|
ژنان له‌عیراق و به‌تایبه‌تیش ژنانى کوردستان، به‌دواى
رووخانى رژیمى به‌عس و هه‌لوه‌شانه‌وه‌ى سه‌رجه‌مى ئه‌و
بریارو یاسایانه‌ى په‌یوه‌ندى یان به‌ژنان و مافه‌کانیانه‌وه‌هه‌یه،
به‌تایبه‌تى هه‌لوه‌شاننه‌وه‌ى یاساى بارى که‌سایه‌تى که‌کوشتنى
ژنانى به‌به‌هانه‌ى شه‌ره‌فه‌وه رى پیدابوو، یه‌ک
ئالوگۆرى گه‌وره‌ى کۆمه‌لایه‌تى ده‌خاته‌روو. به‌لام
سازدانه‌وه‌ى ده‌وله‌ت و مه‌سه‌له‌ى ده‌ستور هیشتا مه‌یدانیکى
کراوه‌ى له‌باره‌ى ماف و ئازادىیه‌کانى ژنانه‌وه خستۆته
سه‌رپشت. ئه‌وه‌ى داهاتووى ده‌ستورى عیراق چ جیگاو ریگایه‌ک
بۆژنان قایل ده‌بى وتاچه‌ند به‌پیوانه‌ى شه‌ریعه‌تى
ئیسلامى و قه‌ومىیه‌وه ده‌یبه‌ستیته‌وه هیشتا مه‌سه‌له‌یه‌کى
نه‌براوه‌یه. به‌لام ئه‌وه‌ى که تائیستا له‌لایه‌ن لیژنه‌ى
بالاى نوسنه‌وه‌ى ده‌ستوره‌وه له‌مه‌ر مسۆده‌ى ده‌ستورى
داهاتووى عیراق پیشنیارى کردووه، راستىیه‌کانى کۆمه‌لگاى
عیراق و داهاتووه‌که‌ى به‌زه‌ره‌رى ژنان ته‌واو ده‌کات..
ئیمه بۆ خستنه رووى ئه‌م واقعیه‌تانه له‌گه‌ل ناسک ئه‌حمه‌د،
یه‌کیک له‌رابه‌رانى بزوتنه‌وه‌ى یه‌کسانى خوازى ژنان ئه‌م
وت‌و ویژه‌مان سازداوه..
خه‌سره‌و سایه: ناسک ئه‌حمه‌د
هه‌روه‌ک ئاگادارن ئه‌مرۆژانه ده‌زگاکانى راگه‌یاندن یه‌که‌مین
مسۆده‌ى ده‌ستورى عیراقیان بلاوکرده‌وه که‌بریاره بۆده‌نگدان
له‌سه‌رى بخریته‌به‌رده‌م خه‌لکى عیراق.. ویراى ئه‌وه‌ى که
هیشتا له‌سه‌ر به‌ندوبرگه‌و شیوه‌ى به‌یانى رسته‌کانى ئه‌م
مسۆده‌یه ریکه‌وتنى ته‌واو له‌ئارادانىیه.. به‌لام
پیناچیت جیاوازىیه‌کى ئه‌وتوو له‌و نوسخه‌یه‌ى ئیستا هه‌یه
وله‌وه‌ى که‌ده‌خریته به‌رده‌م خه‌لکى عیراق شتیکى جه‌وهه‌رى
هه‌بیت... له‌م باره‌وه راى ئیوه له‌روانگه‌ى ژنان و
مافه‌کانىیه‌وه به‌گشتى ئه‌م نمونه‌یه چۆن ده‌بینین؟
ناسک ئه‌حمه‌د: پایه‌ییترین
مسه‌له که ناوه‌رۆکی ئه‌سلی مسوده‌ی ئه‌م ده‌ستووره
دیاری ئه‌کات، جا به‌جیاوازی هه‌ر برگه وبه‌ندیکیه‌وه
بێت، ئه‌وه‌یه که ئه‌وان ده‌لێن بناغه‌ی ئه‌ساسی ته‌شریعی
ده‌ستوور و قانوون له‌عیراقدا دینی ئیسلام ئه‌بێت. تازه
گڤتوگۆش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌ن که ده‌سته‌واژه‌ی ئیسلامی
بلکێنن به ناوی ده‌وڵه‌ته‌که‌یانه‌وه. به‌هه‌ر
