|
هه‌ڵپێچانى بانده ئیسلامیه‌کانى له‌چه‌شنى شیخ زانا ،
کارى خه‌ڵکى کوردستان و به‌ره‌ى رادیکاله!
نورى به‌شير
n.bashir3@tiscali.co.uk

ئاشکرابونى باندى تیرۆریستى ئیسلامى شیخ زانا و کاره
وه‌حشیه‌کانیان که به‌پێى بنه‌ماکانى ئیسلامى سیاسى
ئه‌نجامیان داوه، هه‌موو مرۆڤێکى به‌ئیحساس و مرۆڤ دۆست
راده‌چڵه‌کێنىَ،
بۆ جارێکى که له‌م جۆره کاره‌ى ئیسلامى سیاسى
که‌به‌شێکه له‌به‌رنامه‌یان و لیان جیانابیته‌وه،
بۆخه‌ڵکى کوردستان راچڵه‌کانێکى گه‌وره‌یه که‌ئاورێک
له‌ئاینده‌ى خۆیان بده‌نه‌وه، ئه‌م کاره‌ساته یه‌که‌م
کاره‌ساتى جه‌رگ برو ترسێنه‌رى ئیسلامیه‌کان نیه
له‌کوردستان، یه‌که‌م کوشتن و بیحورمه‌تیکردن به‌ئینسان
نیه، یه‌که‌م سه‌ربرین و پارچه پارچه‌کردنى ئینسان و
هه‌لخه‌له‌تان و ته‌عداکردنى به‌زۆرى جنسى نیه له‌لایه‌ن
ئیسلامیه‌کانه‌وه ئه‌نجام ده‌دریت و ته‌نانه‌ت یه‌که‌م
فتواى کوشتن و ئیعدام کردنى ئه‌م بانده ئیسلامیانه نیه،
خه‌لکى کوردستان هیشتا کاره‌ساته تیرۆیستیه‌که‌ى
ئیسلامیه‌کانى له‌ئاوایى خێڵى حمه له‌بیرنه‌کردبوو،
خه‌لکى هیشتا کاره‌ساتى شوباتى هه‌ولێرى له‌پیش چاو
نه‌ره‌ویبۆوه که ئه‌م بانده ئیسلامیه‌ى شیخ زانا
به‌تۆختر و زه‌قتر ئه‌و کارانه‌یان ئه‌نجام دا که‌خه‌لکى
کوردستان قوربانیه‌که‌یاندا، باندێکى ئیسلامى ترسناک
به‌به‌رنامه‌ى نوێوه بۆ ئه‌وه‌ى ئیسلامى سیاسى
له‌کوردستاندا ببێته هیز له‌ناو جه‌رگه‌ى هیزه‌کانى
ئه‌حزابى کوردی‌دا سه‌رهه‌لده‌ده‌ن، مامۆستاکانى باندى شیخ
زانا هیشتا له‌کوردستاندا مه‌وجودن و رۆژانه
له‌مزگه‌وته‌کانه‌وه فتوا ده‌ده‌ن له‌چه‌شنى هه‌ر ئیستاى
مه‌لا به‌شیر، له‌چه‌شنى بانده ئیسلامیه‌کانى بزوتنه‌وه
... ئه‌مانه په‌یامێکى ترسناکیان پێیه له‌به‌رنامه‌ى
ئیسلامى سیاسى بۆ خه‌لکى کوردستان و ئیتر بۆ خه‌لکى
کوردستان وه‌لامێکى خیراو جدى ئه‌ویت.
