|
ئه‌رێ ئه‌مه کاری ئینسانی یه یان گیرفان پڕ کردنه ؟؟!!!!!!!!! ئاوڕێک له کاری نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له عیراق سیروان ئه‌مین sirwanlatif@yahoo.com که ڕۆژنامه‌یه‌کت به‌رچاو ده‌که‌وێ یان شاشه‌ی تی ڤیه‌که‌ت هه‌ڵده‌که‌ی یان چاوێک له ماڵپه‌ڕێکی ئه‌نتیرنێت ده‌که‌ی باس باسی کاره ئینسانیه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانه که چون له ڕێگای سه‌دان فه‌رمانبه‌ری (دڵسۆزه‌وه) خه‌ریکی ئه‌نجام دانی کاره‌کانیانن و وه‌ک فریشته‌ی رزگارکه‌ر خۆ پیشان ده‌ده‌ن. خۆ ڕۆژ نی یه له به‌ردم بازاڕه‌گه‌وره‌کان و سه‌نته‌ره‌کانی شاردا به جله شینه‌کانیانه‌وه داوای کۆمۆک بۆ قوربانیانی کاره‌ساته‌کانی تسۆنامی و برسیه‌کانی باکوری ئه‌فریقیا نه‌که‌ن . ئه‌مانه ئه‌و کارانه‌ن که نه‌ته‌وه یه‌گرتوه‌کان ئیدعای ده‌که‌ن بۆ ئه‌مه‌ش ساڵانه سه‌دان ملیۆن دۆلار خه‌رجی بنکه‌و باره‌گاو فه‌رمانبه‌ره فره مه‌سرفه‌کانیانه که چی له پرۆسه‌یه‌کی زه‌به‌ڵاحی وه‌ک ئه‌وه‌ی له عێراق به‌ڕیوه ده‌چێ (نه‌وت به‌رانبه‌ر خۆراک) هه‌ر له بایعه‌که‌وه که پێنج که‌س زیاده‌ی بۆ خۆی نوسیوه تا ده‌گاته کوڕه‌که‌ی کۆفی عه‌نان له سه‌ر حیسابی خه‌ڵکه برسیه‌که‌ی عێراق پاره‌یان خواردوه . تا ئێستا ئه‌وه‌ی ئاشکرا بوه مشتێکه له چاو ئه‌و خه‌رمانه‌ی که‌ماوه ئاشکرا بکرێت ، ته‌ماشاکه‌ن کوڕه‌که‌ی کۆفی ئه‌نان (کوجو) له نه‌وه‌ت و هه‌شته‌وه له به‌شی مناڵانی "عێراق مانگانه 2400 دۆلاری دزیوه ،سه‌ددامی خۆینمژ 78 ملیۆن دۆلاری دزیوه ئه‌مه جگ له‌وه‌ی یانزه ملیار دۆلار که فه‌رمانبه‌رو ده‌ڵاڵه‌کانی ڕێخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان لوشیان کردوه ئه‌و 9 ملیاره‌ی پۆڵ برێمه‌ریش بێته سه‌ری وا که‌س نازانێ چۆنی ئاودیو کردوه ، ئه‌و پۆڵ برێمه‌ره‌ی وا به زۆری حیزبه قه‌ومیه‌کانی کوردستان منداڵانی سلێمانیان ناچار کرد که ده‌سته گوڵی پێشکه‌شی بکه‌ن و وه‌ک قاره‌مان چاویان لێکردو فه‌رشی سوریان بۆ ڕاخست. ئه‌وپاره‌یه نزیکی 21 ملیار دۆلار ده‌بێ و ئه‌وه‌نه‌ی بوجه‌ی ساڵانه‌ی وڵاتێک ده‌بێ که‌سێش نازانێ له داهاتودا چه‌ندی تریش ئاشکرا ده‌بن . ئاخر ئه‌مه ڕێکخراوێکه که کۆمه‌کی لێقه‌وماوانی دونیا ئه‌کات یان ئه‌مه ده‌زگایه‌کی گه‌نده‌ڵه‌و ته‌نها بۆ په‌رده‌پۆش کردنی هه‌مه‌جیه‌تی ئه‌مریکاو وڵاتانی رۆژئاوا کار ده‌کات . ئایا پاش ئه‌م هه‌موو دزی و گه‌نده‌ڵیه ڕیکخراوێکی له‌م جۆره که کوڕی سکرتێره‌که‌ی و ته‌واوی فه‌رمانبه‌ره گه‌وره‌کانی به‌و شیوه قێزه‌ونه ده‌س باته دزی کردن له قوتی خه‌ڵکی وڵاتێک که له‌ماوه‌ی 13 ساڵی برسیکردنێکی نێوده‌وڵه‌تیدا یه‌ک ملیۆن مناڵی له‌برسان مردن ده‌بێ کێ بڕوا به ئیدعاکانی بکات؟ ئایا له له ئه‌مریکاو وڵاتانی هاوپه‌یمانی ئه‌و له جیهان و ناوچه‌که زیاتر ده‌بێ بۆ کێ قازانجێکی هه‌بێ و کێ باوه‌ڕ بکات که ئه‌م رێکخراوه ئینسانی یه ؟ ئایا ئه‌م رێخراوه به‌م کارانه‌ی زیاتر له ده‌سگایه‌کی گه‌نده‌ڵ و تۆڕێکی جاسوسی و زانیاری کۆکردنه‌وه بۆ وڵاته زلهێزه‌کان ده‌بێ چی شتێكی تر بێت ؟ له هه‌موو سه‌یرتر ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر که‌سیک کاری وا بکات له فه‌رمانبه‌ره ده‌سپاکه‌کانی نه‌ته‌وه یه کگرتوه‌کان ئه‌وه سزاکه‌ی ته‌نها ده‌رکردنه ، یانی ئه‌گه‌ر که‌سێ له‌م ڕیکخراوه جیهانیه‌دا که گوایه کۆمه‌کی لیقه‌وماوان ده‌کات ملیاریک یان دوو ملیار دۆلار لول بکات ئه‌وه نانی ده‌بڕن و له کاره‌که‌ی ده‌ری ده‌که‌ن. هه‌ڵبه ته که‌س باس ئه‌وه ناکات که مه‌سره‌فی ئه‌م رێکخراوه‌یه له عێراق له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌داچه‌ند بووه که به دۆلار ته‌خش و په‌خش ده‌کرا که به‌لای که‌مه‌وه بۆ هه‌ر مانگێک 5 هه‌زار دۆلار بۆ هه‌ریه‌کێ له کارمه‌نده‌کانی سه‌رف کراوه له کاتێکدا تاکێکی عێراقی مانگانه 3 هه‌زار دینار پاره‌ی چاپی عیراقی وه‌رده‌گرت. |