ئالوگۆریکی چه‌ند به‌ندی یاخود ئالوگۆر له‌باری دارشتنه‌وه
له‌سه‌ر ده‌ستوور ساغ بنه‌وه، ئه‌مان به‌وه‌ی که ئیسلام
سه‌رچاوه‌ی ده‌ستووره‌که‌یان ده‌بیت، ئه‌وا ده‌ستوور و ده‌وله‌َته‌که‌یان
له‌به‌رامبه‌ر ژنان و مافه‌کانیدا هه‌لویست ومامه‌له‌ی
داهاتووی خۆی رۆشن کردۆته‌وه. ئه‌وه‌ی خۆیان له‌ده‌زگاکانی
راگه‌یاندنه‌وه رایده‌گه‌یه‌نن که هێشتا مشتومر له‌سه‌ر
ئه‌م ده‌ستووره ماوه و له‌سه‌ر چه‌ند برگه‌یه‌کی ساغ نه‌بوونه‌ته‌وه،
ئه‌و جیاوازی ومشتوومرانه‌ی که هه‌یانه، جیاوازی وناکۆکی
نییه له‌سه‌ر مافی زۆرتر یاخود ئازادی زۆرتر بۆ ژنان
ویاخود بۆ خه‌لکی عیراق. ناکۆکی ئه‌وان هه‌ر یه‌کیکیان بۆ
پچرینی سه‌هم وبه‌شی زیاتر، دابه‌شکردنی شاره‌کان، سه‌لاحیه‌ته‌کانیان...
له‌ریگه‌ی ئه‌م ده‌ستووره‌وه.
لیکدانه‌وه وهینان وبردنی ناوێت که‌ده‌نگ دان به‌م ده‌ستووره‌و
قبوولکردنی، یانی قبوولڕکردنی ده‌ستووری دژ به‌ژن دژبه
ئینسان دژ به ئازادی و ئازادیخوازی. به‌رۆشنی ده‌ڵین هه‌ر
به‌ندو قانوونیک پێچه‌وانه‌ی ئیسلام بیت یان له‌گه‌لڕ دینی
ئیسلامدا نه‌یه‌ته‌وه رێکه‌ی پێنادرآ، واته له‌عیراقی
داهاتوودا له‌چوارچێوه‌ی حکومه‌تیکدا که‌به‌ده‌ست ئه‌مانه‌وه
ده‌بیت، باس کردن له مافی ژن وئازادی ژن له ژیانی تایبه‌تی
وکۆمه‌لایه‌تیدا قه‌ده‌غه‌یه و به‌حوکمی قانوون وده‌ستووره‌که‌یان
له‌به‌رامبه‌ریدا ده‌وه‌ستنه‌وه.
خه‌سره‌و سایه: ئایا ده‌کرى
ئه‌م ده‌ستورره له گۆشه نیگاى ژنان و خواسته‌کانیانه‌وه
له‌گه‌ل ده‌ستور ویاساى به‌عسدا به‌راورد بکرى؟ ئه‌گه‌ر ده‌کرآ،
ئیوه چۆن ئه‌م به‌راورده ده‌که‌ن؟
ناسک ئه‌حمه‌د: ئه‌م پرسیاره
جیگای ته‌ئه‌سوفه، راستییه‌کی من ئاماده‌نیم هیچ جۆره به‌راوردیک
له نیوان ئه‌و دووانه‌دا بکه‌م، وه‌ک ئینسانیک که باسم
له‌سه‌ر ئازادی ژن ویه‌کسانی ته‌واوی ژن وپیاوو به‌ره‌سمی
ناسینی ته‌واوی مافه‌کانی ژنه له‌سه‌رجه‌م مه‌یدانه‌کانی
ژیاندا، وه بۆ گه‌یشتن به‌مه هیچ پیۆیستم به‌وه نییه،
به‌راوردیک بکه‌م له نیوان یاسایه‌کدا که 35 سالڕ رژیمی
درنده‌و پیاوسالاری به‌عس ژیانی ملیۆنه‌ها ژن وچه‌ندین نه‌وه‌ی
له تاریکیدا پآ راگرت، له‌گه‌لڕ یاسا و ده‌ستووریکدا که
ئیستا کۆمه‌لیک عه‌مامه به‌سه‌ر وپسپۆر له دژایه‌تی ژن‌دا
خه‌ریکی په‌سندکردنین و هه‌مان ناوه‌رۆکی یاسای به‌عسی هه‌یه.
