|
ساتێک له گه‌ڵ رێبواری شاعیردا
ماندوویه‌ک که هه‌ناسه‌ی پره
له هه‌وای تازه
"طةليَك كةس لةم جيهانة هيَشتا كؤلَيان نةداوة،
رؤذلةرؤذيش زياتر بير لةقسةكانى ئيَمة ئةكةنةوة"
ديمانةى سةردار عةبدولآ لةطةلأ ريَبوارى شاعير
سه‌ردار: رێکه‌وتی مێژوویی شیعری رێبوار بۆ که‌ی
ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
ریبوار:
بو 60 ه کان. له راستیدا یه‌که‌مین
تاقیکردنه‌وه‌کانم
له وه‌ش قه‌دیمترن به لام له 60ه کاندا (به ساڵژمیری
ئیرانی 40ه کان) کاتیک له دانشگای تاران زیاتر خه ریکی
کاری سیاسی و به ده‌میه‌وه خویندنی ئیکونومی بووم،
یه‌که‌مین ته‌جره‌به‌کانم بو کاری شیعری و داستانی روو له
جه‌ماوه‌ر سه‌مه‌ری دا‌و، لیره و له‌وی به فارسی و، لای
دوست و ئاشنا به کوردی به‌رهه‌مم بلاوکرده‌وه.
هه‌لبژارده‌یه‌ک له به‌رهه‌مه کوردی یه‌کانی ئه‌و
سه‌رده‌مه، دواتر، وه‌ک کومه‌له داستانی ده‌ستنووس و له
کومه‌له شیعری "گه‌شتی له کوردستان"دا بلاوبونه‌وه.
سه‌ردار: به‌لای تۆوه شیعر و ئه‌و پێناسه‌ی رێبوار بۆ
شیعری ده‌کات؛ چییه؟
ریبوار:
شیعر ده‌ربرینیکی هونه‌ری یه به وشه، وه‌زن و هه‌ست
کاتیک هه‌ست ئه‌که‌ی شتیکت پی یه که پیویسته ده‌ری بری. له
وه‌زن مه‌به‌ستم ته‌نیا وه‌زنی عه‌رووزی یان وه‌زنه هیجایی
یه کونه‌کان نیه. ره نگه یه‌کسه‌ر بتوانم بلیم مه‌به‌ستم
ئه‌و وه‌زنانه نیه. چونکه ئه‌و وه‌زنانه له‌گه‌ل
فه‌رهه‌نگی پیش سه‌رمایه‌داری خه‌ریکه بچیته
مووزه‌خانه‌وه. له شیعری نویدا وه‌زن و ریتمی تازه دیته
کایه‌وه. ته‌نانه‌ت شیعریکی هه‌ره بی وه‌زن، یان وه‌زنیکی
زور زه‌ریفی نادیاری هه‌یه، یان شتیکی که‌مه! مه‌به‌ست
ئه‌وه‌یه که کومه‌له وشه‌یه‌ک هه‌ستیک له شاعیره وه (یان
به ساده‌یی له خوینه‌ره‌وه‌ی شیعره وه) بو گویگر یان
خوینه‌ری شیعر ئه‌گویزیته‌وه
و پیوه‌ندیه‌کی هه‌ستیارانه ده‌خولقینی له نیوان
ئینسانه‌کاندا.
سه‌ردار: له کۆتایی هه‌شتاکانی سه‌دده‌ی رابردوو
ئه‌ده‌بێک له ژێر ناووی ئه‌ده‌بی کرێکاری له کوردستان
شکڵی گرت و کانوونی خۆشی درووستکرد؛ رێبوار وه‌ک روخسارێکی
به‌رچاوی ئه‌و شێوه له ئه‌ده‌ب ده‌رکه‌وت، ئایا ئه‌و
ناوه گونجاوه بۆ ئه‌ده‌بێک که که‌سانی وه‌ک تۆ له
ژێریدا ده‌تان نووسی؟
ریبوار:
موشکیل ناو نیه. مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه هونه‌ر- نه‌ک هه‌ر
ته‌نیا ئه‌ده‌ب- وه‌ک مه‌یدانیکی کیشه‌ی چینایه‌تی چاولی
بکری و بتوانی به‌رهه‌لستی هونه‌ری دژی به شه‌ری بیته‌وه.
مه به ست له ریئالیسم یا ئومانیسم یا سوسیالیستی یا
کارگه‌ری له زه‌مان و مه‌کانی جوراوجوردا شتیکی وابوه. هه
موو کاتیکیش که‌م و کووری خوی هه‌بووه و هه‌له‌و کوسپی
تایبه تی هاتوه‌ته
سه‌رری. ئه‌و هه‌لانه‌ش ئه‌بی بکه‌ویته به‌ر ره‌خنه و
ببیته هوی ته‌جره‌به و خاراوی زیاتر.
