|
په‌یامی ریگا رووف به‌بۆنه‌ی هه‌شتی مارس رۆژی جیهانی ژنان
لای هه موان ئاشکرایه که خه‌لکی عيراق له چ ده‌ورانيکی سه‌ختدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن ، ته‌قینه‌وه یه‌ک له‌دوا یه‌که‌کان له ماوه‌ی یه‌ک سالی رابردوودا بۆته هۆی کوشتنی هه‌زاران که‌س له خه‌لکی بێ دیفاع به ژن و پیاوو منداله‌وه که هه‌ره‌شه‌یه‌کی جدیه له سه‌ر ژیان وه به تایبه‌ت ئاسایشی خه‌لک. خه‌لکی عیراق که به‌یانیان ئه‌رونه ده‌ره‌وه نازانن به سه‌لامه‌تی ئیواران ده‌گه‌رینه‌وه نیو ماڵ و منا‌ڵیان یان نا. هه‌ل و مه‌رج تا دیت به‌ره‌و خراپی ده‌روات، ژیان‌و گوزه‌رانی خه‌ڵک له‌وپه‌ری نه‌هامه‌تیدایه. کاره‌با نیه، کرێ و موچه‌ی خه‌ڵکی نادرێت، قوتابخانه‌کان له پێداویستی خوێندن بێ به‌رین و زۆرجار داده‌خرین. نه‌بوونی ئاوی پاکی خواردنه‌وه‌و خوراکی باش کیشه‌و گرفتیکی سه‌ره‌کی و رۆژانه‌ی خه‌ڵکیه، هه‌روه‌ها نه‌بوونی داوو ده‌رمان بۆ ژنان و منالانیک که به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌کانه‌وه ده‌بنه قوربانی. ئا له‌م هه‌ل و مه‌رجه ئالۆزه‌دایه که چه‌نده‌ها گروپ و ریکخراوی تیرۆریستی ئیسلامی وه‌ک قارچک سه‌ریان هه‌ڵداوه که هه‌ره‌شه له مه‌ده‌نیه‌ت و ئاسایشی خه‌ڵک ده‌که‌ن و به تایبه‌ت هه‌ره‌شه له ژیانی ژنان و مافه‌کانیان ده‌که‌ن. به‌هۆی نه‌بوونی ئه‌منیه‌ت و ئاسایشه‌وه کۆمه‌ڵگای عیراق له‌به‌رده‌م هه‌ره‌شه‌ی دارمان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌دایه. حکومه‌تی ئیستای عیراق تیکه‌ڵه‌یه‌که له ئه‌حزابی قه‌ومی عه‌ره‌بی و کوردی وعه‌شایه‌ری ئیسلامی سوننی و شیعه و باقی که‌مایه‌تیه‌کان. ته‌نها بینینی پیکهاته‌ی ئه‌م به‌ناو حکومه‌ته ئه‌و راستیه ده‌رده‌خات که چ ئاینده‌یه‌ک چاوه‌ریى خه‌ڵکی عیراق ده‌کات. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که به‌زۆری ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانانی سه‌پینراوه به‌سه‌ر خه‌ڵکدا. هامومان شاهیدی ئه‌وه‌ین که ئه‌م ده‌سته‌و ته‌قمانه که هیشتا کۆلکه ده‌سه‌لاتیکیان بوو چۆن له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوون وه هه‌ن تا به زه‌بری هه‌ره‌شه‌و تۆقاندن شه‌ریعه‌تی ئیسلام و قه‌وانینه‌کانی بکه‌نه قانونی ره‌سمی وولات و به‌م جۆره‌ش خه‌ڵکی عیراق له‌به‌رده‌م هه‌ره‌شه‌ی به ئیسلامیکرن و دروستکردنی ئیرانیکی تردان، که ئه‌مه‌ش راسته‌وخۆ کاریگه‌ری و هه‌ره‌شه‌که‌ی له‌سه‌ر ژنانه!. ئه‌وان ده‌یانه‌ویت عیراق بکه‌نه ئیران ، ئه‌ڤغانستان و ئه‌و وولاتانه‌ی که ئیسلام حوکمی ده‌کات. حوکمی ئیسلام به مانای هه‌لاواردنی جنسی، حیجابی ئیجباری، فره ژنی، سیغه، به‌ردبارانکردنی