ئیمه ژنان وپیاوانی یه‌کسانیخواز چه‌ندین سالمان له‌خه‌بات
به‌دژی یاسا و قانوونه‌کانی به‌عسدا پشت سه‌رناوه، مه‌کته‌بی
ئینسانی و ئازادیخوازیمان ووشک نه‌بۆته‌وه و چاومان نه‌نووقاوه،
که بکه‌وینه نیوان به‌راووردکردن له نێوان دوو شتی خراپ،
دوویاسا که هه‌ردووکیان به رۆشنی ده‌لین سه‌رچاوه‌که‌مان
ئیسلامه. ئیسلامیک که هه‌رچه‌ند بیهینیت و بیبه‌یت، هه‌موو
پسپۆرانی دنیا خه‌ریکی چه‌کوشکاری بن تیایدا، هه‌ر ئه‌وه‌یه
که له جمهوری ئیسلامی وله ئه‌فغانستان وله جه‌زائیرو...بینرا
جگه له کوشتن و سه‌ربرین وبه‌رده‌بارانکردن و زیندانی
کردنی ئاوات و ئاره‌زووه‌کانی ئینسان هیچی تری تیا نییه.
راستیییه‌که‌ی ئه‌وه جیگای ئه‌سه‌فیکی گه‌وره‌یه که
ئیستا خه‌لکی عیراقیان خستۆته ناو هه‌لومه‌رجیکه‌وه، که
مه‌جبوور به به‌راووردکردنی ئیستا و رابردووی خۆیان بن له‌سایه‌ی
رژیمی به‌عسدا، ئه‌وه بۆ خۆی به مانای ئه‌وه نییه که
خه‌لکی ئه‌سه‌ف بۆ ژیانی رابردوویان هه‌لده‌کێشن، یان
خۆشبه‌ختییه‌ک له‌رابروودا به‌دیکراوه، ئه‌م به‌راوود
کردنه که به‌شیک له خه‌لکی ده‌یکه‌ن له‌لایه‌که‌وه ده‌گه‌ریته‌وه
بۆ نیگه‌رانییه‌کی قووڵ که له هه‌لوومه‌رجی ئیستا هه‌یانه.
له‌لایه‌کی تره‌وه ده‌گه‌ریته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که به‌داخه‌وه
تا ئیستا خه‌لکی عیراق نموونه‌ی ژیانیکی که لانی که‌می
مافه‌سه‌ره‌تاییه‌کانیانی تیا به‌هره‌مه‌ند بووبآ به‌خۆوه
نه‌بینیوه، یان لانی که‌م له ئیستادا به‌دیلیکی تر له‌به‌رده‌م
خۆیان نابیننه‌وه که لێوه‌ی ئازادی وخۆشبه‌ختی خۆیانی
تیا ببینن. خه‌لکی عیراق له‌نیو تیرۆر وته‌قینه‌وه‌ی هه‌مه‌رۆژه،
و کوشتاری به‌کۆمه‌لڕ و نه‌بوونی ئه‌منیه‌ت و ژیانی
نۆرمالڕ وئاسایی و بێ‌کاری و...ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن، هه‌لوومه‌رجیکی
ئاوا ئیراده‌ی شۆرشگیرانه‌و ئاماده‌یی و مه‌یدانداربوونی
خه‌لک بۆ به‌دیهینانی ژیانیکی باشتر ووردوخاش ده‌کات. له
وه‌زعیه‌تیکی ئاوادا ئاسایی‌ترین شت به‌راوودکردنی ئه‌و هه‌لوومه‌رجانه‌یه
که خه‌لکی ته‌جرووبه‌یان کردووه و تیایدا ژیاوون و
بینیویانه.