واقعیه‌تى ئه‌م بانده ئیسلامیانه‌و هه‌لویستى ئه‌حزابى
ده‌سه‌لاتدارى کوردى
ئه‌م باندانه هه‌ر له‌شیخ زاناوه تا ئه‌نسار ئیسلام،
ئه‌نسار سونه، بزوتنه‌وه و ...، تا ده‌گاته
مه‌لاکریکارو مه‌لابشیر و مه‌لاعه‌لى و کۆلکه مه‌لاکانى
سه‌ر به‌یه‌کیتى و پارتى هه‌مویان ئیسلامن و ئیسلامى
سیاسین و په‌یامیکیان بۆ کۆمه‌لگاى به‌شه‌رىو به‌تایبه‌ت
بۆ کۆمه‌لگاى کورستان، که‌به‌پیی به‌رنامه‌و نه‌هجى
ئیسلامى کارده‌که‌ن و هیچ لادانێکیان نه‌کردوه‌و دروستبون
وپه‌روه‌ده بونیان به‌پێى ئه‌و نه‌هجیه، ئیتر نازانم
ئه‌مانه له‌ئیسلام بێبه‌رین وئیسلام نین یانى چى!؟ نازانم
ئه‌گه‌ر جمهورى ئیسلامى ئیران، سعودیه، تالیبان و سودان و
حزب الله‌ى لوبنان و اخوانى میسر تا ده‌گاته هه‌موو ئه‌و
جروجانه‌وه‌رانه‌ى کوردستان که‌ئیشاره‌م پیداوه ئیسلام
نین و ئیسلامى سیاسى نین ئه‌بى کى بى ئسلام و ئه‌و
ئیسلامه ئه‌سلیه کامه‌یه‌و له‌کوێیه!؟ هه‌ر پارتى و
یه‌کیتى خۆیان عه‌مامه‌کانى ئه‌وان هه‌لنه‌گرن و خۆیان
بکه‌ن به‌ئیسلامى ره‌سه‌ن و ئه‌سڵ باشه! هه‌ر که‌سیک و
لایه‌نیک ئه‌وانه هه‌موى به‌ئیسلام نازانیت، ئه‌وه یان
ده‌یانه‌وێت خۆل بکه نه چاوى خه‌لکى کوردستانه‌وه، یان
خۆیان به‌شیکن له‌و حه‌ره‌که‌ته‌و به‌رژوه‌ندیه‌کیان
له‌وه‌دا هه‌یه!، ئه‌م خۆگیل کردن و خۆلکردنه چاوى
خه‌لکى مه‌ده‌نى و سکۆلارى کوردستانه‌وه به‌ئاشکرا
له‌قسه‌کانى ( خورشید شیره ) له ئه‌وقاف و وه‌زاره‌تى
پارتى و نیچیره‌وان بارزانى به‌ئاشکرا ده‌بینریت و نان
له‌ئیسلامى بونى زۆربه‌ى خه‌لکى کوردستان و ئه‌و بانده
ئیسلامیانه له‌ئیسلام بیبه‌رین ده‌خۆن، پارتى ده‌یه‌ویت
خۆى له‌م کیشه‌یه بدزیته‌وه که‌یه‌خه‌ى پیگرتوه‌و کونى
کردوه‌ته ناو ریزه‌کانى پارتیه‌وه، ده‌یه‌ویت
به‌به‌رنامه‌کانى به‌رنگاربونه‌وه له‌گه‌ل تیرۆر‌و هینانى
مه‌لا کۆنه‌په‌رست و فتواده‌ره‌کان، ده‌مى خه‌لکى
کوردستانى ببه‌به‌ستن و حاکمیه‌تى 15 ساله‌یان له‌کودستان
که‌پره له‌کوشت و برین و دروستکردنى ئه‌م جۆره بانده
تیرۆریستانه هه‌روا ئیدامه بده‌ن.
