|

یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان که‌درێژ کراوه‌ی
جوڵانه‌وه‌ی دژی ئازادی و دژی مه‌ده‌نیه‌تی
ئیسلامی سیاسی له‌جۆری ئیخوان موسلیمه‌کانی
میسره‌له‌کوردستان، له‌ناو سیناریۆی
هه‌لبژارنه‌کانی چه‌ند ڕۆژی داهاتووی عێراق
به‌شیعاری خه‌بات له‌دژی گه‌نده‌ڵی به
ته‌مایه شانسی خۆی تاقی بکاته‌وه و
به‌وجۆره به‌نیازه له‌ڕێگای به‌رزکردنه‌وه‌ی
فریوکارانه‌ی ئه‌و شیعاره،
ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی دژی گه‌نده‌ڵی دسه‌ڵات
وتاڵان و برۆی ئه‌وان به داهاته‌کانی
کۆمه‌ڵگا، به قازانجی ئامانج و نیاز‌و پرۆژه
کۆنه‌په‌ره‌سته ئیسلامیه‌که‌ی خۆی
بقۆزێته‌وه‌و به‌کاری بێنێ.
به‌ڵام
یه‌کگرتوو که هیچ نیه
جگه‌له‌درێژکروه‌ومۆدێلی کوردستانی ئیخوان
موسلیمینی، خۆی له‌لایه‌ک به‌رهه‌مێکی پوچ و
زۆڵی گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاتی حیزبه‌کانی
بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تیه وله‌لایه‌کی تر خۆی
نمونه‌ی پڕاوپڕی گه‌نده‌ڵه. ماوه‌ی ساڵه15
یه‌کگرتووی ئیسلامی له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
حیزبه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی دا،
خه‌ریکی ده‌سته‌مۆکردن وشۆرینی مێشکی مناڵانی
ئه‌و خێزانه بێ ده‌ره‌تانانه‌یه که
له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردایه‌تی دا وێل
وبێچاره به‌ره‌ڵاکرابوون و دواتر له‌لایه‌ن
ده‌ڵاڵانی سیاسی یه‌کگرتوو ڕاوده‌کران و
له‌جیاتی له‌زه‌ت بردن له‌ژیانی پڕله‌برائه‌تی
مناڵی وله جیاتی مه‌له‌و یاری و شادی ،
له‌وحوجره‌وته‌کیه‌ومزگه‌وتانه ده‌خزێنران
که‌ته‌نیا به‌ناو و له‌ڕووکاری ده‌ره‌وه‌یاندا
جێگه‌ی ئیدای کاری دینی خه‌ڵک بوون و له
واقیع دا شوێن ومۆڵگه‌ی گردبوونه‌وه‌ی سیاسی
ده‌ڵاڵان ومه‌لاکانی سه‌ربه‌یه‌کگرتووی
ئیسلامی وسه‌رجه‌م هێزه‌کانی ئیسلامی سیاسی
بوون.ئه‌و ژن ومنداڵ و لاو وئینسانه
داماوانه‌ی که له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
حیزبه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی وێڵ وبێ
چاره ڕه‌ها ده‌کران وله ژیانیان داته‌نها
شانسی ئه‌وه‌یان پێ ڕه‌وا ده‌بینرا که‌په‌نا
بۆکاری سه‌رجاده‌و گوڵه به‌ڕۆژه فرۆشی
وعلاگه فرۆشی و کۆڵکێشی وقاچاغچێتی
سه‌رسنووره‌کان به‌رن ودواتریش به‌تاوانی
دزێوکردنی سیمای شاره‌کان،
ده‌که‌وتنه‌به‌رشه‌قی پۆڵیس وچه‌ک
به‌ده‌سته‌کانی ئه‌وان ،دواتر به جۆرێکی تر
ده‌بوونه‌وه به به قوربانیانی سیاسه‌تی
خێر‌و سه‌ده‌قه‌ی یه‌کگرتووی ئیسلامی و ناچار
به‌وه ده‌بوون
که‌حه‌زوئاره‌زوه‌ئینسانیه‌کانی خۆیان له
هه‌راج خانه‌ی ئیسلامی یه‌کگرتوو زینده‌به‌چاڵ
بکه‌ن وبه‌پێچاوانه‌ی ئیراده‌ی خۆیانه‌وه
بکرێن به‌به‌شێک له ڕه‌شه له‌شکری
جوڵانه‌وه‌یه‌کی گه‌نده‌ڵی ئیسلامی
که‌له‌وسه‌ر هه‌تا ئه‌وسه‌ری دنیا
به‌توندوتیژی و‌دڵ ڕه‌قی له‌دژی ئینسانیه‌ت
وخۆشی وخۆشگوزه‌رانی وئازادی خه‌ڵک ناسراوه
.جوڵانه‌وه‌یه‌ک که له حسن البنا‌و جمال
الدینی ئه‌فغانیه‌وه که‌ڕابه‌رانی صحوه‌ی
ئیسلامی ناسراون ،هه‌تا ده‌گا به خومه‌ینی و
طالیبان القاعیده له ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
په‌یامی تکفیری ئازادیخوازی و تمدنی کۆمه‌ڵگاو
بیروباوه‌روجوڵانه‌وه‌ی عیلمانی و ئاوات و
ئامانجه یه‌کسانی خوازانه‌کانی ژنان هه‌وڵی
داوه ده‌وڵه‌تی فتوا وده‌سه‌ڵاتی شه‌ریعه‌و
شللاق و به‌رده‌بارانی ژنان، به‌سه‌ر ژیان
وچاره‌نووسی کۆمه‌ڵگاجه‌ماوه‌ری خه‌ڵک
دابسه‌پێنێ.
