|
له
کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌نوسی دا بۆ که‌ناڵه‌کانی
ڕاگه‌یاندن جه‌لال تاڵه‌بانی په‌رده‌ی له
سه‌ر ناکۆیه‌کانی خۆی و جه‌عفه‌ری ئاشکرا کرد
و به شتێکی نه شیاوی له قه‌ڵه‌م دا، ئه‌و
وتی که زۆر کار ده‌کرێ به بێ ئاگاداری ئێمه
وه‌ک دامه‌زراند ی خه‌ڵک له دائیره‌کاندا،
هه‌ره‌ها وتی خه‌ریکه ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی
حکومه‌ت ده‌بیته ده‌زگایه‌کی
حیزبی.
ئه‌گه‌ر جه‌لال تاڵه‌بانی خۆی و یه‌کیتی
نیشتمانی کوردستان ده‌یانزانی که سه‌ره‌نجام
ئه‌وه‌ی ده‌یکه‌ن دوره له ویست و
ئاره‌زوه‌کانی خه‌ڵک و ته‌نها گه‌یشتنه به
ده‌سه‌ڵات وه مه‌رامی شه‌خسی ی حیزبی له
پشته‌وه بوو به‌ڵام توانیان به‌شێکی خه‌ڵک
به‌رنه پشت سنوقه‌کانی ده‌نگدان بۆ
ماوه‌یه‌کی تر له له به‌ر سه‌رابی
وه‌عده‌کانیان ڕایان بگرن.
دیاره‌گه‌یشتنی ئه‌ون به‌ده‌سه‌ڵات
زه‌وتکردنی خه‌بات و ڕه‌نجی ئه‌و خه‌ڵکه‌یه
که ده‌یان ساڵه له پێناو مافه‌کانی خۆیاندا
قوربانی بۆ ده‌ده‌ن، هه‌ڵبه‌ته به هۆی
به‌هره‌مه‌ند بوون له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن
و ورژاندنی ئیحساساتی خه‌ڵکی له لایه‌ک و
هه‌ڕشه‌کردن له‌وه‌ی که هه‌رکه‌سێ ده‌نگ
نه‌دا نانبڕاوی ده‌که‌ن و له سه کاره‌کانیان
ده‌ریان ده‌که‌ن له له‌لا‌یه‌کی تره‌وه تا
توانیان بگه‌نه مه‌رامه‌کانی خۆیان ببن به
سه‌ره‌ک کۆمار.
ئاخر دامه‌زراندنی حکومه‌تێکی له‌و چه‌شنه
که له سه‌ر بنه‌مای تایفه‌و مه‌زهه‌ب و
نه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت عه‌شیره‌تیش دامه‌زرابێ
و ئه‌مریکا و سی ئای ئه‌ی نه‌خشه‌ی بۆ بکێشن
و ئایه‌توڵاکانی ئێران موباره‌که‌ی بکه‌ن
هه‌رگیز له‌وه باشتر نابێت جه‌لال تاڵه‌بانیش
ئه‌مه‌ی له سه‌ره‌تاوه ده‌زانی به‌لام
باسکردنی ئێستا ئه‌وه مه‌به‌ستی تری له
پشته‌وه‌یه له‌وه ده‌ترسێ هه‌ر به سه‌ره‌ک
کۆماری پشت گوێی بخه‌ن که‌متریش خه‌می
گه‌نده‌ڵی و گیروگرفته‌کانی خه‌ڵکه.
ئه‌گه‌ر که‌مێک ئاوڕ بدینه‌وه ته‌نها له
سه‌ره‌تای هه‌ڵبژاردن و شه‌رعیه‌ت دان به‌م
گاڵته‌جاڕیه که ناویان ناوه حکومه‌ت باش
بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که چۆن زۆریک له نوسه‌ر
و ڕۆشنبیرو حیزب و ڕێکخراوی چه‌پ و ئازادی
خواز پرۆتستۆی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌یان کرد و
پێشبینی ئه‌وه‌یان کرد که داهاتوی ئه‌م
هه‌ڵبژاردنه عیراق ده‌خاته نێو شه‌ڕیکی
خوێناویه‌وه‌هه‌زاران که‌س ده‌بنه
قوربانی.
