|
ئه‌مرۆ سه‌دان هه‌زار
خویندکار وقوتابی خوێندنگا‌و قوتابخانه‌کانی
کوردستان ئاوه‌دان ده‌که‌نه‌وه‌و له‌م ڕیگه‌یه‌شه‌وه
سه‌رنج و ئاستی چاوه‌ڕوانیه‌کانی کۆمه‌لگا به‌ره‌و
خۆیان و به‌ره‌و ئه‌و ئاینده‌یه‌ی که ئه‌وان
ده‌ست و په‌نجه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌رم ده‌که‌ن
راده‌کیشن ! به‌لام ئه‌وه ته‌نها خویندکاران
نی یه که به‌کردنه‌وه‌ی خوێندنگاکان سه‌رنج
و تیارمانه‌کانی کۆمه‌ڵگاو بیروڕای گشتی به‌دوای
خۆیاندا په‌لکێش ده‌که‌ن. به‌ڵکو خوێندنگا‌و
قوتابخانه‌کان به مامۆستا‌و خویندکارانه‌وه
مانایه‌کی پڕاوپڕ به‌خۆوه ده‌گریت. بۆیه
کاتیک که‌قسه له‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی خوێندنگاکان
ده‌که‌ین خۆ به‌خۆ ده‌که‌وینه لیکهه‌ڵپیکانی
خوێندکارو مامۆستا له ناوه‌ندێکدا که ده‌توانیت
ببیته هه‌وینی بنیادنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی ته‌ندروستدارو
ئاینده‌یه‌کی پرشنگدارو شارستانی بخولقێنی. له‌م
سوونگه‌یه‌وه له‌گه‌ڵکردنه‌وه‌ی
خوێندنگاکان‌دا پیویستمان به‌هه‌ڵویسته‌یه‌ک هه‌یه
له‌سه‌ر کێشه‌وگیروگرفته په‌یوه‌نداره‌کانی
خویندکاران ومامۆستایان. دیاره ئه‌وه‌ی که
ئیمه له بواری ووتارێکی وادا بمانه‌ویت
ئاوری لێبده‌ینه‌وه‌و تاوتوی بکه‌ین نا‌توانیت
ئاوینه‌وبالانمای هه‌موو ئه‌و کیشه‌و
گیروگرفتانه بیت که به‌رۆک به مامۆستایان
وخۆێندکاران ده‌گرن. هه‌ر بۆیه ئه‌وه‌ی
ئامانجی ئیمه‌یه لیره‌دا ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کی
خیرایه له کێشه سه‌ره‌کی وهه‌نوکه‌ی یه‌کانی
خوێندکاران و مامۆستایان !
خوێندنگاکانی کوردستان به‌رله‌وه‌ی که ئاوێنه‌یه‌کی
بالانمابن بۆ بنیادنانی ئاینده، یا ناوه‌ندیک
بن بۆ گۆڕانکاری، به‌دڵنیایه‌وه خۆیان
پیویستیان به بنیادنان وگۆڕانه ! زۆرجار که‌باس
له خوێندنگا ده‌که‌ین ئه‌و ناوه‌نده هه‌ستیاره‌مان
دێته‌وه‌بیر که ده‌توانی داینه‌مۆی گه‌لیک
گۆرانکاری وئالوگۆڕبیت. که‌وایه ئه‌وجا
پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه‌که بۆ ده‌بی خۆیندکاران
ومامۆستایانی کوردستان به نیگه‌رانی ونامۆی
یه‌وه چاو ببڕنه ئاینده‌و هه‌ست به
نائومیدیه‌ک بکه‌ن له توانایه‌کانی خۆیاندا
بۆ بنیادنانی ئه‌و گۆڕانکارانکاریانه‌و به‌رهه‌مهێنانی
به‌نه‌وه‌یه‌کی ته‌ندروستدارو معریفی و چه‌کدار
به زانست ؟ ! دواتر زیاتر دێینه‌وه سه‌ر
نیشاندانی ئه‌و هۆکارانه، به‌لام بالیره‌دا
ئاوڕیکی خیرا له کۆسپه سه‌ره‌کیه‌کانی سه‌رڕێی
خوێندنکاران ومامۆستایان وخۆێندنگاکان بده‌ینه‌وه.
