|
ئه‌مڕۆ ده‌زگا وکه‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنی
هه‌ردوو ئیماره‌تی سۆران وبادینان
له‌کوردستان، به‌بانگه‌وازی وه‌زاره‌تی
ئه‌وقافه‌کانیان به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌کردنی
زه‌مینه بۆ ته‌حه‌مولکردن‌و سه‌پاندنی
وه‌یشوومه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان، به‌پڕوپووچی
بینینی مانگ ونه‌بینی مانگ، له‌پێناوی
هه‌ڵژه‌نینی جه‌سته‌ی
کۆمه‌ڵگا له‌به‌رگی ژه‌نگ وتاریکی ئیسلامی‌دا،
ده‌رگای خورافات وته‌بلیغاتی تاسێنه‌ر
وکۆنه‌په‌رستانه‌یان خسته‌سه‌ر گازی پشت،
به‌ناوی مانگی ڕه‌مه‌زانه‌وه!
من به‌ش به‌حاڵی خۆم هه‌ر
له‌ته‌مه‌نی9ساڵییه‌وه، که‌باوکم
به‌پێچه‌وانه‌ی ویستی خۆمه‌وه له‌قوتابخانه
ده‌ریهێنام وخستمیه حوجره‌وه، کاردی
کۆنه‌په‌رستیی ئیسلامی به‌ئێسقانم گه‌یشت.
نه‌نوێژم نوێژ ونه‌قورعانخوێندنم قورعانخوێندن
ونه‌ڕۆژووشم ڕۆژوو بوو نه‌بڕواشم به‌خوا
بڕوابوو! له‌وساوه به‌پێچه‌وانه‌ی ئامانجی
باوکمه‌وه، له‌باتی خوا، ڕوومکرده بێ‌خودایی.
له‌جیاتی خورافات
ڕێگای ڕۆشنگه‌ریم گرته‌به‌ر. له‌جیاتی
ته‌سلیمبوون یاخیبوونم هه‌ڵبژارد. مه‌لای
مزگه‌وت به‌باوکمی ده‌ووت؛ کوڕه‌که‌ت
به‌که‌ڵکی حوجره وئیسلامه‌تی نایه‌ت.
بیخه‌ره‌به‌ر ده‌رسی "شه‌یتانی- مه‌به‌ستی
قوتابخانه‌بوو!". که‌باوکم هه‌ستیکرد فه‌شه‌لی
هێناوه، ئیتر هه‌میشه پێیده‌ووتم، تۆ کافر
وشیوعیت! ئێستاش ڕێبازی کۆمۆنیستیم
هه‌ڵبژاردووه، نه‌ک هه‌ر بۆ وه‌ستانه‌وه
به‌رامبه‌ر خودا و ئیسلام، به‌ڵکو
به‌مه‌به‌ستی خه‌بات وتێکۆشان شانبه‌شانی
بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی وسکۆلاریزم
وشارستانییه‌ت وپێشکه‌وتنخوازی بۆ
به‌رزکردنه‌وه‌ی خۆهووشیاری وڕاوه‌ستاوی
کۆمه‌ڵگا بۆ ئاستێک، هه‌تا له‌لایه‌ن خه‌ڵک
خۆیانه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی ئاره‌زوومه‌ندانه
بۆ هه‌تاهه‌تایه ئیسلام وخورافاتی ئایینی
بخه‌نه‌لاوه وله‌کۆمه‌ڵگادا بیسڕ‌نه‌وه.
ویستم بڵێم هه‌ر زوومن ڕێگای خۆمم له‌و
باوه‌ڕه پووچ وخورافی ونه‌زانانه‌یه
جیاکرده‌وه وده‌رگاکه‌یم له‌حیمکرد.
