|
ڕۆژی
7 ی سێپتێمبه‌ر جه‌ماوه‌ری شاری که‌لار له
دژی بێ کاره‌بایی
و بێ ئاویی و فه‌سادی ئیداری خۆپیشاندانێکی
گه‌وره ساز ده‌که‌ن. ئه‌م خۆپیشاندانه
له‌سه‌ر داوای کۆمه‌ڵه‌ی گێڕانه‌وه‌ی
مه‌ده‌نیه‌ت و گۆڕان بۆ شاری که‌لارو ڕزگاری
ساز ده‌کرێت و له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌ڵک زۆر
سکاڵا‌و ناڕه‌زایه‌تیان ئه‌بێت له‌به‌رامبه‌ر
بێ کاره‌بایی و بێ ئاوی که به‌م گه‌رمایه
وه‌ڕسی کردون و له دژی ئه‌و فه‌سادی
ئیدارییه‌ی که سه‌رتاپای ده‌سه‌ڵاتدارانی
گرتۆته‌وه‌و ده‌ستیان داوه‌ته بینه قاقای
خه‌ڵک، هه‌ر زۆر زوو دێن به‌ده‌م
بانگه‌وازه‌که‌وه و ده‌سه‌ڵاتدارانی که‌لاریش
هه‌روه‌ک کاری هه‌میشه‌ییان وه‌ڵام به
خواسته‌کانیان ناده‌نه‌وه‌و نزیک به 2 سه‌عات
له به‌رده‌م گه‌رما‌دا ڕایانده‌گرن و
سه‌ره‌نجام خه‌ڵکه‌که جامی تووڕه‌ییان لێی
ده‌ڕژێت و گاردی پڕ چه‌کی قایمقام و بینایه‌ی
قایمقامییه‌ت ده‌ده‌نه به‌ر به‌رد. شایه‌نی
باسه پێش ئه‌مه چه‌کداره‌کانی قایمقام
سوکایه‌تی به یه‌کێک له نوێنه‌رانی
خۆپیشاندانه‌که ده‌که‌ن و هه‌ڕه‌شه له
خۆپیشانده‌ران ده‌که‌نو ده‌ڵێن ده‌بێت ئه‌م
ناوه چۆڵ بکه‌ن و بڕۆنه‌وه ماڵه‌وه.
دوابه‌دوای ئه‌مانه ده‌که‌ونه ته‌قه کردن
له خۆپێشانده‌ران و ژماره‌یه‌کی زۆر بریندار
ئه‌که‌ن و له ناو برینداره‌کانیشدا منداڵ
ده‌بێت.
له‌م باره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ناوخۆی یه‌کێتی و
کوردستانی نوێ و چه‌ند قه‌ڵه‌مێکی به‌کرێ
گیراوی ئه‌و بڵاوکراوه‌یه‌و وه‌زیری ناوخۆ‌و
به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌کێتی له گه‌رمیان،
ئاواتی شێخ جه‌ناب، ووته‌یان داوه. له‌ناو
ئه‌م خه‌رواره له دژه ڕاگه‌یاندنه‌دا که
ینک ده‌ستی داوه‌تێ کۆڵێک ته‌ناقوزات هه‌یه و
هه‌ریه‌که‌یان بۆ ڕازی کردنی ئاغاکانیان
بیریان له‌وه نه‌کردۆته‌وه هه‌ڤاڵانی تریان
ئه‌ڵێن چی، به ئاره‌زووی خۆیان
که‌وتوونه‌ته شێواندنی ڕاستییه‌کان. به‌ده‌ر
له‌مه‌ش په‌له پروسکێیى و شپرزه‌یی ینک و
له‌رزۆکی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی له به‌رامبه‌ر
ئیراده‌ی خه‌ڵکدا ئه‌بینرێت.