به‌ر له هه‌رشتێک ده‌بێت ئه‌وه له‌به‌رچاو
بگرین که 12 ساڵ بوو خوێندن و خوێندکاران
بووبوونه قوربانی هه‌ڵواسڕاوی باردۆخی سیاسی
کوردستان وشه‌ڕی ناوخۆی حزب ولایه‌نه‌کان وگه‌مارۆی
ئابوری، گه‌لیک فاکتۆری تر به‌هاو جیگه‌و ڕیگه‌یه‌کی
بۆ خوێندن و علم و معریفه نه‌هێشته‌وه‌و. له‌پاڵیشیاندا
دیوه‌زمه‌ی مه‌ترسی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌عس بووه‌و
سێبه‌ری گیانمان و لێمان جیا نه‌ده‌بووه‌وه .
له‌بیرمانه ئه‌و ده‌ورانه پۆل پۆل
مامۆستایان وگه‌لیک له قوتابیه‌کانیان له‌به‌رده‌م
چایخانه‌و شوێنه گشتی یه‌کاندا پاکه‌ت
وشقارته‌یان ده‌فرۆشت و به‌شۆفیری وقاچاخچی یه‌تی
نان وبژیویه‌کی مه‌مره‌و مه‌ژی خۆیان و منداله‌کانیان
دابین ده‌کرد.
سه‌یره‌که له‌وه‌دایه که جیهانی پاش له
گۆڕنانی به‌عس بۆ مامۆستایان له ڕووی ئابوری
یه‌وه گۆڕانیکی وا به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه نه‌بینی
ئه‌وه‌نده نه‌بێت له سایه‌ی باشتر بوونی
کولیه‌تی وه‌زعه‌که‌وه ئه‌وانیش هه‌ناسه‌یه‌کیان
وه‌به‌ردا هاتبێته‌وه‌و یان دروستره بلین به
گیرفانی به‌تاله‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه نێو پۆلی
قوتابخانه‌کان وئه‌مجاره‌یان غه‌می په‌یداکردنی
نان وسووته‌مه‌نی و ئاو‌و کاره‌باو ته‌ماته‌و
سه‌هۆل باری گران کردون. کێشه‌ی هاتووچۆو کرێ
نشینی و چوونه سه‌ره‌وه‌ی ئاستی چاوه‌ڕوانیه‌کانی
منداله‌کانیشیان با له‌و لاوه راوه‌ستێ. ئاخر
ده‌بیت چاوه‌روانی له مامۆستایان چیبیت بۆ
پیگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌ک و په‌ره‌پیدانی علم
ومعریفه‌ت و زانست ، له کاتێکدا که نه وه‌زاره‌تی
په‌روه‌رده‌و نه‌هیچ نیهادو لایه‌نێکی تر هه‌بێ
به‌رپرسیاریه‌تی خۆی نیشان بدات له په‌یوه‌ند
به ده‌سته‌به‌ر کردنی دواین لیکۆلینه‌وه‌ی
سایکۆلۆژی وزانستی و دراساتی هه‌نووکه‌ی له‌سه‌ر
شێوازه‌کانی فێرکردن وبارهێنان وپه‌روه‌رده‌کردن.