سه‌ردار: ده‌کرێت، ئه‌ده‌بی کرێکاری وه‌ک قوتابخانیه‌ک و
رێچکه‌یه‌کی ئه‌ده‌بی چاوی لێبکرێت، یاخود هه‌ر ده ڕژێته
ناو رێچکه ئه‌ده‌بییه‌کانی وه‌ک ریالیزمی واقیعییه‌وه؟
ریبوار:
نه‌ک هه‌ر یه‌ک ریچکه، به‌لکو به پانایی جیهان و به
جوراجوری زه‌وقی هونه‌ری، هه‌زاران ریچکه‌ی لی
ده‌بیته‌وه. مه‌سه‌له ئه‌وه‌یه
له روانگه‌ی به‌شه‌ری وکومونیستی یه‌وه بروانیته ئینسان و
جیهان.
سه‌ردار: بۆچی ناکرێت، له‌بری ئه‌ده‌بی کرێکاری ئه‌ده‌بێکی
هیومانی دابنرێت؛ خزمایه‌تی و له‌یه‌ک دوورییه‌کانی ئه‌م
دووانه چییه؟
ریبوار:
هه‌ر وه‌ک پیش‌تر باسم کرد مه‌سه‌له ناو نیه و ناوه‌روکه.
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له هیومانی "همه با هم" ی خومه ینی بی ئه
وه درویه‌کی گورگانه ده‌بی. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست خوشه‌ویستی
ئینسان بی، ئه‌م هیومانی یه، له‌گه‌ل مه‌زهه‌ب
وناسیونالیسم و ژن کوژی و مندال خستنه ژیر کار نایه‌ته‌وه.
ئه‌و هونه‌ره هیومانی یه له‌گه‌ل وه‌سفی ژن به بیستان یا
سکس ئوبژیکتیکی پاسیو نایه‌ته‌وه. وه‌سفی ئینسان بو خوی؛
نه‌ک
بو خودا و وه ته‌ن و نه‌ک بو خزمه‌ت به سه‌رمایه،
به‌که‌لکی بورژوازی نایه. ئه‌وه ریچکه‌ی ئیمه‌یه
له هونه‌ردا. به کورتی ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له هیومانی و
ئینسانی که‌مره‌نگ کردنه‌وه‌ی ره‌خه‌ی چینایه‌تی و بی تام
و بی لایه‌ن کردنی هونه‌ره، ئه‌وه درویه. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست
دواندنی ئینسانه هه‌تا ئه‌و ناخ و ده‌روونه‌ی که دوور له
سته‌م و دابه‌شبوونی چینایه‌تی به ئاواتی رزگاری یه‌کی
گشتی گیان له به‌ند و مال له تالانه، ئه‌وه مه‌به‌ستی
ئیمه‌شه و کاتیکیش وتمان هونه ری کارگه‌ری له سرودی
ئه‌نترناسیونال دا ئه‌و مه‌به‌سته‌مان بانگه‌وازکرد.
سه‌ردار: هۆی چییه ئێستا زاراوه‌ی ئه‌ده‌بی کرێکاری که‌م
یاخود هه‌ر به‌کار نابرێت؟
ریبوار:
ئه م وشه‌مان کاتی خوی بو جیاکردنه‌وه‌ی
خومان له بو چوونه بورژوایی یه‌کان
به‌کارهینا
و سه‌رکه‌وتووش
بوو. له هه‌مان
کاتدا وشه‌ی
هیومانی و ریئالیسم و سوسیالیسم و کومونیسمیشمان به
دریژایی میژوو به کار هیناوه. ئیستا، که هونه‌ری
کارگه‌ری
له زمانی کوردی‌دا جی که‌وتوه ره‌نگه پیویست نه‌کا
هه‌ر
خومان به یه‌ک
وشه‌وه
ببه‌ستینه‌وه
. ئیستا مه‌جالمان
هه‌یه به پشوو دریژیکی زیاتره وه وشه‌و
ده‌ربرینی
جوراوجور به‌کار
بینین. تیرمی هونه‌ری
کارگه‌ریش
یه‌کیکه
له‌و
تیرمانه‌یه
که ئه‌توانین
به‌کاری
بینین.
