|
 سه‌رتاپا
کۆنه‌په‌رستى دستورى دانراوى لایه‌نه‌کانى
ده‌ستکردى ئه‌مریکا قسه‌یه‌کى له‌سه‌ر نیه،
که‌هیچ رۆشناییه‌کى تیدا نیه بۆ خه‌لکى عیراق
به‌گشتى و خه‌لکى کورستان به‌تایبه‌تى، به‌هۆى
ئه‌وه‌ى که‌مه‌سه‌له‌ى دین چوارچیوه
گشتیه‌که‌ى پیکدینیت، ئینسانه‌کان له‌به‌رده‌م
هه‌ره‌شه‌دان له‌وکۆمه‌لگایه‌دا ئه‌گه‌ر
له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و چوارچیوه‌یه هه‌لسوکه‌وت
بکه‌ن، ئه‌وه ژنان ژنان له‌ده‌ستوره‌که‌ى
ئه‌م ئه‌حزابانه‌دا وه‌ک ئینسان سه‌یر ناکریت،
ئه‌گه‌ر بته‌ویت بزانیت ماهیه‌تى ده‌ستوریک
چه‌نده له‌پیشه ئه‌وا بزانه چه‌نده
مافه‌کانى ژنانى تیدا پاریزراوه، بۆیه
ناکریت له‌ده‌ستوریکى وا چاوه‌روانى زیاتر
بکه‌یت که‌داریژه‌رانى کۆنه‌په‌رسترین و دژى
ژنترین هیزه‌کانى کۆمه‌لگا پیکده‌هینن، به‌لام
ئه‌گه‌ر له‌سیناریۆى ده‌ستوره‌که‌یش واوه‌تر
برۆین و ئیتعرافاتى سه‌رانى حزبه‌کانى
داریژه‌ره‌ى ئه‌و ده‌ستوره سه‌رتاپا دژى ژنه
دیقه‌تیک بکه‌ین زۆر مسائیلى تر له‌به‌رده‌م
خه‌لکى عیراق و کوردستاندا رۆشن ده‌بیته‌وه.
سه‌رانى ئه‌حزابى کوردى و چه‌واشه‌کارى و
ئیعترافاته‌کان!
له‌م رۆژانه‌دا له‌به‌رنامه‌یه‌کى کورد سات دا
ئازاد جندیانى له‌سه‌رانى ئه‌و حزبه
کوردیانه، زۆر به‌رۆشنى و گیلانه ئیعترافى
کرد که ئه‌وان له‌گه‌ل چه‌ندین لایه‌ندا
ئیئتلافیان کردوه که‌سه‌رتاپا کۆنه‌په‌ست و
هه‌ر لایه‌یان ده‌یه‌ویت له‌ریگاى
چالهه‌لکه‌ندن بۆ ئه‌وى که‌یان جیگاو کورسى
خۆى بگریت و ببیته سه‌رکوتکه‌رو دیکاتۆریکى
تر‌ى وه‌ک ێدام به‌لام به‌ده‌موچاوى
جیاوازه‌وه، که ئاوا به‌یانى کرد : (
ئه‌گه‌ر ده‌نگدان شکست بینیت، ئه‌وا جاریکى تر
دیکاتورى یان ێدامانیکى تر دینه سه‌ر حوکم
که‌ته‌نیا ده‌موو چاوه‌کانیان فه‌رقى
هه‌یه...)، ئازاد جندیانى و حزبه‌که‌ى باقى
سه‌رانى یه‌کیتى راست ده‌که‌ن و خۆیان
ده‌خه‌له‌تینن ئه‌گه‌ر بلین تازه به‌و
راستیه گه‌یشتون له‌سه‌ر ئه‌و لایانانه‌ى
دۆستیان، زۆر راستده‌که‌ن و ته‌نها ده‌مو
چاوه‌کانیان ێدام نیه، ته‌نیا به‌روخساریاندا
له‌ێدام جمهورى ئیسلامى ئیران جیا
ئه‌کرینه‌وه، به‌لام له‌ماهیه‌تدا یه‌ک شتن،
واته ئه‌وان به‌روخسار ێدام نیه ئه‌گینا
زۆریکیان نۆکه‌ران و ئه‌لقه‌له‌گویو
په‌روه‌رده‌یى ده‌ستى ێدامن ئه‌گه‌ر هى ئه‌و
نه‌بن ئه‌وا ئه‌لقه‌له‌گویى جمهورى ئیسلامى
ئیران و حزب الله‌ى لوبنانن، واته
