|
هه‌موومان
ده‌زانین که عومه‌ر مو‌سا و جامیعه‌ی
عه‌ره‌بی چین و کێن ، ئه‌م جامیعه‌ییه
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که نوێنه‌ری باڵی
شۆفۆنیزمی نه‌ته‌وی عه‌ره‌به نوێنه‌ری ڕژێمه
کۆنه‌په‌رسته‌کانی ئیسلامی و عه‌ره‌بیشه، وه
کاره‌کانی ئه‌م جامیعه‌یه هه‌مووی به
قازانجی ئه‌و باڵه‌یه ئه‌گه‌ر کاریکی کردبێ،
جگه له‌وه‌ش ئه‌م جامیعه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی
یه ئه‌وه‌نده بێ ده‌سه‌ڵاته ناتوانی (پێی
مه‌ڕێک بکاته‌وه) * له جیهانی عه‌ره‌بدا
هه‌ر ئه‌مه‌ش وای کردوه که ته‌نانه‌ت خه‌ڵکی
عه‌ره‌بیش خۆشیان نه‌وێی و جامیعه‌که‌ش
ببێته جێگای چه‌ندین نوکته‌ی خۆش و پێکه‌نین
له وڵاتانی عه‌ره‌بیدا .
خۆ مه‌علومه عومه‌ر موسی و
وڵاتانی عه‌ره‌بی تا ئیستا نه‌ک بۆ خه‌ڵکی
کوردستان به‌ڵکو بۆ خه‌ڵکی عێراقیش هیچ
قازانجێکی نه‌بووه له وه زیاتر که ئه‌و
وڵاتانی ئه‌م جامیعه‌یه به پۆل تیرۆریستیان
بۆ ناردوین ئه‌نجامه‌که‌شی گیان له‌ده‌س دانی
هه‌زاران که‌س بو له پیرو منداڵی و خه‌ڵکی
عێراق، وه ئه‌م جامیعیه هه‌میشه له‌کاتی
ده‌سه‌ڵاتی فاشستی به‌عس و سه‌ددامدا
پشتگیریه‌کی به‌هێزی ئه‌و ڕژێمه خوین ڕێژه
بووه و باره‌گاکه‌ی شوێنی کۆبونه‌وه کۆمه‌ک
کردنی ئه‌و ڕژیمه قه‌ومیه هاره بوو.
هاتنی عومه‌ر موساش بۆ عێراق
ئاشکرایه، ئه‌و ده‌یهه‌وێ باڵی قه‌ومی و
ئیسلامی سونی و کۆنه‌به‌عسیه‌کان به‌هێز بکات
له به‌رانبه‌ر دژه‌کانیدا به‌تایبه‌تی
ئیسلامی شیعی ، وه ده‌یه‌وێ عێراق
بگێڕێته‌وه باوشی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب بۆ ناو
جامیعه‌ی ناوبراو.
ئیتر نازانم ئه‌و هه‌موو خۆشی
خۆشی و خۆهه‌ڵکێشانه‌ی بۆ چی یه که
حیزبه‌کوردیه‌کان و به گه‌وه‌ره‌و بچوکه‌وه
شاگه‌شکه بوون نه‌یه‌نده‌زانی چی بکه‌ن تا
عومه‌ر مو‌سا و هاوڕێکانی ڕازی بن که له
بغداد ئه‌و شانده به گوله پێشوازی لێ کرا،
ڕه‌نگه هه‌ر خوو و ڕاهاتن بێت به نسبه‌ت
ئه‌م حیزبانه‌وه که هه‌رکه‌سێک هات و هه‌ر
پایه‌یه‌کی هه‌بوو ئیتر ده‌بێ ئه‌م جه‌ژنه‌ی
بۆ بگێردرێ.
له هه‌موو سرنج ڕاکێشتر
ئه‌وه‌بوو که سکرتیری حیزبی شیوعی کوردستان
کمال شاکر بوو قسه‌ی کرد له حزوری عومه‌ر
موسادا که من زیاتر مه‌به‌ستمه له‌م کورته
نوسینه‌دا قسه‌یه‌کی له‌سه‌ر بڵیم وه
به‌تایبه‌ت ئه‌و برگه‌یه‌ی که وتی
ئه‌وه سه‌دام
حوسێن بوو
که له
1991 کوردستانی جیاکرده‌و له عیراق
به‌ڵام خه‌ڵکی کوردستان هه‌ر یه‌کگرتنه‌وه‌ی
پێ خۆشتر بوو
له گه‌ڵ عێراق.
