|
چه‌مک و ده‌سته‌واژه‌گه‌لێک که له‌ناو
هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کان
حیزبه‌ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستان په‌نای بۆ
ده‌به‌ن بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵک به به‌شداری کردن
له‌ده‌نگ دان ڕازی بکه‌ن ، ئه‌وه‌یه
که‌ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی کوردستان ده‌نگ
نه‌ده‌ن ئه‌وا ڕووبه‌رووی مه‌ترسی ئاینده
ده‌بنه‌وه، ده‌ڵێن قورسایی کورد
له‌نێوپه‌رله‌مانی عێراق دا که‌م ده‌بێته‌وه
و به‌شی کورد له دارایی و سه‌روه‌ته‌کان که‌م
له‌به‌رچاو ده‌گیرێ و هێزه‌کانی تر قورساییان
زیاتر ده‌بێ و ده‌توانن به‌نده‌کانی ده‌ستوور
بگۆڕن و سه‌ره‌نجام کورد و خه‌ڵکی کوردستان
به‌زه‌ره‌ر له و پڕۆسه‌یه دێته ده‌رێ.
به سه‌ره‌نج دان له‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ی
سه‌ره‌وه که به‌شێک له هه‌ڵمه‌تی
هه‌ڵبژاردنه‌کانی یه‌کێتی و پارتی پێک ده‌هێنێ
به‌و ڕاستیه ساده‌یه ده‌گه‌ین که
حیزبه‌ده‌سه‌ڵادره‌کانی کوردستان کوێ‌یان دێشێ
و به نیازن له ڕێگه‌ی هه‌ڵخراندنی خه‌ڵکی
کوردستان بۆ ده‌نگ دان له‌وسیناریۆ
گاڵته‌جاڕیه‌ی که ناوی هه‌ڵبژاردنیان له‌سه‌ر
داناوه کام پرۆژه جێ به‌جێ بکه‌ن وبه‌چ
ڕۆژگارێک بگه‌ن. له‌وه تێده‌گه‌ین که‌ئاوات و
ئامانجی
حیزبه‌ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستان شتێکی تر
نیه جگه له وه‌ی که له‌پڕۆسه‌ی
بیناکردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت وده‌سه‌ڵاتی سیاسی
که ئێستا بۆته یه‌کێک له کۆمه‌ڵایه‌تی ترین
وهه‌مه‌گیرترین مه‌سه‌له‌ی کێشمه‌کێشه
سیاسیه‌کانی کۆمه‌ڵگای عێراق ، وه‌ک
شه‌ریکه‌به‌ش له‌ده‌سه‌ڵات وده‌وڵه‌تی
عروبی_ئیسلامی له‌لایه‌ن بورژوازی عه‌ره‌بی و
عێراقی له ئیسلامی سیاسی جۆری شیعه و
سوننه‌وهێزه ناسیۆنالیسته‌کانی عه‌ره‌ب قبوڵ
بکرێ و بتوانێ له بردنی سه‌روه‌ت وسامانی
کۆمه‌ڵگا شه‌ریک وبه‌شدار بکرێ.ئه‌وه ئه‌و
به‌رژه‌وه‌نده واقیعیه‌یه که حیزبه
ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستان، به‌رگی
به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌و نیشتمان وخه‌ڵکی
کوردی ده‌که‌نه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به‌و جۆره
به‌رژه‌وه‌ند و سیاسه‌ت و
ئامانجه‌کانی خۆیان، پرۆژه‌و ده‌سکه‌وت و
دۆڕانه‌کانی خۆیان، به ناوی به‌رژه‌وه‌ند و
ئامانج وده‌سکه‌وت ودۆڕانی خه‌ڵکی کورده‌وه
پاساو بده‌ن.
به‌ڵام حیزبه‌ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستان
به‌و جۆره خه‌ریکن له ژێر ناوی خه‌باتی
دیموکراسی وده‌نگ دان وبه شداری کردن له
پڕۆسه‌ی سیاسی ومه‌ده‌نی و شارستانی، مافێکی
بنه‌ڕه‌تی ترومه‌ده‌نی تروڕه‌واتری ئه‌و
خه‌لکه بۆبریاردان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ئایا
ده‌یانه‌وێ و خوازیاری ئه‌وه‌ن له چوارچێوه‌ی
عێراق دا بمێننه‌وه یاخود ده‌یانه‌وێ
له‌چوارچێوه‌یه‌کی وڵاتی جیاواز دا ژیان
وئاینده‌ی خۆیان رێک بخه‌ن، پشێل
ده‌که‌ن و به ناهه‌ق و له‌وپه‌ڕی هه‌ست
نه‌کردن به هیج مه‌سئولیه‌تێک و له پێناو
ده‌ست ڕاگه‌یشتنیکی زیاتری خۆیان به‌سه‌روه‌ت
وسامانی
زیاتری ئه‌و مه‌مله‌که‌ته‌و جێگه‌پێ
قایمکردنیان له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له پڕۆسه‌ی
بیناکردنی ده‌وڵه‌تی عروبی _ئیسلامی ژیان
وچاره‌نووسی ئه‌وخه‌ڵکه ده‌که‌نه قوربانی.