له‌نه‌زه‌ر ئه‌م سه‌رکرده‌یه‌ى یه‌کیک
له‌ئه‌حزابه کوردیه‌کانه‌وه که سه‌رۆک
کۆمارى عیراق سه‌رۆکى حزبه‌که‌یشیتى، ئاوا
قسه‌که‌ى به‌یان ئه‌کات، ئه‌گه‌ر ئه‌و
ده‌ستوره به‌قازانجى ئه‌وان ده‌نگى بۆ
نه‌دریت، که‌من ئه‌لیم به‌قازانجى ئه‌وان
خۆیان و حزبه‌کانیان ( له‌به‌ر ئه‌وه‌ى
قازانجى خه‌لکى کوردستان جیاوازه
له‌قازانجه‌کانى ئه‌و حزبانه‌ى بزوتنه‌وه‌ى
کوردایه‌تى! )، ئه‌وا معاده‌لات ده‌گۆریت،
جاریکى دیکتاتۆرى ده‌گه‌ریته‌وه، که نه
ده‌نگدانى ئه‌م جاره‌و نه‌ده‌نگدانى پیشوو
هاتوهاواریان دنیاى پر کرد، به‌شى خه‌لکى جگه
له‌بیئاوى و کاره‌بایى و بى سوته‌مه‌نى و
ژیانیکى نائاسایش هیچى تیا نه‌بووه‌و نیه‌و
خه‌لک شاهیدى ئه‌م راستیه‌ن.
که‌واته ئازاد جندیانى مه‌به‌ستیتى ئه‌گه‌ر
له‌مه‌دا شکست بخۆن به‌قازانجى هه‌ر لایه‌نیکى
تر له‌وانه‌ى له‌گه‌یاندا ئیتلافیان هه‌یه و
چه‌ند ساله به شانوبالیاندا هه‌لده‌ده‌ن،
ئه‌وا ئه‌مرۆ له‌به‌رده‌م هه‌ره‌شه‌دان و ترسى
کورسیه‌کانیان هه‌یه‌و پیویستیان
به‌په‌نجه‌مۆرى خه‌لکى کوردستان هه‌یه، و
له‌نیو چه‌واشه‌کاریه‌کانیاندا گیلانه هه‌ندى
راستیان بۆ یه‌که‌م جار له‌سه‌ر ئه‌و
لایه‌نانه‌ى تر‌ى وه‌ک خۆیان که‌ده‌ستکردى
ئه‌مریکان ده‌خه‌نه روو، قسه‌که‌ى ئازاد
جیندیانى راسته له‌سه‌ر ماهیه‌تى ئه‌و
حزبانه که ئه‌مان له‌گه‌لیاندا ته‌وافقیان
کردوه‌و پیایاندا هه‌لده‌ده‌ن، به‌لام
پرسیاریک خۆى ته‌رح ده‌کات که‌ئایا ئه‌گه‌ر
لایه‌نیک له‌گه‌ل هیزو لایه‌نى له‌و جۆره‌دا
ته‌وافق بکات و ده‌وله‌تیان له‌گه‌لدا
پیکبینیت و ساتوسه‌ودایان له‌گه‌ل بکات،
ئه‌بیت به‌خۆى بلیت چى!؟.
ئایا ئیوه رۆژیک له‌رۆژان که‌هه‌ستان نه‌ک
به‌وه‌زعیه‌تى خه‌لکى کوردستان نه‌کردوه،
مسئولیه‌تتان به‌رامبه‌ر خه‌لکى کوردستانیش
نیشان نه‌داوه، که پیویستان به‌ده‌نگدان و
په‌نجه‌کانیان هه‌بیت به‌قازانجى خۆتان ئه‌وا
که‌رکوک قودس و قیبله‌ى کوردستانه و
خه‌لکه‌که‌ى شیر‌و گیانفیدان و به‌غه‌یرى
ئه‌وه سالى پار نوشیروان مستفا به‌شیوه‌یه‌ک
سوکایه‌تى به‌خه‌لکى کرکوک کرد‌و ئه‌مسال جلال
تاله‌بانى به‌خیانه‌تکار ناوى بردن. 14 سالى
رابردو له‌کوردستان چى راستیه‌ک له‌سه‌ر ئیوه
ده‌خاته روو، زیاتر له‌ده‌یه‌یه‌ک
له‌ده‌سته‌لاتتان له‌کوردستان به‌چى وه‌لامى
خواسته‌کانى خه‌لکتان ده‌داوه‌ته‌وه! جگه
سه‌رکوت و گرتن و کوشتار چه‌واشه‌کارى به‌وه‌ى
که په‌رله‌مان و حکومه‌ته‌کانتان ساوایه!
