|
حکومه‌تێک له ماوه‌ی چوارده ساڵدا نه‌توانێ
کاره‌با و ئاو پێداویستیه سه‌ره‌کیه‌کانی
خه‌ڵک دابین بکات شایانی ئه‌وه نیه ده‌نگی
خۆتانی پێ بده‌ن.
حکومه‌تێک به‌رپرسه‌کانی سی ئه‌وه‌نده‌ی
هاوڵاتیه‌کی نۆرماڵ داهاتی بێت و هه‌موو
ئیمکاناتێک له به‌رده‌ستی دا هه‌بێت و
کاره‌بای تایبه‌ت و ئاوی تایبه‌ت و خان‌و
تایبه‌ت و حیمایه‌ی تایبه‌تی هه‌بێت شایانی
ده‌نگ دان نیه.
حکومه‌تێک خه‌ڵکی ئاسایی به فرعه‌ونی بزانن و
جیاوازی نێوان هاوڵاتیه‌ک و به‌رپرسێک وه‌ک
جیاوازی نێوان کویله‌یه‌ک و فیرعه‌ونێک بێت
شایانی ده‌نگدانپێدان نیه.
ده‌بێ خه‌ڵک بۆ ده‌نگ بدات؟ هه‌ڵبه‌ته بۆ
ئازادی، بۆ ئاسایش، بۆ نان، بۆ پێشکه‌وتن،
به‌ڵام ئه‌مانه کامه‌یان هه‌ن؟ له‌ژێر
ئه‌وده‌سه‌لاته‌دا که سه‌رجه‌م ئیمکاناتی بۆ
به‌رپرسه‌کانی دابین کردو‌ه و ئه‌وه‌ش له
به‌رنامه‌یه‌دا نیه خه‌ڵکه.
ئه‌وه‌ی ئازادی یه نیه، ئه‌وه‌ی دژی
گه‌نده‌ڵی خۆپیشاندان بکات چاره‌نوسی وه‌ک
خه‌ڵکی که‌لار و ئاکرێی لێ دێ، به‌ر گوله
ده‌درێن و ده‌خرێنه زیندانه‌کانه‌وه.
ئه‌و که‌سه‌ی قسه‌یه‌ک بکات وه‌ک دکتور
که‌مالی سه‌ید قادر و ڕێبوار عارفی لێ
ده‌که‌ن.
ئاسایش نیه، بگره ئه‌وانه‌ش وا ناویان
ئاسایشه ته‌نها ئاسایشی ده‌سه‌ڵاتداران
ده‌پارێزن و بونه‌ته سه‌رچاوه‌ی نائارامی و
هه‌ر ناڕه‌زایه‌تیه‌ک هه‌بێ یه‌کسه‌ر سه‌رکوتی
ده‌که‌ن.
نانیش به قیمه‌تی خزمه‌ت کردنی ده‌سه‌ڵاته و
له بنکه‌و باره‌گاکانی ئاسایاش و پۆلیس دا و
ئه‌وانه‌ی له ده‌وروبه‌ری ده‌سه‌ڵاتن
موچه‌کانیان له باشترین فه‌رمانبه‌ر زۆرتره.
سه‌رکوت بوه‌ته کاریکی ڕۆژانه‌ی
ده‌سه‌ڵاتداران ، ته‌نها له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا
زیاتر له 10 خۆپیشاندان سه‌رکوت کراوه و
هه‌ندێکیشان به‌رگوله دراون خه‌ڵک خرانه‌ته
زینداناکانه‌وه.
ئه‌و که‌رکوکه‌ی وا چه‌ند هه‌ڵبژاردنه
ده‌کرێته سونبلی تێکوشان و دڵ و قودس و
ده‌یان ناوی تر خه‌ڵکه‌که‌ی له ژێر فشاردا
ڕه‌وانه ده‌کرێته‌وه، کاتێکیش نه‌بوونی
پێداویستیه‌کانی ژیان ناچاریان ده‌کات
بچنه‌وه سلێمانی هه‌ولێر پێیان ده‌وترێ
خائین.
