاستییه‌کانی
ژیانی خه‌ڵك و ماهییه‌تی ئه‌و سیاسه‌تانه‌یه که حاڵی حازر
به‌سه‌ریاندا زاڵ بووه. به‌ڵام حه‌قیقه‌ت به‌پێچه‌وانه‌ی
ئه‌م پڕۆپاگه‌نده کۆنه‌په‌رستانانه‌یه. ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو
حه‌وتووه رووی داوه گوێلێك له کۆگای ئه‌و ڕاستییانه‌یه که
ناڕاست بوونی ئه‌م که‌مپه‌ینی پڕۆپاگه‌نده‌یه ده‌خاته ڕوو.
- پاش
دوو حه‌وتوو هێشتا ئیبراهیم جه‌عفه‌ری سه‌رۆك وه‌زیری
دانراو نه‌یتوانیوه له گرفتی دابه‌شکردنی وه‌زاره‌ته‌کان
له نێوان "لیستی کورد" و "لیستی شیعه" دا تێپه‌ڕ بێ. له
ناوخۆی ئیئتیلافی شیعه‌ش له‌سه‌روه‌زاره‌تی ناوخۆ کێشه‌یه.
تازه ئه‌یاد عه‌لاویش داوای به‌ش ده‌کا و به ڕژدی پێ
له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی "ئاسایش" داده‌گرێ (و پشتیوانی "سیا"شی
له پشته). تازه ئه‌حزابی ئیسلامی "سوننی" و کۆنه
به‌عسیه‌کانیش که نه‌چوونه "هه‌ڵبژاردن" به‌وحاڵه‌ش ناچارن
له "پڕۆسه‌ی دێموکراسی و ده‌وڵه‌ت سازدان" دا به‌شداریان
بكه‌ن٬
داوای دوو پۆستی ئه‌سڵی وه‌زاره‌ت ده‌که‌ن!
-
وه‌زعی ئه‌منی خراپتر و خراپتر بووه، عه‌لاوی رۆژی
چوارشه‌مه و یه‌کێك له ئه‌ندامانی "کۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی"
سێشه‌مه له تیرۆر ده‌رباز بوون به‌ڵام ته‌رمی ده‌یان که‌س
له سه‌رووی به‌غدا له ڕووباری دیجله دۆزرانه‌وه. پێکدادان
هه‌مه‌ڕۆژه‌یه. جه‌لال تاڵه‌بانی پیشنیاری کردوه که
میلیشیای ئه‌حزابی ناسیونالیستی کورد و "سپای به‌در" بچنه
ناو ئه‌و پێکدادانه و هه‌موو که‌س ده‌زانێ که ئه‌وه
ده‌بێته ته‌قه‌ی ده‌سپێکردنی شه‌ڕی ناوخۆیی چه‌نلایه‌نه
له نێوان ناسیونالیسته کورده‌کان و قه‌ومیه عه‌ره‌به‌کان و
ئیسلامیه شیعه و سوننیه‌کان و پاشماوه‌ی هێزه
چه‌کداره‌کانی ڕژێمی به‌عسدا.
- له
هه‌رێمی کوردستان "ڕێککه‌وتن" له‌سه‌ر یه‌کگرتنه‌وه‌ی دوو
حوکومه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی که یه‌کی دیسه‌مبری 2004
ئیمزا کراوه هێشتا له‌سه‌ر کاغه‌زه. دوا کۆبوونه‌وه‌ی
مه‌کته‌بی سیاسی دوو لایه‌ن کرانه‌وه‌ی "په‌رله‌مان" بۆ
ره‌سمیه‌ت پێدانی پۆستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم بۆ مه‌سعوود
بارزانی وه‌دوا خست. هه‌موو ده‌زانن که بوونی بارزانی به
سه‌رۆکی هه‌رێم که رابه‌ری یه‌کیه‌تی نیشتمانی به جه‌بری
ترازووی هێز ملی پێداوه، سه‌ره‌تای یه‌کیه‌تی ئه‌م دوو
حیزبه ره‌قیبه نیه، به‌پێچه‌وانه ده‌توانێ سه‌ره‌تای گرژ
بوونه‌وه‌ی کێشه‌ی هه‌میشه‌یی یان بێ. هه‌موو ده‌زانن که
ئه‌م پۆسته به مانای سه‌رۆك و رابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی
کوردایه‌تیه و ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له‌به‌ر تایبه‌تمه‌ندی
عه‌شیره‌یی رێبه‌رایه‌تیه‌که‌ی٬
به‌درێژایی نیو سه‌ده‌ی ڕابردوو٬
هه‌رگیز نه‌یتوانیوه رابه‌ری تاقانه بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ر
بکات و ئه‌مرۆش ناتوانێ. ئه‌م گرفته جگه له رێگای شه‌ڕ و
شکستی به‌ته‌واوی یه‌کێك له دوو لایه‌ن٬
"چاره" هه‌ڵناگرێ. خه‌ڵکی ئاسایی له کوردستان ده‌زانن و
نیگه‌رانن که ته‌قه‌مه‌نی هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شه‌ڕی نێوان
دوو حیزبی ره‌قیب، که ساڵه‌هایه دوو حوکومه‌تی جیاواز، دوو
بیروکراسی، دوو سیسته‌می تاڵان و بڕۆی سامانی کۆمه‌ڵگه و
فه‌سادی ئیداری و مالی یان٬
له دوو به‌شی کوردستان قه‌واره پێداوه، به سه‌رۆك کۆماری
جه‌لال تاڵه‌بانی و دواتریش سه‌رۆك هه‌رێمی مسعود بارزانی
له جاران زیاتر مه‌ترسی ته‌قینه‌وه‌یان هه‌یه.
