|
له یادی هه‌ڵبه‌جه و ئه‌نفالدا : خاوه‌ن مه‌له‌فه‌کان چیان لێ هات ؟؟!! سیروان ئه‌مین 7.3.2005 له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا که له کۆتایی مانگی یه‌کدا به‌ڕێ وه چوو هه‌م یه‌کیتی نیشتمانی کوردستان هه‌م پارتی دیموکراتی کوردستان به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو بابه‌تی هه‌ڵبه‌جه و ئه‌نفالیان کرده ماتریالی ته‌بلیغ وته‌رویجی لیسته‌کانیان و که‌وتنه ورژاندنی ئیحساساتی خه‌ڵک به مه‌به‌ستی به‌ده‌ست هێنانی زۆرترین ده‌نگ وا خۆیان نیشان دا که خه‌م خۆر و دڵسۆزی خه‌ڵکی هه‌ڵبه‌جه و ئه‌نفالن و شه و ڕۆژ له خه‌یاڵی ئه‌واندان . دیاره هه‌ڵبژاردن خۆی هه‌میشه سروشتی وایه که هه لایه‌نێک به‌شداری ده‌کات له‌و پرۆسه‌یه‌دا یه‌کسه‌ر ده‌ست ده‌کات به وه‌عده و به‌ڵێن دابه‌ش کردن و به ڕواڵه‌ت چاره‌سه‌ر بۆ هه‌موو کێشه‌کان ده‌دۆزێته‌وه ، به‌ڵام به‌ڕاستی له‌ماهوه‌ی 14 ساڵی ده‌سه‌ڵاتی حیزبه‌کاندا به عه‌مه‌لی ده‌رکه‌وت که ته‌نها له کاتی شه‌ڕو کێشه‌کانیاندا خه‌ڵکیان بیر ده‌که‌وێته‌وه ،خه‌ڵکی کوردستان ئه‌وه باش ده‌زانن که زۆربه‌ی سوته‌مه‌نی شه‌ڕی ناوخۆ له پاشماوه‌ی ئه‌نفاله‌کان بوون هۆکه‌شی ئه‌وه‌بوو که ئه‌وان بێکارو بێ ده‌رامه‌ت بوون ئه‌وانیش ئه‌مه‌یان ده‌قۆسته‌وه . هه‌ر بۆیه من لێره‌دا که‌متر ده‌چمه‌سه‌ر خودی ناهه‌مواره‌کانی خه‌ڵکی ئه‌نفال له ڕوی ئابوریه‌وه چونکه زیاتر له جاڕیک من له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌م نوسیوه یان ئه‌گه‌ر سه‌ردانێکی ئه‌نفالئاواکانی وه‌ک سمود و شۆڕش بکه‌ی به‌سه‌و ئه‌وه‌ت بۆ ده‌رده‌که‌وێ که چی ئاڵ و گۆڕیک له ژیانی ئه‌و خه‌ڵکه‌دا پیک هاتوه چۆن ئاساوه‌ری ئه‌نفال و به‌دبه‌ختی له سه‌رو سیمایانا دیاره. بۆیه من له‌م باسه‌دا زیاتر مه‌به‌ستم تاوانبارانێکه که راسته‌وخۆ ده‌ستیان هه‌بوه له ئه‌نجدامده‌رانی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی که له کوردستانن و ناوه‌کانیان له‌و لیستانه‌دا هاتوه که له کاتی روخانی به‌عسدا ئاشکرابوون وله ژێره‌وه موچه‌خۆری ڕژێم بوون له ته‌واوی تاوانه‌کاندا به‌شداریان کردوه و جاوساغیان بۆ ڕژیم کردوه ،له کاتی ئاشکرابونی مه‌له‌فه‌کاندا که به (مه‌له‌ف گێت) ناسراوه ، له کاتی خۆیدا له ژێر فشاری خه‌ڵک دا وتیان ده‌بی خاوه‌ن مه‌له‌فه‌کان بدرێنه دادگا و بۆ خه‌ڵکی کوردستانیان ئه‌شکرا بکه‌ن به‌ڵام ئه‌و قسانه ته‌نها بۆ دامرکاندنه‌وه‌ی فشار و ناڕه‌زایه‌تیه‌کان بوو هیچی تر تا ئێستا تانه‌ت یه‌که‌سیشیان دادگای نه‌کرا. ئێستا وا جارێکی ترساڵیادی ئه‌نفال و هه‌ڵبجه‌یه و ده‌زانم دیسانه‌وه یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌یکه‌نه‌وه به هه‌ڵاو ده‌بنه‌وه به که‌س و کار و خه‌مخۆرمان بۆیه من که سه‌ر با بنه‌ماڵه‌یه‌کی ئه‌نفالم و زیاتر له 88 کاس له بنه‌ماڵه‌که‌مان بێ سه‌ر و شوێنن داوا ده‌که‌م که هیچ که‌س بۆی نیه موزایده به له‌ناو چوونی که‌س و کاره‌کانمانه و بکات و به مه‌به‌ستی سیاسی به‌کاریان بێنی ، ئه‌گه‌ر هه‌ر لایه‌نیک ده‌یه‌وێت که‌مێک باری ده‌رونی و ژیانی پاشماوه‌کانی هه‌ڵبجه و ئه‌نفال بکات با بڕوا له که‌لاوه‌کانی سمود و مه‌دینه شۆرش و هه‌ڵبجه‌وه ده‌ست پێ . با ئه‌و خاوه‌ن مه‌له‌ف و سه‌ره‌ک جاشانه دادگای بکات که به شیوه‌یه‌کی راسته‌و خۆ ده‌ستیان تێکه‌ڵه له ته‌واوی تاوانه‌کاندا که دژ به خه‌ڵکی کوردستان ئه‌نجامیان داوه ، بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ئاسه‌وه‌ری ئه‌نفال ئه‌م هه‌نگاوانه پێویستن له‌وه‌ش بترازێ موزایه‌ده‌یه و له کولاندنه‌وه‌ی برینه سارێژنه‌کراوه‌کان به‌ولاوه شتیکی تر نیه .
|