|
ده‌ستوری تازه که له دینی
ئیسلامه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه هیچ شی
کردنه‌وه‌و ته‌فسیلێکی ناوێ و له‌یه‌که‌م
بڕگه‌وه بگره له پێشه‌کیه‌که‌شه‌وه
دیاره که ئه‌م ده‌ستوره چه‌ند دژی
به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رجه‌م چین و توێژه
نه‌داره‌کانی خه‌ڵکه .
ئه‌م ده‌ستوره به‌لای حیزبه
شیعه‌کانی سه‌ربه جمهوری ئیسلامی ئیرانه‌وه
باشترین ده‌ستوره و ته‌واو خزمه‌ت به
به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان ده‌کات به تایبه‌تی
که سه‌رتاپای پڕه له کۆنه‌په‌رستی و
دواکه‌وتوی، لێره‌شه‌وه ئه‌وه‌ی ئه‌وان
ده‌یانه‌وێ ئه‌وه‌یه ئه‌م ده‌ستوره بکه‌نه
ئامرازێکی سه‌رکوتکردنی خه‌ڵک و ماف و
ئازادیه‌کانیان داگیر بکه‌ن.
سه‌باره‌ت به یه‌کیتی
نیستمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان
ده‌ستور زۆر تر به‌لای سه‌رکرده‌کانیانه‌وه
گرنگه‌و ده‌سکه‌وته
تا به‌لای
جه‌ماوه‌ره‌که‌یانه‌وه
هۆکاره‌که‌یشی
ڕوونه که به ته‌بیعه‌تی
ئه‌م حیزبانه حه‌زیان له
پله‌و پایه‌و کورسی و کۆکردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و
سامانه هه‌میشه‌ش به‌کرده‌وه ئه‌مه‌یان
سه‌لماندوه، په‌له‌قاژه‌ی ئه‌م ماوه‌یه‌یان
سه‌باره‌ت به زلکردنه‌وه‌ی ده‌ستور و
پیشاندانی وه‌ک ده‌سکه‌وتێکی مێژویی
گه‌وه‌ره و ته‌رخان کردنی ده‌زگاکانی
ڕاگه‌یاندن بۆ ده‌ستور ترسه له‌وه‌ی که
خه‌ڵک ده‌نگی پێ نه‌دا و جه‌نابیان
شه‌رمه‌زاری به‌رده‌م ئه‌مریکا ببن و بڕوا له
ده‌ست بده‌ن.
به‌لای ئه‌مریکاشه‌وه
پینتاگۆن و کۆنگرس پێیان وایه که ڕه‌نگه
ده‌نگدان به ده‌ستور تۆزێک له ڕاستگۆی
ئه‌مریکا له به‌رده‌م خه‌ڵکی دونیا‌و به‌گشتی
و خه‌ڵکی ئه‌مریکا به‌تایبه‌تی به رێته
سه‌ره‌وه‌ه که له ده‌ستی داوه .
وه ئه‌مریکا پێی وایه و
ده‌زانێ که له‌م حیزبانه دڵسۆزتری نیه که
ئێستا ده‌ستور داده‌ڕێژن بۆ نمونه هه‌ر له
ئێستاوه جه‌لال تاڵه‌بانی و ئیبراهیم
ئه‌لجه‌عفه‌ری شیوه‌نی ئه‌وه‌یانه که ده‌بێ
ئه‌مریکا بمینێته‌وه‌و جێیان نه هێڵێ چونکه
تا ئێستا توانای ئه‌وه‌یان نیه که پارێزگاری
خۆیان بکه‌ن.
ئایا ئه‌م ده‌ستوره بۆ خه‌ڵکی
عێراق به گشتی و خه‌ڵکی کوردستان
به‌تایبه‌تی چی ده‌گه‌یه‌نێ؟؟!
