|
رۆژی
25.09.05 په‌رله‌مانه‌که‌ی پارتی و
یه‌کێتی "به‌ده‌م خه‌وه‌وه" بڕیاری دا که
خه‌ڵکی کوردستان به "به‌ڵێ" ده‌نگ بده‌ن به
ده‌ستور، ئه‌و ده‌ستوره‌ی که بڕیاره 15ی
ئۆکتۆبه‌ر ده‌نگدانی گشتی له‌سه‌ر بکرێ. دوو
رۆژیش دوای ئه‌وه له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی
مێژوویدا له شارۆچکه‌ی دوکانه‌وه تاڵه‌بانی
و بارزانیش ده‌نگیان خسته پاڵ ده‌نگی
په‌رله‌مان و داوایان له خه‌ڵکی کوردستان کرد
"به‌ڵێ" بده‌ن به ده‌ستور!!
به‌ڵام به ڕاست، پێش ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان
به‌ڵێ بده‌ن به ده‌ستور، نابێت بپرسن کام
ده‌ستور؟ ده‌ستورێک که به ئیشتیهای یه‌کێک
له ئه‌حمه‌قه‌کانی ئه‌م سه‌رزه‌مینه واته
"سیستانی" نوسرابێت و جمهوری کۆنه‌په‌رستی
ئیسلامی پاکنووسی کردبێت و دیموکراسی یه
عه‌نتیکه‌که‌ی جۆرج بۆش پاڵپشتی کردبێت،
ئه‌بێت چ ده‌سکه‌و‌تێکی تیابێت بۆ خه‌ڵکی
کوردستان تا ئه‌م بێ ئیشخانه‌یه‌ی پارتی و
یه‌کێتی که ناوی په‌رله‌مانه به بێ هیچ پرس
و ڕایه‌ک به ڕای خه‌ڵک و به‌ناوی ئه‌وانه‌وه
مۆری رازی بوونی لێ بدات و بێشه‌رمانه‌ش
داوایان لێ بکات که به "به‌ڵێ" ده‌نگی بۆ
بده‌ن!!
باشه ئێوه بۆ هه‌ر ده‌بێت هه‌موو رۆژێک نه‌ک
جارێک به‌ڵکو سه‌د جار بیسه‌لمێنن که دژی
هه‌موو مافه سه‌ره‌تا‌ییه‌کانی خه‌ڵکی
کوردستانن، بۆ یه‌ک جاریش پرس به‌و خه‌ڵکه
ناکه‌ن ئه‌رێ بابه ئێوه رازی ده‌بن به‌و
بڕیارانه‌ی که ئێمه هه‌میشه له‌سه‌رو
ئێوه‌وه ده‌یده‌ین؟ رازین به‌وه‌ی که خۆتان
بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆتان بده‌ن یان
به‌زۆر بتانخه‌ینه‌وه ژێر سایه‌ی
حکومه‌ته‌که‌ی جه‌عفه‌ری و سیستانی؟ باشه
ئه‌وه سیستانی ئایینده‌ی ئه‌م ده‌ستوره باش
ده‌زانێت و دڵنیایه که ده‌وڵه‌تی ئایینده،
ده‌وڵه‌تێکی ئیسلامی، دامه‌زراو له‌سه‌ر
شه‌ریعه‌ت و پڕ به پێستی عه‌باکه‌ی شانییه‌تی
و لێره‌شه‌وه داوا له خه‌ڵکی عێراق ده‌کات
ده‌نگی به‌ڵێ ی پێ بده‌ن، ئێوه به چ
ئایینده‌یه‌کی ئه‌م ده‌ستووره دڵخۆشن؟ یان
ده‌وڵه‌تێک هه‌موو پایه‌که‌ی ئیسلام و
تایه‌فه‌گه‌ری بێت، ئه‌بێت مافه مه‌ده‌نی و
سیاسییه‌کانی خه‌ڵک له کوێیدا بێت؟ به‌ڵام
به‌ڕاست من بیرم چوو که ئێوه‌ش به‌شێکن له
داڕێژه‌رانی ده‌ستور، بۆیه
به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئێوه‌و سیستانی ناکۆک
نیه!! ئه‌وه‌ی ناکۆکه به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئێوه‌دا
به سیستانی و بارزانی و جه‌عفه‌ری و
ورده‌واڵه‌کانی تریشه‌وه.
جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک ده‌یه‌وێت ئازاد بژی
به‌هه‌موو مانای ئازادی، ئه‌مه‌ش له‌سایه‌ی
ده‌ستورێکی ئیسلامی – تایه‌فه‌گه‌ری و
دیموکراسییه‌که‌ی ئێوه‌دا خه‌وه.
