|
دیدارى ته‌له‌فزیۆنى "ئازادى" له‌گه‌ل هاورى ره‌مه‌زان
سابیر
ڕۆژى 21/8/2005 "ته‌له‌فیزیۆنى ئازادى"( ته‌له‌فیزیۆنى
حزبى شیوعى کوردستان) له‌باره‌ى مه‌سه‌له‌ى ده‌ستوور و
خواسته‌کانى خه‌لکى کوردستانه‌وه دیداریکى له‌گه‌ل هاورى
ره‌مه‌زان سابیر، ئه‌ندامى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى حیزب سازدا.
ئه‌مه‌ى لیره‌دا ده‌یخویننه‌وه پوخته‌ى ئه‌و دیداره‌یه:
ته‌له‌فزیۆنى ئازادى: پێت وایه که خواسته‌کانى خه‌ڵکى
کوردستان له‌ڕێگه‌ى دانانى ئه‌م ده‌ستووره‌وه به‌دى دىَ ؟
ره‌مه‌زان سابیر: ئێمه وه‌کو حزبى کۆمۆنستى کرێکارى عێراق
هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى هێنانه گۆڕى مه‌سه‌له‌ى دانانى
ده‌ستوور له‌لایه‌ن ئه‌مریکاو حکومه‌ته‌که‌یه‌وه ڕامان
گه‌یاندوه که‌مه‌سه‌له‌ى ده‌ستوور دانان له‌م بارودۆخه‌ى
ئێستاى عێراقدا به‌شێکى ته‌واوکه‌رى ئه‌و سیناریۆ
ڕه‌شه‌یه که ئه‌مریکا له عێراقدا ئه‌یه‌وىَ
به‌سه‌ره‌نجامى بگه‌یه‌نىَ وه‌ده‌ستوورێک که له‌ژێر
سایه‌ى داگیرکارى ئه‌مریکاو حکومه‌تێک که‌پێکهاته‌که‌ى
له‌سه‌ر ئه‌ساسى تایه‌فه‌و قه‌وم و دین و جیاوازى ڕه‌گه‌زى
دامه‌زرابىَ قه‌ت ئیمکانى نیه جێگاى خواسته‌کانى خه‌ڵکى
کوردستان وه‌سه‌رجه‌م خه‌ڵکى عێراقى تێدا بێته‌وه نه‌ک
هه‌رئه‌وه به‌ڵکو ڕاسته‌وخۆ له‌گۆڕنانى سه‌رجه‌م ئه‌و
خواستانه‌یه‌و گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ سه‌دان ساڵ پێش
ئیستا،دانانى ئه‌م ده‌ستووره زه‌نگێکى خه‌ته‌ره ده‌درىَ
به‌گوێى جه‌ماوه‌رى خه‌ڵکى عێراقدا ، بۆیه ده‌بىَ
سه‌رجه‌م که‌س و لایه‌نه پێشکه‌وتن خوازه‌کان و
عیلمانییه‌کان به‌یه‌ک ده‌نگ له‌به‌رامبه‌ریدا
بوه‌ستنه‌وه‌و پووچه‌ڵى بکه‌نه‌وه ، وه‌ته‌نهاو ته‌نها
ده‌ستوورێک وه‌لاَم ده‌ره‌وه‌یه به‌خواسته‌کانى
جه‌ماوه‌رى عێراق که‌عیلمانى و غه‌یره قه‌ومى بێت و
ئازادىیه سیاسى و کۆمه‌لاَیه‌تىیه‌کانى بۆسه‌رجه‌م
تاکه‌کانى کۆمه‌ڵ به‌ڕه‌سمى بناسێت ویه‌کسانى
هه‌مه‌لایه‌نه‌ى ژن وپیاوبه‌ڕه‌سمى بناسێت ودان بنێت
به‌مافى چاره‌ى خۆنووسین بۆخه‌ڵکى کوردستان و دین
به‌ته‌واوى له‌ده‌وڵه‌ت و په‌روه‌رده‌و فێرکردن
جیابکرێته‌وه وه‌دیاره که‌ئه‌مه‌ش له وجوودى
وه‌هاحکوومه‌تێکدا مومکن نیه‌و نابىَ ، سه‌باره‌ت
به‌کوردستانیش سه‌ره‌تا ئه‌وه بلیم که خواستى خه‌لکى
کوردستان ده‌نگدانییه به‌ده‌ستوریکى فاشى- ئیسلامى،
به‌لکو خواستى ئه‌وان جیابوونه‌وه و پیکهینانى
ده‌وله‌تیکى سه‌ربه‌خۆى ناقومى و نادینىیه. که‌وایه
ناکرىَ له‌مه زیاتر جه‌ماوه‌رى خه‌ڵکى کوردستان
چاره‌نووسى خۆیان به سیاسه‌ته‌کانى ناسیونالیزمى
کورده‌وه گرىَ بده‌ن وه‌ده‌بىَ مه‌رجه‌عى ئه‌سڵى هه‌ر
بڕیارێک که‌په‌یوه‌ندى به‌چاره‌نووسى خه‌ڵکى کوردستانه‌وه
هه‌یه ته‌نها خه‌ڵکى کوردستان خۆیان بن وه‌هیچ لایه‌نێک
مافى ئه‌وه‌ى نیه که‌له‌سه‌رووى ئیراده‌ى جه‌ماوه‌ره‌وه
بڕیار بدا ، کاتى به‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌کانى پێشوو
وه‌به‌واته‌ى خۆیان ئه‌حزابى ده‌سه‌لاَتدار ڕایانگه‌یاند
که له‌سه‌دا نه‌وه‌ت وهه‌شتى خه‌ڵکى کوردستان ده‌نگیان
به‌جیابوونه‌وه‌ى کوردستان دا ، دیاره که‌ئه‌وان