سه‌ردار: ئه‌ده‌بی کرێکاری له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌بێک که کرێکار
بینووسێت جیاوازی چییه؟
ریبوار:
کریکاریک ده‌کری ئه‌م شیوازه هه‌لبژیری. ده‌شکری له‌به‌ر
هوی جوربه جور بوچوونی نا سوسیالیستی و نائینسانی
هه‌لبژیری. هه‌روه‌ک له باری سیاسی یه‌و کریکاریک ده‌کری
خه‌باتی چینایه‌تی خوی بکا یان ده‌کری ببیته سه‌ربازی
سه‌رمایه‌داران و له دژی به رژه‌وه‌ندی چینایه تی خوی بی.
هونه‌ری کارگه‌ری، چ کارگه‌ر بینووسی چ که‌سانیک که
کارگه‌ر نین به لام رزگاری خویان و ئامانج و هه‌ستی
ئینسانی خویان له بزووتنه‌وه‌ی کارگه‌ری کومونیستی دا
ده‌بیننه‌وه، چ، ته‌نانه‌ت، ئه‌وانه‌ی به‌هه‌ر هویه‌ک بووه
نایانه‌وی به خویان بلین کومونیست به‌لام به راستی
لایه‌نگری رزگاری ئینسانه‌کان له مه‌ینه‌ت و لاینگری
جیهانیکی خوش و ئازادن به رهه‌می هونه‌ری له‌م بواره دا
بخولقینن، ریگایان ده‌که‌ویته سه‌ر ریچکه و ریبازیکی له‌م
بابه‌ته.
سه‌ردار: کام له شاعیره‌کان کاریگه‌رییان له‌سه‌ر شێعری
رێبوار هه‌بووه؟
ریبوار:
به زمانی فارسی و ئینگلیزی و سویدی وعه ره‌بی
(بیجگه له کوردی و گه‌لیکیش زیاتر له کوردی) شیعرم
خویندوه‌ته‌وه. له حافظ و خه‌یامه‌وه هه‌تا فروغ و شاملو
له شکسپیر و هاینه‌وه هه‌تا
ئاراگون
و لورکا و هه تا ...قانع و گوران و له فه‌ره‌زده‌قه‌وه
تا نزارقبانی و مه حموود ده‌رویش, کاریان کردوته سه‌ر
هه‌ست و شیوازم. ته‌نانه‌ت ئه‌وشاعیرانه‌ی خوشم نه‌ویستوون
کاریان کردوه ته‌سه‌ر شیعرم؛ گیرام هه ندیک له‌م
کاریگه‌ریانه لار و چه‌وت و به‌ره و دواش بووبی پیویست
ناکا هه مووی به نیگاتیو دابنیم. بو نموونه حه‌زم له
که‌له‌گایی فیرده‌وسی و کاسه‌لیسی سه‌عدی نه‌کردووه به لام
دوورنیه لیره و له وی شتیکم لی وه‌رگرتبن.
سه‌ردار: ریبوار، شیعری کام له شاعییره کورد زمانه‌کانی
زیاتر پێ خۆشه؟
ریبوار:
گه‌لیکیان. گوران و قانع و
*چاوه
ی برام زیاتر له‌وانی تر. گه رچی باکم نیه له وه ی پیم
بلین مه غروور (چونکه نیم) شیعری کوردی هه ستی تیراو
نه‌کردووم. گورانیش ئه‌م
گوناهه‌ی کردوه؛ به شیعر و به په‌خشانیش
ده‌ری بریوه و باکی نه‌بووه که شیعری برونس و فه‌رهه‌نگی
ئه‌وروپی کاری کردوه‌ته سه‌ر به‌رهه‌مه‌کانی.