ژنان، په‌یوه‌ندی زۆره‌ملیی منالانی خوار ته‌مه‌نی قانونی، حوکمی ئیسلام به یه‌ک مانا یانی سرینه‌وه‌و له‌ناوبردنی ته‌واوی مه‌ده‌نیه‌ت و شارستانیه‌ت. دوو ساڵی رابردوو نمونه‌یه‌کی زیندووه که ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لاتی ئیسلام سه‌قامگیر بیت چ رۆژ ره‌شیه‌ک چاوه‌ریی ژنانه. تیرۆر‌و کوشتنی هه‌زاران ژن ، حیجابی زۆره‌ملی، هه‌ره‌شه کردن له ژنانیک که ده‌چنه سه‌ر کار‌و به دڵی خۆیان جل و به‌رگ ده‌پۆشن... ئه‌مانه ته‌نها چه‌ند نمونه‌ن له کار‌و کرده‌وه‌ی ده‌سته‌و تا‌قمی چه‌کداری ئیسلامی که له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا ده‌ستیان بۆ بردووه. له دنیای عیراقی سه‌رگه‌ردان و بیقانوندا ژیانیک بۆ ژنان نه‌ماوه‌ته‌وه. ژیانی ژنان له عیراق جه‌هه‌نه‌میکی ته‌واوه. ژنانی ئازادیخواز، خه‌ڵکی مه‌ده‌نی و خوازیار به دنیایه‌کی باشتر! له‌م دنیا تاریک و پر شه‌رو کیشمه‌کیشه‌دا تروسکایه‌ک هه‌یه. ئه‌ویش به‌ره‌ی ئازادیخواز‌و مه‌ده‌نیه‌ت و عیلمانیه‌ته له عیراق که حیزبی کۆمۆنیستی کریکاری عیراق وه ریکخراوی ئازادی ژن نوینه‌رایه‌تی ده‌کات. ئه‌م به‌ره‌یه له‌ماوه‌ی ئه‌م دوو ساڵه‌دا نیشانی داوه که دیفاع له مافه‌کانی ژنان، منالان، کریکاران و ته‌واوی چینه‌کا‌نی تری کۆمه‌ڵگا به ئه‌رکی خۆی ده‌زانیت. راوه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر کۆنه‌په‌رستی وه به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی ئه‌مریکا له عیراق به‌ته‌واوی پیچه‌وانه‌ی ئه‌و ته‌وژمه‌یه که له دنیا‌دا له لایه‌ن ئه‌مریکاوه ده‌هۆلی بۆ لیده‌ده‌ن. ریکخراوی ئازادی ژن چرای ئومیدی ژنانیکه که به‌ده‌ست پیاوسالاری ومه‌زهه‌به‌وه ده‌نا‌ڵینن، ئه‌م ریکخراوه له ماوه‌ی یه‌ک سالی رابردوودا به‌هۆی کردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری پاریزگاری ژنانه‌وه ژیانی چه‌ندین ژنی له مه‌ترسی کوشتن رزگارکردووه، ئه‌مه خود به خود وه‌ستانه‌وه‌یه له به‌رامبه‌ر ئیسلام و شه‌رع و قه‌وا‌نینیدا. وه‌ستانه‌وه‌یه له به‌رامبه‌ر به ئیسلامی‌کردنی عیراقدا، وه وه‌ستانه‌وه‌یه له به‌رامبه‌ر حوکمی دواکه‌وتووانه‌ی یاساکانی ئه‌حوالی شه‌خسی. هه‌شتی مارسی ئه‌مساڵ ده‌بیت رۆژی وه‌ستانه‌وه بیت به روی پیاوسالاری و مه‌زهه‌ب و دواکه‌وتووییدا. با له هه‌شتی مارسی ئه‌مساڵدا به شیعاری جیایی دین له ده‌وڵه‌ت بوه‌ستینه‌وه به‌رووی دام و ده‌زگای شه‌ریعه‌تی ئیسلام و به ئیسلامی‌کردنی عیراق. ته‌نها به جیایی دین له ده‌وڵه‌ت وه پیکهینانی ده‌وڵه‌تیکی مۆدیرن و غه‌یره قه‌ومی ژنان ده‌توانن به‌هره‌مه‌ند بن له ژیانیکی باشتر وه شایسته به ئینسان. بژی هه‌شتی مارس رۆژی جیهانی ژنان! |