|
یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی
له سلیمانی وه‌ک هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکی
سه‌رکوتگه‌ری قه‌ومی په‌نا بۆ هه‌رشێوازیک
ده‌بات بۆ له‌ناو بردن و نابوتکردنی موخالیفین
و به‌رهه‌ڵستکارانی خۆی ، ئه‌وه‌تا
7.9.خرۆشانی خه‌ڵکی شاری که‌لار گوله باران
ده‌کا که بۆ به‌ده‌ست هێنانی سه‌ره‌تایترین
پێداویستیه‌کانی ژیان هاتنه سه‌ر جاده‌کان
و،9.9 یش له گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک حیزبی ده‌سته‌مۆی
خۆی خرۆشانه‌که‌ی خه‌ڵکی که‌لاریان به گێره
شێوێن له‌قه‌له‌م دا. بۆ یه‌کیتی نیستمانی
ئه‌م شیوازه کۆنه‌و که‌س سه‌ری سوڕنامێنێ
چونکه به‌درێژای میژوی ئه‌م ره‌وته خه‌ریکی
سه‌رکوتکردن بووه، هه‌مووبیرمانه له شاخ
چۆن هه‌ڵس و که‌وتی له‌گه‌ڵ موخالفینی خۆی
ده‌کرد، سه‌ره‌ڕای کوشتن و له‌ناوبردنی فیزیکی
درۆ‌و بوختان و دیعایه‌ی ئه‌خلاقی بۆ
هه‌لده‌به‌ستن و ده‌یوه‌ست له ناو خه‌ڵکدا
ریسوایان بکات. ئێستاش که یه‌کێتی له شاره
ئه‌م شێوازه‌ی خراپتر به‌ده‌سته‌وه گرتوه‌و
به‌رانبه‌ر خه‌ڵک، ده‌مێک خۆپێشاندان
وخرۆشانه‌کانیان ده‌داته به‌ر ده‌سترێژی
گوله هه‌روه‌ک له سلێمانی و که‌لارکردیان و
ده‌میک وه‌ک لاسای کردنه‌وه‌ی حکومه‌تی به‌عس
هه‌نگاوه‌کانی خه‌ڵک و خۆپێشاندانکه‌یان به
ئاژاوه‌گێڕی ناوزه‌د ده‌کا. به‌ڵام خۆش
ئه‌وه‌یه ئه‌م جاره بۆ بردنه‌پێشه‌وه‌ی
ته‌بلیغاته ژاراویه‌کانی له ڕیگای چه‌ند
حیزبی معاش خۆره‌وه‌ده‌ستی داوه‌تێ که
یه‌کێتی خۆێشی و له‌ده‌م که‌سی دوه‌می یه‌کێتی
یه‌وه * ئه‌مانه به حیزبۆکه ده‌زانێ و پێ
ی حه‌یفه یه‌کێتی پاره‌وپولی خۆی بۆ ئه‌مانه
سه‌رف بکات.
هه‌ڵبه‌ته له‌ڕوداوێکی وه‌ک ئه‌مه‌ی کالاردا
ده‌بێ هه‌موو لایه‌نێکی سیاسی هه‌ڵوێستی خۆی
بنوێنێ به باش وخراپ ئه‌م حیزبانه‌ش وه‌ک
ئیسلامی وزه‌حمه‌تکێشان و شیوعی و حسک که
ئه‌گه‌ر یه‌کێتی وپارتی معاشه‌کانیان ببڕن
ئه‌وه یه‌ک که‌س به‌ده‌وریانه‌وه نامێنێ و
بنکه‌و باره‌گاکانیان چۆڵ ده‌بێ وده‌چنه‌وه
ماڵه‌کانیان بۆیه خۆشیان بێ و ترشیان بێ
یه‌کێتی هه‌ر به‌یانه‌مه‌یه‌ک یا
مسوه‌ده‌یه‌ک بنوسێ ئه‌وان بێ سێ ودوو
یه‌کسه‌ر ئیمزای ده‌که‌ن، یانی به‌زمه‌که
له‌وه‌دایه نه یه‌کێتی ئه‌م حیزبانه‌ی خۆش
ده‌وێ و نه خه‌ڵکیش ئه‌وه‌ش سوپای عێراقم بیر
دێنێته‌وه که هه‌میشه ئه‌فسه‌ره‌کان وه‌ک
چه‌وسێنه‌ر و سه‌ربازه‌کان وه‌ک چه‌وساوه
ده‌هاتنه پێش چاو له‌و نێوه‌دا (نائب ضابط)
ه کان وه‌زعیان زۆر خراپ بوو سه‌ره‌ڕای
قسه‌بردن و مه‌رایی بۆ ئه‌فسه‌ره‌کان به‌ڵام
ئه‌فسه‌ره‌کان زۆریان ڕق لێ بوون ئه‌وه
سه‌ربازه‌کانیش هه‌ر باس مه‌که، ئه‌م
وه‌زعه‌ش هه‌روادێته‌به‌رچاوم. ته‌نها له‌م
ساڵدا به پێ ی قسه‌ی سێ له‌و حیزبانه که
به‌یاننامه‌که‌یان به دژی خه‌ڵکی که‌لار
ئیمزا کردوه یه‌کێتی له گه‌ڵ هه‌مویان
هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه که هه‌ڵیان
وه‌شێنێته‌وه و هه‌ندێکیشیان سه‌ری گرتوه
وه‌ک ئه‌وه‌ی زه‌حمه‌تکێشان وگه‌رمیانی حیزبی
شیوعی که‌هه‌ر به‌رداومیشه واته یه‌کێتی
خۆشی ناوێن و خه‌ڵکیش خۆشی ناوێن. ئه‌وه‌ش
یه‌که‌م جار نیه ئه‌م حیزبانه له 98 که
شاپور عبدولقادر و قابیل عادل به ده‌ستی
ئیسلامیه‌کان تیرۆر کرا ئه‌و به شه‌که‌ی
هه‌ولێری هه‌ر ئه‌م حیزبانه له بری ئه‌وه‌ی
به دژی تیرۆر قسه‌یه‌ک بڵین پیکه‌وه
به‌یاننامیه‌کی پارتیان ئیمزا کرد که ده‌بی
ڕیز له موقه‌داستی خه‌ڵک بگیردرێ که ڕاسته‌و
خۆ چووه گیرفانی پارتی و ئیسلامیه‌کانه‌وه.
من له کۆتاییدا ته‌نها یه‌ک قسه‌م هه‌یه بۆ
هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که تائێستا له ڕیزی
ئه‌و حیزبانه ماونه‌ته‌وه‌و پێیان وایه
ده‌توانن بۆ خه‌ڵک کارێ بکه‌ن با هه‌ر له
ئێستاوه ڕیزی ئه‌و حیزبانه به‌جێ بهێلن و
نه‌که‌ونه به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵات و یه‌کێتیه‌وه
له‌به‌رانبه‌ر خه‌ڵک دا و باشتر
وایه‌ڕێگایه‌کی تر هه‌ڵبژێرن بۆ به‌دی هێنانی
ئاواته‌کانیان.
*دوای هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌کانی ئه‌مساڵ
نه‌وشێروان به‌زنژیره‌یه‌ک باس به یه‌کێتی
ووت که خۆ به‌و حیزبۆکانه‌وه مه‌شغول نه‌کات
و ووتی ئه‌و حیزبانه هیچ ده‌نگیان نه‌هێناوه
14/09/2005 |