|
ئێواره‌ی دوێنێ 25.09.2005،
"ده‌سته‌ی داکۆکی له داخوازییه‌کانی خه‌ڵکی
شاری سلێمانی" له‌به‌ر ده‌رکی سه‌را
مێزکتێبێکی دانا به مه‌به‌ستی کۆکردنه‌وه‌ی
ئیمزای خه‌ڵکیشار بۆ پشتیوانیکردن له
داخوازییه‌کانی خۆیان. هه‌روه‌ها بۆ
بانگه‌وازکردنی خه‌ڵکی سلێمانی بۆ
به‌شداریکردن له ناڕه‌زایه‌تی ڕۆژی
چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو
که به نیازن ئه‌نجامی بده‌ن. پاش
ته‌واوبوونی مێزکتێبه‌که مه‌فره‌زه‌یه‌ک له
رۆبۆته‌کانی ئاسایشی ینک چاودێری "زمناکۆ
عه‌زیز" یه‌کێک له ئه‌ندامانی ده‌سته‌که‌و
ئه‌ندامی م.س حککع ده‌که‌ن و هه‌رله‌وێدا
ده‌ستگیری ده‌که‌ن و زۆر بێ ئه‌ده‌بانه به
جنێو‌و قسه‌ی سوک که هه‌ر له‌شان و شه‌وکه‌تی
ئه‌وان ده‌وه‌شیته‌وه، راپێچی زیندانی
ده‌که‌ن و له‌وێش سه‌رکه‌وتی کوبه،
به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م بانده سه‌رکوته له
سلێمانی، پێی راده‌گه‌ێنێت که ئه‌و حیزبه‌ی
ئێوه "مه‌حزوره" و ده‌سته‌که‌شتان مۆڵه‌تی
نییه!!
دواتر ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر "مه‌حزور" بوونی
حککع، به‌ڵام خۆ
"
ده‌سته‌ى
داكۆكى
له
داخوازييه‌كانى
خه‌ڵكى
شارى سلێمانى"،
ده‌سته‌یه‌کی فه‌رمیه‌و خودی ئه‌نجومه‌نی
پارێزگای سلێمانی له‌کاتی دروست بونیان له‌وێ
بوون
و تا ئێستاش چه‌ندین سه‌ردان وچالاکییان
ئه‌نجامداوه، به ئاشکراو رۆژی روناک
کاره‌کانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌مه‌یان
چی!!؟ یان ینک هه‌میشه‌و به‌رده‌وام، که
له‌به‌رامبه‌ر ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکدا که
ناتوانێت وه‌ڵامی سیاسی بداته‌وه،
عه‌سکه‌ریانه ره‌فتار ده‌کا.
پاشان مۆڵه‌ت بۆ چی؟ بۆ داواکردنی نان و ئاو‌و
کاره‌با؟ وه‌کو ئه‌وه وایه به‌که‌سێکی برسی
بڵێیت، مه‌ڵێ برسیمه و داوای نان مه‌که یان
پێش ئه‌وه‌ی داوای نان بکه‌یت وه‌ره مۆڵه‌تم
لێ وه‌ربگره، که من رازی بوم نانت بده‌مێ،
ئه‌وا مۆڵه‌تت هه‌یه، ئه‌گه‌ر نا ده‌تکوژم
یان که‌رامه‌تت ده‌شکێنم و زیندانیشت ده‌که‌م،
ئه‌بێت شوکریش بیت!! ئه‌مه‌ی ئێوه له‌مه
ده‌چێ.. پاشان ئێوه ئه‌و هه‌موو پاره‌یه‌ی که
هی خه‌ڵکه ده‌دزن، مۆڵه‌تتان له کێ
وه‌رگرت؟! مۆڵه‌تتان له خه‌ڵک وه‌رگرت کاتێک
له‌نێوه زیاتری سه‌رکردایه‌تی و
بنکردایه‌تیتان بوونه موخابه‌راتی به‌عس و تا
ئێستاش معزز، موکه‌ره‌م وکه‌سیشیان دادگایی
نه‌کران، به چ مۆڵه‌تێکی یاسایی " به‌کر
علی"، نوێنه‌ری ئاواره‌کانی گه‌ڕه‌کی
حامیه‌تان گولله‌باران کرد؟ چیتان پێ وتن،
وتتان داوای شوێنێک مه‌که‌ن که شیاوی ئینسان
بێت؟.. به چ قانون و مۆڵه‌تێک ته‌قه‌تان له
خه‌ڵکی که‌لار کرد؟ داواکاریه‌کانیان به‌رهه‌ق
نه‌بوو، یان ئاژاوه‌گێڕ بوون؟!، مۆڵه‌تتان له
کێ وه‌رگرت که ته‌قه‌تان له خوێندکارانی
زانکۆی سلێمانی کرد، ئه‌وانیش ئاژاوه‌گێڕبوون،
وانییه؟! ئایا مۆڵه‌تتان له خه‌ڵکی کوردستان
وه‌رگرت که شه‌ڕی ناوخۆتان کرد؟ یان
دیله‌کانی یه‌کتریتان گولله‌باران کرد و نه‌ک
ته‌نانه‌ت سه‌روماڵیان، ژنه‌کانیشیانتان زه‌وت
کردن؟ ته‌نانه‌ت داوای لێبوردنێکیشتان کرد؟
مۆڵه‌تتان له کێ وه‌رگرت که کوردستانتان
به‌زۆر لکانده‌وه به ناوه‌نده‌وه،
ته‌نانه‌ت پرسیشتان نه‌کرد! مۆڵه‌تتان له کێ
وه‌رگرت که ده‌ستورێکی ره‌شی ئیسلامی و
تایه‌فه‌گه‌ریتان له‌گه‌ڵ برا ئیسلامیه‌کانتان
له شیعه‌و سونه نوسییه‌وه و به‌زۆر
ده‌تانه‌وێت فه‌رزی بکه‌ن؟! له‌ڕاستیدا ئه‌وه
ئێوه‌ن که له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵکدا قه‌رارتان
گرتووه‌و هه‌ربه‌م پێیه‌ش ئێوه نه‌ک هه‌ر بێ
مۆڵه‌تن، به‌ڵکو تاوانباریشن و زۆربه‌تان
ده‌بێت دادگایی بکرێت!.