خه‌سره‌وسایه: ناسک ئه‌حمه‌د
له‌دواى راپه‌رینه‌وه ژنانى کوردستان له‌دژى ئیسلامى
سیاسى و حوکمى شه‌ریعه‌ت خه‌بات ده‌که‌ن و خوازیارى یاسایه‌کن
یه‌کسانى ژن و پیاو به‌ره‌سمى بناسآ و مافه‌کانى ژنان
بکاته بناغه‌ى په‌یوه‌ندىیه کۆمه‌لایه‌تىیه‌کان.. به‌لام
ئیستا ده‌بینى ئه‌حزابى ده‌سه‌لاتدارى کورد له‌وانه یه‌کیتى
وپارتى به‌خاترى "خواستى فیدرالیزم"ه‌که‌یان ته‌سلیم به‌حوکمى
ئیسلامى وشه‌ریعه‌ته‌که‌ى ده‌بن...ئیوه ئه‌م واقعیه‌ته
چون لیک ده‌ده‌نه‌وه؟ ئایا ژنانى کوردستان ده‌توانن له‌هه‌لومه‌رجى
فیدرالیزه بوونى عیراقدا شتیکى جیاواز له‌وه‌ى له‌عیراقدا
په‌سه‌ند ده‌کرى به‌ده‌ست بهینن؟
ناسک ئه‌حمه‌د: ئه‌وه راسته
که ژنانی کوردستان وخه‌لکی ئازادیخوازی کوردستان ساڵانیکی
دوورودریژه له دژی ئیسلامی سیاسی و شه‌ریعه‌تی ئیسلامی
خه‌بات ده‌که‌ن، به‌ڵام راستیه‌کی ئه‌م خه‌باته به‌شیوه‌یه‌کی
سه‌ره‌کی له به‌رامبه‌ر خودی ئه‌حزابی ده‌سه‌لاتی کورد
وناسێۆنالیزمی کورد وبه‌تایبه‌تی یه‌کیتی وپارتی چۆته
پیشه‌وه. یاسا وشه‌ریعه‌تی ئیسلامی له‌سایه‌ی ده‌سه‌لاتی
ئه‌واندا له‌دوای راپه‌رینه‌وه ئیدامه‌ی پێدرا له‌کوردستان،
ئه‌وان به دریژایی ده‌سه‌لاتیان پاریزگارییان له یاساوده‌ستووری
ئیسلامی رژیمی به‌عس کرد، و به‌زیندان ودادگا وهه‌ره‌شه
وحوکمی میلیشیاکانیان به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و ده‌نگه
ئازادیخوازانه، به‌رامبه‌ر به‌حیزبی کۆمۆنیستی کریکاریی
عیراق وه‌ستانه‌وه که له خه‌بات و تیکۆشاندا بوون بۆ چه‌سپاندنی
یاسا وقانوونیک که یه‌کسانی ژن وپیاو بچه‌سپێنآ. ئیسلامی
سیاسیش له کورستانی عیراق به‌پشتیوانی ئه‌مان و به‌کۆمه‌کی
ئه‌مان بواری گه‌شه وهیزیان په‌یداکرد. سه‌رکووتی
کۆمۆنیسته‌کان و ئازادیخوازانیان کرد، ئیسلامی سیاسیان
خسته ده‌سه‌لاته‌وه و دۆستایه‌تیان له‌گه‌لڕ کردن،
ئیستاش هه‌روا ئه‌وه‌تا له‌په‌نا ئیسلامی سیاسی له‌سه‌راسه‌ری
عیراقدا خه‌ریکی حکومه‌تکردن ودارشتنی یاسا وده‌ستووری
ئیسلامین.
بۆیه مه‌سه‌له‌که به‌و جۆره نییه، که ناسیۆنالیزمی
کورد بۆ ئه‌وه‌ی فیدرالیزم به‌ده‌ست بێنآ، به‌ناچاری مل ده‌دات
به یاسای ئیسلامی. یان له‌پیناو به‌ده‌ستهیانی خواستیکدا
خواستیکی تر ئه‌کاته قوربانی. ناسیۆنالیزمی کورد هیچ کات
وله‌هیچ ده‌وره‌یه‌کدا خواستی به‌دیهینانی یاسایه‌کی
سکولار و پیشکه‌وتنخوازی نه‌بووه و نوینه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ی
نه‌کردووه، هیچ کات ناکۆکی نه‌بووه له‌گه‌لڕ ئیسلام و شه‌ریعه‌تی
ئیسلامی و یاسای ئیسلامی‌دا. به‌لکو گه‌ر سه‌یری میژوو وه
ته‌نانه‌ت پیکهاته‌ی ناسۆنالیزمی کورد بکه‌ین ده‌بینین
ناسیۆنالیزمی کورد تیکه‌له‌یه‌ک بووه له قه‌ومیگه‌رایی و
بیروباوه‌ری مه‌زهه‌بی و ئیسلامی و عه‌شیره‌تی.
ناسیۆنالیزمی کورد پیۆیستی به فشاری هیچ هێزیکی تر نییه
تا ئیسلام بکات به سه‌رچاوه‌ی قانوونء یاسای ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی.
