|
رۆژی 19.11 په‌رله‌مانی سه‌رشه‌قام/ گروپی
هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی چه‌ند
داواکارییه‌کی جه‌ماوه‌ریی،
به‌نیازبوون خۆپیشاندانێکی هێمنانه‌له
شه‌قامی اسواق
سیروان ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام ئاسایشی پ.د.ک
به‌هێزێکی زۆره‌وه هه‌رزوو ده‌ده‌ن
به‌سه‌ریاندا و بێجگه له ده‌سگیرکردنی 33
که‌س بڵاوه‌ش به خۆپیشاندانه‌که ده‌که‌ن.
پاش ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که له هه‌ندێک که‌ناڵی
ڕاگه‌یاندنه‌وه بڵاوده‌کرێته‌وه، رۆژی 23 ی
مانگ له‌لایه‌ن پارێزگای هه‌ولێره‌وه، ئه‌م
ڕاگه‌یاندنه‌ی خواره‌وه ده‌رده‌چێ که نکوڵی
له بوونی هه‌ر جۆره خۆپیشاندانێک ده‌کات و
به جۆرێک له درۆ لێکی ده‌داته‌وه:
پارێزگای هه‌ولێر: رێگه له هیچ خۆپیشاندانێك
ناگیرێت ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی یاسایی بێت
PNA
[16:51 , 23
2005 Nov]
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند سایتێكی ئه‌نته‌رنێت
هه‌واڵێكیان بلاوكرده‌وه گوایا له شاری
هه‌ولێر كۆمه‌ڵه گه‌نجێك خۆپیشاندانیان
كردبێت و ده‌زگاكانی ئاسایش و پۆلیسیش
به‌به‌كارهێنانی هێز بڵاوه‌یان پێكردبن ، له‌م
باره‌یه‌وه پارێزگای هه‌ولێر
روونكردنه‌وه‌یه‌كی ڕاگه‌یاند .
ئه‌مه‌ش ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌یه :
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌چه‌ند سایتێكی
ئه‌نته‌رنێت هه‌واڵێك بڵاوكرایه‌وه كه گوایا
له‌شاری هه‌ولێر كۆمه‌ڵێ گه‌نج خۆپیشاندانیان
كردبێت له دژی بێكاری و نه‌بوونی ئاو و
كاره‌با و رێزنه‌گرتن له مافه‌كانی
هاووڵاتیان ، هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس
به‌به‌كارهێنانی هێز بڵاوه‌یان پێكردبن، ئێمه
لێره‌دا ئه‌و هه‌واڵه هه‌ڵبه‌ستراوه به‌درۆ
ده‌خه‌ینه‌وه و له شاری هه‌ولێر به‌هیچ
شێوه‌یه‌ك خۆپیشاندان نه‌كراوه بۆ ئه‌و
ئامانجانه‌ی سه‌ره‌وه و دووپاتی
ده‌كه‌ینه‌وه شارێكی وه‌كو هه‌ولێر كه
پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانه له ماوه‌ی
چه‌ند ساڵی رابردوودا گه‌وره‌ترین
خزمه‌تكراوه و پڕۆژه‌ی ئێجگار گه‌وره‌ی
جۆراجۆری تێدا ئه‌نجامدراوه و گۆڕانكارییه‌كی
نه‌وعی و هه‌مه‌لایه‌نه به‌رچاو ده‌كه‌وێت و
هاووڵاتیانی ئه‌م شاره‌ش خۆیان گه‌واهی ئه‌و
راستیانه ئه‌ده‌ن ، هه‌ركه‌سێكیش گه‌ر
به‌میوانی گوزه‌ری كردبێ به‌ناو ئه‌م شاره
له راستییه‌كان ده‌گات .
لێره‌شدا ئه‌وه دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه
هه‌ر توێژێك بیانه‌وێت خۆپیشاندان بكه‌ن
به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگریان ناكرێتـ ، به‌ڵام
به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی پێشتر داوای مۆڵه‌تی
خۆپیشاندان بكه‌ن ، له‌م ماوه‌یه‌ی پێشووشدا
هیچ چین و توێژێك به‌ره‌سمی به‌شێوه‌ی یاسایی
داوای رێگه‌پێدانی خۆپیشاندانیان نه‌كردوووه
.