ئێوه هه‌میشه‌و له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵک و
ناڕه‌زایه‌تییه‌کانیان، وه بۆ به‌رته‌سک
کردنه‌وه‌ی زیاتری ئازادییه‌کان و
سه‌رکوتکردنی بچوکترین ده‌نگ که له
به‌رامبه‌رتان بوه‌ستێ قه‌وانه سواوی
"بێ مۆڵه‌تی" ده‌که‌نه ئه‌وبه‌ربه‌سته‌ی
که خه‌ڵک وداخوازیه‌کانیانی پێ سه‌رکوت
بکه‌ن. ئێوه ده‌تانه‌وێت وه‌ک که‌ڵه‌گا سواری
کۆڵی خه‌ڵک بن و نابێت که‌س له‌گوڵ کاڵتریشتان
پێ بڵێ!!..
باشه ئێوه که ئه‌وه‌نده شه‌هامه‌تتان
هه‌یه بۆ به ئاشکراو له‌ده‌زگا
ره‌سمییه‌کانه‌وه رای ناگه‌یه‌نن که
خۆپیشاندان، ناڕه‌زایه‌تی، مانگرتن.. کاری
تێکده‌رانه‌یه‌و "مه‌منوعه"؟! بۆ خۆڵ
ده‌که‌نه چاوی خه‌ڵک و ده‌زگا
راگه‌یاندنه‌کانتان سێ ژه‌مه شیڕه‌شیڕی
دیموکراسی و پاراستنی مافی مرۆڤ وه‌ک حه‌بی
ڤالیۆم ده‌رخواردی ئه‌و خه‌ڵکه ده‌ده‌ن؟!!
ئاشکرایه که مۆڵه‌ت له یاسایه‌که‌وه
سه‌رچاوه ده‌گرێ، پێم ناڵێن ئه‌و یاسایه
چییه که ئێوه حاکمیه‌تی پێ ده‌که‌ن، بۆ
بڵاوی ناکه‌نه‌وه تا خه‌ڵک فێری بێت و "رۆحی
یاسا" له خوێنی‌دا جمه بکات و ئه‌وه‌نده
موشکیلاتتان بۆ دروست نه‌کات. ئه‌وه که
رێبوار عارفیتشان ده‌سگیر کرد، خودی ئاسایش
نه‌یئه‌زانی که بۆچی گیراوه، یان به چ
ماده‌یه‌کی قانوونی گیراوه، ناچار پاش
ماندووبوونێکێ زۆر بڕیارێکی قانوونیتان
پیشاندابوو که هی ساڵی په‌نجاو شه‌سته‌کان
بو. ئه‌وه شه‌رم ناتانگرێت؟؟
هه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌ی بێ مۆڵه‌تییه
ده‌مانباته‌وه سه‌ر " مه‌حزور" بوونی حیزبی
کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق، که تۆ مۆڵه‌تت
نه‌بوو، ئیتر مه‌حزوریت، مه‌حزوریت له نان،
له کاره‌با، له خۆشگوزه‌رانی، له
کۆبونه‌وه، له پێکهێنانی رێکخراوه‌ی پیشه‌يی
و سیاسی، له هه‌ڵسوڕانی سیاسی به‌تایبه‌ت بۆ
ئه‌و هێزانه‌ی که له‌ده‌ره‌وه‌ی خێزانی سیاسی
تۆن... ئێوه ته‌نها له‌به‌رامبه‌ر حککع دا
ئه‌م قه‌وانه سواوه‌ی بێ مۆڵه‌تی ده‌هێننه
پێشه‌وه، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش وه‌ک حیزبه‌کانی تر
به‌دڵی ئێوه‌مان بکردایه‌و به موو له خه‌ت
لامان نه‌دایه و رۆژانه خه‌ریکی ته‌شریفات و
ماستاوکردن و چه‌پڵه‌کوتان بووینایه، ئه‌وا
مۆڵه‌تمان ده‌بوو، وانیيه؟ ئه‌گه‌ر وا بکه‌ین
ئه‌وا ئه‌بێت پشت بکه‌ینه خه‌ڵک و
ناڕه‌زایه‌تیه‌کانیان و هه‌رکاتێک خه‌ڵک
ناڕه‌زایه‌تی کرد، بانگه‌وازیان بکه‌ین که
بچنه ماڵه‌وه‌و "ئاژاوه‌گێڕی" نه‌که‌ن!! ئه‌و
کاته برایه‌کی باش ده‌رده‌چین و وه‌ک گوڵ
له‌گه‌ڵتاندا به‌شی ده‌که‌ین!! ئه‌گه‌ر خۆشتان
وته‌نی گێره‌که‌تان لێ تێک بده‌ین و
له‌پێشه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵکه‌وه
بین ئه‌وا مۆڵه‌تمان نییه‌و مه‌حزوورین!