ئه‌و هاوکێشه نه‌گریس وتاڵه‌ی که‌ماوه‌ی
ساڵ15 کاریگه‌ریه‌کی وێرانکارو زیانباری
له‌سه‌ر هه‌ل ومه‌رجی سیاسی کوردستان
به‌جهێهێشت ئه‌وه‌بوو
که‌حیزبه‌دسدڵاتداره‌کانی بزوتنه‌وه‌ی
کوردایه‌تی به‌مه‌به‌ستی به‌رگرتن
به‌هه‌رجۆره ئیمکانێکی سه‌رهه‌ڵدانی
ڕادیکاڵیزمی کۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌رهه‌ڵدانی
جوڵانه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه ناڕه‌زایه‌تیه‌کان
له‌و نێوه‌ش دا به تایبه‌تی بۆ به‌رگرتن به
به‌هێزبوونی پێگه‌ی کۆمۆنیزم وڕه‌تی چه‌پی
کۆمه‌ڵگا، خه‌ریکی ئه‌وه‌بوون که ئیسلامی
سیاسی بکه‌ن به‌یه‌کێک له‌وهێزه‌ڕه‌شانه‌ی که
هه‌میشه وه‌کو مه‌ترسیه‌ک پیشانی کۆمه‌ڵگای
بده‌ن و بۆ ترساندنی کۆمه‌ڵگا به قازانجی
خۆیان که‌ڵکی لێ وه‌ربگرن. حیزبه
ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی
چاره‌ی ئه‌و بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌ریانه
نه‌بیننه‌وه که له کوردستان له
بزووتنه‌وه‌ی شورایی ئازار‌و دواتر له یه‌کێتی
بێکاران و جوڵانه‌وه ناڕه‌زه‌یه‌تیه‌کانی تر
خۆی نیشانی کۆمه‌لگا دا،ئاماده بوون په‌ڕوباڵ
له ئیسلامیه‌کان بڕوێنن وبۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش
چیان له ده‌ست هات کردیان. ده‌ستی مه‌لاو
مزگه‌وته‌کان و ده‌ڵاڵان وئۆباشی وردودرشتی
جوڵانه‌وه‌و ڕێکخراوه ئیسلامیه‌کانیان له
ته‌خشان په‌خشان کردنی فتوا ی تیرۆر‌و کوشتار
له دژی ژنان وکه‌سانی چه‌پ و ئازادیخوازان
وله‌دژی هه‌موو جوڵانه‌وانه‌ی که‌ناوکۆکه‌ی
هێزێکی مه‌ده‌نی وپێشڕه‌وی پێک ده‌هێنا،
ئاواڵا کرد‌و پاره‌و ئیمکاناتیان بۆ
ته‌رخانکردن وله ده‌سه‌ڵاتی خۆیانداکورسی و
وه‌زاره‌ت و پۆستیان بۆ له‌به‌رچاوگرتن و
به کرده‌وه له ژێر ناوی به‌رگری کردن له
مقدسسات، له‌سه‌نگه‌ری ئیسلامیه‌کانه‌وه
ڕاوه‌ستان وده‌می ڕه‌خنه یان به‌ست وبه
قازانجی خۆیان وئیسلامیه‌کان کۆمه‌ڵگایان
پاوان کرد‌و که‌وتنه سه‌رکوتی چه‌پ
وکۆمۆنیسته‌کان وعیلمانیه‌تی کۆمه‌ڵگا.