که تا ئیستاش هه‌ر ساوایه‌و نه‌تان توانیوه
پیداویستیه رۆژانه‌ییه‌کانى خه‌لک
له‌کاره‌باو ئاو‌و و سوته‌مه‌نى بۆ خه‌لک دابین
بکه‌ن، به‌لام که‌پیویستان به‌په‌نجه‌مۆرى
خه‌لکى کوردستان هه‌بوبیت ئه‌وا هه‌رچى
ده‌هۆله‌کانتانه به‌کۆن و تازه ده‌یخه‌نه
گه‌رو وانیشانده‌ده‌ن که‌ئیوه بۆ خه‌لک
سوتاون و که‌س له‌ئیوه بۆ خه‌کک دلسۆزتر
نیه. به‌لام خه‌لکى کوردستان و عیراق ئه‌مرۆ
له‌هه‌موو کات زیاتر داخ له‌دله لیتان،
له‌که‌له‌که بونى سه‌روه‌ت و سامان و ئاو
کاره‌با و سوته‌مه‌نى زۆر لاى ئیوه‌و فه‌قیرى
و هه‌ژارى و بیکارى ترسى بایعى برین و نه‌بونى
ئاو‌و کاره‌با و سوته‌مه‌نى لاى زۆربه‌ى
خه‌لک، ناره‌زایه‌تیه‌کانى ئه‌م دواییه‌ى
رانیه‌و که‌لار له‌به‌رامبه‌رتاندا ئه‌و
راستیانه ده‌سه‌لمینن.
که‌واته ئازاد جندیانى و جلال تاله‌بانى و
باقى سه‌رانى ئه‌حزابى کوردى له‌م
ئیعترافانه‌دا ده‌یانه‌وى چ په‌یامیک به‌خه‌لک
بلین جکه له‌چه‌واشه‌کارى!، ئه‌گه‌ر لایه‌نیک
له‌گه‌ل لایه‌نه‌کانى وه‌ک ێدام به‌ده‌موچاوى
جیاوازه بچیته ئیئتلافه‌وه، ده‌وله‌ت دروست
بکات، ده‌ستور بنوسیته‌وه و سه‌روه‌ت و
سامانى کۆمه‌لگا بدزیت و گه‌نده‌لى ئیدارى و
راو‌و رووت و ته‌قه‌کردن له‌خه‌لک بکه‌نه
روخسارى کۆمه‌لگا و ده‌ستهه‌لگریت له‌ماف و
خواستى سه‌ربه‌خۆیى بیئه‌ملاو لاى خه‌لکى
کوردستان، ئه‌بیت چ راستیه‌ک نیشان بدات!؟
ئیتر ئه‌مه‌چه‌واشه‌کاریه‌کى ئاشکراو
خۆلکردنه چاوى خه‌لکه‌وه‌یه وه‌ک ئه‌وه‌ى
له‌ده‌وره‌ى پیشودا هه‌ر ئه‌مه‌یان کروه، وه
ئه‌بیت ئه‌م سه‌رانه‌ى بزوه‌تنه‌وه‌ى
کوردایه‌تى چ به‌خه‌لک بلین، که‌له‌چه‌ندین
سال له‌مه‌وپیش به‌رده‌وام و له‌کۆبونه‌وه‌ى
له‌نده‌ندا ئیمه ئه‌و راستیانه‌مان ئه‌و
لایه‌نه قه‌ومى ئیسلامیانه‌ى دۆستیان خستۆته
روو و ماهیه‌تیانمان فه‌زح کردوه.
ئه‌بیت ئیوه چى به‌خه‌لکى کوردستاندا بلین،
که‌جیا له‌وه‌ى که‌ئیستا کیشه‌و مشکیله‌ى
خه‌لکى عیراق و کوردستان ده‌ستور نیه،
هه‌روه‌ها جیا له‌وه‌ى ناوه‌رۆکه‌که‌ى نانیک
به‌سفره‌ى خه‌لک زیاد ناکات و شتیکى بۆ خه‌لک
تیا نیه‌و ئاسایش بۆ خه‌لک دابین ناکات و ریگا
ناگریت به‌روودانى شه‌رى تایفى و دینى، جگه
له‌وه‌ى کورسیه‌کانى خۆتان بپاریزن؟.
گالته‌جارى و چه‌واشه‌کارى ده‌ستوریکى
کۆنه‌په‌رستانه!