ئه‌وه‌ی پاڵ ده‌نێت به پ.د.ک و ده‌زگاکانی بۆ
نکوڵی کردن له بزووتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ریی،
چه‌ند شتێکه: یه‌که‌میان ترسی پ.د.ک و دام
وده‌زگاکانی له به‌رفراوان بوونه‌وه‌ی ئاستی
ئه‌م ناره‌زایه‌تیانه و ته‌قینه‌وه‌یه‌تی له
شوێنه‌کانی تر و په‌یوه‌ست بوونی ژماره‌یه‌کی
زۆرتری خه‌ڵک پێوه‌ی، دووه‌م، ئه‌وه‌ی که
ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد نایانه‌وێت بچنه ژێر
دابین کردنی سه‌ره‌تایی ترین مافه‌کانی خه‌ڵک
له‌ژێر ناڕه‌زایه‌تی و ویستی خه‌ڵکدادا،
ئه‌وان ته‌نانه‌ت بۆ دانی مووچه‌ش نه‌ک وه‌ک
مافێکی چه‌سپاو یان وه‌ک کرێیه‌ک که‌له‌جیاتی
کارێک ئه‌نجام ده‌درێت به‌ڵکو وه‌ک فه‌زڵ یان
خێر وسه‌ده‌قه چاوی لێ ده‌که‌ن.
سێیه‌م، سروشتی سه‌رکوتگه‌رانه‌ی
ناسیونالیزمی کورد‌و حیزبه‌کانی و دوورییان
له پره‌نسیبه‌کانی کاری سیاسی و ڕێکخراوه‌یی
مۆدێرن و په‌نابردنی هه‌میشه‌ییان بۆ
زه‌بروزه‌نگ شه‌ڕو سه‌رکوتکردنی ئازادی یه
سیاسی یه‌کان.
راگه‌یاندنه‌که‌ی پارێزگای هه‌ولێری پ.دک له
شاردنه‌وه‌ی "گا" یه‌ک ده‌چێ له پشتی ده‌رزی
یه‌که‌وه، چونکه ئه‌وه‌ی که روویداوه
تاوانێکی تیرۆریستی یان تیرۆرێک نی یه که
له تارکی نیوه شه‌ودا ئه‌نجام درابێت یان
ته‌نانه‌ت ئه‌و دزی یه ڕێکخراوه‌یی یه نیه
که پ.دک و ده‌زگاکانی رۆژانه له خه‌ڵکی
ده‌که‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌و دوو ملیار‌و شه‌ش سه‌د
ملیۆنه‌ش نییه که بریمه‌ر بۆ چه‌ورکردنی
ده‌می تاڵه‌بانی و بارزانی دابووی پێیان و
که‌س هیچ له‌باره‌یه‌وه نه‌زانێت. ئه‌مه
خۆپیشاندانێکی جه‌ماوه‌ری بوو که به‌ده‌یان
که‌س له‌خه‌ڵکی هه‌ولێر به‌شدارییا‌ن تیا
کردووه و به‌هه‌زاران که‌سیش له‌ده‌وریان
بووه‌و چاویان لێی بووه. من هه‌ر لێره‌دا بۆ
خستنه‌ڕووی ڕاستی یه‌کان بۆ خه‌ڵکی کوردستان و
پوچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی
پارێزگای هه‌ولێری پ.دک، دوو ڕاگه‌یاندنی
رۆژنامه‌گه‌ر هه‌ردوو رۆژنامه‌ی " ئـاسۆ" و "
گزنگ" بڵاو ده‌که‌مه‌وه سه‌به‌ره‌ت به‌و
خۆپیشاندانه:


بۆ زانیاری زیاتر ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ش
بڵاوده‌کامه‌وه که ده‌سته‌ی ئاماده‌که‌ری
خۆپیشاندانه‌که به کاتێکی که‌م پێش ده‌ست
پێکردنی خۆپیشاندانه‌که‌یان بڵاویان کردبۆوه:

تۆ بڵێی پاش ئه‌و ڕاستییانه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌بێ
کێ هه‌بێت باوه‌ڕ به ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی
پارێزگاکه‌ی پ.د.ک بکات، یان ده‌کرێ پارێزگای
هه‌ولێر به‌تاوانی درۆ و خۆڵ کردنه چاوی
خه‌ڵك و شاردنه‌وه‌ی ڕاستی یه‌کان بدرێته
دادگا؟ وه‌ڵام بۆ ئێوه به‌جێ ده‌هێڵم...
25.11.2005
|