خه‌سره وسایه: به‌لام ناسک
ئه‌حمه‌د کوردستان فیدرال ده‌بى و به‌شیوه‌یه‌ک ئیختیاراتى
سه‌ربه‌خۆى ئه‌بیت.. پیت وانىیه له‌م حاله‌ته‌دا ژنانى
کوردستان ده‌توانن به‌مافه‌کانیان بگه‌ن؟ یانى بتوانن له‌ریگاى
په‌رله‌مانى کوردستانه‌وه له‌ده‌ستوردا مافه‌کانى خۆیان
جیگیربکه‌ن؟
ناسک ئه‌حمه‌د: ئه‌وه‌ی که
کوردستانی عیراق فیدرال ئه‌بآ، ناکاته هێنانی ده‌ستوور
ویاسایه‌کی جیاواز له‌وه‌ی له‌سه‌راسه‌ری عیراقدا ده‌بێت.
ئه‌وان به‌رۆشنی ده‌لین که ئیسلام سه‌رچاوه‌ی ده‌ستوور ده‌بیت
له‌هه‌موو عیراقدا، وه هه‌ر قانوون ویاسایه‌کیش پێچه‌وانه‌ی
ئیسلام بێت رێگه‌ی پآنادرآ. گه‌ر له‌م چوارچیوه‌یه‌ش بچینه
ده‌ره‌وه که خۆیان دیاریان کردووه، مه‌سه‌له‌که واش
بووایه که ده‌سه‌لاتی ناسیۆنالیزمی کورد ئیختیاری ده‌ستوور
وقانوونیکی جیاواز له‌وه‌ی سه‌راسه‌ری عیراقی هه‌بێت، ئه‌وه
دووباره ئه‌مان هه‌ر شتیکی تریان به‌غه‌یری قانوونی
ئیسلامی نه‌ده‌خسته به‌رده‌م خه‌لکی کوردستان. زۆر کات ته‌جروبه
باشترین ده‌لیله بۆ سه‌لماندنی حه‌قیقه‌ت نه‌ک لیکدانه‌وه،
کوردستانی عیراق 14 سالڕ نه‌ک فیدرالیه‌تیک هه‌بوو له
عیراقدا، به‌لکو شیوه سه‌ربه‌خۆییه‌کی هه‌بوو، ده‌سه‌ڵات
به ده‌ست ناسیۆنالیزمی کورده‌وه بوو، وه‌ک باسم کرد
یاسای ئیسلامیان به‌ریوه‌برد، یاسای کوشتنی ژنیان به‌ریوه‌برد،
یاسای رژیمی به‌عسیان به‌ریوه برد.
به‌ڵام خه‌لکی کوردستان و ژنانی ئازادیخوازی کوردستان هه‌موو
کات و هه‌موو ده‌وره‌یه‌ک ده‌توانن خه‌بات تێکۆشانیان به‌رنه
پێش بۆ سه‌پاندنی قانوون ویاسای خوازیاری خۆیان، وه ئه‌مه‌ش
هه‌ر ته‌جروبه‌یه‌که له‌به‌ر ده‌ستمان، بینیمان که چۆن
به خه‌بات و تیکۆشانمان توانیمان هه‌م له کوردستان وهه‌م
له‌ئاستی سه‌راسه‌ری و له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان فشار
بهێنین بۆ ناسیۆنالیزمی کورد و مه‌جبوور به هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی
یاسای کووشتنی ناموسی ژنانی بکه‌ین.