به‌مپێیه ڕه‌مه‌زانیش به‌لای منه‌وه وبۆ من
جگه‌له‌وه‌ی خۆی به‌ته‌نها به‌ڵایه‌ک و
وه‌یشوومه‌یه‌کی کاره‌ساتبار ومه‌رگباره بۆ
خه‌ڵک وکۆمه‌ڵگا، له‌هه‌مانکاتدا داوێکه بۆ
په‌لکێشکردنی مناڵان بۆناو موزه‌خره‌فاتی
ئیسلامی، هه‌ڵدێرانیان بۆناو قووڵایی جه‌هل
وته‌سلیمبوون، که‌یه‌کێک له‌ئاکامه‌کانی
زینده‌به‌چاڵکردنی هیواو ئاواتی ملیۆنه‌ها
مناڵی وه‌ک من بووه وده‌بێت. به‌ڵام
به‌داخه‌وه هه‌ر به‌وڕادده‌یه‌ی تائێستاش
خورافاتی ئایینی وله‌وانه‌ش ئیسلام به‌ڵاو
وه‌یشوومه‌یه‌کی گه‌وره‌ی سه‌رسه‌ری
کۆمه‌ڵگایه، وکۆسپی سه‌ره‌کی ئازادی
ویه‌کسانی وعه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی
وسه‌عاده‌تی ئینسانه، وزنجیر وته‌وقێکی
سه‌نگینه له‌گه‌ردن وده‌ست وپێی مێژوودا،
وچینه‌داراکان بۆ ڕاگرتنی ده‌سه‌ڵات
وحکومه‌تیان ده‌ستیانپێوه‌گرتووه،
ڕه‌مه‌زانیش وه‌کو سوونه‌تێکی ئیسلامی هه‌موو
ساڵێک یه‌ک مانگی ته‌واو کۆمه‌ڵگا وهه‌ست
ونیستی هاووڵاتیان له‌به‌ر پێی ئه‌م
موزه‌خره‌فاته پیسه ئیسلامیه‌دا ووردوخاش
ده‌که‌ن.
له‌م مانگه‌دا گاگه‌لی جاهیلانی مفته‌خۆری
ئیسلامی، وسه‌رتاپێی ڕاگه‌یاندنی ڕه‌سمی
وناڕه‌سمی بۆرژوازی وداروده‌سته‌یان،
ده‌که‌ونه وێزه‌ی ژیان وشادی وئومێد وکه‌یف
وپێکه‌نین، به‌رده‌بنه گیانی جوانی وخه‌ون
وشعووره ئیسانییه‌کانه‌وه، وپه‌خشی تاریکی
ومه‌رگ ونه‌گبه‌تی وقه‌بر وقیامه‌ت ومه‌یلی
خۆنه‌ویستی ده‌که‌نه‌وه. مفته‌خۆرانی ئیسلامی
ده‌بێت هه‌موو توانایه‌ک به‌کاربه‌رن بۆ
مسۆگه‌رکردنی که‌سب وکاریان. ده‌بێت له‌مانگی
ڕه‌مه‌زاندا به‌جۆرێک کاسه‌ی سه‌ری خه‌ڵک
بکوتن هه‌تا به11مانگ نه‌یه‌نه‌وه
هۆش‌خۆیان! ده‌بێت گه‌شه وپێشکه‌وتن
به‌فه‌سادی ئه‌خلاقی بده‌نه‌قه‌ڵه‌م. پێویسته
شارستانییت وته‌عالی ئینسان به‌لووتکه‌ی کوفر
وشه‌ڕ نیشانی خه‌ڵک بده‌ن. ده‌بێت زانست
وده‌سکه‌وته مێژوویی-کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان
به‌پشتکردنه خودا وگومڕایی له‌به‌رچاوبخه‌ن.
به‌یه‌ک قسه، ده‌بێت به‌هه‌ر شیوه وڕێگایه‌ک
بێت موقه‌ده‌راتی ئیلاهی وه‌کو یاسای
ته‌سلیمبوون وچاره‌هه‌ڵنه‌گر له‌مانگی
ڕه‌مه‌زاندا بکرێته چاره‌نووسی ملیۆنه‌ها
ئینسانی گۆی زه‌وی. ده‌بێت ئه‌م دنیایه
به‌ئه‌به‌دی وئه‌زه‌لی وله‌گۆڕاننه‌هاتوو
بقه‌بڵێنرێت. ته‌سلیمبوون به‌م ژیانه وبه‌م
جیهانه‌ی ئێستا وبه‌و چاره‌نووسه‌ش
به‌ته‌نهاڕێگای ناچاریی به‌رپێی ئینسان
دابنرێت. ئه‌رک وفه‌لسه‌فه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان
ئه‌مه‌یه.
