|
هاورێ نه‌زیر عومه‌ر کادری جه‌سور و ئازای کۆمونیست و
ئه‌ندامی یه‌کێتی بێکاران له 25/08/1993 به‌ده‌ستی
کۆمه‌ڵیک تیرۆریست له شارۆچکه‌ی سمێلی ده‌ڤه‌ری بادینان
تیرۆر کرا و وپاش سێ رۆژلاشه‌که‌ی ده‌دۆزرایه‌وه.
هۆکاری تیرۆرکردنی هاوڕی نه‌زیر عومه‌ر ته‌نها ئه‌وه
بوو که وه‌کــــــــــــ که‌سێکی شێڵگیرو کۆمونیست له
به‌رانبه‌ر کۆنه‌په‌رستی و ده‌سه‌ڵاتی خێڵایه‌تیدا کۆڵی
نه‌داو سیاسه‌تی ڕزیو کۆنه‌په‌رستانه‌ی ئه‌وانی ڕیسوا
ده‌کرد ودیفاعی له به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کرێکاران و
زه‌حمه‌تکێشان ده‌کرد داماوی ئه‌و هێزانه‌ش له
به‌رانبه‌ر هاوڕێ نه‌زیرعومه‌ردا وای
کرد ئه‌وان په‌نا به‌رنه به‌ر قێزه‌وه‌نترین شێواز که
تیرۆر و له ناوبردنه چونکه هیچیان شک نه‌ئه‌برد له
به‌رانبه‌ر بیر و باوه‌ڕی کۆمونیستی هاورێ نه‌زیردا،
ڕێگای هاوڕێ نه‌زیر پڕ کاروانه‌و درێژه‌ی هه‌یه تا ئه‌و
ده‌مه‌ی که ئاوات و ئامانجه‌کانی نه‌زیر عومه‌ر هاوڕیانی
تری گیان به‌ختکردو دێته دی که له ئازادی و سۆسیالیزمدا
به‌رجه‌سته ده‌بێته‌وه.
به‌رزوبه‌ڕێزبیت یادی هاوڕێ نه‌زیر عومه‌رو سه‌رجه‌م
هاوڕێانی گیانبه‌ختکردوی ڕێگای سوسیالیزم
نه‌فره‌ت له تیرۆر و تیرۆریستان |