خه‌سره‌وسایه: له‌م
چوارچیوه‌یه‌دا پیم باشه ئاماژه به‌وه‌بده‌م که
ریکخراوه‌کانى ژنانى سه‌ر به‌یه‌کیتى وپارتى وته‌نانه‌ت
نوسه‌رانیک له ژنان که له بازنه‌ى ئه‌م حیزبانه‌و
ناسیونالیزمى کورددا ده‌خولینه‌وه، هانى ژنانیاندا بۆبه‌شدارى
له‌هه‌لبژاردنه‌کاندا تا "حکومه‌تى کاتى" پیک بیت به‌لام
ئیستا رۆشنه که حکومه‌ت له‌عیراق ئیسلامى ده‌بى ، وه‌یا
لانى که‌م ئیسلام سه‌رچاوه‌ى دانانى یاساکان ده‌بى، له‌مباره‌وه
ئیوه چ قسه‌یه‌ک تان هه‌یه بۆئه‌م ریکخراوانه‌و ئه‌م
ژنانه؟
ناسک ئه‌حمه‌د: راستیه‌که‌ی
ئه‌وه‌ی ریکخراوه‌کانی ژنانی یه‌کیتی و پارتی ونووسه‌رانی
ژنی ناسیۆنالیست هانی ژنانیان دا که به‌شداری هه‌لبژاردنه‌کانی
عیراق بکه‌ن، له‌ویوه نه‌بوو که ئه‌مان ئه‌یانوویست به‌م
شێوه‌یه ریگه به خه‌ته‌ری هینانی یاسای ئیسلامی بگرن له
عیراقدا. ئه‌مانه هیچ کات ته‌وه‌هوومیان به‌وه نه‌بووه
و نییه که ئه‌حزابی ناسیۆنالیستی عه‌ره‌بی، وه ئه‌حزابه‌کانی
یه‌کیتی و پارتی جگه له ئیسلام شتێکی تر ده‌که‌ن به‌سه‌رچاوه‌ی
قانوونء یاسا، له‌م باره‌وه ئه‌وان خۆیان رۆشنن و زۆر له‌وه
به‌ئاگاترن له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌کانی خۆیان. خودی ئه‌م
ریکخراوانه، عه‌لمانیه‌ت و یاسای غه‌یره ئیسلامی مه‌به‌ست
و خواستیکی جدی نییه له‌لایان. هاندانی ژنان له‌لایه‌ن ئه‌مانه‌وه
بۆ به‌شداری له‌هه‌لبژاردنه‌کاندا له‌ویوه بوو، که
ناسیۆنالیزمی کورد ده‌یوویست، ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی خۆی له‌به‌رامبه‌ر
لایه‌نه‌کانی تری به‌شداربوو له‌هه‌لبژاردنه‌کاندا زیاد
بکات، وبه‌مه‌ش به‌شه ده‌سه‌لاتی خۆی وکورسییه‌کانی زیاد
بکات. هه‌روه‌ها له‌دنیای سیاسه‌تی ئه‌مرۆشدا بۆ زۆریک له
ئه‌حزاب قسه‌کردن له ژن له‌نیو هه‌لبژاردندا یان له نیۆ
هه‌ر پرۆسه‌یه‌کی تری سیاسی‌دا بیت کارتیکی به‌قازانجه که
هه‌ندآ کات له‌به‌رامبه‌ر یه‌کتردا به‌کاریده‌هێنن.
ریکخراوه‌کانی ژنانی سه‌ربه‌یه‌کیتی و پارتی، حیزبه‌کانیان
بۆ ئه‌وه درووستیان کردوون که ژنان به سیاسه‌ته‌کانی یه‌کیتی
و پارتی ده‌سته‌مۆ بکه‌ن و له‌نیو ژناندا سیاسه‌ته‌کانی
خۆیانیان پآ به‌رنه‌پێش. ره‌نگه چه‌ند ژنیک هه‌بیت له
نێویاندا، یان ژنانی ناسیۆنالیست هه‌بن که یاسای عه‌لمانیان
پآ باش بیت، وه له‌سه‌ر ئه‌مانه بنووسن جا به هه‌ر
ئیشکالات ونارۆشنیه‌که‌وه بیت که هه‌یانه، به‌ڵام ئه‌م
ژنانه ناتوانن سیاسه‌تیکی ئه‌سلی که ئه‌و ریکخراوانه هه‌یانه
و هه‌ر له چوارچیوه‌ی سیاسه‌تی خودی یه‌کیتی و پارتیدایه،
بگۆرن یان کاریگه‌ری له‌سه‌ر دانێن. که‌سیکیش گه‌ر له‌سه‌ره‌تای
ئه‌م پرۆسه‌یه‌وه ته‌وه‌هوومیکی له‌م باره‌وه بووبآ،
ئیستا ئیتر ئه‌وه‌ی له هه‌گبه‌که‌یاندایه بۆ ژنان رۆشنه
چییه ، پیشم وایه چه‌ندین ساڵه ئه‌وه مه‌علوومه کآ له‌به‌ره‌ی
عه‌لمانیه‌ت و ئازادیخوازی و مافه‌کانی ژناندایه، که‌سیک
گه‌ر ئیختیار بکات، شانۆ بۆی رۆشنه. |