ئه‌وا یه‌کیتى ده‌یه‌ویت له‌که‌شف بونى ئه‌م بانده
ئیسلامیه تیرۆریستیه‌ى شیخ زانا، نان بخوات له به رامبه ر
پارتيدا، هه‌رکه‌س قسه‌کانى جلال تاله‌بانى گوىَ
لێ‌بیت که‌ده‌لیت ئیمه پیش پرۆسه‌ى رزگار کردنى عیراق ئه‌م
بانده‌تیرۆریستانه‌مان له‌ناو برد، و حاکم قادر
ئاگاداربونى یه‌کیتى و باش ناسینى ئه‌م بانده ئاشکرا
ده‌رده‌خات که‌چه‌ند رۆژ پیش ئاشکرا بونیان شیخ زانا
چوه‌ته لایان و داواى ئه‌و پاره‌یه‌ى کردوه که‌پیشتر
له‌گه‌ل تى ئین تى و ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستگیرکراوه که‌بۆ
کارى تیرۆریستى ویستویانه به‌کارى بهینن و شتى تریشیان
درکاندوه که ئه‌م بانده په‌یوه‌ندى به‌حزبیکى
کوردستانیه‌وه بوه، واته بیجگه له‌و کۆمه‌کانه‌ى که
به‌بانده سیاسیه ئیسلامه‌یه‌که‌ى شیخ زانا ( کۆمه‌له‌ى
جیهادى ئیسلامى )، له‌لایه‌ن پارتى و ئیران و
ئه‌فغانستانه‌وه کراوه، له‌لایه‌ن حزبیکى تر‌ى
کوردیشه‌وه ته‌قویه‌ت کراوه و حاکم قادر ئه‌مه‌ى
نه‌درکاندوه، ره‌نگه حه‌قى بیت له‌به‌ر په‌یوه‌ندى
دیبلۆماسى یه‌کیتى له‌گه‌لیان وا بخوازیت و ره‌نگه ئه‌و
حزبه کوردیه‌ى تریش شتى یه‌کیتى له‌م بابه‌ته‌ى
له‌به‌رده‌ستدا بیت و ئه‌بیت چاو له‌یه‌کیتى بپۆشن و بۆ
ته‌نگانه‌ى دابنێن!.
ریگاى هه‌لپیچانى تیرۆریزمى ئیسلامى له‌کوردستان
ئیتر ئاشکرایه ئه‌وه نه‌کیتى و نه‌پارتیه دست ده‌به‌ن
بۆ ریشه‌کیش کردنى ئه‌م بانده تیرۆریستانه‌و
نه‌ده‌یانه‌وێت ئه‌مه‌ش بکه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى که‌نانى
لیده‌خۆن له‌چه‌ند روه‌وه، ده‌وره‌یه‌ک له‌گه‌ل جمهورى
ئیسلامى ئیرندا بازرگانیان پیوه ده‌کرد، ده‌وره‌یه‌ک
له‌کیشمه‌کیشى نیوان پارتى و یه‌کیتیدا هه‌ر یه‌که‌یان
ده‌یویست به‌شى زۆرى ئیسلامیه‌کان راکیشن و ده‌یانهینانه
ناو وه‌زاره‌ته‌کانیانه‌وه. له‌به‌رامبه‌ر فتواى
ئیسلامیه‌کان به‌دژى ژنان و روناکبیرو چه‌پ و حزبى
کۆمۆنیستى کریکارى عیراقدا، ئه‌مان پشتگیریان ده‌کردن، یان
خۆیان گیل ده‌کرد و چاویان داده‌خست، ئه‌گه‌ر رونتر بلیم
کاتیک له‌مزکه‌وته‌کانه‌وه فتوایان ده‌دا به‌دژى ژنانى
مه‌ده‌نى و نوسه‌رانى رادیکال و کۆمۆنیسته‌کان و
مزکه‌وته‌کانیان کردبوه شوینى په‌روه‌رده‌کردنى
تیرۆریستان، سودیان له‌وه‌زعى ناله‌بارو که‌مده‌رامه‌تى
خه‌لک وه‌رده‌کرت و پاره‌ى سعودیه‌و پاکستان وه‌رده‌گرت و