له‌ناواخنی خورافه‌ی ڕه‌مه‌زاندا یه‌ک
بانگه‌وازی ڕیاکارانه وفریوده‌رانه‌ی
چینایه‌تی خۆی حه‌شارداوه. به‌ره‌ی بۆرژوازی
وکۆنه‌په‌رست له‌پشتی ئه‌و ئامانجانه‌ی
باسکران، یانی له‌ودیوی ئه‌زه‌لی وئه‌به‌دی
نیشاندانی ده‌وڵه‌مه‌ندی وهه‌ژاریه‌وه، دێن
وده‌ڵێن؛ ڕه‌مه‌زان مانگی "خێر وحه‌سه‌ناته".
مه‌لا وئاخوند وزانایانی ئیسلامی ده‌شیڕێنن
وکه‌فده‌په‌ڕێنن وبانگه‌وازی سه‌رمایه‌داران
وده‌وڵه‌مه‌ندان وحکومه‌ته‌کانیان ده‌که‌ن،
لوتف بفه‌رموون خێر به‌هه‌ژاران بکه‌ن
وحه‌سه‌نات بده‌ن بۆئه‌وه‌ی "عه‌داله‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی بێته‌دی!" ده‌یانه‌وێ ملیۆنه‌ها
ئینسان به‌م پڕوپووچه فریوبده‌ن
ودووریانخه‌نه‌وه له‌ڕێگای خه‌بات وتێکۆشان
له‌پێناوی ژێره‌وژوورکردنی ئه‌م سیسته‌مه
وئه‌م دنیا پێچه‌وانه‌یه.
به‌ڵام مێژووی تائێستا، مێژووی خه‌بات
وتێکۆشان بووه بۆ هێنانه‌دی ئاوات وئومێده
ئینسانییه‌کان. هه‌م زانست وهه‌م ته‌جروبه‌ش
نیشانیداوه که‌ته‌نها به‌دانانی سیسته‌م
ویاسا وکۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد ویه‌کسان له‌جێگای
ئه‌مه‌ی ئێستا، مێژوو به‌سه‌ره‌نجامی مه‌نتیقی
خۆی ده‌گات وبۆهه‌میشه چه‌وسانه‌وه
وچینه‌کان له‌به‌ینده‌چن. هه‌نگاوی یه‌که‌میش
له‌م ڕاستایه‌دا تووڕهه‌ڵدان وتێهه‌ڵدانی
ئایینی ئیسلام وسه‌رتاپێێ ده‌زگا ودامه‌زراوه
دینییه‌کانیه‌تی، به‌مانگی
ڕه‌مه‌زانیشییه‌وه.
بێگومان بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی فه‌زای
کۆنه‌په‌رستانه‌ی ڕه‌مه‌زان ده‌قۆزێته‌وه بۆ
ته‌بلیغکردنی سیناریۆی پووچی ڕاپرسی له‌سه‌ر
ده‌ستووری کۆنه‌په‌رستانه‌یان. ته‌بعه‌ن
ده‌سته‌ودامێنی خه‌ڵکی کوردستان ده‌بن
ولێیانده‌پاڕێنه‌وه که‌ده‌نگبده‌ن. ئومێد
ده‌که‌م خه‌ڵکی به‌ده‌نگهاتووی کوردستان وه‌ک
چۆن له‌به‌رامبه‌ر گه‌نده‌ڵیی ونه‌بوونی
خزمه‌تگوزارییه‌کاندا ده‌ستیان بۆده‌ستی خۆیان
بردووه، له‌درێژه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه
عه‌زیمه‌یاندا، ده‌ستوور ومه‌ستوور وفریوکاری
وڕه‌مه‌زان وکوردایه‌تیشیان به"نا"یه‌کی
تووند وبه‌هێز بده‌نه‌وه به‌چاویاندا.
3-10-2005 |