سیناریۆى هینانى ده‌ستورو ده‌نگدان بۆى
له‌لایه‌ن ئه‌مریکا و قبولکردنى هه‌ر
لایه‌نیکى تر‌ى قه‌ومى و ئیسلامى عه‌ره‌بی تا
ده‌گاته ئه‌حزابى قه‌ومى کوردى، واقعیه‌تى
شکستى ئه‌مریکا له‌عیراقدا ده‌خاته روو، وه
بیتوانایى سه‌رجه‌م ئه‌و حزب و لایه‌نانه‌ى
دارده‌ستى ئه‌مریکا له‌ئیداره‌ى کۆمه‌لگا،
بۆیه شیتکى تر له‌سواربونى شه‌پۆلى خه‌لکى
عیراق و کوردستان نادات به‌ده‌سته‌وه، خه‌لک
به‌چاوى خۆیان و خۆین و گۆشتى خۆیان
ده‌سه‌لاتداریتى 14 ساله‌ى ئه‌حزابى قه‌ومى
کوردیان بینى له‌کوردستاندا، ده‌سه‌لاتداریتى
نزیک به3 سالى ئه‌مان و هیزه کۆنه‌په‌رسته
ئیسلامى و قه‌ومیه عه‌ره‌بیه‌کانیان
به‌سه‌رپه‌رشتى ئه‌مریکا بینى، ئایا له‌یوه
ناتوانین بلیین ته‌نیا ده‌موچاوه‌کان گۆراوه
له‌چاو ده‌وره‌ى پیشویاندا. خه‌لک به‌عه‌مه‌لى
بیمافیه‌کانى خۆیان بینى له‌شه‌رى ناۆخوو
به‌هیزکردنى کۆنه‌په‌رستى ئیسلامى و لیدان
له‌رادیکالیزمى کۆمه‌لگا و نه‌بونى و نه‌دارى
و حجابى به‌زۆر و زواجى متعه‌و فتواى که‌سانى
عه‌لمانى و کۆمۆنیست و داخستن و سوتاندنى
سینه‌ماو ێالۆن و مشروب فرۆشى، هه‌روه‌ها
خه‌لکى به‌عه‌مه‌لى ده‌سه‌لاتى ره‌شى حزبه
ئیسلامیه‌کانى ێدرو بدرو مجلیسى ئه‌علایان
بینى، کوشتن و رفاندنى ژنان و دریژه‌دان
به‌عقوبه‌ى ئیعدامیان بینى، هه‌موو ئه‌مانه
هیشتا پیش ده‌ستورو جیگیر بونى
ده‌سه‌لاته‌کانیانه ئه‌ى ئه‌گه‌ر
ده‌سه‌لاته‌کانیان جیگیر بیت ئه‌وا چۆن
له‌سلیمانى سه‌ماوه‌و که‌لار ته‌قه‌یان
له‌خه‌لک کرد، ئه‌وه ده‌یشیکه‌نه قانون وه‌ک
دسه‌لاته‌که‌ى دیکتاتۆرى پیش خۆیان، هه‌ر
ئه‌مه‌شه که ده‌یانه‌وى خه‌لک به‌رنه
به‌رده‌م ێندوقه‌کانى ده‌نگدان، بۆ ئه‌وه‌ى
به‌ده‌نگى خه‌لک ده‌ستوریکى کۆنه‌په‌رستانه
داسه‌پینن بۆ ئه‌وه‌ى خه‌لکى پى سه‌رکوت که‌ن.
ئه‌گه‌ر ده‌نگدانى پیشوو خه‌لکتان چه‌واشه
کرد‌و ده‌هۆلى پیشکه‌وتنخوازیتان بۆ ئه‌و
لایه‌نه کۆنه‌په‌رستانه‌ى ئه‌مرۆ ئیتعترافى
ره‌فتار ێدامیان له‌سه‌ر ده‌که‌ن ده‌کوتا،
ئه‌وا ئه‌م جاره خه‌لک زیاتر به‌ئاگا
هاتۆته‌وه‌و وه‌ک پیشوو به‌ده‌هۆله‌کانتان
هه‌لناپه‌رى و زۆریک نا بۆ ده‌ستورو
ده‌سه‌لاته‌کانتان ده‌لیت که‌ناتوانن لانى
که‌مى ئاسایش، ئاو، کاره‌باو سوته‌مه‌نى بۆ
خه‌لک دابین بکه‌ن، وه ده‌ستوره‌که‌یشتان
نا‌توانیت شتیک له‌وه زیاتر به‌دیارى بۆ خه‌لک
بهینیت.
13-10-05 |