|
جاده‌کانمان ئه‌ڵێی ریخۆڵه‌ی بزنن....
لێپرسراوان وه‌ک خه‌ڵکی ناژین.. وڵات غه‌رقی
فه‌سادی ئیدارییه...هتد ئه‌مانه ئه‌و
ئیعترافه بچووکانه‌ی یه‌کێتییه له
به‌رنامه‌ی رای گشتی شه‌وی ١٩/٢٠ ی ٩ ی ٢٠٠٥
له که‌ناڵی کوردساته‌وه!
وه‌ک ده‌ڵێن ئه‌م ماسته‌ی کوردسات
به‌دیارییه‌وه دانیشتوه که هه‌وێن بێت بێ
موو نیه! ئه‌وان باش ده‌زانن که خۆێان
وڵاتێان نوقمی فه‌سادی ئیداری و سه‌رگه‌ردانی
کردووه؛ ده‌زانن که که‌س نه‌ماوه له
حه‌مله‌ی تاڵان و بڕۆیی و داگیرکیرنی مال و
زه‌ویی خه‌ڵکی ئه‌وان ئاگادار نه‌بێت؛ چاک
ده‌زانن که جامی تووڕه‌یی خه‌ڵکی لیوا و لێو
لێیده‌ڕژێت و خه‌ڵکی هاتۆته سه‌رجادده
لێیان! زۆر باش ده‌زانن و کاکی پێشکه‌شکه‌ری
به‌رنامه‌که‌ی کوردساتیش ئه‌و ئیعترافه
ده‌کات: که ئیتر ئه‌فسانه‌ی( حکوماتی ساوا)
که‌س به فلسێکی قه‌ڵب نایکڕێت و ده‌وری
به‌سه‌ر چوو! به‌ڵام بۆ رووسپی کردنه‌وه‌ی
ده‌سته‌ڵاته‌که‌یان و خۆڵکردنه چاوی خه‌ڵکی
که‌وتوونه‌ته سازدانی به‌رنامه‌ی له‌م
چه‌شنه. هه‌روه‌ها یه‌كێک له ئامانجه‌کانی
تری ئه‌م به‌رنامه‌یه فه‌زڵ فرۆشتنه به‌سه‌ر
خه‌ڵکیدا که ئه‌وان لایه‌نگری دیموکراتین و
ره‌خنه له خۆیان ده‌گرن و میکرۆفۆنیش
ئازادانه ده‌ده‌نه ده‌ست خه‌ڵکی تاکوو
ره‌خنه‌یان لێبگرێت! ده‌بوو پێش سازدانی ئه‌و
به‌رنامه‌ییه ئه‌و پرسیاره‌یان له خۆیان
بکرداییه: گه‌ر عه‌یاری دیموکریتی ئه‌وان
له ٢٤ تێپه‌ری کردووه؛ بۆچی دوای هه‌موو
خه‌ڵی له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه هاتنه قسه!
بۆچی جورئه‌تیان نه‌کرد و گۆشه‌یه‌کی بچووکی
ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه له تێڤێ که‌یان نیشان
بده‌ن؛ بۆ چی رایه‌کی ئه‌و خه‌ڵکه و
نوێنه‌ره‌کانیان وه‌رنه‌گرت؟!
ئه‌م ئیعترافه بچووکانه‌ی رای گشتی جه‌نده
له‌گه‌ڵ قسه‌که‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی،دێته‌وه
که گوایه رۆژنامه نووسێک که سه‌ردانی
کوردستانی کردووه و ته‌نیا جیاوازییه‌ک که
شکی بردووه له نیوان سلیمانی و ئه‌ورووپادا:
ئه‌وه بووه که له سلێمانی خه‌ڵکی به
کوردی قسه ده‌که‌ن!
