|
ئه‌و ڕۆژه‌ی که تاڵه‌بانی ئه‌و که‌رکوکیانه‌ی
شاره‌که جێ ده‌هێڵن و به‌ره‌و هه‌ولێرو
سلێمانی ده‌گه‌ڕێنه‌وه به خیانه‌تکار ناو
برد یه‌کسه‌ر هاته پێش چاوم که چۆن
پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانی کوردایه‌تی
ده‌که‌ونه گیانی ئه‌و خێزانانه. ڕێگه‌یان لێ
ده‌گرنو ئازاریان ده‌ده‌ن و ناهێڵن
بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شوێنێک که ئارام تر وه
گونجاو تره بۆیان. به‌ڵام ئه‌وه‌ی من باسم
کرد شتێک نییه که ئاره‌زوومه‌ندانه له
مێشکی خۆمدا ڕه‌سمم کردبێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
که‌س به عه‌قڵیدا ناچێت ئه‌گه‌ر که‌سانێک
دوێنێ له که‌لار به بیانووی گێره‌شێوێنی
گووله باران کرابن، هیچ دوور نییه
که‌سانێکی تر که به‌رنامه‌و پایه‌ی سیاسه‌تی
ئه‌مانه ده‌خه‌نه ژێر پرسیاره‌وه‌و به
خیانه‌تکار ناویان ده‌به‌ن ئه‌م حیزبانه
چه‌کداره‌کانیان بۆ سه‌رکوت کردن‌و ڕێگه لێ
گرتنیان له گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سلێمانی‌و
هه‌ولێر نه‌خه‌نه گه‌ڕ.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه که
که‌سانێک که 12 ساڵ، له‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن
نیشتمانی خۆیان، ئاواره بوون و به سه‌رمای
زستان و گه‌رمای هاوین له ژێر نایلۆن و
خێمه‌دا ژیانیان گوزه‌راندووه، ئێستا دوای
ئه‌وه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ که‌رکووکی قودس و
دڵی کوردستان نه‌ک هه‌ر ئاواره ماونه‌ته‌وه
به‌ڵکو ژیانێکی قورس‌تر و ناله‌بارتر ده‌به‌نه
سه‌ر. سه‌رباری ئاواره‌یی نائه‌منیش هاتۆته
سه‌ری، بوونه‌ته زه‌خیره‌ی شه‌ڕێک که هیچ
قازانجێکی بۆیان نییه و سه‌ره‌ڕای برسێتی‌و
ئاواره‌یی ده‌بێ ماڵه‌کانیان بکه‌نه
سه‌نگه‌ری دیفاع له کوردایه‌تی و
هه‌ویه‌تیه‌ک که هیچ قازانجێکی بۆ ئه‌وان
تیا نه‌بووه. پێویسته ئه‌وه‌ش بووترێت که
له‌ماوه‌ی ئه‌و 12 ساڵه‌دا هه‌رچه‌نده به
که‌موکورتی کۆمه‌که‌کان به ده‌ستیان
ده‌گه‌یشتو دزییه‌کی زۆر له‌و کۆمه‌کانه‌ی به
ناویانه‌وه وه‌رده‌گیرا ده‌کرا به‌ڵام
بوارێکی زیاتر هه‌بوو بۆ وه‌رگرتنی کۆمه‌ک له
ڕێکخراوه بیانیه‌کان، ئێستا ئه‌و بواره‌ش
نه‌ماوه‌و قه‌رار بوو له‌به‌ر پرۆسه‌ی ئازادی
عێراق و وه‌عدو به‌ڵینه‌کانی ناسیۆنالیزمدا
بحه‌سێنه‌وه!
به‌ڵام ئه‌گه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و خێزانانه
بۆ خۆیان به مانای گه‌ڕان بێت به دوای
ژیانێکی باشتردا ئه‌وا له ناوه‌رۆکدا
مانایه‌کی زۆر قوڵتر ده‌دات به‌ده‌سته‌وه‌و بۆ
ناسیۆنالیزمی کوردیش مه‌ترسییه‌که. ئه‌مه
به‌ڵگه‌یه‌کی ساده‌ی پێچه‌وانه بوونی
به‌رژه‌وه‌ندی ناسیۆنالیزم‌و حیزبه‌کانیانه
به به‌رژه‌وه‌ندی و ساده‌ترین باشتر بوون له
ژیانی خه‌ڵکدا، پێچه‌وانه‌یی ئه‌وانه به
هه‌وڵ و حه‌زی خه‌ڵک بۆ ژیانێکی باشتر.
