|
ره‌نگه یه‌کێک له‌و وانه سیاسیانه‌ی که
پ.د.ک له ئه‌مریکیه‌کانه‌وه فێری بووه،
سیاسه‌تی
" الضربة الاستباقیة" بێت، ئه‌ویش به‌پێ ی
بیردۆزی لێدان له دوژمنه‌که‌ت پێش
ئــــه‌وه‌ی مه‌ترسـی دروسـت بکات، ئه‌وه بوو
له‌مانـگی نــۆی ئه‌مساڵ ئاسـایشی پ.د.ک
"کـــوڕانه"
لـه‌بـه‌رامبه‌ر کۆبوونه‌وه‌یه‌کی "گروپی
تارمایی" که به‌نیازبوون له پارکی
هه‌ولێرئه‌نجامی بده‌ن هاته‌ده‌ست و پێش
کۆبوونه‌وه‌که پارکه‌که‌یان کۆنترۆڵ کردو‌و
نه‌یان هيشت هیچ که‌س توخنی ئه‌و ناوه
بکه‌وێ، نه‌ک هه‌ر ئه‌مه ته‌نانه‌ت بڵاوه‌یان
به‌و که‌سانه‌ش کرد که‌له‌وناوه
راوه‌ستابوون.
پێرێش له‌به‌رامبه‌ر گروپی "په‌رله‌مانی
سه‌رشه‌قام" که ئه‌وانیش به‌نیازبوون بۆ
چه‌ند داواکاری یه‌کی جه‌ماوه‌ریی
خۆپیشاندانێک به‌ڕێ بخه‌ن، له‌لایه‌ن ده‌زگا
سه‌رکوتگه‌ره‌کانی پ.د.ک ه‌وه په‌لاماریان
ده‌درێ و 33 که‌سیان لێ ده‌سگیرده‌کرێ و
کۆبوونه‌وه‌که ئه‌نجام نادرێ، ته‌نانه‌ت
په‌یامنێرێکی رۆژنامه‌ی "ئـاسۆ" ش که
به‌نیازه کاری رۆژنامه‌گه‌ری ئه‌نجام بدات،
پاش لێدان و سوکایه‌تیه‌کی زۆرده‌سگیرده‌کرێ!
پێ ئه‌چێ گه‌نجه حه‌ماسی یه‌کانی ناوگروپی
په‌رله‌مانی سه‌رشه‌قام یان تارمایی نیازیان
بووبێ کارێکی تیرۆریستی ئه‌نجام بده‌ن یان
هه‌ندێکیان به نیازبوون خۆیان بته‌قێننه‌وه،
یان پێ ده‌چێ پ.د.ک و ده‌زگاکانی هه‌ستیان
کردبێ که مه‌ترسیی ئه‌مان له گرووپه‌که‌ی
شێخ زانا زیاتر بووبێ هه‌ربۆیه وه‌ک هه‌وره
تریشقه ئاسا درا به‌سه‌ریاندا و نه‌هیڵدرا
نیازه‌کانیان به‌ئه‌نجام بگات. به‌هه‌رحاڵ پێ
ده‌چێ داواکاری یه‌کانی ئه‌م گروپه ئاسایشی
ده‌سه‌ڵات نه‌ک هاووڵاتیان بخاته به‌ر
مه‌ترسی و هه‌ربۆیه ده‌بێ ڕێ له
جوڵانه‌وه‌کانیان بگیرێت.
پ.د.ک، ئه‌گه‌ر ڕێی بدایه ئه‌و خۆپێشاندانه
ئه‌نجام بدرایه، ئه‌وا ده‌چووه ژێر فشاری
دابین کردنی:
§
ئاو و کاره‌با، که بۆ نه‌گبه‌تی، ئه‌م
داوایه له کوردستان نه‌ک وه‌ک سه‌ره‌تایی
ترین پێداویستی خه‌ڵک، به‌ڵکو وه‌ک جۆرێک له
"ماف" ته‌ماشاده‌کرێت.
§
خستنه‌ڕووی ساڵانه‌ی ئه‌و داهاتانه‌ی که
ده‌ستیان ده‌که‌وێت، که‌ئه‌گه‌ر
رابگه‌یه‌نرێت، ئه‌وا مافی خه‌ڵکه که پرسیار
بکات که چۆن و بۆ کێ سه‌رف ده‌کرێت.