نانیکى رۆژانه‌یان ده‌دا به‌خه‌لک و خه‌لکیان ده‌کرده
ئیسلامى سیاسى و له‌مال و مزکه‌وته‌کاندا منالانیان بۆ
پاروه نانیکى خیزانه‌کانیان محاجه‌به ده‌کرد، یه‌کیتى
پارتى نوکه‌یه‌کیان لیوه نه‌ده‌هات و له‌لاى سه‌ره‌وه
دایان ده‌نان، فتواى ئه‌دهه‌م بارزانى به‌دژى ریبوار احمد،
به‌پاره کىَ
درا، کىَ
کۆمه‌کى ده‌کردن، هه‌ردوو ئیداره‌که قسه‌یه‌کیان له‌ده‌م
ده‌رنه‌هات و کاتیک حزبى کۆمۆنیستى کریکارى عیراق له‌سه‌ر
مافه‌کانى ژنان قسه‌ى ده‌کردو ئیسلامیه‌کان و زانایانى
ئاینى فتواو به‌دژى رۆژنامه‌کانى بۆپیشه‌وه‌و یه‌کسانى
ده‌وه‌ستانه‌وه‌و هه‌ردو ئیداره‌ى هه‌ولیرو سلیمانى ئه‌و
رۆژنامانه‌یان راوه‌ستان. بۆ راگرتنى دلى جمهورى ئیسلامى
ئیران، له‌ژیر ناوى چونه ده‌ره‌وه‌ى باره‌گاى حزبه‌کان
له‌حزبى کۆمۆنیستى کریکارى عیراقیان دا‌و چه‌ند هاوریان
تیرۆر کرد‌و ده‌یانى تریان خسته زیندانه‌وه، هه‌ر ئیستا
زانایانى کۆنه‌په‌رست و ئیسلامى و له‌پیشیانه‌وه
مه‌لابه‌شیر له‌مزگه‌وته‌وه به‌دژى ساکار ئه‌حمه‌د و
رۆژنامه‌یه‌ک که‌ساکار قسه‌ى تیدا کردوه، فتوا ده‌ده‌ن،
هه‌ردوو ئیداره‌که هیشتا قسه‌یه‌کى له‌ده‌م نه‌هاتۆته
ده‌ره‌وه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌م بانده‌ى شیخ زانا له‌لایه‌ن ئه‌و
منداله‌وه که‌شف نه‌کرایه، ئه‌وا ناودلى پارتیان
هه‌لکۆلیبوو، وه تا ئیستا به‌سه‌دانیانى تریان که
به‌وشیوه‌یه‌ى پارتى شه‌رمنۆکانه پیشانى دا، تیرۆر‌و
سه‌رده‌برى و ئه‌وا پشتگیریان له‌فتواکه‌ى مه‌لابه‌شیر
ده‌کرد به‌دژى ساکار ئه‌حمه‌د.
که‌واته ریگایه‌کى که له‌به‌رده‌م خه‌لکى ئازادیخواز‌و
مه‌ده‌نى کوردستاندا هه‌یه، بۆ هه‌لپیچان و کۆتایى هینان
به‌تیرۆر؟ بۆ ئه‌وه‌ى پارتى و یه‌کیتى بخاته ژیر فشاریکى
گه‌وره‌وه که‌ئه‌گه‌ر خۆیان ناتوانن و نایانه‌وى تیرۆر و
تیرۆریزم له‌ناوبه‌رن، به‌لام ده‌ستگیرۆریی تيرويستان
نه‌که‌ن، تیرۆریستان که‌له‌به‌رگى جۆراوجۆردا دینه
پیشه‌وه‌و ئه‌وانیش قه‌وانى ئیسلام و کۆمه‌لگاى کوردستان
ئیسلامیه‌یان بۆ لینه‌ده‌ن. یه‌کیتى و پارتى قازانجیان
له‌کۆمه‌لگایه‌کى ئاسایش و خالى له‌تیرۆر نیه، له‌به‌ر
ئه‌وه‌ى ئاسۆیه‌کیان بۆ ده‌سه‌لاته‌که‌یان هیشتا رۆشن
نیه، به لام قازانجى خه لك جياواز بۆیه ئه‌م کاره
روبه‌روى خه‌لک و هیزى دژى تیرۆر ده‌بیته‌وه.