که‌س هه‌یه ده‌یان جار گوێبیستی ئه‌و سیناریۆ
ڕه‌شه نه‌بیت که له نوسراوه‌و ئه‌ده‌بیاتی
کۆمۆنیسته‌کان و قسه‌کانی حیزبی کۆمۆنیستی
کرێکاری عیراقدا ده‌هات وه به‌شێوه‌یه‌کی
زانستی و سیاسی شیده‌کرانه‌وه که زۆرێک
پێیان وابوو هه‌ڵه‌یه‌و ده‌بێ به‌شداری
هه‌ڵبژاردن بکرێت چونکه داهاتوی خه‌ڵکی عێراق
و کوردستانه. ئیستاش پاش ئه‌وی که عیراق
بووه‌ته قه‌سابخانه و رۆژ نیه مه‌یدانی
شاره‌کان نه‌بنه شوێنی ته‌قینه‌وه و
پارچه‌پارچه بوونی خه‌ڵک و ڕودانی ده‌یان
تراجیدیای ئینسانی خه‌فه‌تبار که وێنه‌ی
نه‌بووه له
جیهاندا.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و وه‌زعه مه‌رگه‌سات
باره وکوژرانی زیاتر له زیاتر له سه‌د
هه‌زار ئینسانی عیراقی له کاتی داگیرکاری
ئه‌مریکاوه. سه‌ره‌ڕای بی کاره‌بای و بێ ئاوی
بێ ئه‌منی و ته‌قینه‌وه که نه‌ک هه‌ر خه‌لک
بگره ژیانی ئه‌ندامانی ئه‌و
حکومه‌ته‌کارتۆنیه‌ش که ئه‌مریکا به هه‌موو
توانای خۆی پاریزگاری لێ ده‌کات له
مه‌ترسیدایه ، سه‌ره‌ڕایی هه‌موو ئه‌مانه
ده‌یانه‌وێ ئێستا جاریکی تر خه‌ڵک به‌رنه‌وه
بۆ به‌رده‌م سنوقه‌کانی ده‌نگدان و ئه‌و
ده‌ستوره که له‌ئیسلامی سیاسی زیاتر بۆ هیچ
تویژیکی تری کۆمه‌ڵگا ناگونجێ وکۆتێکه بۆ
ملی ژنان و لاوان و خه‌ڵکی پێشکه‌وتیخواز.
ئێستا پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه ئایا خه‌ڵکی
کوردستان وعێراق جارێکی تر به قسه‌کانی
ئه‌مریکاو سه‌رانی حکومه‌ت ده‌که‌ن و ده‌نگ
ده‌ده‌ن به ده‌ستور ؟ ئایا خه‌ڵک جاریکی تر
بڕوا به ئه‌و وه‌عده‌و به‌ڵێنانه داکات که
په‌رپرسانی ئه‌و حکومه‌ته عه‌جیب و غه‌ریبه
به‌هه‌رزان بڵاوی ده‌که‌نه‌وه؟
هه‌رچه‌نده ئه‌وڕۆ عیراق له
بارودۆخێکدایه که نه‌ک ده‌ستور بگره هیچ
بڕیارێک ناکرێ شه‌رعی بێت ، ده‌ستوریش
ڕاستیه‌که‌ی پێویستی به که شێکی ئاوه‌ڵا و
ئازاد و ئارام هه‌یه بۆ دانانی چونکه
به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی وه‌ک ده‌ستور که بۆ ده‌یان
ساڵ چاره‌نوسی خه‌ڵکی وڵاتێک دیاری ده‌کات،
هه‌ر ئه‌و باردۆخه‌ش وایکردوه که ئه‌و
هێزه‌کۆنه‌په‌رست و ئیسلامیانه ئه‌م هه‌له
بقۆزنه‌وه له‌م ته‌پ و تۆزه‌دا بۆچونه‌کانی
خۆیان بسه‌پێنن، ئه‌وان ده‌زانن که مێشوله
له زه‌نگاودا ده‌ژێت ، پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ش
ئه‌گه‌ر که شه‌ێکی ئارام و ئازاد هه‌بێت
ئه‌وان نه‌ک ده‌بێ ده‌ستور دابنین به‌ڵکو
ده‌بێ وه‌ک تاوانبار هه‌ڵس و که‌وتیان له
گه‌ڵ بکرێ و باجی تاوانه‌کانیان بده‌نه‌وه
که ده‌رحه‌ق به‌و خه‌ڵکی عێراقی ده‌یکه‌ن. |