ده‌سته‌لاتی به‌عس ئه‌وه‌ی کردبوو به ئه‌قل و
فه‌رهه‌نگ که مامۆستا کاتیک که ته‌خروج ده‌کات
ئیتر به‌لگه‌نامه‌ی وانه ووتنه‌وه‌ی له به‌ر
باخه‌ڵدایه‌و ئاماده‌یه بۆ پێ گه‌یاندنی ((
جیلی نۆێ )). ئه‌مڕۆ که باس له کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی
وته‌ندرستیدار ده‌کرێت، بیگۆمان مامۆستایانیش
چاو به خۆیان و هه‌گبه‌کانیاندا ده‌خشێنه‌وه
هه‌لویسته ده‌که‌ن له ئاست ئه‌و زانسته‌ی که
پێ یانه. به‌لام کاتێک ئاستی بژیوی ژیانی به‌جۆرێک
بۆ دیاری کرابێکه له به‌رامبه‌ر به ده‌سته‌به‌ر
کردنی پیداویستی یه‌کانی جگه‌ر گۆشه‌که‌یدا هه‌ست
به بارگرانی ونیگه‌رانی بکات وخۆ ئه‌گه‌ر به‌هاری
ته‌مه‌نی له هه‌ڕه‌تی لاویه‌تیدا بێت، ئه‌وا
دوور نیه که په‌یدا نه‌بوونی سه‌رپه‌نایه‌ک
بێته هه‌وێنی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و خێزانه‌ی
که دوێنی پێکیهێناوه. ئه‌وه با هه‌ندێک
کێشه‌و گیروگرفتی بنچینه‌ی تر له‌ولاوه بووه‌ستێ
که له‌بازنه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ژیان و ده‌سته‌لاتی
مامۆستایاندایه که به‌دڵنیای به‌بێ بنبڕکردن
و چاره‌سه‌رکردنیان خه‌ون بینین به بنیادنانی
کۆمه‌لگایه‌کی مه‌ده‌نی وخوێندنگایه‌ک که له‌سه‌ر
بنه‌مایه‌کی عادلانه‌و سکۆلار بنیاد نرابێت،
قسه‌کردن له‌سه‌ر به‌رهه‌م هێنانی نه‌وه‌یه‌کی
سالم و شارستانی له فه‌رمایشتیکی پۆچه‌ڵ
زیاتر مانایه‌کی تری نی یه.
له کوردستانی عیراق دا پاش 14 ساڵ له ده‌سته‌لاتداریه‌تی
ئه‌حزابی قه‌ومی و ته‌نانه‌ت پاش له‌گۆڕنانی
به‌عس، هێشتا دین له ده‌وله‌ت وخویندن و په‌روه‌رده‌کردن
جیانه‌کراوه‌ته‌وه. که بێ گۆمان ئه‌مه یه‌کێک
له گه‌وره‌ترین کێشه‌کانی سیسته‌می خویندن و
په‌روه‌رده‌یه له‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا. به‌ده‌ر
له‌وه‌ی که تا ئێستا چه‌ند باجی ئه‌م حاله‌ته‌مانداوه‌و
چه‌ند زیانمه‌ندبووین لی ی. هاوکات درێژه‌پێدانی
ئه‌م سیسته‌مه گورزێکی کاریگه‌رتر ده‌دات له
پایه‌کانی بنیادنانی کۆمه‌لگایه‌کی مه‌ده‌نی.
بۆیه به دڵنیای یه‌وه هه‌ر هه‌وڵ وته‌قه‌لایه‌ک
بۆ چاکسازی و(( گۆرانکاری )) هێشتا هه‌ر کورت
ده‌هێنیت وناتوانیت وه‌لامده‌ره‌وه بێت به
ناوه‌ڕۆکی کێشه سه‌ره‌کیه‌کانی سیسته‌می په‌روه‌رده‌و
فێرکردن. مه‌سه‌له‌یه‌کی تر ڕیشه کێشکردنی هه‌موو
سوونه‌ت وداب ونه‌ریت وڕه‌وشت و ئه‌قڵیه‌تی به‌عس
و به‌عسیزمه له بواری په‌روه‌رده‌و
فێرکردن‌دا. که ئه‌مڕۆ خوێندکاران و
مامۆستایانی کوردستان له‌هه‌ر سه‌رده‌مێک
زیاتر زه‌جر ده‌به‌ن له‌و فه‌رهه‌نگ و
ئاساوارانه‌ی که به‌عس به میرات بۆ ده‌سته‌لاته‌کانی
پاش خۆی به‌جێهێشت.
خاڵێکی تری گرنگ که‌ئه‌مڕۆ قورسایه‌کی زۆری له‌سه‌ر
ژیانی مامۆستایان وخۆێندکارانه، ئه‌و گه‌نده‌لی
و فه‌ساد ودزی ڕاوڕوته‌یه که سه‌راپای دام‌و
ده‌زگاکانی حزب وحکومه‌ت وده‌سته‌لاتی ته‌نیوه‌ته‌وه.
