|
جاریکی تر ته‌هاسڵێمان ناچاری
کردم وه‌ڵامی بده‌مه‌وه، ئه‌مجاره‌یان ته‌ها
نه‌چوه‌ته سه‌ر ناوه‌ڕۆکی وه‌ڵامه‌که‌ی من
وه ویستوه‌یه‌تی له سه‌ره‌تاوه خۆی بپارێزێ
له غه‌ڵه‌ت کردن به‌ڵام سه‌ره‌نجام ده‌ستی پێ
ده‌کاته‌وه، ئه‌و وا خۆی نیشان ده‌دا
ئاگاداری سه‌ر و بنی خۆپێشاندانه‌که‌ی که‌لار
بوو بێ، گریمان ئه‌مه وابوو به‌ڵام چه‌ن
په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌و به‌یاننامه
ڕیاکارانه‌وه که له به‌یاننامه‌یه‌کدا که
خۆی 19 دێڕه 15 دێڕی به دژی خۆ
پیشانده‌رانه‌که‌یه‌و له یه‌که‌مه‌وه تا
دێڕی پانزه‌هه‌م خۆپیشاندانه‌که
ده‌کوتیته‌وه‌و خۆپیشانده‌ران به گه‌نج له
قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ا وه په‌پێ ی ڕۆژنامه‌ی
هاوڵاتی ژماره 241 له سه‌ر داوای یه‌کێتی
کۆبونه‌وه‌که کراوه به‌ڵام له باره‌گای
حیزبی شیوعی. من نکۆڵی له‌وه ناکه‌م که
ڕه‌نگه‌ئێوه له زوه‌وه زانیبێتابان،چونکه
له‌و شاره‌ن.به‌ڵام من سه‌د جاری تر
ده‌یڵێمه‌وه که ئه‌و به‌یاننامه‌یه
دوژمنایه‌تی کردنه به خه‌ڵک به‌تایبه‌تی که
هێشتا برینداره‌کان خوێنیان لێ ده‌چۆڕا له
گه‌ڵ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش که ته‌قه‌ی له خه‌ڵک
کردوه‌کردوتانه، ئاخر تۆ له ده‌سه‌ڵاتیس
تیژ تری به‌رانبه‌ر خۆپیشانده‌ران بروانه
وه‌زیری ناوخۆ و ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی
یه‌کێتیش له ژێر کاری گه‌ری ئه‌و خۆپیشانه‌دا
چۆن هاتنه چۆکا تا ئه‌و ڕاده‌ی وه‌زیری ناوخۆ
عوسمانی حاجی مه‌حمود ده‌ڵێ: به
هه‌مووجۆرێک نابێ به ته‌قه‌کردن وه‌ڵامی
خۆپێشاندان بدرێته‌وه، وه ووتی من دژی
هه‌موو ئه قسانه‌م که هه‌رکه‌سێک
ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی تۆمه‌تی ئاژاوه گێری و
تێکده‌ری بخرێته پاڵ)) ده‌توانن قسه‌کانی
عوسمانی حاجی مه‌حمود له کوردستانی
نوێدابخوێننه‌وه. یانی ئێستا عوسمانی حاجی
مه‌حمود دژی ئیوه‌یه له به‌ر ئه‌وه‌ی
تۆمه‌تی ئاژاوه گێڕی ئه‌خه‌نه پاڵ خه‌ڵک
(نه‌ڵێی قسه فرێ ده‌دا)ئێسا ئیوه وان له
نیوان به‌رداشی خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵاتیشدا یانی
ئیوه ته‌نانه‌ت له ده‌سه‌ڵات خراپتر تعاملی
ئه‌و خه‌ڵکه ده‌که‌ن و خۆپێشانه‌که‌یان به
ئاژاوه له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. ته‌ها به‌من
ده‌ڵێ خۆڵده‌کاته چاوی خه‌ڵکی ، ئاخر من به‌چی
خۆڵ ده‌که‌مه چاوی خه‌ڵکی پاره بۆ خۆم و