سه‌ردار: جیهانی سه‌رمایه‌داری لێواولێوه له
چه‌وسانه‌وه؛ کرێکاران و چه‌وساوه‌کان هه‌موو هۆیه‌کیان
بۆ خه‌بات پێویسته له‌وانه شیعرێش، به‌ڵام له رووی
چه‌ندایه‌تییه‌وه شیعر که‌م ده‌بینین که بۆ ئازادی و
ره‌هایی ده‌نگ هه‌ڵبڕێ؟
ریبوار:
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت سرود و شیعری خه‌باتگیرانه‌یه وایه. به‌لام
هونه ر و شیعری به‌رهه‌لست و دژ به نابه‌رابه‌ری و
چه‌وسانه‌وه ته‌نیا ئه‌وانه‌نین. گه لیک له هونه‌رمه‌ندان
به‌وجوره گه‌شه‌یان کردوه و هه‌لیان داوه. ئه‌توانم به
راشکاوی بلیم زوربه‌ی هونه‌رمه‌ندان له‌ویوه
ده‌ستیان پیکردوه؛ گه‌رچی دوایی هه‌ندیکیان داشکاونه‌وه
به‌ره و شیوازی تر. ته‌ماشای چارلی چاپلین بکه. ته‌نانه‌ت
له‌سه‌ر کومونیست بوون له هونه‌ره‌که‌یدا، له ئه‌مریکا،
دادگایی کرا. ئیستا سه‌رمایه‌ی ئیمپریالیستی له دنیادا
زاله و ده‌توانن
هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندی رزگاریخواز له‌ری ده‌ربکه‌ن یان
بیکرن یان به هه‌ر جوریک بووه تیکی بشکینن و له فه‌رهه‌نگی
خویاندا بیتویننه‌وه. به لام تا که‌ی؟ مه‌سه‌له ئه‌وه‌یه
خه‌لکی هونه‌رمه‌ند نموونه‌ی دژ به سته‌میانبه بوون و به
رامه‌ی کومونیستی یه‌وه، به‌تایبه‌ت له سه‌ده‌ی پیشوودا،
ته‌جره‌به کردوه. ئه‌مه شتیک نیه له بیری به‌شه‌رییه‌ت
بچیته‌وه. له وانه یه بتوانن شکستمان بده‌ن یان نانی
شه‌ومان و مال و مه‌نزلمان
بگرنه بارمته و ماندوومان بکه‌ن، سه‌رمان لی بشیوینن یا
ته‌نانه‌ت هه‌ندیکمان ببه‌نه خزمه‌تی خویان. به‌لام ئایا
بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی په‌یگیر و کومونیستی ده‌توانن
له‌نیو به‌رن؟ من لیره‌دا نامه‌وی دلخوشی بده‌مه‌وه به‌لام
بورژوازیش ده‌زانی که هه‌تا نابه‌رابه‌ری و مه‌ینه‌ت
ریشه‌که‌ن نه‌بووه ناتوانی له‌وه دلنیابی که ئه‌م
بزووتنه‌وه‌یه به‌هیزنابیته‌وه. ناشزانم کی باوه‌ری کردبی
که بورژوازی دادپه‌روه‌ربی و بتوانی ئه‌م مه‌ینه‌تانه
لابه‌ری!؟ ئه‌وانه‌ی کولیان داوه و بورژوازی خویشی، ده
یانه‌وی بلین نه‌گبه‌تی هه‌ر به‌رده‌وامه و که‌له‌گایی
قانوونه و لومپه‌نیسم ده‌یباته‌وه. ده‌ی گه‌لیک که‌س له‌م
جیهانا هیشتا کولیان نه‌داوه؛ روژ له روژیش زیاتر بیر له
قسه‌کانی ئیمه ئه‌که‌نه‌و ه و مارکس و رزگاریخوازی کارگه
ری، نه‌ک
هه‌ر بیره‌نگ نه‌بووه، به لکو ره‌نگی هه لاوردوه‌ته‌وه.
پیم وایه هیچ ئینسانیکی سه‌تحیش، ئیستا، به ته‌ما نیه
دنیای سبه ینی خالی بی له ئامانجی رزگازیخوازی کومونیستی و
هه‌ست و هوش و رومانس و ئاره‌زوی کومونیستی. ئه‌وکاته
هاینه و گوران و قانیع و لورکا و آراگون وه‌ک نموونه‌ی کون
و سه ره‌تایی چاولی ده‌کرین و کاری زور جوانتر و سه‌ربه‌رزانه
تر ئه‌شکوفیته‌وه.
سه‌ردار: به‌لای تۆوه ئه‌ده‌بی حیزبی و
حیزبییه‌تی ئه‌ده‌ب جیاوازییان چییه؟
ریبوار:
ئه‌ده‌ب و هونه‌رله کاتیکا ئه‌بیته‌کاری ده‌وله‌ت و حیزب
که موشکیلیک له ئارادایه؛ که کاری ئه‌و چینه‌ی که سه‌ر به
ئه‌و ده‌وله‌ت و ئه‌و حیزبه‌یه له ته‌نگانه دایه. تزاری
رووسیا، کاتیک له ژیر فشاری بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی سه‌ره‌تای
سه‌ده‌ی
نوزده‌دا بوو، هه‌ولی دا که پوشکین ئه‌ده‌ب و هونه‌ری
ده‌وله‌تی بو به‌ریوه ببا که پوشکین جوابی نه‌دایه‌وه.