بێ ده‌لیل نی یه که یه‌کیک له جه‌ماوه‌ریترین
شیعاره‌کانی خویندکاران ومامۆستایان له‌یه‌ک
سالی ڕابردودا دژ به گـــــــــه‌نده‌لـــــــــی
وفه‌ســـــــــادی سیاسی وئیداری بوو. ئه‌گه‌ر
ئێستا ئاوڕێک له‌و کێشه‌و گیروگرفته‌کانه بده‌ینه‌وه
که به‌رۆکیان به مامۆستایان وخۆێندکاران
گرتووه‌و سه‌رنج له ده‌وری خه‌باتکارانه‌یان
بده‌ین و به‌راوردی بکه‌ین له‌گه‌ل ئاستی ناڕه‌زایه‌تی
وخۆپیشاندانه‌کانی یه‌ک ساڵی ڕابردو به‌ڕۆشنترین
شێوه هه‌ست به‌وه ده‌که‌ین که تووێژی
مامۆستایان وخۆێندکاران له‌یه‌ک ساڵی ڕابردودا
پێ یان ناوه‌ته‌وه قۆناغێکی نوێ له‌خه‌بات
وتێکۆشان وه‌ک بزوتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری
فراوان هه‌زاران که‌سی له ده‌ور کۆبووه‌ته‌وه‌و
به شێوه‌یه‌کی پڕ شانازی شارستانیانه
هاتووته مه‌یدانی پێداگرتن بۆ به‌ده‌ستهینانی
ماف وئازادیه‌کانیان وهه‌ڵپێچانی ئه‌و گه‌نده‌لی
وفه‌ساده سیاسی وئیداریه‌ی که بووته
ڤایرۆزی له نیوبردنی ژیانی مه‌ده‌نی کۆمه‌لگا.
که بێگۆمان به کردنه‌وه‌ی خوێندنگا‌و
قوتابخانه‌کان ده‌بێت مامۆستایان وخوێندکاران
خۆیان ئاماده بکه‌نه‌وه بۆ ده‌وره‌یه‌کی تر
له ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین وخۆپیشاندان
ومانگرتن وپه‌ره‌پیدان به‌هه‌موو شێواز‌و
ڕه‌وشته شارستانیه‌کانی تری خه‌بات بۆ
ژیانێکی باشتر. به تایبه‌ت ئه‌مه
له‌کاتێکدایه که ئه‌زموونی ده‌وڵه‌مه‌ندی
یه‌ک ساڵی ڕابردو هه‌ر له خوێندکارانی زانکۆ
تا مامۆستایان، فه‌رمانبه‌ران، ماف په‌روه‌ران
رژانه نێو شه‌قامه‌کان و پێ یان له‌سه‌ر
دابینکردنی ژیانێکی باشتر داگرت. هاوکات
له‌گه‌ل ئه‌م جموجۆڵانه‌دا بزوتنه‌وه‌یه‌کی
جه‌ماوه‌ری فراوان به‌مه‌به‌ستی فشارهێنان
بۆحکومه‌ت وده‌سته‌به‌رکردنی خواست و
داواکاریه‌کانیان که‌وته ڕێ وسه‌رئه‌نجام
خۆپیشاندان و راپه‌ڕینه‌کانی چه‌ند مانگی
ڕابردو له شار‌و شارۆچکه‌کانی کوردستان و
به‌تایبه‌ت له ڕانیه و که‌لار له
لایه‌که‌وه گیانی هاوپشتی وهاوخه‌باتی خه‌ڵکی
کوردستانی چه‌ند به‌رابه‌ر برده سه‌ره‌وه‌و
له‌لایه‌کی تریشه‌وه زه‌مینه‌ی هه‌رچی زیاتر
فراوان بوونه‌وه‌ی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری
گه‌شه‌پیدا. بۆیه به دلنیای یه‌وه ده‌بێ
به شیوه‌یه‌کی ووردو وشیارانه مامۆستایان
وخۆیندکارانی کوردستان تاوتوێ گرفته‌کانی
خۆیان بکه‌ن و یه‌کگرتوانه ریزی هاودلی
وهاوخه‌باتیان فراوان بکه‌نه‌وه‌و شێواز‌و
میکانیزم وئه‌وله‌ویه‌ته‌کان دیاری بکه‌ن
وخۆیان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌کی جدی
وسه‌رتاسه‌ری ئاماده‌بکه‌ن. ئیسته جێگه‌ی
خۆیه‌تی که ئاو‌ڕیک له دیاری کردنی یه‌که‌مین
هه‌نگاوه‌کانی ده‌ست به‌کار بوونی خه‌باتی
مامۆستایان بکه‌ین. له‌مباره‌وه ده‌بێ ئه‌وه
بڵین که جیاواز له وویست ئاره‌زوه‌کانی
مامۆستایان، ئه‌مرۆ شه‌ڕیک به‌رۆکی به
مامۆستایان گرتووه‌و خۆی خزاندوه‌ته نێو
ماله‌کانیانه‌وه، به‌بی ده‌رپه‌راندنی ئه‌و
شه‌ڕه له نیو مال وقوتابخانه‌کانیان،
به‌دلنیایه‌وه ناتوانن هه‌نگاویک به‌ره‌و
پیشه‌وه بنین. ڕیگه‌بده‌ن به‌نه‌فه‌س دریژی
یه‌کی زیاتره‌وه هه‌لوێسته‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌م
شه‌ڕه‌و ئاکامه‌کانی بکه‌ین وبزانین خۆ
ئاماده‌کردن بۆ ئه‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌ویه
جه‌وهه‌ریترین مه‌سه‌له‌یه‌که که به‌رۆکی
به مامۆستایان گرتووه .