رای گشتی، سه‌ره‌ڕای ئیعترافه‌کانی که به
ناچاری ده‌یکات؛ به‌گێک داده‌نێ و ده‌که‌وێته
هه‌ڵدان به‌باڵای دیموکراتی حکومه‌ته‌که‌یی
وتاوانه‌که ده‌خاته ملی مه‌قاول، که‌سانی
هه‌لپه‌رست و نه‌زان، و زۆر به ناچاری هاتنه
سه‌رجادده‌ی خه‌ڵکی به جۆرێک به به‌رهه‌ق
له قه‌ڵه‌م ده‌دات! گه‌ر ده‌تان زانی ئه‌م
داوایه‌ی خه‌ڵکی به‌ر هه‌قه؛ بۆچی ته‌واوی
داواکارییه‌کانی ئه‌و خه‌ڵکه‌تان به
ده‌ستڕێژی پۆلیس و ئاساییشه‌که‌تان وه‌ڵام
دایه‌وه، گه‌ر داوای ئه‌و خه‌ڵکه‌تان به
به‌رهه‌ق ده‌زانی بۆچی ئیمزای حیزبه
مووچه‌خۆره‌کانی ژێر باڵتان کۆکرده‌وه له
دژی جه‌ماوه‌ری که‌لار و خۆپێشاندانه‌که‌تان
به نا دیمووکراتی و گێره‌شێوێنی دایه
قه‌ڵه‌م؟
گه‌ر به‌لای رای گشتییه‌وه؛ یه‌کێتی و
حکوموته‌که‌ی باشن، باشتره ئه‌م پرسیاره له
خۆیان بکه‌ن: حیزبێک ده‌کرێت باش بێت، کام
یه‌ک له ده‌سته‌ڵاتداره‌کانی ده‌گریت که
بڕبڕه‌ی پشتی حیزبه‌که‌ی پێکهێنابێ؛ که
سه‌رماییه‌کی گه‌وره‌ی مۆڵ نه‌دابێت
(مه‌له‌فه‌کانیشیان له‌ولاوه بووه‌ستێت)؟
که‌س هه‌یه ته‌نانه‌ت بزانێت مووچه و ده‌خلی
سکرتێری گشتی و مه‌سووله گه‌وره‌کانی بزانێت؟
هه‌رگیز بووه قوماشێکی باشت له خورییه‌کی
خراپ و بێکه‌ڵک چنگ بکه‌وێت؟!
کوردستان بۆ ده‌سته‌ڵاتدارانی یه‌کێتی و
پارتی ئه‌وروپا و جه‌ننه‌تول مه‌ئوایه،
به‌ڵام بۆ خه‌ڵکانی گه‌ڕه‌که‌کانی کانی سپیکه
و قالاوه و ئابڵاخ، شوێنێکی تره که ئینسان
شه‌رم ده‌یگرێت بڵێ له‌و شوێنه ده‌ژیم!
له راستیدا، قسه له‌سه‌ر ئه‌م مۆدێله
عه‌جیبه‌ی دیموکراتی بۆ تاڵان و بڕۆیی زۆره،
ئه‌وه‌نده ماوه که روویه‌ک له خۆیی و رای
گشتێیه‌که‌ی وه‌رگێرین و روو له‌و خه‌ڵکه
به‌شمه‌ینه‌ته بکه‌ین و بڵیین: نانی ده‌می
مناڵه‌کانتان له ده‌می ئه‌و شێره‌دایه که
هه‌ر رۆژه‌ی به بیانووی له جه‌شنی سه‌ری
به‌رز بۆ مووچه نه‌وی مه‌که‌ن،
حکوومه‌ته‌که‌مان ساوایه، با هه‌ڵبژاردن
بکرێت و با ده‌ستوور دابنرێت؛ لووش ده‌درێت،
گرێنتی به‌ده‌ستهێنانی داواکانتان
سه‌رجادده‌کان و هه‌ڵبڕینی ده‌نگی به‌ر
هه‌قتانه! هه‌ر کاتێکیش ده‌نگتان راسا و
به‌رزتربێت؛ کوردسات به‌رنامه‌ی رای
گشتییه‌که‌ی ناچاره‌به شێوه‌یه‌کی
دیموکراتیانه قسه‌یه‌کی خۆشتان له‌سه‌ر بکات!
|