|
ناڕه‌زایه‌تیه
جه‌ماوه‌رییه‌که‌ی خه‌ڵکی که‌لار به‌دژی
فه‌سادی ئیداریی ده‌سه‌ڵاتدارێتی کوردی و بۆ
داواکاری دابینکردنی کاره‌باو ئاو‌و
سووته‌مه‌نی و قیرتاوکردنی شه‌قامه‌کانیان و
ته‌قه‌کردنی چه‌کداره‌کانی قائیمقام و ئاسایشی
یه‌کێتی له خۆپیشانده‌ران و ئه‌و
کار‌دانه‌وانه‌ی که ئه‌م رووداوه به‌دوای
خۆیدا هێنای، ناکرێ هه‌روا به سانایی
به‌سه‌رماندا گوزه‌ر بکات. ئه‌م روداوه
هه‌روا روداوێکی ساده‌وئاسان نییه که‌وه‌ک
هه‌ر هه‌واڵێکی تری ته‌له‌فزیۆنی و رادیۆیی
بیبیستین و هیچ کاردانه‌وه‌ک و
هه‌ڵوێسته‌یه‌کیشی بۆ نه‌که‌ین و هه‌روا بڕوا‌و
له‌بیرمان بچێته‌وه.
راسته که ئه‌مه نه‌یه‌که‌مین خۆپیشاندان و
ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکه‌و نه‌یه‌که‌مین جاریشه
که ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان لووله‌ی
چه‌که‌کانیان ئه‌که‌نه سینه‌ی خه‌ڵک. مێژووی
14 ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی کوردی پڕیه‌تی له
پێشێلکردن و سه‌رکوتکردنی هه‌موو ده‌نگێک و
ناڕه‌زایه‌تییه‌کی هه‌قخوازانه‌ی خه‌ڵک که بۆ
باشکردنی بارودۆخی ژیانیان پێ‌ی هه‌ڵساوون.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی وا له‌م ناڕه‌زایه‌تییه‌ی
که‌لار ده‌کات که ئه‌م کاردانه‌وه
گه‌وره‌یه به‌خۆوه ببینێ وته‌نانه‌ت نه‌ک
له ناوخۆ به‌ڵکو له ناو زۆرێک له
نووسه‌رانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، بابه‌تی له‌سه‌ر
بنوسرێ ولایه‌نه‌کانی تاووتوێ ودێباتی قوڵی
له‌سه‌ر بکرێ، ئه‌و لۆژیکه سیاسیه‌یه که له
زمانی خه‌ڵک و به‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان به
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێت " ئیتر به‌سه ". ئاخر
ناکرێ تۆ دۆزه‌خێکت بۆ من خوڵقاندووه‌و
ئه‌گه‌ر له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا ناڕازی بم و
به‌رده‌رکه‌ت پێ بگرم گولله‌بارانم بکه‌یت و
پێشم بڵێی ئاژاوه‌گێڕ. هه‌ربۆیه ئه‌م
"به‌سه" یه "نــــــــــا" یه‌کی
گه‌وره‌یه به‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای
کوردستان که رۆژانه لێره‌و له‌وێ
ده‌رده‌که‌وێت و خه‌ریکه وه‌ک
بزووتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی جه‌ماوه‌ریی شکڵ و
شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆی خۆی ده‌رده‌خات و
داخوازییه‌کانی ڕۆشنتر ده‌بێته‌وه، ئه‌م
بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌و داخوازییه
ڕه‌واکانی که‌له‌نان و کار‌و باشکردنی ئاستی
ژیاندا خۆی ده‌بینێته‌وه، وه‌کو تیشکێکی
ئومێدبه‌خش له‌ڕانیه‌وه ده‌ستی پێکردو به‌ناو
شاری سلێمانیدا له خوێندکاران و شۆفێری
ته‌کسیه‌کانی شار ئاڵا‌و خۆی گه‌یانده که‌لاری
بێ ئاو‌و کاره‌باو سبه‌ی رۆژیش له شوێنێکی
دیکه‌ی کوردستانه‌وه سه‌رده‌رده‌هێنێ، خاڵی
به‌هێزی ئه‌م بزووتنه‌وه جه‌ماره‌رییه
ئه‌وه‌یه که ئیتر خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش ورده
ورده خه‌ریکه له ته‌پ و تۆز‌و هه‌ژموونی
هێزه‌کانی کوردایه‌تی ده‌رباز ده‌بن و شوێن
پێ‌ی خه‌بات و داخوازیه‌کانی خۆیان ده‌که‌ون.