له
ئاستی سه‌راسه‌ری عێراقدا، ڕووداوه‌کانی ئه‌م دوو حه‌وتووه
ته‌نیا ئه‌وه ئیسبات ده‌که‌ن که هیچ به‌شێکی بورژوازی
گه‌ڵاڵه‌یه‌کی وای به‌ده‌سته‌وه نیه که ده‌وڵه‌تێك قه‌واره
پێ بدا که بتوانێ ئاتۆریته‌ی خۆی به سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا
ڕابکێشێ و له‌م ڕێگایه‌وه چینی ده‌سه‌ڵاتدار "یه‌کگرتوو"
بکات. هیچکام له ئایدیولوجیه‌کانی سه‌ر شانۆ٬
ئه‌مه‌یان لێ ناوه‌شێته‌وه به‌ڵام تا ئه‌وپه‌ڕی
دووبه‌ره‌کایه‌تی و شه‌ڕه‌نگێزی یان لێ ده‌خێزێ. ئیسلامی
سیاسی دابه‌شبوو به دوو باڵی "شیعه" و "سوننی"، کوردایه‌تی
دابه‌شبوو به‌سه‌ر دوو حیزبی ره‌قیبدا، عه‌شیره‌گه‌ری و
فه‌سادی ئیداری و مالی هه‌مه‌لاگر له سه‌رجه‌م ده‌زگا
حوکومه‌تیه‌کاندا، هه‌موو سه‌رچاوه‌ی دانه‌مه‌زراوی زیاتر
و له‌رزۆکی دائمی ترن له ده‌روونی "ده‌وڵه‌ت"ی
بێسه‌ره‌وبه‌ره‌ی عێراقدا. ڕیزێك نیمچه ده‌وڵه‌تی بێ
سه‌قامی یه‌ك له‌دوایه‌ك٬
تاقه ئیمکانێکی "ده‌وڵه‌ت سازدان"ه که له‌م ده‌سته‌ودایره
دژبه‌یه‌ك و "ئیئتیلافی"یانه ده‌وه‌شێته‌وه.
کورسی
سه‌رۆك کۆماری عێراق که جه‌لال تاڵه‌بانی له‌سه‌ری
دانیشتوه، نه له پۆپکه‌ی ده‌وڵه‌تێکی ئاسایی و ئه‌مڕۆیی،
به‌ڵکوو له‌سه‌ر لووتکه‌ی کێوێك له ناکۆکی دانراوه.
هه‌ڵبژێردرانی رێبه‌ری یه‌کێك له دوو حیزبی ره‌قیبی
کوردایه‌تی بۆ سه‌رۆك کۆماری عێراق٬
به‌رهه‌می کۆمه‌ڵێك ڕێککه‌وتن و ئیئتیلافی له‌رزۆکه٬
که پێش له مۆر و ئیمزای لایه‌نه‌کان٬
مۆرکی نه‌زۆکی و بێسه‌قامی و شکستی پێوه نراوه. جگه
له‌وه‌ش "ده‌وڵه‌تی نه‌به‌کام"ی تاڵه‌بانی و جه‌عفه‌ری
له‌گه‌ڵ سه‌ددێك له تێکۆشانی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵکی
عێراق، له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی ڕووله‌گه‌شه‌ی کۆمۆنیزم و
کارگه‌ر، له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازی ژن و پیاو و
له‌گه‌ڵ ڕاستیه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی مۆدێرن به‌ره‌ورووه که
له‌پێشه‌وه خه‌تی سووری به‌سه‌ر حاکمیه‌تی شه‌ریعه و
نووساندنی قه‌ومیه‌ت و مه‌زهه‌ب به ستروکتووری سیاسی
کۆمه‌ڵگه‌وه کێشاوه.
له
کوردستان که به‌ڕواڵه‌ت سه‌قامگرتووتره، بێسه‌قامی خه‌ریکه
له دڵی هه‌ر ئه‌م "ڕێککه‌وتن"انه‌وه چه‌که‌ره ده‌کێشێ و
سه‌ر هه‌ڵده‌دا. مه‌سخه‌ره‌ترین شانۆی سیاسه‌تی ئه‌مڕۆی
عێراق ئه‌وه‌یه که سه‌رۆك کۆماره‌که‌ی که ده‌بێ وێنه‌ی
"یه‌کیه‌تی میللی" له ئاستی سه‌راسه‌ری عێراقدا بێ،
رێبه‌ری لقێکی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تیه که نه‌یتوانیوه و
ناشتوانێ یه‌کیه‌تی له ڕیزی خودی کوردایه‌تیدا دابین
بکات!