هه‌ر لێره‌دا جێگه‌ی خۆیه‌تی ئاماژه به‌و
هه‌واڵه بکه‌ین که دوێنێ ئاژانسه‌کان
بڵاویان کرده‌وه که له‌سه‌ر سه‌رنووسه‌ریی
رۆژنامه‌ی " الصباح" عێراقی، هه‌ریه‌که له
تاڵه‌بانی و جه‌عفه‌ری کێشه‌یانه‌و
هه‌ریه‌که‌یان که‌سێکی پێ باشه که ببێته
سه‌رنووسه‌ر، له‌سه‌ر ئه‌مه دوێنێ پێنج
شه‌ممه پاسه‌وانه‌کانی هه‌ریه‌ک له
جه‌عفه‌ری و تاڵه‌بانی بوه‌ته کێشه‌یان و
هێزه‌کانی جه‌عفه‌ری ده‌ستیان گرتوه به‌سه‌ر
کۆشکی کۆماریی دا، ئاژانسه‌کان ده‌ڵێن که
ئاگه‌ر هێزه‌کانی ئه‌مریکا نه‌بوونایه ئه‌وا
له نێوان پاسه‌وانه‌کانی تاڵه‌بانی و
جه‌عفه‌ریدا ده‌بووه شه‌ڕێکی خوێناوی.
ئێمه ده‌پرسین ئه‌گه‌ر بۆ دانانی
سه‌رنووسه‌رێک هه‌رله ئێستاوه ناکۆکن و
شه‌ڕتانه، ئاخۆ بۆ سبه‌ینێ و له‌سه‌ر توله‌ڕێ
یه‌ک، به‌رمیله نه‌وتێک، که‌رکوک، سنووری
ئه‌و شوێنانه‌ی که پێ ی ده‌ڵێن کوردستان
ئه‌بێت چی روو بدات؟
عێراق له‌سه‌ر بۆمبێک له کێشه‌ی گه‌وره
راگیراوه، له‌سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه کێشه‌ی
نادیاری چاره‌نووسی خه‌ڵکی کوردستان.
پێش ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌ر ده‌ستورێک ده‌بێت
چاره‌نووسی ئه‌م 4 ملیۆن که‌سه له
خه‌ڵکی کوردستان دیاری بکرێت، که ئایا
ده‌مێننه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی، به
زه‌مانه‌تی ئه‌وه‌ی که‌هه‌ر کاتێک مافه‌کانیان
پێشێل کرا، بتوانن جیا ببنه‌وه، که ئه‌مه‌ش
بێ زه‌مانه‌تی نێو ده‌وڵه‌تی ناکرێ، یان
هه‌رله‌ئێستاوه حه‌زده‌که‌ن جیاببنه‌وه‌و
ده‌وڵه‌تی خۆیان پێک ده‌هێنن؟
به‌بێ چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشه‌یه هه‌ر بڕیارێک
له‌هه‌ر شوێنێکه‌وه ده‌رچێت، به‌تایبه‌تی
بڕیاری "به‌ڵێ" دان به ده‌ستور، بڕیارێکی
سه‌روو خه‌ڵکی یه و پێشێل کردنی ڕاسته‌وخۆی
ئیراده‌ی خه‌ڵکی کوردستانه و ئه‌م چوار ملیۆن
که‌سه ده‌خاته به‌ر مه‌ترسیی پله دوو
بوونێکی تره‌وه له ئایینده‌ی دوای
ده‌ستوردا. هه‌ر بۆیه:
به‌ڵێ بۆ ده‌ستور، به‌ڵێ یه بۆ بۆ له‌گۆڕنانی
خواستی ریفراندۆمی ئازادانه بۆ خه‌ڵکی
کوردستان.
به‌ڵێ بۆ ده‌ستور، به‌ڵێ یه بۆ زه‌وت کردنی
مافه‌کانی ژنان و به قانوونی کردنی بێ
مافییه‌کانیان.
به‌ڵێ بۆ ده‌ستور، به‌ڵێ یه بۆ سه‌رکوتکردنی
ئازادی یه سیاسیه‌کان له خۆپیشاندان،
مانگرتن، پێکهێنانی ڕێکخراوه سیاسی و پیشه‌یی
یه‌کان.
به‌ڵێ بۆ ده‌ستور، به‌ڵێ یه بۆ به‌هێزکردنی
دواکه‌وتوویی، تایه‌فه‌گه‌ری‌و عه‌شره‌تگه‌ری،
پیاوسالاری و سایه‌کردن و به‌هێزبوونی
دامه‌زراوه دینی یه‌کان له جێگه‌ی
دامه‌زراوه مه‌ده‌نی یه‌کان...
به‌ڵێ بۆ ده‌ستور، به‌ڵێ یه بۆ سه‌رکوتی
هه‌موو ده‌نگێکی ره‌خنه‌یی که ناکۆک بێت
له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌ت و ئیسلامدا.
به‌کورتی و کوردی به‌ڵێ بۆ ده‌ستور، به‌ڵێ یه
بۆ چوونه‌ژێر عه‌با ڕه‌شه‌که‌ی سیستانی...
خه‌ڵكی كوردستان.. ئه‌م به‌ڵێ یه مه‌ڵێن به
ده‌ستور.. له جیاتی ئه‌وه فشاربهێنن بۆ
به‌ڕه‌سمی ناسینی مافه‌کانتان پێش هه‌ر
ده‌ستورێک.
ئه‌م ده‌ستوره کۆت و به‌نده له ملتان
ده‌ئاڵێ!
ئه‌م به‌ڵێ یه زه‌قنه‌بووته!!
30.09.2005 |