حیزبه‌که‌م بڕاوه‌ته‌وه، پارچه زه‌وی
به‌سه‌رمانا دابه‌ش کراوه،یان به‌یاننامه‌م
له گه‌ڵ یه‌کێتی ئیمزا کردوه. دوای ده‌ڵێ
ئێمه له‌گه‌ڵ یه‌کێتی دانشتوین نه‌ک له گه‌ڵ
ئاسایش، ته‌ها سڵیمان ئاسایسی یه‌کێتی هه‌ر بۆ
خه‌ڵک خراپه ئه‌گینا ئیوه چی
موشکیله‌یه‌کتان هه‌یه له گه‌ڵ ئاسایش
؟(ئایا چه‌ن پێشمه‌رگه‌ی ئێوه ئێستا ئاسایش و
پۆلیسن به معاشی ی ن ک؟؟؟؟)یان چی جیاوازی
هه‌یه یه‌کیتی یان
ئاسایشه‌که‌ی؟؟؟
به قسه‌ی ته‌ها سڵیمان گوایه
من وتومه له فینله‌نداوه سه‌رپه‌رشتی
خۆپێشاندان ده‌که‌م ، که گوناحه درۆ هه‌موو
که‌س ده‌توانی بیکا خۆ ماست نیه.......دواتر
ته‌ها سڵیمان شانازی به‌وه‌وه ده‌کات گفتۆ
باشی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات و ئیسلامیه‌کان
ئه‌وانی تردا کردوه،وه و ڕه‌خنه‌یان لێ
گرتون، من نازانم ئێوه له ژووره‌وه چیتان
باس و خواس بووه من ئه‌و به‌یاننامیه‌م
بینیوه که له گه‌ڵ یه‌کێتی ئیمزا کراوه،
ئه‌گه‌ر له‌مه زیاتر هه‌یه بۆ من و خه‌ڵکی
باس که ڕاستیه‌که‌ی بڕاوش ناکه‌م چونکه ئه‌م
کاره شه‌هامه‌تی سیاسی ده‌وێ به‌تایبه‌تی
باسی شه‌ڕ و هه‌ڵپژانت کردوه له گه‌ڵ
ئه‌ندامه‌کانی یه‌کێتی
نیشتـــــــــــــــــــــــــمانی دا. ته‌ها
سڵێمان ده‌ڵێ ئیمه جه‌خت ده‌که‌ینه سه‌ر
ده‌سه‌ڵات تا له گه‌ڵ خه‌ڵک باش بن به چیش
به دانوستان و گفتوگۆ.ئا ئه‌مه عه‌جیبه !
ئه‌گه‌ر فشاری خه‌ڵک نه‌بیت که به‌وشێوه‌یه
بته‌قێته‌وه‌و ده‌سه‌ڵات ناچار بکا بۆ گوێگرتن
له‌داوا ره‌واکانی، ئێوه فشاردێنن،ئه‌وه
ده‌ستان به چی یه‌وه گیرا بوو ئه‌و چوارده
ساڵه له گه‌ڵ ئه‌و هاوپه‌یمانانه‌تاندا کارێ
بۆئه‌و خه‌ڵکه بکه‌ن، دیاره‌ئه‌وه ئه‌نجامی
هه‌وڵه‌کانی ئێوه‌یه که ده‌سه‌ڵات و
حیزبه‌کان وه‌ک فیرعه‌ون بژێن و خه‌ڵکێش
مه‌حروم له هه‌موو شت.
ئه‌مه‌دووه‌م جاره ته‌ها
سلێمان به من ده‌ڵێ ئیوه سیاسه‌تان ناواقعی
یه‌و تا ئێستا هیچتان نه‌چنیه‌ته‌وه ئێمه‌ش
حیزبی ناو جه‌ماوه‌رین، من به ته‌ها ده‌ڵیم
ئێوه 71 ساڵه حیزبن به قسه‌ی خۆشتان له
په‌نجاکان له %70 عێراقتان له گه‌ڵدا بووه
ده‌ی
ئیستا چۆنن و چیتان چنیه‌ته‌وه
له وه‌زیرێک زیاتر له حکومه‌تی کاتی عێراق
دا که ئه‌مریکا دایناو ئه‌وێش که جه‌عفه‌ری
هاته‌سه‌ر حوکم ناردیه‌وه بۆ ماڵ سه‌ره‌ڕای
دۆستایه‌تی به‌گه‌رمتان له گه‌ڵ شیعه‌کان(به
قسه‌ی ئه‌بو داود که له سایتی حیزبتان
هه‌یه)ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئیمکاناته‌ی که
هه‌ردو حیزب به ئیوه‌ی
ده‌که‌ن.