تاڵه‌بانی بۆچی ئه‌وه‌نده توڕه‌یه له‌م
هه‌وڵه‌ی ئه‌م خێزانانه بۆ ئه‌وه‌ی
ئاواره‌یه‌کی ساده بن نه‌ک ئه‌وه‌ی
ئاوه‌ره‌یه‌کی نائه‌منو داڕوخاوو له هه‌موو
باره‌یه‌که‌وه بن؟ ئه‌وه 14 ساڵه ئه‌م
خێزانانه ئاواره‌و سه‌رگه‌ردانن بۆچی
تاڵه‌بانی ڕانه‌چڵه‌کی و تووڕه نه‌بوو؟
ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانی خۆی بێ به‌ری ئه‌کات له
دزینی نانی ئاواره‌کانو ئه‌و کۆمه‌کانه‌ی
بۆیان ته‌رخان ده‌کرا بۆچی یه‌ک زه‌ڕڕه
ئیحساسی نه‌جوڵاو تووڕه نـه‌بوو له
کاربه‌ده‌ستانی حیزبه‌که‌ی که نان و کۆمه‌کی
ئاواره‌کانیان ده‌خوارد؟
ئه‌مانه بۆ گه‌رم کردنی بازاڕیانو بازرگانیان
به مه‌سه‌له‌ی کورده‌وه و زیاد کردنی
به‌شیان له ده‌سه‌ڵاتی مه‌رکه‌زیدا ئه‌وه
په‌نجا ساڵه ده‌یڵێن و ده‌یڵێنه‌وه که
زۆربه‌ی دانیشتوانی که‌رکوک کورده‌و له‌گه‌ڵ
برایانی شیعه‌و سوننه‌و ناسیۆنالیزمی
عه‌ره‌بیاندا خه‌ریکی موعامه‌له‌ن له ڕێگه‌ی
ناردنه‌وه‌ی که‌رکوکیه‌کان بۆ که‌رکوک، که‌چی
هه‌روا به‌ساده‌یی که‌رکوکیه‌کان ڕیسه‌که‌یان
لێ ده‌که‌نه‌وه به خوری و ئاراسته‌ی
پێچه‌وانه‌یان گرتووه. بۆیه وا تووڕه‌ن!
به‌ڵام ناپرسن بۆچی له‌و به‌هه‌شته‌ی دروستیان
کردووه خه‌ڵک هه‌ڵدێت؟! به‌ڵام دیاره هاتوو
هاواری ناسێونالیزم بۆ په‌رستنی خاک و ئاو و
شانازی کردن به هه‌ویه‌ی قه‌ومی و قوربانی
دان له پێناویدا و شه‌ڕ کردن له پێناو به
کوردی پێناس کردنی که‌رکوکو هه‌موو ئه‌و به‌یت
و بالۆرانه‌ی له‌م باره‌یه‌وه ده‌یهێننه‌وه،
هیچ قیمه‌تێکی نییه و مانا عه‌مه‌لیه‌که‌ی بۆ
ئه‌وان قوڕبه‌سه‌ریو نه‌گبه‌تییه. بۆیه
هه‌موو ئه‌و شتانه تووڕ هه‌ڵئه‌ده‌ن و گوێ
ناده‌ن به‌وه‌ی که تاڵه‌بانی پێی ده‌ڵێت
مه‌سڵه‌حه‌تی نه‌ته‌وه‌یی. بۆیه ئه‌مه شکستی
ستراتیژی ناسیۆنالیزمه‌و ده‌بێ به‌زۆر ڕایگرن.
بۆیه ده‌بێ ئه‌مه وه‌ک خاڵێکی وه‌رچه‌رخان
سه‌یر بکرێت و ئیتر ناکرێت چیتر خه‌ڵک
خۆشباوه‌ڕ بێت.ده‌بێت له‌ژێر چه‌ترو ئاسۆی
ناسیۆنالیزم بێنه ده‌ره‌وه. ئیتر به‌سه
ژیانی کولله مه‌رگی، له‌پێناو چی؟ساده‌ترین
ژیانی باشتر‌و مافی خه‌ڵک له قوڕگی
ئه‌مانه‌دایه و ده‌بێت به زۆر لێی بهێنرێته
ده‌ره‌وه. |