مه‌به‌ستیان له‌و ڕیفراندۆمه ته‌نها بۆ فشار خستنه سه‌ر
لایه‌نه ده‌سه‌لاَتداره‌کانى تر‌ى عێراق بوو بۆ به‌ده‌ست
هێنانى کورسییه‌کى زیاتر له‌ده‌سه‌لاَت به‌لاَم مه‌سه‌له‌ى
ئه‌سڵى بۆ خه‌ڵکى کوردستان بڕیارى جیابوونه‌وه له
وولاَتێک که پێک هاته‌ى حکومه‌ته‌که‌ى له‌سه‌ر ئه‌ساسى
تایه‌فه‌و قه‌وم و دین‌و جیاوازى ڕه‌گه‌زى دامه‌زراوه ،
بۆیه ڕێگه‌چاره‌یه‌ک که خه‌ڵکى کوردستان له دڵه‌ڕاوکێى
دووباره بوونه‌وه‌ى ئه‌نفال و کیمیاباران و کۆچى
زۆره‌ملىَ وگۆڕى به‌کۆمه‌ڵ ڕزگار بکاو هاولاَتییه‌کانى
به‌یه‌ک چاو ته‌ماشا بکاو مه‌سه‌له‌ى ئه‌سڵى
بۆده‌ستووره‌که‌ى ئینسان بىَ نه‌ک ڕه‌گه‌زو نه‌ته‌وه‌و دین
،ئازادى بیروڕاو باوه‌ڕو ڕاده‌ربڕینى تیادا زامن بىَ
ته‌نها جیابوونه‌وه پێکهێنانى ده‌وڵه‌تێکى عیلمانى
غه‌یره قه‌ومىیه ، ده‌ستوور پێش به‌رپاکردنى ڕیفراندۆمێک
له‌کوردستاندا بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر چاره‌نووسى خۆیان هیچ
شه‌رعیه‌تێکى نیه ، وه‌به شێوه‌یه‌کى گشتى دانانى ئه‌م
ده‌ستووره نه‌ک هه‌ر نامۆیه به‌خواسته‌کانى جه‌ماوه‌رى
عێراق به‌ڵکو ڕاسته‌وخۆ هێرشێکه بۆسه‌ر سه‌ره‌تایىترین
مافه‌کانى خه‌ڵک،بۆیه هه‌رده‌بىَ هه‌وڵى جدى بده‌ین بۆ
پوچه‌ڵ کردنه‌وه‌ى ئه‌م سیناریۆیه .
وه‌له‌وه‌لاَمى پرسیارێکى تردا که‌سه‌باره‌ت به‌ده‌ورى
په‌رله‌مانى کوردستان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى ده‌ستوور بوو
په‌رله‌مانى کوردستان زاده‌ى هه‌ڵبژاردنێکى ئازادانه‌ى
جه‌ماوه‌ر نیه ، ئه‌ندامانى په‌رله‌مان نوێنه‌رى شه‌رعى
خه‌ڵکى کوردستان نین، نوێنه‌رى دوو حزبى ده‌سه‌لاَتدارن
که به شێوه‌ى ته‌وافوق له‌به‌ینى هه‌ردوو ئه‌و جزبه‌دا
دانراون بۆیه ناکرىَ وه‌ک په‌رله‌مانێک چاوى لىَ بکه‌ین ،
پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن ته‌نها بۆ خۆڵ کردنه چاوى خه‌ڵک بوو ،
وه‌هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ساسه ئه‌م په‌رله‌مانه شه‌رعى
نیه‌و ته‌نها ئه‌کرىَ وه‌کو ده‌زگایه‌ک چاوى لىَبکرىَ
که‌پیاده‌ى سیاسه‌ته‌کانى هه‌ردوو حزبى ده‌سه‌لاَتدار
ئه‌کا له‌کوردستاندا ، ئه‌م په‌رله‌مانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک
ناتوانىَ جوابده‌ره‌وه بێت به خواسته‌کانى جه‌ماوه‌رى
کوردستان
دوایین پرسیار ــ چ قسه‌یه‌کت هه‌یه سه‌باره‌ت به‌ڕاپرسى
له‌سه‌ر ده‌ستوور؟
من بانگه‌وازى سه‌رجه‌م جه‌ماوه‌رى عێراق ئه‌که‌م که
موقاته‌عه‌ى ئه‌م راپرسییه‌بکه‌ن و نه‌چن به‌ده‌نگیه‌وه ،
ئه‌م ڕاپرسییه بۆ شه‌رعیه‌ت دانه به ده‌ستوورێک که تا
سه‌ر ئێسقان دژه به‌شه‌رییه ، شه‌رعیه‌ت دانه
به‌کۆیلایه‌تى ئینسانه‌کان ، ئه‌نجامى سیناریۆى ڕاپرسى له
ئه‌نجامى سیناریۆى هه‌ڵبژاردنى پێشوو باشتر نابىَ
وه‌ته‌نها بۆ قاییمتر کردنى کورسییه‌کانى ده‌سه‌لاَتى
فه‌قىَ و مه‌لاکانه ، والاَ کردنى ده‌رگایه‌کى تره له
به‌رده‌م کۆنه‌په‌رستاندا بۆ ده‌مکوت کردنى هه‌موو
ده‌نگێکى ئازادى خواز ،سه‌پاندنى ئه‌م ده‌ستووره واتا
عێراقێکى تاریکستان و بىَ ڕووناکى ، واتا قه‌ده‌غه‌کردنى
هه‌ر ئه‌م قسانه‌ى که ئێمه له‌م مینبه‌ره‌وه ئه‌یکه‌ین. |