له‌م باره‌یه‌وه پێم باش بوو وه‌ڵامێک به
ئاوات بده‌مه‌وه. ئاوات ئه‌ڵێ کێشه‌ی کاره‌با
3 ڕۆژ پێش خۆپیشاندانه‌که چاره‌سه‌ر کرابوو
به‌ڵام خۆپیشانده‌ران ئاگادار نه‌بوون، به‌ڵام
هه‌ڤاڵانی هێشتا له قۆناغی وه‌عدو به‌ڵێندان
بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی کاره‌با
ده‌خولێنه‌وه، که‌س نازانێ ئاوات ڕاست ئه‌کات
یان هه‌ڤاڵانی، یاخود هه‌ڤاڵانی پارێزه‌ری
ده‌سکه‌و‌ته‌کانی جه‌ماوه‌ر وه‌ک خه‌ڵک
خه‌وتوون و ئاگادار نین کێشه‌ی کاره‌با ئه‌وه
3 ڕۆژه چاره‌سه‌ر کراوه!!!! به‌ڵام کاک
ئاوات ئه‌گه‌ر بۆ کاره‌با ئه‌م قسه‌یه‌ی
هه‌یه ئه‌ی بۆ کێشه‌ی ئاو ئه‌ڵێت چی؟ بۆ
فه‌سادی ئیدارییه‌که‌یان چی ئه‌ڵێن؟ ئاخر
ئه‌گه‌ر له ناو سه‌رکردایه‌تی حیزبه‌که‌یاندا
سکاڵا‌و داد‌و بێداد هه‌بێت له ده‌ست تاڵان و
بڕۆ‌و فه‌ساد ئیتر ئه‌بێت خه‌ڵک چاوه‌ڕوانی
چی‌یان لێ بکات. پاشان ئاوات دێته سه‌ر
ئه‌وه‌ی که له ناو خۆپیشاندانه‌که‌دا
گێره‌شێوێن و شڕه‌خۆر هه‌بووه، دواتریش باس
له‌وه ئه‌کات که ینک و حکومه‌تی هه‌رێم سه‌د
خۆپیشاندانی تریش بکرێت دیفاعی لێ ئه‌که‌ن و
سیاسه‌تێکی نه‌رمونیانیان هه‌یه
له‌به‌رامبه‌ریاندا! من بۆ خۆم باوه‌ڕ ناکه‌م
که‌س ئه‌م ئیدیعایه‌ی به‌ڕاست وه‌ربگرێت
مه‌گه‌ر به‌کرێگیراوانی خۆیان. کێ ده‌توانێ
ئه‌م ئیدیعایه به جدی وه‌ربگرێت که ئه‌و
خۆی به‌م زمانه له‌گه‌ڵ خه‌ڵک بدوێت و ووشه‌ی
گێره‌شێوێن و شڕه‌خۆر به‌کار بهێنێت،
ته‌سه‌وریش ئه‌کرێت که پێشمه‌رگه‌یه‌کی
قاره‌مان بێت و ده‌ست له‌سه‌ر په‌له پیتکه
بێت بۆ پێکانی سنگی خه‌ڵک. ئاوات 14 ساڵه
ویژدانی خه‌وتوی ڕانه‌چڵه‌کاوه به‌رامبه‌ر
ئه‌و هه‌موو تاڵان و بڕۆییه‌ی له کوردستان
به موڵکی گشتییه‌وه ئه‌کرێت له لایه‌ن
سه‌رانیانه‌وه، ئه‌و هه‌موو ئاژاوه گێڕییه‌ی
ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی هه‌ردوولا کردیان بۆ به
کوشتدانی هه‌زاره‌ها لاو له خه‌ڵکی کوردستان
له شه‌ڕی ناوخۆدا و هێنانی سوپای ده‌وڵه‌ته
کۆنه‌په‌رسته‌کانی ناوچه‌که بۆ سه‌ر گیان و
ئه‌منیه‌تی خه‌ڵک و ده‌ست تێکه‌ڵاو کردن
له‌گه‌ڵیاندا بۆ به‌کوشتدانی ئازادیخوازان و
ئۆپۆزسیۆنی ووڵاتانی ده‌وروبه‌ر، هێنانی به‌عس
یان گفتۆگۆ له‌گه‌ڵی هه‌تا ده‌گات به
نۆکه‌رایتی بۆی و مل که‌چ کردن بۆ به‌رپا
کردنی گه‌وره‌ترین گێره‌شێوێنی له کوردستاندا
و چه‌ندین موکه‌سه‌راتی تر ئاواتی
ڕانه‌چڵه‌کاند به‌ڵام که‌وتۆته شین و شه‌پۆڕ
بۆ چه‌ند کۆمپیوته‌رێکی باره‌گاکانی ڕێکخراوه
به‌ناو خزمه‌تگوزه‌رانیه‌کان و پاساوی ئه‌و
دڕه‌ندێتییه‌ی پێ ده‌هێنێته‌وه که
چه‌کداره‌کانیان پێی هه‌ستاون و بۆ له خوێن
کێشانی خۆپیشانده‌ران. ئه‌ڵێم خۆپیشانده‌ران
چونکه وه‌ختێک چه‌ک دابه‌زی بۆسه‌ر سینگی
خه‌ڵک، هه‌تا ئه‌گه‌ر واشی دابنێین
ئاژاوه‌گێڕ هه‌بووه له خۆپیشاندانه‌که‌دا،
ئاژاوه‌گێڕ و شۆڕشگێر لێک جیاناکاته‌وه.