مـــــــــــژده‌و ســـــــــزاکه‌ی ئیوه دوو
دیوی دراویکن !
هه‌موومان ئاگادارین که له درێژه‌ی
ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینه‌کانی مامۆستاندا کار
به‌وه گه‌شت که له سه‌روبه‌ری کۆتای هاتنی
ساڵی خوێندنا خۆپیشاندانێکی شکۆدار له‌لایه‌ن
مامۆستایانه‌وه به‌رپاکرا که تێدا هه‌زاران
مامۆستا به‌شداریان کرد. سه‌رباری هه‌ڕشه‌و
گوڕشه‌کانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و به
تایبه‌تی (( یه‌کیه‌تیه موباره‌که‌که‌ی
مامۆستانی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کاریگه‌یان
به‌وه‌ی که نه‌ک هه‌ر ژیر به ژیر‌و له‌ڕیگه‌ی
پیاوانی داموده‌زگاکانی خۆیانه‌وه به‌لکو
هه‌ڕه‌شه‌ی نانبڕینیان کرد له هه‌موو ئه‌و
مامۆستایانه‌ی که به‌نیازن له
خۆپیشاندانه‌کاندا به‌شداری بکه‌ن. به‌لام
کاتێکیانزانی که هه‌زاران مامۆستا بێ
گوێدانه هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌کانی ئه‌وان
خۆپیشاندانێکیان کرد که بووه جیگه‌ی قسه‌و
باسی هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان. ئیدی به‌ناچار
بایاندایه‌وه‌و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوون که
خۆیان به چمکی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینه‌کاندا
هه‌ڵبواسن و وانیشان بده‌ن که ئه‌وه ئه‌وانن
بوونه‌ته ده‌مڕاستی مامۆستایان و هه‌ر
ئه‌وانیش که له‌ڕێگه‌ی ده‌زگاکانی
ڕاگه‌یاندنه‌وه بانگه‌وازی به‌رئه‌نجامه‌کانی
خۆپیشاندانه‌که وه‌ک ده‌ستکه‌وتیکی خۆیان
رابگه‌یه‌نن. بۆیه له یادمانه که‌هات
وهاوارو جاروجه‌نجالی مــــــــــژده
مــــــــــژده مـــــــــژده دواین کویره
دی ی کوردستانی ته‌نیه‌وه‌و دنیایه‌ک به‌لینی
بێ به‌هایاندا که نه‌ک هه‌ر وه‌ک بلقی ژێر
ئاو سه‌رکه‌وت به‌ڵکو سه‌رئه‌نجامی به تۆڵه
سه‌ندنه‌وه‌و سزادانی مامۆستایان کۆتای هات.
ئه‌وه‌بوو که‌بڕیاری سزای 100 مامۆستا
له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه
به‌ڕه‌زامه‌ندی وئیشرافی (( یه‌کیه‌تی یه
دلسۆزه‌که‌ی مامۆستایان)) ده‌رکرا. به‌پێ ی
نووسراوه‌ی ژماره 189 وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده
که له 20 ته‌مووز ده‌رچووه، سزای 100
مامۆستا ده‌درێت که ماوه‌ی دوو ڕۆژ
له‌سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یران مانیانگرت.