دیقه‌تی ئه‌و قسه‌یه‌ی که‌مال
شاکر بده‌ن به‌ناوی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه
ده‌یه‌وێ چ په‌یامێک به عومه‌ر موسا‌و وڵاتانی
عه‌ره‌ب بگه‌یه‌نێ، ده‌یه‌وێ چی قوڕێک بۆ ئه‌و
خه‌ڵکه بگرێته‌وه که له 98% به ئاگاداری
هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان و به به‌رچاو
میدیاکانه‌وه وتیان به‌ڵێ بۆ جیایی کوردستان
و نه‌خێر بۆ لکاندنه‌وه، ئاخر باشتر نه‌بوو
کمال شاکر بیوتایه حیزبه‌کانی کوردستان نه ک
خه‌ڵکی کوردستان یه‌کگرتنه‌وه و لکاندنیان پێ
خۆشه ، ئاخر قسه فڕێدان له‌به‌رده‌م
شوفێنیستیکی وه‌هادا یه‌ک فلسی قه‌ڵپ ده‌هێنێ
تا به‌ناوی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه قسه‌یه‌کی
وه‌ها بکرێ.
بڵێی که‌مال شاکر ئاگاداری
ئه‌و بزوتنه‌اونه‌ی ڕیفراندۆم نه‌بێت له
کوردستان و ده‌نگدانه‌کانیان له ڕۆژی
هه‌ڵبژراردندا کردیان و ده‌نگیان
به‌جیابونه‌وه‌دا یان ئه‌وه هه‌ر دیاریه‌کی
دبلۆماسی ڕۆژهه‌ڵهاتیانه بوو پێشکه‌شی معالی
عومه‌ر موسای کرد له به‌ر ته‌شریفی ئه‌و بۆ
کوردستان.
کمال شاکر ده‌یتوانی به‌ناو
خۆی یان به‌ناو ئه‌و حیزبانه‌وه قسه‌ی
بکردایه و ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندایه که ئه‌وان
حه‌زیان له یه‌کپارچه‌ی خاکی عێراقه و
چوارده ساڵه سوێندی پێ ده‌خۆن به‌ڵام
به‌ناو خه‌ڵکی کوردستانه‌وه ئه‌وه کارێکی
نه‌شیاوه بگره تاونیشه.
خه‌ڵکی کوردستان له‌وه‌تی له
گه‌ڵ عیراق ده‌ژین ڕۆژێکی خۆشیان نه‌بووه له
سه‌رکوت و کوشتن و بڕین زیاتر ئیتر ئه‌م
هه‌وڵه‌نه‌زۆکانه چی فایده‌یه‌کی هه‌یه له
گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵکه. باشتر وایه ئه‌مه
به‌ڕاپرسی خه‌ڵکی کوردستان بکرێت و ئه‌وه‌ش
ته‌نها خه‌ڵکی کوردستانه که مافی قسه‌یه‌کی
وای هه‌یه نه‌ک که‌مال شاکر و که‌سانیکی تر
که خه‌ڵکی کوردستان ئیجازه‌ی پێ نه‌داون
لکاندنه‌ویان له گه‌ڵ عیراقدا ده‌مێکه
ڕه‌تکردۆته‌وه.
خۆ ته‌نها چاوێک له ده‌نگدان
بۆ ده‌ستور حه‌یاته‌که بکه‌ن که سێ مانگه
هه‌مویان ته‌پڵی بۆ ده‌کوتا له کوردستان
به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی به ناو
خه‌ڵکه‌وه قسه‌ده‌که‌ن هه‌ڵوێسته‌یه‌ک بکه‌ن
و که‌میک به خۆیاندا بچنه‌وه قسه‌ی وا
نه‌که‌ن.
*وته‌یه‌کی کوردیه بی
ده‌سه‌ڵآتی که‌سێک یان کۆمه‌ڵیک نیشان ده‌دا. |