ئه‌م حزبانه‌ى بزوتنه‌وه‌ى کوردایه‌تى ئه‌گه‌ر قازانجى
خه‌لکیان بویت، هه‌ر ئیستا کاتى ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر چى
دواکه‌وتون، ئه‌بیت ده‌ستى ئه‌م تیرۆریستانه کۆتا که‌ن،
به‌جیایى دین له‌ده‌وله‌ت، دین ببيته کارى تایبه‌تى
ئینسانه‌کان، دین له‌په‌روه‌رده‌و فیرکردن جیابکریته‌وه،
دین له‌سه‌ر سه‌رى خه‌لک و منالان و ژنان وه‌ک دیوه‌زمیه‌ک
لاببریت، ریگاى پێبگیرێت، ئه‌مانه ده‌ستکه‌وت ده‌بن بۆ
کوردستان و عیراق و ناوچه‌که، ئه‌و شانۆیه‌ى که‌یه‌کیتى
پارتى له‌راى گشتى خه‌لک وه‌ریده‌گرن به‌دژى جه‌عفه‌رى و
شیعه، ئه‌بیت لیره‌وه به‌عه‌مه‌لى ده‌ستى پێبکه‌ن
به‌قازاندى خه‌لکى کوردستان، جه‌عفه‌رى و شیعه دیدگا‌و
به‌نامه‌که‌یان دینیه‌و لیره‌وه ناتوانن وه‌لام به‌خواست
و داواى خه‌لکى کوردستان بده‌نه‌وه، ئه‌بیت کابکریت
ریگه‌یان لبگیریت، باندو ته‌سه‌وره‌که‌یان به‌رته‌سک
بکریته‌وه، که‌له‌عیراقدایشدا ده‌ستى ئیسلام و ئیسلامى
سیاسى له‌سه‌ر سه‌رى خه‌لک کۆتا بکریت، لیره‌وه خه‌لکى
کوردستان ده‌توانن به‌هره‌مه‌ند بن له‌خواست و ریگا
چاره‌یان، ئیتر ئه‌وه خۆشخه‌یالیه که‌پارتى و یه‌کیتى
هه‌یانه به‌وه‌ى رۆژانه به‌شان وبالى یه‌کیتى عیرا ق و
یه‌کپارچه‌یدا هه‌لده‌ده‌ن و ئیسلام و ئیسلامى سیاسى
تیایدا حاکمه و بیانه‌وى کوردستان بیئاره‌ق ده‌رچیت،
به‌لام دیاره پارتى و یه‌کیتى بازارى حزبه‌کانیان
له‌ده‌وله‌تیکدایه که‌شه‌ریعه‌ت و ئیسلام تیادا حاکم بیت
و یاساکان له‌ویوه سه‌رچاوه بگریت، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا
هه‌ر ئیستا زه‌مینه هه‌یه له‌کوردستاندا ئه‌وه بکه‌ن.
ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئه‌وه ناکه‌ن و وه‌ک 15 سالى رابردوو
ئیدامه ده‌ده‌ن، حکومه‌ته‌که‌یان ساوایه، ئیسلام دینى
خه‌لکه، هیچ شتیک نیه فریودان نه‌بیت، بۆیه ریگایه‌کى
تر له‌به‌رده‌م خه‌لکدا که‌بینه مه‌یدان و جیایى دین
له‌ده‌وله‌ت و په‌روه‌ردو فیرکردن و هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ى
ئه‌وقاف و نه‌دانى هیچ پاره‌و ئیمکانات به‌هیزه
ئیسلامیه‌کان و ته‌قویه‌ت نه‌کردنیان بکه‌نه داواکارى و
بیسه‌پینن به‌سه‌ر ئه‌حزابى کوردى حاکمدا، هه‌ر ئه‌مه
ده‌توانیت زامنى هه‌لپیچانى تیرۆر‌و تیررۆریستانى ئیسلامى
بکات له‌کوردستان و کۆمۆنیزمى کریکارى له‌پیشه‌وه‌ى ئه‌م
حه‌ره‌که‌ته‌دایه.
25-7-2005
|