به‌شێک له بڕیاره‌که ده‌ڵێ (( له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی ئه‌م ناوانه‌ی خواره‌وه ناو‌و
ناونیشانیان هاتووه، هۆکارو ئاسته‌نگ بوون
له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌چوونی ئاسایی کاروباری
پشکنین و وردبینی قوناغی ناوه‌ندی ( 2004 -
2005 ) بۆ خولی یه‌که‌م، دوور له گیانی
به‌رپرسیاریتی وئه‌رکی سه‌رشانی
مامۆستاییه‌وه، له‌سه‌ر بڕیاری فه‌رمانی
به‌ڕێز سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و
به‌پێ ئه‌و ده‌سته‌لاته‌ی پیماندراوه
بڕیارماندا به : 1 - سزای سه‌رنج ڕاکێشانیان
به‌ره‌وڕوو بکرینه‌وه.2- بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ
له کاروباری پشکنین و وردبینی تاقیکردنه‌وه
گشتیه‌کان دوور بخرێنه‌وه)). بۆ نا ، هه‌موو
شتێک له‌م وولاتی قه‌ده‌ره‌دا ده‌بیت . کاتیک
که خوێندکارانی زانکۆی سه‌لاحدین بۆ پشگیری
کردن له داخوازیه‌کانی خویندکارانی زانکۆی
سلیمانی ده‌که‌ونه‌ڕی ،ڕییان پی نه‌دان
ئاسانه به‌ته‌قه لیکردن وبریندارکردن
پاشه‌کشه‌یان پیکردن . کاتێک که
فه‌رمانبه‌ران خۆیان بۆ خۆپشاندان ئاماده
ده‌که‌ن، به هه‌ڕه‌ی ده‌رکردن ونانبڕین
بڕیاره‌که‌یان هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه. کاتیک که
شۆفێره‌کانی به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
چۆل ناکه‌ن و پێ له‌سه‌ر جێ به‌جێ کردنی
داخوازیه‌کانیان داده‌گرن، به زه‌بری ته‌قه
لێکردن وده‌ستگیرکردنی 12 که‌سیان کۆتای
به‌خۆپیشاندانه‌که‌یان ده‌هێنرێت. کاتیک که
خه‌لکی سلیمانی و په‌نابه‌رانیک که له‌و
ده‌ڤه‌ره‌دا ده‌ژین بۆ داکۆکی کردن
له‌مانگرتنه سه‌رتاسه‌ریه‌که‌ی 16ی ئاب له
کوردستانی ئیران هاتنه‌مه‌یدان، ئاسایشی
سلیمانی لوتفیان کرد‌و له‌باتی براده‌رانی (
ئه‌منیه‌ت و سوپای پاسداران ) به زه‌بری
ته‌قه بلاوه‌یان به خه‌لکه کرد. کاتیک که
خه‌لکی که‌لار بۆ دابین کردنی ئاو کاره‌باو دژ
به گه‌ندلی و فه‌ساد ده‌ڕژێنه
سه‌رشه‌قامه‌کان وناڕه‌زایه‌تی خۆیان
ده‌رده‌بڕن، به ده‌لیلی ئه‌وه‌ی که
((ئاژاوه‌گیرانێک)) له‌و خۆپیشاندانه‌دا به‌رد
ده‌گرنه دار‌و دیواره‌که‌ی قایمقامیه‌ت،
ئاسامان که‌چ ده‌بێت ئه‌وانیش مه‌ردانه دێنه
ده‌ست و سه‌رئه‌نجام 30 که‌س بریندار ده‌بێت.
جا ئیتر مامۆستایان بۆ ناڕزاین ؟ گله‌ی چی
ده‌که‌ن خۆ له‌پای ئه‌و خۆپیشانه‌دا نه
که‌سیان لێ زیندانکردن و نه به‌ته‌قه
وه‌لامیاندانه‌وه‌و نه له گوڵێک کالتریان
به که‌س ووت. حکومه‌ت و وه‌زاره‌تی
په‌روه‌رده به شێوه‌یه‌کی زۆر شارستانیانه‌و
به بڕیاریکی دیاری کراوی یاسای له کۆی ئه‌و
چه‌ند هه‌زار خۆپیشانده‌رانه ته‌نها
100مامۆستایان سزادا. تراژیدیاکه ئه‌وه‌یه
له جه‌رگه‌ی یه‌ک به یه‌کی ئه‌م ڕوداوانه‌دا
ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی حزب و حکومه‌ته‌که‌یان
به ئه‌ندازه‌یه‌ک شانازی به‌ئه‌زموونی
دیموکراسی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌وه ده‌که‌ن، به
ته‌مان به ئیزنی خوا‌و جه‌نابی سستانی ئه‌و
نعمه‌ته‌ی خوایه که ڕژاوه به‌سه‌ر خه‌لکی
عیراقدا، حکومه‌تی ئاینده‌ی عیراق له‌سه‌ر
ئه‌ساسی ئه‌م ئه‌زموونه شیرینه ته‌بنی
ده‌که‌ن و هه‌موو ناوچه‌کانی تریش به
به‌ره‌که‌تی ئه‌م ڕه‌وشتانه متوربه ده‌که‌ن.