به‌ڵام ئێوه خۆشتان سوور ده‌زانن که ئێمه
هه‌میشه له ڕێگه‌ی دووهه‌مه‌وه رۆشتوین،
وه‌له‌پاڵ بزووتنه‌وه‌ی کرێکاریی، ژنان،
مناڵان، لاوان، ه‌وه بوین، بۆیه ئێمه
هه‌میشه بێ مۆڵه‌تین و ئێوه‌ش له‌ناچاریداو
بۆئه‌وه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی نه‌که‌وێته
مه‌ترسیه‌وه و پشێوی روونه‌دات، ده‌ستگیرمان
ده‌که‌ن، یان لێمان ده‌کوژن و
کوژراوه‌کانیشمان به‌دزی که‌سوکاریانه‌وه
به‌عسیانه له گۆڕی "جماعی"دا و له تاریكی
نیوه‌شه‌ودا ده‌نێژن، وه‌ک رووداوه‌که‌ی
14.07.2000ی شاری سلێمانی!!.
جێگه‌ی خۆیه‌تی هه‌رلێره‌دا شکاتنامه
ئابڕووبه‌ره‌که‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆتان
بڵاوبکه‌مه‌وه که له‌دژی حیزبی کۆمۆنیستی
کرێکاریی عێراق، له رۆژی 5.3.2000 ده‌رتان
کردبوو، بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر خه‌ڵک
ئاگاداربێته‌وه که بۆچی ئێمه له روانگه‌ی
ئێوه‌وه مه‌حزوور بوین، ( ته‌ماشای ئه‌م
لینکه بکه http://www.bopeshawa.com/pdf/shkatiyaketnamaipuk.pdf
).
ئه‌گه‌ر به‌نده‌کانی ئه‌و شکایه‌تنامه‌یه
بکه‌ینه مه‌بنای لێکدانه‌وه، ئه‌وا بۆ ئێمه
هه‌مان شته، واته چ ئه‌وساو چ ئێستاش، ئێمه
هه‌مان ئه‌وکارانه ده‌که‌ین که له روانگه‌ی
ئێوه‌وه ده‌که‌ونه خانه‌ی
مه‌حزووربوونه‌وه. ئێمه چ وه‌ک حیزب و چ وه‌ک
بزووتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی چه‌پ و کۆمۆنیستی
فه‌لسه‌فه‌ی بوونمان هه‌میشه
ناره‌زایه‌تیه‌کانی کرێکاران و خه‌ڵکی
به‌شمه‌ینه‌ت بووه، ئێمه نه‌ک له‌مه
لاناده‌ین به‌ڵکو پته‌وتر ده‌یبه‌ینه
پێشه‌وه، بۆیه زیندانی کردن و کوشتنمان
سودێکی کاتی هه‌یه بۆ ئێوه.
له کۆتایدا، من پێم وایه ئێوه دوو رێگه‌تان
له پێشه، یان ئه‌وه‌تا رێز له ئازادی سیاسی
و ئیراده‌ی خه‌ڵک بگرن به‌تایبه‌ت ئه‌و
هێزولایه‌نانه‌ی که سه‌ر به خێزانی خۆتان
نین، یان ئه‌بێت هه‌میشه لوله‌ی چه‌که‌کانتان
روو له خه‌ڵک و زیندانه‌کانیشتان پڕ بێت له
هه‌ڵسوڕاوانی سیاسی. ئه‌مه‌شیان هه‌ر
ماوه‌یه‌ک خه‌ڵک ته‌حه‌مولی ده‌کات!!
26.09.2005 |