ئه‌م ڕه‌وته تازه به به‌یت و بالۆره‌ی "
ساوایی حکومه‌ت " و " ئاژاوه‌گێڕی"
به‌ری پێ ناگیرێت.
14 ساڵه بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی و
به‌تایبه‌ت دوو زلهێزه‌که چاره‌نووسی
کوردستانیان به‌ده‌سته‌وه‌یه. 14ساڵه خوێن
وداهاتی ئه‌م خه‌ڵکه دابه‌ن و هه‌ر
كه‌ڵه‌که‌ی ده‌که‌ن و هیچ به‌رپرسێکیان حیسابی
خۆی نازانێ. ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌م حیزبانه ئه‌م 14
ساڵه ساڵه‌کانی مانگی هانگوینی بووه‌و تا
ئێستاش به‌رده‌وامه، ئه‌وا بۆ خه‌ڵکی
زه‌حمه‌تێش و جه‌ماوه‌رێکی فراوان له خه‌ڵک
14 ساڵی رۆژڕه‌شی و تاڵیی ژیان بووه. به‌ڵام
سه‌رئه‌نجام ئه‌م 14 ساڵه وورده وورده
خه‌ڵکی فێر کرد که به‌رژه‌وه‌ندی سياسی و
کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م هێزانه زۆر دووره له
ئاوات و ئاره‌زووه‌کانی ئه‌وان، هه‌ر له
دابین کردنی کار‌و ژیانه‌وه بگره بۆ پاراستنی
ئاساییشیان تا ده‌گات به دابین کردنی بیمه
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و ئازادییه سیاسیه‌کان
ووووو زۆر "واو"ی تریش. بۆیه ئیتر مافی
خه‌ڵکه که ریزی خۆیان له‌م هێزانه جیا
بکه‌نه‌وه‌و شوێن به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان
بکه‌ون. خه‌ڵکی که‌لار ئه‌م کاره‌یان کرد
هه‌ربۆیه خۆپیشاندانه‌که‌یان جێگه‌ی رێز‌و
له‌هه‌مان کاتدا جێگه‌ی لێکدانه‌وه‌ی
هه‌مه‌لایه‌نه‌یه.
به بۆچوونی من، ئه‌و ده‌رسانه‌ی که ده‌کرێ
له خۆپیشاندانه‌که‌ی خه‌ڵکی که‌لاره‌وه
ده‌ربهاوژرێن و وه‌ک بنه‌ماکانی خه‌باتی
جه‌ماوه‌ریی سه‌یربکرێن ئه‌مانه‌ن:
یه‌که‌م/ به‌رده‌وام بوون و نه‌وه‌ستان
له‌به‌رزکردنه‌وه‌ی داخوازییه‌کان، خۆپیشاندان
و کۆبوونه‌ی خه‌ڵک له‌ده‌وری یه‌کتر و
له‌ده‌وری نوێنه‌ران وقسه‌که‌ره‌کانیان.
هه‌وڵه‌کانی تا ئێستای ده‌سه‌ڵاتدارانی
یه‌کێتی و به‌رپرسه حیزبی و حکومه‌تیه‌کانیان
وهه‌ڵوێستی شه‌رماوه‌ری حیزبه
مووچه‌خۆره‌کانی تر له چه‌شنی ( شیوعی،
یه‌کگرتوو، سۆسیالیست، زه‌حمه‌تکێشان) تا
ئێستا به‌دژی خه‌ڵک و هه‌وڵدان بووه بۆ
هێمنکردنه‌وه‌و ناردنه‌وه‌ی خه‌ڵک بۆ کونجی
ماڵه‌وه‌و ته‌نانه‌ت ناوبردنی خۆپیشاندانه‌که
به ئاژاوه‌گێڕی. کرده‌وه‌ی ئه‌م حیزبانه
به دژی ئیراده‌ی خه‌ڵکی که‌لاره‌و خه‌ڵکی
نابێت فریوی وه‌عده‌و به‌ڵێنی ئه‌م حیزبانه
بخۆن.