ئه‌وه‌ی ئیمه له 80 کاندا له کوردستان به سه‌رمان هات هی
ئه‌وه بوو که کومونیسم و بزووتنه‌وه‌ی کریکاری که‌وتبووه
حالی دیفاعی و له نیو چه‌مه‌ره‌ی شه‌ر و خه‌باتی
چه‌کداریدا گیری خواردبوو؛ ئه‌گه‌ر نا، هونه‌ری من و ئیمه،
پیش ئه‌و برگه‌یه، کاری به‌حیزب یان کومه‌له‌ی ئه‌و
سه‌رده‌مه نه‌بوو به‌لکو له‌نیو دلی کومه لانی خه لکا و
سه‌ر به‌خو له حیزب بوو. به کورتی: ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
ته‌نها له‌کاتی ته‌نگانه‌دا ده‌بی به حیزبی و ده‌وله‌تی.
کاتیکیش خراپه که حیزب و ده‌وله‌ته که خوی خراپ بی.
ئه‌گه‌ر نا کاتیک حیزبیکی باش یان ده‌وله‌تیکی سوسیالیستی
و باش که ببیته‌پالپشتی هونه‌ری ئینسانپه‌روه ر ده‌کری
به‌رهه‌می باشیش سه‌رهه‌ل بدا گه‌رچی هه‌ر پیویتستی
یه‌که‌ی نه‌یه‌ته پیش به‌رهه‌می گه‌لیک جوانتر
سه‌رهه‌ل ده‌دا!
سه‌ردار: که‌م نین ژماره‌ی ئه‌و نووسه ر و
هونه‌رمه‌ندانه‌ی که پێیان وایه: ئه‌ندامێتی نووسه‌ر و
هونه‌رمه‌ند له حیزبی سیاسی‌دا؛ داهێنان له‌ناو ده‌بات و
سه‌ربه‌خۆیی له ده‌ست ده‌درێت؟
ریبوار:
هونه‌رمه‌ند هاوشارییه‌که وه‌ک باقیتر و ده‌کری ئینتیمای
حیزبی خوی هه‌لبژیری. که‌بیته سه‌ر باسی به‌رهه‌مه
هونه‌ری یه‌کانی ده‌کری به‌بی ئینتیمای حیزبیش، هه‌ر له به
خوشه‌ویستی حیزبیک، به‌رهه‌مه‌کانی بخاته خزمه‌تی ئه‌و
حیزبه. ئه‌مه بورژواکان و هونه‌رمه‌نده‌کانیان ده‌یکه‌ن و
بو ئه‌وان به‌عه‌یبیش نا ژمیردری! ئه‌وه‌ه‌ی لیره دا
موشکیل دروست ده‌کا پال دانه‌وه‌ی هونه‌رمهه‌نده به حیزبیک
یان سازمانیکی ده‌وله‌تی یه‌وه. ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه که له
ته‌نگه‌لانی سیاسی دا نه‌بی، ئه‌مه، نه‌ک هه‌ر پیویست ناکا
به لکو به رهه‌مه‌کانیش سیس ده‌کاو ئه و قسانه به‌راست
ده‌گه‌ری. به‌لام ئه‌گه‌ر ته‌نگانه بی ئیتر ته‌نگانه یه و
ره نگه به رهه‌مه‌کانیش
زور گه‌ش
نه‌بی!
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌و ته‌عبیره دوور کردنه‌وه‌ی
هونه‌رمه‌ندبی له لاینگری و دیفاع له ئامانجی به شه‌ری،
یان درویه یان گه‌وجانه‌یه.
هونه‌رمه‌ندانی بورژوا له هالیوود و بالیوود روژ تا ئیواره
و شه‌وتا به‌یانی ناسیونالیسم و مه‌زهه‌ب و ژن به‌که‌م
زانی و ئه‌نواعی که‌له‌گایی و لومپه‌نیسم و خورافه‌ی تر به
فیلم و ئاواز‌و موزیک و ئه ده ب و شیعر، له ته‌له‌ویزیون و
میدیاوه، ده‌رخواردی گه‌وره و بچووک ئه‌ده‌ن و هیچ قه‌ی
ناکا به‌لام ئه‌گه‌ر گارسیا لورکا دلی بو شوانی
کویستانه‌کان بسووتی و شیعر بکاته که‌ره‌سه‌ی دادپه‌روه‌ری
خراپه؟!
سه‌ردار: هه‌ستی رێبوار چۆنه کاتێک شیعری سروودی
ئه‌نته‌رناسێۆنالی بۆ یه‌که‌م جار کرد به کوردی و له
زاری سه‌دان و بگره هه‌زاران که‌سه‌وه بیستییه‌وه؟
ریبوار:
وه‌ک
ماندوویه‌ک که هه‌ناسه‌ی پربی له هه‌وای تازه.
* مه‌به‌ست: فاتیح شیخ ئیسلامیه.
ئایاری ٢٠٠٥
sardar@telia.com |