به‌ڕاستی ده‌نگی ئێوه خه‌ڵکی کوردستان
ئاینده‌یه مه‌یخه‌نه خزمه‌ت ئه‌وکه‌سانه‌وه
که قه‌دری نازانن، لاوه‌کان به گێل و
بێده‌ربه‌سه‌ت ده‌زانن.
ئایا ئێوه وه‌عده‌و به‌ڵێنه‌کانی
هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشترتان بیر چوو؟
ئایا چیان نه‌وت له‌مه‌ڕ خۆشگوزه‌رانی؟ چیان
نه‌وت له‌مه‌ڕ که‌رکوک؟ چیان نه‌وت سه‌باره‌ت
به داهاتوی خه‌ڵك و ژیان و ئازادی؟
هیچ مایه‌وه ئه‌وان نه‌ێڵێن، ئایا کاره‌با
چاک بووه؟ ئایا ئاو چاک بووه؟
ئایا کۆنترۆڵی بازاڕ کراوه و نرخی شت ومک
دابه‌زیوه؟ ئایا ئازادیه سیاسیه‌کان جێگیر
کران؟ ئایا توانیان ئیداره‌کانیان
یه‌کبخه‌نه‌وه؟
ده‌یان و سه‌دان پرسیار بێ وه‌ڵامن وه وا
جارێکی تر ده‌یانه‌وێ له خشته‌مان
به‌رنه‌وه، سه‌یر له‌وه‌ش دایه که هه‌موو
جار خوێنی که‌س و کاره‌کانمان بیرده‌خه‌نه‌وه
خه‌ڵکانێکی توتی ئاسا له ده‌زگاکانی
ڕاگه‌یاندنه‌وه یاری به هه‌ست و نه‌ستی
خه‌ڵکی ده‌که‌ن، که‌چی وا بۆ سێ ساڵێش ده‌چێ
تا ئێستا چاره‌نوسی که‌سه ئه‌نفال
کراوه‌کانمان نازانین و که‌س بیری له
قه‌ره‌بوی زیانه‌کان نه‌کردۆته‌وه .
له‌وه‌ش سه‌یر تر ئه‌وه له
هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌وه ده‌مان ترسێنن که
شیعه و سونی شۆڤینیسته‌کان دێنه سه‌ر حوکم و
جارێکی تر ئه‌نفالمان ده‌که‌نه‌وه، که‌چی
خۆیانیش شه‌و و ڕۆژ له به‌غدا پێکه‌ون و به
باشترین دۆستیان له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، کار
گه‌یشتوه‌ته ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ ئه‌نفالچیان
دانیشن و پشتیوانی گه‌وره تاوانبارانی جه‌نگ
بکه‌ن.
وا چه‌ند دانیشتنی دادگا کردنی سه‌رانی
به‌عسیش ئه‌نجامدراوه تا ئێستا که‌س باس له
قوربانیانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه ناکات و
ئه‌گه‌ریش بوبێت زۆر به‌که‌می یه جێگایی
گرنگی که‌س نیه.
ئێمه ئه‌گه‌ر ترسێکمان هه‌بێ له وه‌فیق
سامه‌ڕایی و کۆنه‌به‌عسیه‌کان و جه‌عفه‌ری و
به‌رزان تکریتی و ئه‌حمه‌د چه‌له‌بیه که
دۆستی ژماره‌یه‌کی ئێوه‌ن وئێمه‌شی پێ
ده‌ترسێنن.
چاره‌نوسی خه‌ڵکی کوردستان و باشکردنی باری
ژیانیان ته‌نها له کوردستان ده‌کرێت به‌غدا و
شیعه و ئیسلامی سیاسی له مه‌ینه‌تی زیاتر
هیچی بۆ ئیمه تێدا نیه.
من خۆم هه‌رگیز ئاماده نیم ده‌نگی خۆم
بفه‌وتێنم داوا له له خه‌ڵکی کوردستان
به‌تایبه‌تی لاوانی وشیار و ئازادی خواز
ده‌که‌م به ڕیکلامه بێتامه‌کانی کوردستات و
کوردستان تی ڤی بڕوانه‌که‌ن و ده‌نگه‌کانیان
نه‌فه‌وتێنن. |