|
ته‌نها یه‌ک رۆژ دوای گالته‌جاڕی ده‌ستور،
ئه‌و ده‌سه‌توره‌ی که سێ مانگه تی ڤیه‌کانی
کوردستان ته‌پڵی بۆ ده‌کوتن و خه‌ڵکی پێ
چه‌واشه‌ده‌که‌ن، ئه‌و ده‌ستوره‌ی وا کردیانه
خوێنی شه‌هیدان و احساساتی خه‌ڵکیان پێ وروژان
، ئه‌و ده‌ستوره‌ی که وای کرد حیزبه‌کانی
یه‌کێتی و پارتی ده‌ست به‌رن بۆ ڕزیوترین
شێواز و مه‌لاکان بکه‌نه توتی و وتاری
رۆژانی هه‌ینیان بکه‌نه مینبه‌ری ته‌بلیغ بۆ
ده‌ستور و به خه‌ڵک بڵین ئه‌وه‌ی ده‌نگ نه‌دا
ڕۆژوه‌که‌ی به‌تاڵه، به‌ڵی یه‌ک ڕۆژ دوای
ئه‌م گاڵته‌جاڕیه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی ژێر ده‌ستی
سی ئای ئه‌ی و ئایه‌توڵاکانی جمهوری ئیسلامی
ئێران خه‌ڵکی ڕق ئه‌ستوری شاری ئاکرێ ڕژانه
سه‌ر جاده‌کان‌و به دژی گه‌نده‌ڵی
ده‌سه‌ڵاتێک که ده‌یه‌وێ هه‌موو شت بۆ خۆی و
کاربه‌ده‌سته‌کانی قۆرخ بکات بۆ خه‌ڵکیش هیچ ،
دژی نه‌بونی سوته‌مه‌نی و بێ ئاوی و بێ
کاره‌بایی، دیاره به هه‌موو ئه‌و ته‌بلیغه‌ی
حیزبه‌کان و وه‌عده‌و به‌ڵێنه ڕه‌نگاو
ره‌نگه‌کانیان نه‌یان توانی قه‌ناعه‌ت به‌و
خه‌ڵکه بکه‌ن ته‌نانه‌ت قسه‌ی ڕابه‌ری حیزبه
بچوکه به‌دبه‌خته‌کانی به‌رده‌م دیوانی پڕ
که‌ره‌می یه‌کێتی و پارتیش نه‌یان توانی خه‌ڵک
له خشته‌به‌رن چونکه ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌ی
خه‌ڵک موشکیله‌یه‌تی ده‌ستوریکی ئیسلامی نیه
که به‌زۆر و فشار دای سه‌پێنن به‌ڵکو
پێداویستیه ڕۆژانه‌کانی خه‌ڵکه، و خه‌ڵکیش
نه‌یان هێشت مره‌که‌بی ده‌ستوره‌که
کاڵبێته‌وه خۆپێشاندانیان به‌رپاکرد.
خۆپیشاندان دژی گه‌نده‌ڵی به دوای ده‌ستوردا
ئه‌گه‌ر خۆڕسکیش بوبێت ئه‌وه ته‌نها یه‌ک
مانای هه‌یه ئه‌ویش بێ ئومێدی خه‌ڵکه به‌و
ده‌سه‌ڵاته‌ی که چوارده‌ساڵه به وه‌عده‌و
به‌ڵێن و دوژمن داتاشین خه‌ڵکیان
به‌ده‌مه‌وه گرتوه سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و
خه‌ڵکه ده‌خۆن.
ئه‌وڕۆ ئاشکراتر له هه‌موو ڕۆژێ دووبه‌ره
شکڵی گرتوه که یه‌کێکیان حیزبه
وردودرشته‌کانی هاوپه‌یمانه، که
گه‌وره‌کانیش چیان وت بچوکه‌کانیان بێ سێ و
دوو ده‌ڵێن ئه‌شهه‌دو وایه، به‌ره‌که‌ی تریش
خه‌ڵکی وه‌ده‌نگ هاتوی ناڕازیه به دژی
گه‌نده‌ڵی و نا عه‌دالیه‌تیه‌ک که له لایه‌ن
ده‌سه‌ڵات دارانه‌وه ده‌کریت وه‌ک بردنی
هه‌موو شت بۆ خۆیان و بێ به‌ش کردنی خه‌ڵک له
هه‌موو شت.
