|
نامه‌ی ڕێبوار عارف
بۆ
ئێرکی
توۆمیۆیا،
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فینلاند

وه‌ڵامی
ئێرکی توۆمیۆیا به نامه‌که‌ی ڕێبوار عارف
عمر بهاالدین خۆشه‌ویست!
که‌شوهه‌وای ئێستای ناوخۆی عێراق به چه‌ند شێوه ئاڵۆزه،
وه ئێستاش باشکردنی وڵاته‌که چه‌ند ساڵێک ده‌خاێنێت.
حاڵی حازر ماف و ئه‌منیه‌تی عێراقیه‌کان هه‌میشه به‌و
شێوه‌یه کۆتای نایه‌ت که هاوڵاتیانی خوازیارین. فنلاند
له‌گه‌ڵ
EUدا
به ته‌واوی پاڵپشتی ئه‌و پرۆژه‌یه‌یه که حاڵی حازر له
دا‌مه‌زراندنی ده‌ستووردایه، وه پاڵپشتی بنیاتنانه‌وه‌ی
وڵاته. جگه له‌وه‌ش فنلاند وه‌ک وڵاتێکی
EU
به‌شداره له‌چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی نه‌بوونی
(ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی) ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نیدا، که
ئامانجه‌کانی بریتیه له گه‌شه پێدان به خانه‌ی داد و
شکاتکه‌ری ده‌وڵه‌ت وپۆلیس و
چاودێری زیندانانی عێراق.
له بانگه‌وازه‌که‌تدا بۆ من (له 31.5.2005دا) پێشنیار
ده‌که‌یت که هاوپشتیت بکه‌ین له پرۆژه‌که‌تدا بۆ ئاشکرا
کردنی هه‌لومه‌رجی ئه‌منیه‌تی عێراق و باکوری عێراق بۆ
بریاردان ده‌رباره‌ی په‌نابه‌ری. به دڵنیاییه‌وه
مه‌به‌ستی پرۆژه‌که‌تان باشه‌و به چه‌ند شێوه گرنگه.
هانت ده‌ده‌م که په‌یوه‌ندی به بةشي خارجييانةوة (ulkomaalaisvirasto)ه
بکه‌یت بۆ گه‌یاندنی زانیاریه‌کانت به‌ره‌و پێشه‌وه.
هه‌روه‌ها له‌بانگه‌وازه‌که‌تدا داوای هاوپشتیت کردوه بۆ
که‌مپینه‌که‌ت، که ئامانجی دادگای کردنی صدام حسین و
سه‌رانی به‌عسه. بۆ ئه‌م که‌مپینه‌تان ئيمزایه‌کی یه‌کجار
زۆرتان کۆکردۆته‌وه. هه‌ر وه‌ک له سه‌ره‌تای نامه‌که‌مدا
باسم کرد که ئامانجی فنلاند وه‌ک به‌شێک له
EU
هاوپشتی کردنی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌یه که عێراق به‌ره‌و
وڵاتێکی قانونی به‌رێت. بۆ دواجاریش ده‌بێت بڕیاڕی خانه‌ی
دادی عێراقێکی دیموکراتی بێت، که چاره‌نووسی نوێنه‌رانی
حکومه‌تی پێشوو چی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها داوام لێده‌کةی که ڵێکۆڵینه‌وه بکه‌م
ده‌رباره‌ی ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ی به‌رامبه‌رتان کراوا له
عێراق وه ئاگاداری داواکه‌تان بم. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی
فنلاند کاتێک که هه‌واڵی گرتنه‌که‌تیان بیست یه‌کسه‌ر
ده‌ست به‌کار بوون له ڕیی باڵوێزخانه‌ی دیمشقه‌وه بۆ
یه‌کاڵاکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌تان. جگه له‌که‌ناڵه‌کانی
خۆمان هه‌روه‌ها له په‌یوه‌ندیمان بوو له‌گه‌ڵ
(پارتنێره‌کانی)
EUمانه‌وه،
که باڵوێزیان هه‌یه له‌بغداد، وه له دیمشقیشه‌وه
ڕاسته‌وخۆ بۆ باڵوێزخانه‌ی عێراق. هه‌روه‌ها پاش
زیندانیکردنت ڕێککه‌وتبووم بۆ دیداری کۆمیته‌ی ئه‌و
گروپه‌ی که له هه‌وڵی ئازادکردنتابوون، خۆش به‌ختانه
هه‌واڵی ئازادبوونتان زوو گه‌شت، بۆیه دیداری ئه‌و
کۆمیته‌یه پێویست نه‌بوو. پێم باشه له‌م ڕێگه‌یه‌وه
ڕاسته‌وخۆ پێت راگه‌یێنم که رێگاکانمان بۆ یارمه‌تی دانی
ئه‌و فنلاندیانه‌ی له عێراقدا لێیان ده‌قه‌ومێت سنووری بۆ
دانراوه.
هیوای باشی و سه‌رکه‌وتن بۆ ڕێکخراوه جه‌ماوه‌ریه
ئاکتیڤه‌که‌تان داخوازم!
ئێرکی توۆمیۆیا
|