|
پێش مانگێک که من بابه‌تێکم نوسی له‌سه‌ر
ئیمزانامه‌ی چوار حیزبی معاش خۆر که
له‌ڕاستای خۆپێشاندانه‌که‌ی که‌لاردا ده‌ریان
کردبوو وه له سایتی ده‌نگه‌کان و
بۆپێشه‌وه‌دا بڵاو کرایه‌وه، له‌به‌ر
ئه‌نوسینه هه‌ندێ براده‌ر که‌لله‌یی بوون و
ده‌ستیان کرد به قسه‌ی حه‌له‌ق و مه‌له‌ق و
تاوانباریان کردم که من پوخیتان ده‌که‌م
به‌هه‌ڵه‌دا چووم هه‌ره‌وها ته‌ها سڵێمانی
کادری حیزبی شیوعی کوردستان دوو جاران له
دوو بابه‌تدا کۆمه‌ڵێ ته‌شهیری به من کرد له
سه‌ر ئه‌و بابه‌ته، به‌ڵام دوای یه‌ک مانگ
له‌و نوسینانه و له چاوپێکه‌ونتێکی ڕادیۆی
هاوپشتی دا له گه‌ڵ کاکه حه‌مه‌ی حاجی
مه‌حمود سکرتێری حیزبی سۆسیالتی کوردستان که
له‌به‌ر دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی له کوردستان سازی
دا کاکه
حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود له قسه‌کانی من
واه‌وه‌تر چوو کاتێ که‌پرسیاریان لێ کرد که
بۆ ئه‌وان هه‌ڵوێستێکیان نیه وه‌ک حیزبه
هاوپه‌یمانه‌کانی نێو حکومه‌تی پارتی و
یه‌کێتی له‌مه‌ڕ ئه‌و هه‌مو گه‌نده‌ڵیه که
له‌کوردستان هه‌یه؟؟ کاکه حه‌مه‌ی حاجی
مه‌حمود زۆر ڕاشکاوانه وتی(
له ترسا‌و له برسا)،
ئه‌و وتی هی
وامان هه‌یه ده‌ترسێ هی وایشمان هه‌یه
له‌برسی کردن ده‌ترسێ نه‌ک یارمه‌تیه‌که‌ی
ببڕن، ئه‌وه‌شی به جوانی شیکرده‌وه،
ئیتر ئه‌وه سه‌رۆکی حیزبێکه و ئه‌ندام
په‌رله‌مانیشيه له 91ه‌و له گه‌ڵ
پارته‌سه‌رکیه‌کانی کوردستان هاوپه‌یمانه،
بڵێی ئێستا ته‌ها سلێمان براده‌رانی ئه‌و
بڵێن کاکه حه‌مه‌ش به سه‌هودا چوه که
دڵنیام دڵی ناڕه‌نجێنن وا ناڵێن.
باشتره که کاک محمه‌دی حاجی مه‌حمود هێشتا
زۆر له پێش حیزبه بچوکه‌کانی مه‌داری
فه‌له‌کی یه‌کێتی و پارتیدا بوێرانه‌تر ده‌ڵی
له ترسا و برسا ناتوانین هیچ بڵێین،
ڕاستیه‌که‌شی له 1991 تا ئێستاش ئه‌و
حیزبانه ته‌نها دوو کاریان هه‌بووه یه‌ک
پاره‌وه‌رگرتن له یه‌کێتی و پارتی دوه‌م
ئه‌شهه‌دوبیلا وتن بۆ هه‌ر شتێ یه‌کێتی و
پارتی وتویانه جار جاره‌ش وه‌فدی مفاوه‌زات
بوونه که هیچ ده‌ورێکیشی نه‌بووه به قسه‌ی
هه‌ردوحیزبه‌که
ئه‌م حیزبانه ئه‌وه‌نده پابه‌ند بوون به‌م
له ترسا‌و له برسانه تاوای لێهاتوه که
بونه‌ته دوو به‌ش ئه‌وه‌یان له هه‌ولێره
(ئێ) بۆ پارتی ده‌کاو ئه‌وه‌شی له سلێمانی
یه (ئێ) بۆ یه‌کێتی ده‌کات ئه‌و مه‌سه‌له‌یش
هه‌ر له‌وێوه سه‌رچاوه‌ده‌گرێ که نه‌ک شتێکی
زیاد بڵێن و دوچاری یه‌کێک له ئحتماله‌که‌ی
سه‌ره‌وه بن، هه‌ربۆیه ئه‌م حیزبانه
هه‌میشه کۆمیته‌کانی هه‌ولێریان شتێک ده‌ڵێ و
ئه‌وه‌ی سلێمانی شتێکی تر ته‌نانه‌ت له سه‌ر
ڕوداوه‌کانی کوردستان بۆچونیان جیاوازه ،
ده‌توانری به ئاشکرا ئه‌مه له قسه و هه‌ڵس
وکه‌وتیانا به‌دی بکرێ.