دنیایه‌ک خوێن وفرمێسک وژان وئازار، ئه‌نفال و
کیمیا باران و هه‌زاران بێ سه‌رو شوێن
وگوندومال کاول بوون که‌خه‌ڵکی کوردستان به
نسیبیان بوو له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی قه‌ومی و
ناسیۆناڵیستی عه‌ره‌ب که‌سه‌رده‌مێک به‌عس
نوێنه‌رایه‌تی ده‌کرد، له ڕوانگه‌ی قازانج
وبه‌رژه‌وه‌نده‌کانی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان
قه‌راره به‌رهه‌مه‌که‌ی بکاته دامه‌زراندن
وچه‌سپانی ڕژێم وده‌وڵه‌تێکی ئیسلامی و عروبی
که نه‌ک هه‌ر دوژمن وناکۆکه به ئاوات
وئامنجه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان، به‌ڵکو دوژمن
وناکۆکه به‌ئاوات وئامانجه ئینسانی و
ئازادیخوازانه‌کانی سه‌رجه‌م کۆمه‌لگای عێراق
وجه‌ماری خه‌ڵکه‌که‌ی.
ئه‌وه مافێکی سه‌ره‌تایی بێ ئه‌ملاو ئه‌لای
خه‌ڵکی کوردستانه که له‌ڕاپرسیه‌کی گشتی
وئازادو له‌ژێر چاودێریه‌کی نێوده‌وڵه‌تی ڕای
خۆیان له‌سه‌ر جیابوونه‌وه و پێکهێنانی
چوارچێوه‌یه‌کی وڵاتی یان مانه‌وه
له‌چوارچێوه‌ی عێراق درببڕن وئه‌ومافه‌ی
خۆیان پیاده بکه‌ن.
به‌رله‌ئه‌نجامدانی فه‌رمی وڕه‌سمی
پڕۆسه‌یه‌کی له‌و جۆره‌له کوردستان که ڕای
خه‌ڵکی تێدا وه‌رگیرابێ، هه‌موو جۆره
هه‌ڵبژاردن وسینارۆیه‌یه‌کی تر ،
سیناریۆیه‌کی فریوکارانه‌و نا مشروعی
سه‌روخه‌ڵکیه که له چوارچێوه‌ی سات و
سه‌ودای ناسیۆناڵیسته‌کورده‌کان به‌دیاری
کراوی یه‌کێتی پارتی وهێزه‌کانی تری ئیسلامی
سیاسی شیعه وسوننه و باڵ وهێزه‌کانی
ناسیۆناڵیزمی عره‌ب و ئه‌مریکا به‌ڕێوه‌ده‌چێ
به‌مه‌به‌ستی لکاندنوه‌ی به زۆره‌ملێی
کوردستان و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکه‌که‌ی به
چوارچێوه‌و جوغرافیایه‌کی سیاسی و ده‌وڵه‌تی
که پێش وه‌خت مۆرکی عروبه وئیسلامی گه‌ری
به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌و مافی هاوڵاتی بوونی
یه‌کسانی دانیشتوانی مه‌مله‌که‌تی پێشێل و
زه‌وت کردوه.
لێره‌وه خه‌ڵکی کوردستان مافی خۆیانه‌و له
هه‌مان کات دائه‌رکیانه که به‌رگری له‌و
مافه‌ی خۆیان بکه‌ن و هه‌ڵ بده‌ن ئه‌ومافه‌ی
خۆیان به دنیا‌و هه‌موو هێزه‌کان بسه‌لمێنن و
له ڕێگه‌ی ده‌نگ نه‌دان وڕیسواکردنی سیناریۆی
هه‌ڵبژارنه‌وه به دنیای نیشان بده‌ن که
نایانه‌وێ جارێکی تربچنه ژێر سایه‌ی ده‌وڵه‌ت
وده‌سه‌ڵاتی عروبه‌و ئیسلامی سیاسی چنگ
به‌خوێن و دژی ئازادی که ده‌خوازرێ به ناوی
هه‌ڵبژاردنه‌وه و به‌په‌نجه مۆری خه‌ڵک
شه‌رعیه‌تی پێ بده‌ن و ته‌وقی وه‌هم
وخۆشباوه‌ری فری بده‌ن وبزووتنه‌ویه‌ک بخه‌نه
ڕێ که دامه‌زراندنی کوردستانێکی ئازاد‌و
خۆشگوزه‌ران وکۆتایی هێنان به سات وسه‌ودای
بزووتنه‌وه‌ی کوردیه‌تی به ژیان و چاره‌نووسی
خۆی کردۆته ئامانجی خۆی.
12.12.2005 |