ئه‌وه‌ی که له‌ونێوه دا ئێستا حیزبه
ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی نیگه‌ران کردوه ئه‌وه‌یه
که ئیسلامیه ڕه‌سه‌نه‌کانی کوردستان ئیتر
خه‌ریکن ئه‌وه قبوڵ ناکه‌ن که ناسنامه‌ی
ئیسلامی خۆیان بکه‌ن به فیدای ناسنامی
کوردایه‌تی و به هیوان له سایه‌ی ڕه‌وتی
به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتن و جێکه‌وتنی ده‌وڵه‌ت و
ده‌ستووری عروبی ئیسلامی که پڕاوپڕ
وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی هیواکانی یکگرتووه، پێگه‌ی
ئیسلامی سیاسی له کوردستان له کایه شه‌ڕی
ده‌سه‌ڵات ودابه‌ش کردنی سه‌روه‌ت
وسامانه‌کانی وڵات، به قازانجی خۆیان لاسه‌نگ
تر بکه‌ن و سه‌رکه و‌تنه‌کانی ئیسلامی سیاسی
له‌عێراق و نوشوسته‌کانی جوڵانه‌وه‌ی
کوردایه‌تی و چامانه‌وه‌کانی ئه‌و
جوڵانه‌وه‌یه به قازانجی خۆی بقۆزێته‌وه .
یه‌کگرتوو ی ئیسلامی و ده‌ڵاڵانی سیاسی
یه‌کگرتوو که‌تا ئێستا له خێر‌و بێری
گه‌نده‌ڵیان خواردوه وده‌خۆن وتا ئێستاش به
پاره وئیمکاناتی وڵاتانی که‌نداوو
ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که، خه‌ریکی چنینی تان‌و
پۆی ده‌زگای چه‌واشه‌و وردکردن وکرینی مێشک و
هۆشی مناڵان و لاوان و ژنانێکی بێ ده‌ره‌تانی
کوردستانه، به نیازه له‌ڕێگه‌ی ده‌ڵاڵی
کردن به‌شیعاری دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی بازاڕی
سیاسه‌ته کۆنه‌په‌ره‌ست و
ئیسلامیه‌کانی خۆی گه‌رم ڕابگرێ و له‌ڕاکێشانی
خه‌لکی کوردستان بۆ ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
ده‌وڵه‌تی عروبی و ئیسلامی عێراق،پێشی یه‌کێتی
و پارتی و سه‌رجه‌م ناسیۆناڵیسته‌کانی کورد
بده‌نه‌وه وئاوات وئامانجی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی
کوردستان و مافی ئه‌وان بۆ بڕیاردان
له‌سه‌رچاره‌نوسی خۆیان و به‌رقه‌رارکردنی
چوارچێوه‌یه‌کی وڵاتی مۆدێرن، له‌باربه‌رن .
مناره‌و مزگه‌وته‌کانی یه‌کگرتوو، ڕیزی
ده‌ڵاڵانی سیاسی و مفته خۆرانی ئیخوانه‌کانی
کوردستان ، ئه‌و حوجره و مزگه‌وت و
ته‌کیانه‌ی که پێگه‌ی داماوکردن وشۆرینی
مێشکی مناڵان بێ ده‌ره‌تانترین توێژه‌کانی
کۆمه‌ڵگا بوون وهه‌ن، ته‌نیاوته‌نیا چه‌ند
نمونه‌یه‌کن له ده‌ریایه‌کی گه‌نده‌ڵی که
ئیخونیه‌کانی کوردستان په‌ل وپۆی تیا ده‌کوتن.
خودی پاره‌و ئیمکانات و داهاتێک که یه‌کگرتوو
بۆ په‌ره پێدانی سیاسه‌ت و کرده‌وه‌گومان
لێکراوه‌کانی به کاری ده‌هێنێ ، جێگه‌ی
پرسیارێکی گه‌وره‌و مایه‌ی سه‌رسوڕمانی هه‌موو
خه‌ڵکی کوردستانه و ڕۆژێک ده‌بێ یه‌کگرتوو
سه‌رچاوه‌ی ئه‌وپاره و ئیمکاناته مفت و
زه‌به‌نده‌ی که به‌هۆیه‌وه‌و له‌ڕێگه‌یه‌وه
خه‌ریکی چنینی پیلان له دژی ماف
وئازادیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان بوون، بۆ
خه‌ڵکی کوردستان ڕوون بکه‌نه‌وه. |