ئه‌مه چ نه‌رمونیانییه‌که ئاوات باسی ئه‌کات
خۆ ئه‌وه یه‌که‌م جاریش نییه
حکومه‌ته‌که‌یان ته‌قه له خه‌ڵک بکه‌ن.
ئه‌مانه که خۆیان هیچ جێگه‌یه‌کیان بۆ
نه‌رمونیانی نه‌هێشتۆته‌وه بۆچی چاوه‌ڕوانی
ئه‌وه‌ن که خه‌ڵک له‌گه‌ڵیان نه‌رمونیان بێت.
عه‌قڵی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئه‌وه‌نده ته‌سکه
پێی وایه خۆی چۆن بیر ئه‌کاته‌وه ده‌بێت
خه‌ڵکیش هه‌روا بیر بکاته‌وه. ئه‌مانه
ده‌یانه‌وێت که‌س له‌گوڵ کاڵترین پێ نه‌ڵێت
به‌ڵام ناڕه‌زایه‌تی و تووڕه‌یی خه‌ڵک له
هه‌موو دنیادا هه‌ر یه‌ک مانای هه‌یه‌و
ناوه‌که‌شی به خۆیه‌وه‌یه‌تی، خه‌ڵک که
تووڕه بوو یانی تووڕه‌یه‌و که‌س ناتوانێت بۆ
که‌سی دیاری بکات که تووڕه بوو چۆن تووڕه
بێت. ئه‌مانه داواکارن خه‌ڵک به هێمنی و
له‌ڕێگه‌ی به‌قه‌ولی خۆیان مه‌ده‌نییه‌ته‌وه
داواکانیان بهێننه دی به‌ڵام خه‌ڵک ده‌نگی
نوزا ئه‌وه‌نده به گوێی که‌ڕیاندا هاواری
کرد و ته‌جروبه‌یان زۆره که به قسه‌ی خۆش
حازر نین یه‌ک شت له کۆشک و ئیمبراتۆریه‌ت و
دزی‌و ڕاووڕوتیان که‌م بکه‌نه‌وه‌و خواستی
خه‌ڵک بهێننه دی. من بۆ خۆم خاوه‌نی
ته‌جروبه‌یه‌کم له‌گه‌ڵ خودی ئه‌م کاک ئاواته
که داواکاری گفتوگۆ‌و ڕێگه‌ی مه‌ده‌نییه‌ته.
له‌ساڵی 1993ــ1994من و ژماره‌یه‌ک له لاوی
شار ڕوومان کرده لای بۆ گه‌یاندنی داواکانی
بێکاران پێی، ئه‌و کاته کاک ئاوات قایمقامی
سلێمانی بوو. دوای ئه‌وه‌ی که خۆی به
کۆمۆنیست له‌قه‌ڵه‌م دا‌و که‌وته نه‌سیحه‌ت
کردنمان هیچ وه‌عدێکی کۆنکرێتی(ڕۆشن و
موسبه‌ت)ی پێ نه‌داین له‌ولاشه‌وه حه‌مه
حسێنی ڕه‌حمه‌تییان له ئاسایش تووندی
ده‌کردین و گاڵته‌ی به بێکاران و
خواسته‌کانیان ده‌کرد! له‌و کاته‌وه هه‌تا
ئێستا بێ‌کاری ده‌ردێکی سه‌ره‌تانیی ئه‌و
کۆمه‌ڵگه‌یه‌یه‌و چاره‌سه‌ر نه‌کراوه‌و
هه‌زاره‌ها لاوی ناچار به‌وه کرد که ڕووه‌و
هه‌نده‌ران هه‌ڵبێن و ژماره‌یه‌کی زۆریان
ببنه قوربانی ڕێگه به مین ڕێژه‌کان یان
گوولله‌ی که‌مین بیان پێکێ یان ببنه خۆراکی
قیرشه‌کانی ده‌ریا بێ بنه‌کان.
له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌بێت کاک ئاوات چاوه‌ڕێی
ئه‌وه‌ش ببێت له‌م کاوله‌یه‌ی پێکیان هێناوه
خه‌ڵکی ڕه‌شوڕووت و برسی سوکناییان ته‌نها
به‌وه بێت دامه‌زراوه شڕه‌کانیان
بپێچێته‌وه‌و ئه‌و دامه‌زراوانه‌ش ڕه‌مزێکن بۆ
ئێوه بۆیه وا خه‌ڵک لێیان به‌قینه. |