داڕشتنی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی
وه‌ک ده‌ستور له هه‌موو دونیادا پێویستی به
کۆمه‌ڵێک زه‌مینه سازی هه‌یه که زۆر گرنگن
وه‌ک باری ئاسایشی خه‌ڵک که هه‌موان
ته‌واو ئازاد بن و بتوانن بیربکه‌نه‌وه ،
له وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه هیچ فشارێکی مادی
و مه‌عنه‌وی له سه‌ر ده‌نگده‌ر نه‌بێت که
ئێستا له عێراق دا ئه‌م دوانه هیچ کامیان
وجودیان نیه و ڕۆژ نیه ده‌یان که‌س پارچه
پارچه نه‌بن نه کوژرێن هه‌روه‌ها چه‌ندین
جۆر ده‌سته‌ی چه‌کداری میلیشایی و به‌ندی
تیرۆرییست به‌دیار سه‌ری خه‌ڵکه‌وه‌ن و
هه‌ڕه‌شه له چاره‌نوسیان ده‌که‌ن وخه‌رێکی
کوشت و بڕن وه‌چه‌ندین ده‌سگای ئاینی وه‌ک
مه‌رجه‌عیاتی شیعه و ئایه‌توڵا سیستانی که
له هه‌ڵبژاردنی پێشتر وتی ئه‌گه‌ر ده‌نگ
نه‌ده‌ن ده‌چنه جه‌هه‌نم و خوا عافتان ناکات
بۆ نمونه فشار ده‌خه‌نه سه‌رخه‌ڵکی و هانیان
ده‌ده‌ن بۆ ده‌نگدان، ئه‌مه بێجگه له
بێ‌کاری و گوزه‌رانی خه‌ڵک که هیچێک له ئاو
کاره‌با و سوته‌مه‌نی و ده‌رمان و
پێداویستیه‌کانی ژیان نین و ته‌نها
که‌مینه‌یه‌کی که‌م لێی به‌هره‌مه‌ندن، له‌م
زه‌مینه‌یه‌دا نابێت و ناکرێت شتێک هه‌بێت
ناوی ڕاپرسی یان هه‌ڵبژاردن بێت ئه‌وه‌ش به
زۆر و فشار بچه‌سپێ ده‌بێته ده‌سه‌ڵات و
ده‌ستوری سه‌رو خه‌ڵکی و له نزیک و دوره‌وه
په‌یوه‌ندی به خه‌ڵکه‌وه نیه.
له لایه‌کی تره‌وه ئه‌و
ده‌ستوره که‌مترین گرنگی ده‌دا به مافه‌کانی
لاوان منداڵان و ژنان که ئه‌گه‌ریش به
ناچاری له چه‌ند خاڵێکی لاوازدا باس کرابێ
له دیدی ئیسلامه‌وه‌یه که ئیسلام خۆی
یه‌کێکه له هۆکاره‌کانی خنکاندی ئازادی و
مافی مناڵان و ژنان.
سه‌باره‌ت به خه‌ڵکی کوردستان
ئه‌م ده‌ستوره ده‌یه‌وێ له ڕوی
یاسایه‌یه‌وه ئه‌و خه‌ڵکه‌ی به خرۆشان و
ڕاپه‌رین له حکۆمه‌تی قه‌ومی به‌عس و
ده‌سه‌ڵاته فاشیه‌که‌ی جیابوونه‌وه به
شێوه‌یه‌کی یاسایی بیانباته‌وه به‌رده‌م
ده‌سه‌ڵاتی قه‌ومی و ئیسلامی سیاسی، بۆیه
خه‌ڵکی کوردستان نه‌ک هه‌ر ده‌بێ ده‌نگ
نه‌ده‌ن به‌و ده‌ستوره به‌ڵکو ده‌بێ به‌ڕویدا
بوه‌ستنه‌وه‌و ڕیسوای بکه‌ن ، ده‌بێ خه‌ڵک
وشیار بن بزانن که ئه‌نجامه‌کانی
هه‌ڵبژاردنی ڕابوردوو چه‌ند توانی سنورێک
دابنێ بۆ قه‌تڵ و عام کردنی خه‌ڵکی عێراق ئه‌م
ده‌ستوره‌ش هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌توانێ ،
هه‌موانیش ده‌زانین چ ته‌بلیغآتیان کرد و
چه‌ند وه‌عده‌و به‌ڵێنی پوچ وبێ ناوه‌ڕۆکیان
به سه‌ر خه‌ڵکدا دابه‌ش کرد که هیچیان وا
ده‌رنه‌چوو.
له به‌ر هه‌موو ئه‌مانه با
رۆژی ڕاپرسی بکه‌ینه ڕۆژی وه‌ستانه‌وه
به‌رانبه‌ر به زوڵم سته‌مێک که ده‌یانه‌وێ
به ناوی ده‌ستوره و له خه‌ڵکی بکه‌ن ، با
نوێنه‌رانی جمهوری ئیسلامی ئێران و سی ئای
ئه‌ی ئه‌مریکا ڕسوا بکه‌ین.
10/10/2005 |