§
ته‌ماشکردنی تاک وه‌ک هاووڵاتی خاوه‌ن ماف، وه
هه‌وڵدان بۆ دابینکردنی ئه‌و مافانه
له‌وانه کار پێدان، وه‌رگرتنی پۆستی گرنگ
له‌سه‌ر بنه‌مای توانایی، لابردنی سوننه‌تی
به‌عس بۆکارپێدان له‌سه‌ر بنه‌مای حیزبی
بوون.. تاد
§
ڕێگه‌دان به‌و ده‌زگا مه‌ده‌نی یانه‌ی که
ببنه چاو‌دێر به‌سه‌ر کاره‌کانی ده‌زگا
حکومه‌تی یه‌کانه‌وه به‌مه‌به‌ستی
بنه‌بڕکردنی فه‌سادی ئیداری و گه‌نده‌ڵی.
§
دانانی سیسته‌مێکی زانستی بۆ په‌روه‌رده،
واته کورت کردنه‌وه‌ی ده‌ستی دین و
یروباوه‌ڕیی قه‌ومی و فاشیستی له سیسته‌می
په‌روه‌رده، سه‌ربه‌خۆیی بوونی ده‌زگاکانی
په‌روه‌رده‌و لابردنی ده‌زگا جاسوسی یه حیزبی
یه‌کان له‌و ناوه‌ندانه‌دا.
§
گه‌ڕانه‌وه بۆ ئیراده‌ی خه‌ڵکی کوردستان
له مه‌سه‌له چاره‌نووس سازه‌کاندا، ته‌حریم
کردنی هه‌موو ڕێکه‌وتنێک و بڕیارێکی سه‌روو
خه‌ڵکی، له‌وانه بڕیار له‌سه‌ر دیاریکردنی
چاره‌نووسی کوردستان له ڕیفراندۆمێکی
ئازاد‌دا.
§
دابین کردنی ئازادی یه سیاسی یه‌کان، وه‌ک
ئازادیی خۆپیشاندان و مانگرتن، بلاوکردنه‌وه
و بیرکردنه‌وه، نابێ هیچ که‌س له‌سه‌ر
بیروباوه‌ڕی سیاسی و حیزبی بگیرێت و ئازار‌و
ئاشکه‌نجه بدرێت،. ئه‌مه‌و فه‌راهه‌م کردنی
ئازادیی سیاسی به‌مانای خۆدزینه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵات نی یه له ئه‌رکه‌کانی، پێویسته
له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بودجه‌ی تایبه‌ت ته‌رخان
بکات بۆ کۆمه‌ک کردن به‌و حیزب و ڕێکخراوو
تاکانه‌ی که هه‌ڵسورانی سیاسی ئه‌نجام
ده‌ده‌ن.
§
دابین کردنی ده‌رماڵه‌ی تایبه‌ت بۆ نه‌خۆشی و
خوێندن و هێنانه پێشی سیسته‌می زه‌مانه‌ته
کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کان.
§
...تاد
به‌ڵام پ.د.ک و ده‌سه‌ڵاتدارانی تری کوردستان،
سور ده‌زانن که چوونه‌ژێر ته‌نانه‌ت %1 ی
ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه که بریتین له
پلاتفۆرمی گروپی په‌رله‌مانی سه‌رشه‌قام وه
داخوازی هه‌ره‌زۆری خه‌ڵکی کوردستانه،
به‌مانای پێچه‌وانه‌ی ته‌واوی بوونی سیاسی
یانه له‌سه‌ر ساحه‌ی سیاسه‌ت. ئه‌م
پلاتفۆرمه‌ی سه‌ره‌وه که ئومێد‌و ئاره‌زووی
ته‌واوی خه‌ڵکی کوردستانه به ته‌واوه‌تی
ناکۆکه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی و
دیکتاتۆریانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد.
له‌کۆتاییدا ئومێده‌وارم که گروپی
په‌رله‌مانی سه‌رشه‌قام کۆڵنه‌ده‌ن وه له‌وه
دڵنیابن که ئه‌وپه‌رله‌مانه‌ی ئه‌وان له‌سه‌ر
شه‌قام پێکیان هێناوه نوێنه‌ری داخوازی یه
ڕه‌واکانی خه‌ڵکی کوردستانه، وه
په‌رله‌مانه کارتۆنی یه‌که‌ی ده‌سه‌ڵات نه‌ک
هه‌رنوێنه‌ری هیچ یه‌کێک له‌و داخوازی یانه‌ی
سه‌ره‌وه نی یه، به‌ڵکو زیاتر کۆمیته‌یه‌کی
فراوانی حیزبی یه و له‌خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ند
یه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدایه.
22.11.2005 |