ڕه‌نگه ئه‌م به‌ره‌یه تا ئه‌م ساته
ڕیکخراو و توندوتۆڵ نه‌بێت به ڵام هه‌موو
دیارده‌کان به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چن که ئه‌مڕۆ
بێت یا سبه‌ی ده‌بێته بزوتنه‌وه‌یه‌کی
سه‌رتاپا گیر‌و ته‌نگ به ده‌سه‌ڵات هه‌ڵپێچێ
به تایبه‌تی که له‌م دوایه‌دا خۆپیشاندانی
به‌هێز له چه‌ند شوێنی جیا جیا له شاره‌کانی
کوردستان به‌رپا کراوه و دوو دانشتنی
نوینه‌رانی سلێمانی و که‌لار و ڕانیه و
بازیان و هه‌ولێر له سڵیمانی به‌ڕێوه چوه
هه‌نگاویشان ناوه بۆ پیکهێنانی به‌ره‌یکی
له‌و جۆره له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه که
که‌سانی چه‌پ و کۆمۆنیست و ئازادی خواز
سه‌رپه‌رشتی زۆربه‌ی خۆپێشاندانه‌کان ده‌که‌ن.
لایه‌نێکی تر که ڕێکه‌وت نیه و شایانی
ئاماژه پێکردنه ئه‌وه‌یه که هه‌م زۆرینه‌ی
لاوان خۆپیشاندانه‌کان ده‌که‌ن و سونبوڵی
بزوتنه‌وه‌کانن هه‌م زۆرینه‌ی خه‌ڵک که
ده‌نگیان نه‌داوه به ده‌ستور توێژی لاوانن ،
ئه‌مه به پێی قسه‌که‌رانی هه‌ردو
حکومه‌ته‌که‌ی سلێمانی و هه‌ولێره که خۆی
له خۆیدا جیگای دڵخۆشیه.
خراپ نیه که‌مێ له‌سه‌ر قسه‌کانی مه‌لا
به‌ختیار بدوێین که له‌م ڕاستایه‌دا کردونی
به بۆنه‌ی ده‌ستوره‌وه به‌رانبه‌ر لاوان،
ئه‌وه‌ش یه‌که‌م جار نیه که مه‌لا
به‌ختیار و جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سوله‌کانی
تر له‌م توێژه گله‌ی‌ی ده‌که‌ن هه‌موو
قسه‌کانیش له مه‌ڕ بێ ده‌ربه‌سی لاوان
دورکه‌وتنه له سیاسه‌ت گوێ نه‌دانه به
مه‌سه‌له کانی رۆژ.
دیاره له هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کدا لاوان
بڕبڕه‌ی پشتی کۆمه‌ڵگان چ له ڕوی ته‌مه‌ن و
کارایی و ئاوات و ئامانج و قابیله‌تی
وه‌رگرتنی زانیاری و چالاکی هه‌ڵس و
که‌وته‌وه ، وه ئه‌م توێژه ئه‌گه‌ر له
ده‌سه‌ڵات توڕه و ناڕازی بوو ئه‌وه
ده‌لاله‌ته له گه‌نده‌ڵی حکومه‌ت و به‌دی
نه هێنانی ئاوات و ئامانجه‌کانی ئه‌م
توێژه گه‌وره‌یه‌ی کۆمه‌ڵگا.
جا ئه‌گه‌ر مه‌لا به‌ختیار له شاشه‌ی تی فی
یه‌کانیانه‌وه به ئاشکرا بڵێت لاوان (لا
ئوبالی)ن و گوێ ناده‌ن به ئه‌وان ئه‌وه
دیاره ئه‌م توێژه به‌رینه‌یان له ده‌س
داوه، هه‌ڵبه‌ته مه لا به‌ختیار له ژێر
فشاردا وا ده‌ڵێ، به‌ڵام ئه‌و چی بکات سێ
مانگه ئه‌و ته‌بلیغ ده‌کات که ده‌یان
ملێۆندیناری ئه‌و خه‌ڵکه‌یان سه‌رفکردوه بۆ
ده‌ستور که چی لاوان ده‌نگیان نه‌داوه به
ده‌ستور و پشتیان تێکردون و به قسه‌ی
حیزبه‌که‌ی مه‌لا به‌ختیار ناکه‌ن،
ڕاستیه‌که‌شی ئه‌وه‌یه ئه‌وه مه‌لا
به‌ختیار و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه که
به‌رانبه‌ر خه‌ڵک لا ئوبالین و گوێ له
داواکاریه‌کانی خه‌ڵک ناگرن نه‌ک لاوان .
من بۆیه ئه‌م دوو بابه‌ته‌م تێکه‌ڵ کرد
چونکه له یه‌ک جێگاوه سه‌رچاوه ده‌گرێت
ئه‌ویش خۆپێشاندانه‌کانه که لاوان به‌شی
زۆریان پێک ده‌هێنن و هه‌ر وه‌ها لاوانیش
بوون که‌ده‌ستوریان ڕه‌تکرده‌وه که ئه‌مه
بۆ خۆی مایه‌ی دڵخۆشیه و چاوه‌ڕوانی
بزوتنه‌وه‌یه‌کی فراوان و گه‌رم و گوڕی لێ
ده‌کرێ ئه‌گه‌ر چه‌پ و کۆمۆنیسته‌کان توانای
هیدایه‌تکرن و ڕابه‌رایه‌تیان هه‌بێت.
20/10/2005 |