دووه‌م/ هه‌وڵدان بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوه‌ی
سه‌ربه‌خۆی جه‌ماوه‌ریی وپیشه‌یی، و
پته‌وکردنی رێکخراوه‌کانی ئێستا له چه‌شنی
(کۆمه‌ڵه‌ی به‌مه‌ده‌نی کردن وکۆمه‌ڵه‌ی
گؤڕان). به‌رپاکردنی کۆبوونه‌وه گشتییه‌کان و
هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ران، قانوونی کردنه‌وه‌ی
ڕێکخراوه‌کان... هه‌موو ئه‌و کارانه‌و هی تریش
خزمه‌ت ده‌کات به چوونه‌سه‌ری ئاستی هوشیاریی
و ڕێکخراوه‌یی خه‌ڵک. به‌کورتی تا خه‌ڵک
ڕێکخراو بێت، ئه‌وه یارمه‌تیده‌ره بۆ ئه‌وه‌ی
ئاستی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی داهاتوو به قازانجی
ئه‌وان ته‌واو بێت.
سێیه‌م/ ئه‌و هێزو لایه‌نانه‌ی ته‌قه له
خه‌ڵک ده‌که‌ن، پێویسته دادگایی بکرێن...
پێویسته ئه‌م داخوازیه ببێته کارێکی
هه‌نووکه‌یی خه‌ڵک و رێکخراوه‌کانیان،
به‌داخه‌وه هه‌موو جارێک خۆپێشاندان کرابێت،
له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه به زه‌بری
چه‌ک و ته‌قه‌کردن په‌لاماری خه‌ڵک
دراوه‌ته‌وه. هه‌ربۆیه ئه‌و که‌سانه‌ی که
ته‌قه‌یان له خۆپیشاندانه‌که‌ی 7/9 کردوه
یان فه‌رمانی ته‌قه‌یان داوه، پێویسته
دادگایی بکرێن. تاڵانی کردن و هێرش بردن
بۆسه‌ر داموده‌زگا حکومییه‌کان له‌لایه‌ن
خه‌ڵکه‌وه، پاش ته‌قه‌کردنی هێزه‌کانی
ئاسایش و پۆلیسه‌وه ده‌ستی پێکردووه.
چواره‌م/ خه‌باتکردن بۆ به‌ده‌ستهێنانی
ئازادییه سیاسیه‌کان، له‌وانه(خۆپیشاندان،
مانگرتن، پێکهێنانی حیزب و رێکخراوه‌ی
جه‌ماوه‌ریی ...) به‌ردی بناغه‌ی چوونه‌سه‌رو
به‌سه‌رکه‌وتن گه‌یاندنی هه‌ر جوڵانه‌وه‌یه‌کی
کۆمه‌ڵایه‌تیه. ئه‌وه‌ی ماوه‌ی ئه‌م 14 ساڵه
له کوردستان هه‌یه، هه‌موو شتێکه ئازادی
سیاسی نه‌بێت، ئه‌وه‌ی هه‌یه ده‌کرێ ناوی
لێبنرێت "تعدد ألأحزاب"، ئه‌ویش بۆ کۆمه‌ڵێک
حیزبی مووچه‌خۆر له‌چه‌شنی ئه‌وانه‌ی
سه‌ره‌وه باسکران. ئازادی سیاسی مانایه‌کی
قووڵتری کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی هه‌یه،
یاسایه‌ک هه‌یه ئه‌م مافانه‌ی خه‌ڵک
ده‌پارێزێت. ئه‌مه ئێستا له کوردستان نییه،
بۆیه ئه‌رکی حیزب و ڕێکخراوه چه‌پ و
ئازادیخوازه‌کانه که خه‌بات بکه‌ن بۆ ئه‌م
مافانه.
ئه‌وه‌ی من لێره‌دا باسم کردوون کۆمه‌ڵێک هێڵی
سه‌ره‌کین که ده‌کرێ مشتومڕی زیاتری له‌سه‌ر
بکرێت. من لێره‌دا ده‌ستی هه‌موو که‌سانه
ده‌گوشم که کۆمه‌ک به‌م مه‌سه‌له‌یه
ده‌که‌ن.
سه‌رکه‌وێت خه‌بات و ناره‌زایه‌تی خه‌ڵکی
شۆڕشگێڕی که‌لار و شوێنه‌کانی تر بۆ به‌ده‌ست
هێنانی داخوازییه‌کانیان.
10/9/2005 |