کاک علی محمود شتێکی نوسی بوو له‌م
ڕۆژانه‌داکه له سایته‌کان بینیم قسه‌کانم
باشتر ده‌سه‌لمێنێ، ده‌ڵێ ( کاتی مام
جه‌لال کریم ئه‌حمه‌دی حیزبی شیوعی له سه‌ر
حیسابی خۆی ده‌نێرێ بۆ چاره‌سه‌ر کردن له
ده‌ره‌وه‌ی وڵات ، به شۆخی به شۆفێره‌که‌ی
کاک که‌ریم ئه‌حمه‌د(فه‌رهاد) ده‌ڵێ((
ئه‌رێ تۆ شیوعی سه‌وزی یان زه‌ردی))
مه‌به‌ستی مام جه‌لال وه‌ک ڕۆژی ڕوناک دیاره
هه‌ر هه‌مان واتا ده‌گه‌یه‌نێ که براده‌ران
له‌سه‌ری له گه‌ڵ من توڕه بوون و پشویان
سوار بوو.
هه‌روه‌ها کاک هه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود ئه‌وه‌شی
دووباره کرده‌وه که ده‌لاقه‌ی نێوان خه‌ڵک
وحیزبه‌کان وه‌ک ئاسمان و ڕێسمانه زۆربه‌ی
خه‌ڵک خۆشی له‌و حکومه‌ت و حیزبانه
نایه‌ته‌وه مه‌سه‌له‌ی ده‌ستوریشی وه‌ک
نمونه هێنایه‌وه که حیزبه‌کان و هه‌ردوو
حکومه‌ت چه‌ند بانگه‌وازیان بۆکردو خه‌ڵک چۆن
پێشوازی که‌میان لێکرد به‌تایبه‌تی لاوان.
ئه‌و حیزبانه که تا ئێستا (نا)یه‌کیان
نه‌وتبێ به حکومه‌ت و مانگانه‌و ئه‌ندام
په‌رله‌مانێکیان له خه‌ڵک پێ گرنگتربێ له
هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌کدا پشتیوانی له ده‌سه‌ڵات
بکه‌ن هه‌ر ئه‌وه ده‌بن که هه‌ن و له‌وه‌ش
باشتر نابێ چاوه‌ڕوان بن، پشتیوانی کردن له
خه‌ڵک باجی له سه‌ره که ئه‌و حیزبانه ی
به یارمه‌تی کارده‌که‌ن ناتوانن بیده‌ن و
به‌شدران له هه‌ر گه‌نده‌ڵیه‌کدا که هه‌بێت.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌گه‌ر حکومه‌ت هه‌بێ و باج و
خه‌راج دیاری کرابێ و یاسا‌و ڕێسای حیزبایه‌تی
هه‌بێ که نیه ئه‌و ڕه‌وایه هه‌ر حیزب و
ڕێکخراو و کۆمه‌ڵیه‌ک بۆی هه‌یه به‌پێ
وه‌زنه‌ی خۆی به‌هره‌مه‌ند بێت له داهاتێک
که دیاری کراوه به‌ڵام له کوردستان نه
قانونی حیزب و ڕێکخراوه هه‌یه*
نه‌که‌س ده‌زانێ ئه‌و بڕه پاره‌یه چۆن چۆنی
بۆچی ده‌درێ و چه‌نده، ئیجازه‌ش ئه‌گه‌ر
هه‌بێ ته‌نها بۆ ئه‌و حیزبانه‌یه که
بێده‌نگیان لێکردوه‌و له وشه‌ی به‌ڵێ
به‌ولاوه زیاتر هیچ ناڵێن ئه‌مه‌ش نه بووه
به‌رهه‌ڵست کار به‌ڵکو بوه‌ته هاوکاری
ده‌سه‌ڵات.
*له 93 قانونی ئه‌حزابێک ده‌رچوو به‌ڵام
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆر دواکه‌وتوبوو شه‌ڕی
ناوخۆ سه‌ری خوارد. |