جه‌نابینه ئیوه ڕاستده‌که‌ن ئازادی
ودیموکراسی هه‌یه، ئێوه ڕاستده‌که‌ن له‌م
ده‌ڤه‌ره‌دا به‌هاو حورمه‌تی ((ئینسان))
پارێزراوه. به‌لام دیموکراسی وئازادی بۆ
که‌سانێک هه‌یه که ئۆبال به‌گه‌ردنبن ومۆری
ته‌ید بده‌ن له سیاسه‌ت و بریاره‌کانتان. بۆ
که‌سانیک که‌ملکه‌چی فه‌رمانه‌کانتانبن وچاو
له لاڤاوی دزی وگه‌نده‌ڵی وفه‌سادی سیاسی
وئیداریتان بنووقێنێ، بۆ که‌سانیک که قبوڵی
هه‌زارو یه‌ک قه‌یدوبه‌ند بکه‌ن له‌سه‌ر
ئازادی هه‌لسورانی سیاسی ئازادی بیر‌ورا
ده‌ربرین، ئازادی ره‌خنه‌گرتن، ئازادی مانگرتن
وخۆپیشاندان ...! ئه‌گه‌ر ئه‌م جه‌نابانه
ته‌نها بۆ ساتێکی زۆر کورت له بازنه‌ی
بیرکردنه‌وه‌ی له‌قالبدراوی به‌رژه‌وه‌ندی
حزبایه‌تی خۆیاندا بێنه ده‌ره‌وه ، ده‌بینن
له‌و بازنه‌دا چ کاڵته‌جاریه‌ک چ فریوکاریه‌ک
چ ئه‌قلیه‌ت و میراتی کام حزب و ده‌سته‌لاتی
پێش خۆتان قورسای ده‌کات به‌سه‌ر کار و ڕه‌وشت
وسوونه‌ته‌کانتانه‌وه. ئاخر کلاوی خۆتان
بکه‌نه قازی ئێوه له ماوه‌ی یه‌ک ساڵی
ڕابردودا ده‌نگی شه‌قام و ناره‌زایه‌تی ده‌یان
هه‌زار که‌ستان خسته خانه‌ی ئاژاوه‌گیرو
ته‌نها به پشتیوانی ئه‌و چه‌مک و لۆژیکانه‌ی
که خۆشتان دڵنیان له بێ ئه‌ساس بوونیان.
قسه‌که ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی حکومه‌ت
وده‌سته‌لاتێک له لوتکه‌ی ڕووقامیدا نه‌بێت،
ته‌قه‌کردن له‌خۆپیشانده‌ران وگرتن و زیندانی
کردنی مخالفینی سیاسی ده‌کاته پیشه‌و ڕه‌وشتی
خۆی و هێشتا هه‌ر شانازی به دیموکراسی بوونی
ده‌سته‌لاته‌که‌یانه‌وه ده‌که‌ن ؟ ئاخر
به‌ده‌ر له‌وه‌ی که ئازادی به‌یان ته‌نها
ئازادی قسه‌کردن نی یه، یا ته‌نها ئازادی
نووسین و ووتاربێژی نی یه.... ئازادی مانای
چی یه ئه‌گه‌ر بیتو ئینسانه‌کان ئازاد
نه‌کریت له ده‌ربرٍینی بیرورا‌و هه‌لًوێست
وئه‌قلیه‌تی خۆیان به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک
که‌بتوانیت ئاوینه‌ی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بیروڕاو
بوونی که‌سایه‌تی ئینسانه‌کان بێ ؟. بۆیه
دیاره لێره‌دا قسه له‌سه‌ر دابینکردنی ئه‌و
ئازادیه‌یه بۆ چین و تویژه‌کانی خواره‌وه‌ی
کۆمه‌لگا...ئازادیش به‌دی نایه‌ت هه‌تا
ئه‌منیه‌ت وسلامه‌تی وبژێوی وژیانێکی ئینسانی
بۆ خه‌ڵکی سته‌م لیکراو مسۆگه‌ر نه‌کرێ.
