|
هاوکاتى ناره‌زایه‌تیه سه‌رتاسه‌ریه‌کانى کریکارانى ئیران،
خه‌لکى کوردستان ماوه‌یه‌که به‌فراوانى ده‌ستیان داوه‌ته
ناره‌زایه‌تى به‌دژى ده‌سه‌لاتى جمهورى ئیسلامى ئیران، ئه‌م
بزوتنه‌وه ناره‌ایه‌تیه‌ش زۆربه‌ى شار‌و شارۆچکه‌کانى
کوردستان ئیرانى گرتۆته‌وه‌و هاوکاتیش بزوتنه‌وه‌یه‌کى
هاوپشتى جه‌ماوه‌رى له‌کوردستانى عیراق و ده‌ره‌وه‌دا به‌فراوانى
ده‌ستى پێکردوه. ئه‌م ناره‌زایه‌تیانه‌ى خه‌لکى کوردستان
له‌ئیراندا به‌رئه‌نجامى ته‌جروبه‌ى خه‌لکیه له‌گه‌ل ده‌سه‌لاتداریتى
نزیک به‌سىَ ده‌یه له‌گه‌ل حوکمى ئیسلام له‌ئیراندا، ده‌سه‌لاتداریه‌تیه‌ک
که‌هه‌موو وه‌لامیکى بۆ خه‌لکى سه‌رتاسه‌رى ئیران به‌ئاگرو
ئاسن بوه، ده‌سه‌لاتداریتیه‌ک که وه‌لامى بۆ ژنان به‌وه‌حشیانه‌ترین
شیوه له‌کۆمه‌لگاى هاوچه‌رخى ئیمرۆدا بوه‌و به‌هیچ شیوه‌یه‌ک
مافه‌کانى ژنان به‌ره‌سمیه‌ت ناناسێ و له‌به‌رامبه‌ر
خواسته‌کانى لاوان‌دا ده‌سه‌لاتداریتى ئیسلام و حوکمى
قورئان به‌رز راده‌گرى و له‌به‌رامبه‌ر ماف و داواکاریه‌کانیان
زیندان و کوشتن و ئیعدام ده‌کاته نسیبیان، له‌به‌رامبه‌ر
خواست و داواکارى خه‌لکى کوردستاندا ئیسلام ده‌کاته ئه‌لته‌رناتیو
بۆ خه‌لکى که‌هه‌موو ئۆمه‌تى خوا‌و ئیمام خۆمه‌ینین و شکه‌نجه‌و
ئیعدام چاره‌نوسیانه، رژیمیک که له‌ته‌مه‌نى نه‌گریسى
خۆیدا وه‌ک رژیمیکى ئیسلامى ئه‌م سه‌رده‌مه شوین ده‌ستى
ئیسلامى له‌زیندان و ئیعدامى ملیۆن له‌خه‌لکى ئیران‌دا نه‌خشاندوه،
وه هیچ هیزو لایه‌نیک نا‌توانیت رژیمى هارى جمهورى ئیسلامى
له‌ئیسلام بێبه‌رى بکات، کوشتنى شوانه له‌ژیر ئه‌شکه‌نجه‌دا
به‌به‌رچاوى کۆمه‌لگاى ئه‌مرۆى جیهانیه‌وه له‌م ماوانه‌ى
پپشودا ریسوایى حوکمى شه‌ریعه‌تى ئیسلام ده‌رده‌خات، هه‌روه‌ها
ته‌عدا کردنى جنسى له‌کچانى ته‌مه‌نه‌ن خوار 16 سالیه‌وه
له‌زیندانه‌کانى جمهورى ئیسلامى و دوو ژنه‌و چوار ژنه‌و
پینج ژنه به‌پێى یاساکانى ئیسلام که‌جمهورى ئیسلامى ئیران
په‌یره‌وى ده‌کات و یه‌ک زه‌ره له‌دینى ئیسلام لاى نه‌داوه
راستى ماهیه‌تى ئه‌و رژیمه ئیسلامیه ده‌رده‌خات که‌هه‌ر
ئیستا هیزه قه‌ومى و ئیسلامیه‌کانى کورد‌و عه‌ره‌ب له‌عیراقدا
ده‌یانه‌وى رژیمیکى ئیسلامى له‌و چه‌شنه پیکبهینن، ئیتر
خه‌باتى خه‌لکى کوردستان بۆ رزگار بون له‌رژیمیکى هارى له‌و
چه‌شنه هه‌نگاویکه بۆ خه‌باتى یه‌کگرتوو سه‌رتاسه‌رى له‌ئیراندا
بۆ له‌گۆرنانى رژیمى ئیسلامى له‌ئیرانداو ریگه‌گرتن له‌هاتنه
سه‌کارى له‌چه‌شنه رژیمه له‌عیراقدا.
پشتیوانى و هاوکات ناره‌زایه‌تى له‌خه‌باتى خه‌لکى
کوردستان به‌دژى جمهورى ئیسلامى ئیران!