بۆ
بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی، بوون به سه‌ره‌ك کۆماری رێبه‌ری
یه‌کێك له لقه‌کانی٬
جێگای هیچ شانازیه‌ك نیه. چونکه ئه‌مه له ڕێگای یه‌ککه‌وتن
له‌گه‌ڵ کۆنه‌په‌رستترین هێزی سه‌ر شانۆی ئێسته‌ی سیاسه‌تی
عێراق٬
یانی ئیسلامی سیاسی٬
ئه‌ویش به‌شی گرێ‌دراو به جومهوری ئیسلامیه‌وه به‌ده‌س
هاتوه. ئه‌مه ئاخرمه‌نزڵی ڕێگایه‌کی بێ شانازیه که ئه‌م
بزووتنه‌وه بورژواعه‌شیره‌ییه له ماوه‌ی
ڇلوچوار
ساڵی ڕابردوودا بڕیویه‌تی. ئه‌مه دواقۆناغی لارێی
به‌ندوبه‌سته له بان سه‌ری خه‌ڵکی کوردستانه‌وه و له دژی
قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیان٬
له‌گه‌ڵ هێزی هه‌ره کۆنه‌په‌رستی جیهانی و ناوچه‌یی و
ناوعێراقی که بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی له‌م
ڇلوچوار
ساڵه‌دا٬
له سه‌رده‌می مه‌لا مسته‌فا بارزانی له سه‌ره‌تای
شه‌سته‌کانه‌وه و به‌تایبه‌ت له شه‌ڕی خه‌لیجه‌وه هه‌تا
ئێسته به‌دوایه‌وه بووه.
به‌ڵام
هه‌ر له‌م دوو حه‌وتوه‌دا کۆمه‌ڵێك ئاڵوگۆڕی تریش له سه‌ر
شانۆی سیاسه‌تی عێراق ڕووی داوه که نیشانه‌ی ئومێد به
وه‌دیهاتنی دواڕۆژێکی ڕوون بۆ ئه‌و کۆمه‌ڵگه کاولکراوه
پێیانه‌وه دیاره: به‌رپا بوونی کۆنگره‌ی سێهه‌می حیزبی
کۆمۆنیستی کارگه‌ری عێراق له به‌غدا به ماوه‌ی چه‌ن ڕۆژ
دوای کۆنگره‌ی گه‌وره‌ی شووراکان و یه‌کیه‌تیه
کارگه‌ریه‌کان. ئه‌مه‌ش خۆی به ماوه‌یه‌کی کورت له
پێکهاتنی "کۆنگره‌ی ئازادی عێراق" و به‌رپابوونی "کۆنگره‌ی
ژن و ده‌ستوور له عێراق" له لایه‌ن "ڕێکخراوی ئازادی ژن له
عێراق"ه‌وه. کۆمۆنیزم و جموجووڵی چینایه‌تی کارگه‌ر و
بزووتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازی ژن له کۆمه‌ڵگه‌ی عراق
واقعیاتێکی گه‌شی کۆمه‌ڵایه‌تین که به‌ره‌غمی ته‌قالای
دارودسته کۆنه‌په‌رسته‌کان بۆ قه‌ومی و ئیسلامی
له‌قه‌ڵه‌مدانی کۆمه‌ڵگه‌ی عیراق، به روونی ئیسبات ده‌ده‌ن
که عێراق کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی مۆدێرن و ئه‌مڕۆژیه که به‌ده‌وری
ململانه‌ی چینایه‌تی کارگه‌ر و سه‌رمایه‌داردا
ده‌سووڕێته‌وه. ئه‌مه تاقه ئه‌ڵترنه‌تیڤی سیاسیه له عێراق
که به حوکمی جێ‌وڕێی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ئێسته و
داهاتووی٬
ده‌توانێ کۆمه‌ڵگه‌ی له‌به‌ریه‌کترازاوی عێراق لێك
بدوورێته‌وه و ڕێکی بخا و ڕزگاری بکا. پڕۆژه‌ی ئازادی
عێراق هه‌م له داگیرکاری ئه‌مریکا و هه‌م له زبڵوزاڵی
ئیسلامی سیاسی و تیروریزمی ئیسلامی و پاشماوه‌ی ڕژێمی
به‌عس و له بازنه‌ی خویناوی شه‌ڕ و کێشه‌ی قه‌ومی،
پڕۆژه‌یه‌کی سیاسی واقعبینانه‌یه که له لایه‌ن حیزبی
کۆمۆنیستی کارگه‌ری عێراقه‌وه بۆ ده‌رباز بوونی کۆمه‌ڵگه
له‌م ئاسته‌نگه و له‌م سیناریۆی ڕه‌شه پێك هاتوه. خه‌ڵك و
کۆمۆنیسته‌کان و چینی کرێکار له عێراق شیاوی ئه‌و دواڕۆژه
ئازاد و روونه هه‌ن و ده‌شتوانن به هێزی خۆیان وه‌دی بێنن.
|