وه‌ختێک ده‌ڵین ئازادی به‌یان مه‌به‌ستمان له
بوونی ئازادی بۆ چین وتویژه‌کانی خواره‌وه‌ی
کۆمه‌لگایه، که به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بیانه‌وێ
هه‌ست ونه‌ست و دیدگا‌و بۆچوونه‌کانی خۆیان
ده‌ربرن و هیچ که‌س ولایه‌نێک سه‌رزه‌نشتی
نه‌کات و ڕووبه‌ڕووی هیچ بایکۆت وسانسۆرێک
نه‌کرێته‌وه. ئه‌گینا دیاره حزب و
سه‌رکرده‌و ده‌سته‌لاتداران نه‌ک هه‌ر ئازادن،
به‌ڵکو هندێ جار ئازادی وه‌ک نوقل و باده‌م
ده‌به‌خشنه‌وه. سه‌رمایه‌دران وکۆنه به‌عس و
مسته‌شارو سه‌رک هۆزو عه‌شیره‌ت وشیخ ومه‌لا
ئازادن. ئه‌وه خوێندکاران ومامۆستایان
وکریکاران و زه‌حمتکیشان ونوسه‌رانی به
هه‌ڵوێست و هه‌لسوڕاوانی سیاسی مخلفتانن که
باجی نه‌بوونی ئازادی ده‌ده‌ن و به سزا‌و
لێدان وته‌قه لێکردن و زیندانی کردن ونان
بڕین وه‌لامیان ده‌دریته‌وه. بۆیه هه‌قیقه‌ت
ئه‌وه‌یه ته‌نها ڕێگه‌یه‌کیش که بۆ چین
وتوێژه‌کانی خواره‌وه مابێته‌وه درێژپێدان
به خه‌بات تێکۆشان ویه‌کگرتووی و هاوپشتی
وهاوخه‌باتی یه. ته‌نها ڕێگه ئه‌وه‌یه که
شه‌ڕی داکۆکی کردن له ماف و ئازادیه‌کانی
خه‌ڵکی کوردستان بکریته ئامانجی هاوبه‌شی
هه‌موو ئه‌و که‌س وچین وتویژانه‌ی که به
کرده‌وه ڕۆژ به ڕۆژ ماف و ئازادیه‌کانیان
به‌رته‌سکتر ده‌کرێته‌وه بۆیه ژیان
وگوزه‌رانیشیان له‌به‌رده‌م ئاسته‌نگی
ومه‌ترسیه‌کی واقعی دایه. ماوه‌ته‌وه بڵێن
له ڕۆژی کردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌و
خوێندنگاکان‌دا ده‌بێ له‌یادمان بێ ئه‌گه‌ر
مامۆستایانی کوردستان ئه‌و بڕیار‌و
هه‌ڕه‌شانه‌ی حکومه‌ت و وه‌زاراتی په‌روه‌رده
بێ وه‌لام بهێڵنه‌وه، به‌دڵنیای سه‌ختی و
پاشه‌کشه‌یه‌کی زیاتریشیان به‌سه‌را
ده‌سه‌پێنن. ده با مامۆستانی کوردستان جارێکی
تر له‌ده‌وری یه‌ک کۆبنه‌وه‌و داستانی ژیانی
تاڵیان بکه‌نه هه‌وێنی ناڕه‌زایه‌تی
ده‌ربرینێکی سه‌رتاسه‌ری تا ئه‌مجاره‌یان
به‌رهه‌می هاتنه مه‌یدانیان
مــــــــــــــــژده‌یه‌کی واقعی بێت بۆ
ژیانی خۆیان ومنداله‌کانیان، نه‌وه‌ک
له‌به‌رده‌م ســـــــــــــــزای گه‌وره‌تردا
ڕاوه‌ستن !
14 / 9 / 2005 |