من هه‌رگێز نه‌م وتوه که
حیزبی من شانی وایه و باڵی وایه مه علومه
له کۆمه‌ڵگایه‌کدا که ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی
قه‌ومی و ئیسلامی بێت ئاستی خه‌باتی
بزوتنه‌وه‌که‌مان وابێت وه ئه‌مریکا حاکم بیت
مه گه‌ر هه‌ر وه‌زعی ئه‌وانه باش بێت که
سه‌رده‌له‌قێنن بۆ هه‌موو شت، به‌لام من
وتوومه له هه‌ر شوێنێ خرۆشان هه‌بێت ئه‌گه‌ر
یه‌ک ئه‌ندامی ئیمه‌ی لێبێت ئه‌وه
له‌پێشه‌وه ده‌بێت نه‌ک ئیمزا بدا له
به‌یاننامه‌ی ده‌سه‌ڵات دار. ئه‌و ده‌ڵی من
ئه‌وه سیاسه‌ته که له گه‌ڵ یه‌کێتی
به‌یاننامه‌م ده‌رکردوه (شازی سیاسه‌ت)
ئێوه هه‌موو حه‌یاتی سیاسیتان به تحالوفات
هێنا هه‌ر له حکومه‌تی عبدولکه‌ریم و
حكومه‌تی به‌عسه‌وه هه‌تا قه‌ومی و ئیسلامی و
هه‌ر به‌رده‌وامیشه به بۆچوونی من ئه‌مه
هه‌رگیز سیاسه‌تی کۆمۆنیستی نه‌بووه و
ناشبێت، ئیتر هه‌رچیه‌کی تر بیت ئه‌وه لای
خۆتانه. ته‌ها واده‌زانێ من پیم ناخۆشه
دایکی قوربانیانی شه‌ری چه‌ندساڵه‌ی خه‌ڵک
کۆمه‌ک بکرێن و باری ئابوریان باش بێت( خۆی
ئه‌مه زیاده‌ڕۆی و درۆی شاخداره) که‌سێش
نیه به‌مه بڕوا بکات ،من و حیزبه‌که‌م نه‌ک
هه‌ر ئه‌وانه، ئیمه خوازیارین هه‌موو خه‌ڵک
له هه‌موو شت به‌هره‌مه‌ند بن ، خۆت دازانی
من مه‌به‌ستم چی بوو ئه‌و معاش خۆریه(پاره‌ی
بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیده‌کانێس ئێوه نایده‌ن ئیتر
بۆ به‌م شکڵه خۆت له پرسیاره‌که‌ی من
ده‌دزیته‌وه
.
دوو شتت وتووه که داخه‌که‌م
ئه‌گه‌ر له وڵاتێک بویتایه‌و عه‌داله‌تی تێدا
بوایه له مه‌حکه‌مه‌م گیر ده‌کردی،
یه‌که‌میان گوایه حیزبی کۆمۆنیستی کریکاری
له گه‌ڵ یه‌کیتی نیشتمانی ڕیکه‌وتن و
به‌یاننامه‌ی ئیمزا کردوه ئه‌گه‌ر ڕاست
ده‌که‌ی نوسخه‌یه له‌و به‌یاننامه‌یه بڵاو
که‌ره‌وه ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه حه‌قت
دادگایکردنه،ده‌شتوانی له‌و مه‌ڵبه‌نده
په‌یدای که‌ی شکور ئێوه هاوپه‌یمانن. ئیمه‌ش
هه‌رگیز دیالۆگمان ره‌ت نه‌کردۆته‌وه به‌ڵام
پێچه‌وانه‌ی ئێوه‌ین، هه‌ر جۆره‌ڕیکه‌وتنیک
به قازانجی خه‌ڵک نه‌بێت ئیمه نایکه‌ین!
دووه‌م باسی هاوڕێیانی ئێمه‌ت
کردوه له تورکیا و ده‌ڵێی گوماناوین، ده‌ست
خۆت بۆ خۆت چیت پێ یه باسی بکه به‌ڵام فێری
ئه‌وه‌ش به بۆ که‌س توهمه دروست مه‌که بێ
به‌ڵگه..
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه بیڵێم
ئه‌وه‌یه نه‌ک من مه‌به‌ستم ئێوه نه بووه
به‌هیچ جۆرێک ،بگره به‌شیوه‌یه‌کی گشتی من
مه‌به‌ستم ئه‌و چوار حیزبه بوو،ئه‌گینا تۆ
ڕه‌ئی من و کۆمۆنیزمی کرێکاری له سه‌ر حیزبی
ئێوه ده‌زانی.
منیش پیم خۆش
بوو له جیاتی ئه‌مه دیالۆک بکه‌م و
گفتۆگۆیه‌کی هێمنانه‌و زانستی بێت به‌ڵام له
گه‌ڵ که‌سێک که به‌و شێوه‌یه گفتوگۆ بکات و
ده‌س به‌رێ بۆ هێڕش بۆ سه‌ر که‌سایه‌تیم
ناچارم هه‌روا وه‌ڵامی بده‌مه‌وه.
|