له‌کاتیکدا خه‌لکى کوردستانى ئیران ته‌جروبه‌یه‌کى تاڵیان
له‌گه‌ل رژیمى ئیسلامى له‌ئیراندا هه‌یه و خوازیارى سه‌رنگونى
ئه‌و رژیمه هاره‌ى ئیسلامن، هاوکات ئه‌م خواسته خواستى
خه‌لکى ولاتانى دراوسێى ئیرانه، له‌وانه کوردستانى عیراق،
که‌هه‌مان ته‌جروبه‌ى تاڵى ئیسلامیان بینیوه له‌زیاتر له‌ده‌یه‌یه‌ک،
ته‌جروبه‌یه‌ک که‌ئیسلامیه‌کان له‌کوردستانى عیراقدا ته‌نیا
به‌کوشتنه‌وه نه‌وه‌ستاون به‌لگو لاشه‌ى ئینسانه‌کانیان
پارچه پارچه کردوه‌و سوکایه‌تیان به‌جه‌سته‌یان کردوه‌و
هاوکات ئینسانه‌کان و به‌تایبه‌ت ژنان و لاوانیان کردوه‌ته
ته‌جروبه بۆ فیرکردنى ئیسلامیه‌کانى په‌روه‌رده‌ى ده‌ستیان
له سه‌ربرین و پاره‌چه‌پارچه‌کردنى لاشه‌کانیان، هه‌روه‌ها
ئیسلامیه‌کانى عیراق له‌ته‌مه‌نى کورتى دوو ساله‌یاندا
کورتیان نه‌هیناوه له‌تیرۆرو به‌زۆر سه‌پاندنى محاجه‌به‌و
ته‌قاندنه‌وه‌ى ێالۆنه‌کان و زه‌واجى متعه‌و زه‌واجى کچانى
خوار 16 سالان... خه‌لکى کوردستانى عیراق ته‌جروبه‌یه‌کى
تالیان له‌گه‌ل ده‌سه‌لاتى ئیسلام له‌ئیران و ئیسلامیه‌کان
له‌کوردستان و هاوکارى ئه‌حزابى ناسیونالیستى کوردى له‌گه‌ل
ئه‌و هیزه ئیسلامیه کۆنه‌په‌رستانه‌دا هه‌یه، به‌م هۆیه‌وه
بۆ له‌گۆرنانى رژیمى ئیسلامى ئیران هاوپشتى خۆیان له‌ناره‌زایه‌تیه‌کانى
خه‌لکى ئیران و کوردستان ده‌رده‌برن، به‌لام هاوکات حزبه‌کانى
کوردایه‌تى که‌ئه‌رکى دیفاع له‌ئیسلام و ئیسلامیه‌تیه‌تیان
گرتۆته ئه‌ستۆى خۆیان به‌عه‌کسى شه‌پۆلى ناره‌زایه‌تى خه‌لکى
کوردستانى ئیران و هاوپشتى خه‌لکى کوردستانى عیراق کارده‌که‌ن،
به کاره‌یان ئه‌حزابى کوردى به‌دژى ناره‌زایه‌تیه‌کانى خه‌لکى
کوردستانى ئیرانن و وه‌ک پیشه‌ى هه‌میشه‌ییان نۆکه‌رو ئه‌لقه‌له‌گوێى
جمهورى ئیسلامى ئیران ده‌جولێنه‌وه و پیشتریش پیشله‌شکریان
بۆ هیزه‌کانى جمهورى ئیسلامى کردوه بۆناو قولایى خاکى
کوردستان و بۆ لیدان له‌بارگاى ئۆپۆزسیۆنى ئیرانى ئه‌گه‌ر
ئه‌وانه دوینىَ بوبیت ئه‌وا ئه‌مرۆ له‌کاتیکدا خه‌لکى
کوردستانى عیراق ده‌یانه‌وىَ هاوپشتى خۆیان له‌گه‌ل خه‌لکى
کوردستانى ئیران به‌یان بکه‌ن و ده‌رژینه سه‌ر شه‌قامه‌کان،
ئیتر یه‌کیتى نیشمانى کوردستان به‌ته‌قه‌کردن له‌خۆپیشانده‌ران
و گرتنى هه‌والنیره‌کان هاوپشتى خۆى بۆ جمهورى ئیسلامى
راده‌گه‌یه‌نىَ و به‌دژى ناره‌زایه‌تیه‌کانى خه‌لک ده‌وه‌ستیته‌وه
و ده‌یانه‌وى رژیمى جمهورى ئیسلامى ئیران له‌مه‌رگ نه‌جات
بده‌ن.
زه‌روره‌تى پشتیوانى له‌ناره‌زایه‌تیه‌کانى خه‌لکى
کوردستان و سه‌رتاسه‌رى ئیران بۆ هه‌ڵپێچانى ده‌سه‌لاتى
ئیسلام له‌ئیراندا، زه‌ربه‌یه له‌ده‌سه‌لاتداریتى ئیسلام
له‌عیراقدا که هیزه‌کانى جه‌عفه‌رى و ئه‌حزابى کوردى ده‌یانه‌وى
رژیمیکى له‌وچه‌شنه له‌عیراقدا پیکبهێنن، له‌م روه‌وه
هاتنه مه‌یدان بۆ پشتگیرى له‌و ناره‌زایه‌تیانه‌ى خه‌لکى
کوردستانى ئیران هه‌نگاویکى پیشکه‌وتنخوازانه‌یه به‌دژى
ده‌سه‌لاتى کۆنه‌په‌رستانه‌ى ئیسلامیه له‌ئیراندا، وه
ریگرتنى ئه‌حزابى کوردى له‌م هاوپشتیه خزمه‌ت به‌گۆنه‌په‌رستى
ئیسلامى ده‌کات له‌ئیران و عیراقدا. |