|
له ئاکامی دریژهکیشانی شه‌ڕ و باڵاده‌ستى
داگیرکارى ئیسرائیل و تیرۆریزمى ئیسلامى و
فه‌سادی ئیدارى و بنبه‌ستی سیاسی فه‌تح (
رێکخراوى رزگاریخوازى فه‌له‌ستین) ئه‌مڕۆ
له‌فه‌له‌ستین بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماس زۆرینه‌ى
ده‌نگه‌کانى له هه‌لبژاردنى په‌رله‌ماندا
هێنا. ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ى حه‌ماس
نیگه‌رانیه‌کی زیاتر ڕوبه‌ڕوى خه‌ڵکی
فه‌له‌ستین و ئاینده‌ى ئاشتى له فه‌له‌ستین و
ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا ده‌کاته‌وه.
ئه‌م ڕوداوه ڕهشانهى له هه‌لبژاردنه‌کانى
فه‌له‌ستین و عێراقدا ڕوویان دا ، ده‌رخه‌رى
ئه‌و ڕاستیه‌ن که هه‌لبژاردن له رۆژهه‌ڵاتى
ناوه‌ڕاستدا بوه‌ته وه‌سیله‌ى به‌ده‌سه‌ڵات
گه‌یشتنى ئه‌و هێزانه‌ى که کۆمه‌ڵگایان نوقمى
تیرۆریزم و نائارامی کردوه تاکو بتوانن خۆیان
وه‌ک به‌دیلی ناچارى به‌سه‌ر خه‌ڵکدا
بسه‌پێنن. ئیسلامى سیاسی له فه‌له‌ستین و
عێراقدا له به‌رهه‌مى تیرۆریزم و داگیرکارى
ده‌سه‌لات وه‌رده‌گرن و ئه‌م تیرۆریزم و
نائارامىیه درێژه پىَدهدهن
تاکو ده‌سه‌لاتى کۆنه‌په‌رستانه‌ى خۆیان
سهقامگیردهکهن.
باڵاده‌ستى ئه‌حزابى ڕاست ڕه‌و و
فهندهمینتالى ئیسرائیلی و درێژه‌پێدانى
داگیرکارى فه‌له‌ستین ، زه‌مینه‌ى گه‌شه و
باڵاده‌ست بوونى ئه‌حزابى ڕاستڕه‌و و
فهندهمینتالى ئیسلامى بوه
له‌به‌رامبه‌ریدا. به‌تایبه‌ت له‌کاتیکدا
ناسیونالیزمى عه‌ره‌بى و حزبى حاکم له
فه‌له‌ستین دووچارى بن به‌ستى سیاسی بوه له
کۆتایى هێنان به‌داگیرکارى ئیسرائیل و له
سایه‌ى ده ساڵ حاکمیهتیشیدا به‌هۆى فه‌سادى
ئیدارى یه‌وه بارى سه‌رشانى خه‌ڵکی هه‌ژارى
فه‌له‌ستینى قورسترکردوه ، وه به‌م هۆیه‌وه
له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ڕیکخراوى فه‌تح
وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى سیاسى و ئابورى نىیه له
ڕوانگه‌ى شه‌قام و ڕاى گشتىیهوه. ئه‌و
خه‌ڵکه ههژارهى له سایه‌ى داگیرکارى
وتیرۆریزم و برسێتیدا فرسه‌تێکی بۆ
بیرکردنه‌وه نه‌ماوه، هه‌ڵبژاردن لایان
ناڕه‌زایه‌تى ده‌ربڕینێکى ناچارىیه
به‌رامبه‌ر به‌وانه‌ى تا ئێستا ده‌سه‌لاتدارن.
به‌لام ئاکامى ئه‌م هه‌ڵبژاردنه نه‌ک
چاره‌سه‌رێکى سیاسى و ئابورى بۆ فه‌له‌ستین
ناهێنێت به‌ڵکو ململانىَى
نێوان هه‌ردوو باڵى ڕاستى کۆمه‌ڵگاى ئیسرائیل
وفه‌له‌ستین توندتر ده‌بێت و داگیرکارى و
تیرۆریزم به‌رده‌وام ده‌بێـت. له‌سایه‌ى شه‌ڕ
و ده‌سه‌لاتى به‌ره‌ى ڕاست و فهندهمینتالى
ئیسلامى و ئیسرائیلىدا نه فه‌له‌ستین له
داگیرکارى ڕزگارى ده‌بێت و نه له ئیسرائیل
ئاشتى به‌رپاده‌بێت . سه‌رکه‌وتنى حه‌ماس
په‌یامێکى ڕه‌شه بۆ درێژه‌کێشانى داگیرکارى و
تیرۆریزم که باجه‌که‌ى خه‌ڵکى فه‌له‌ستین
ده‌یدات .
ئیسلامى سیاسى ئه‌مڕۆ له ڕۆژهه‌ڵاتى
ناوه‌ڕاستدا به خولقاندنى جه‌وى تیرۆریزم و
به‌هۆى وجودى داگیرکارى ئه‌مریکا و ئیسرائیل
،وه له‌سایه‌ى ده‌سه‌لاتى جمهورى ئیسلامى
ئیران و پشتیوانى سعودیه،بوه‌ته هێزێک که
وه‌ک شه‌ریکى ده‌سه‌لات له‌ناوچه‌که‌دا خۆى
داده‌سه‌پێنێت. ناسیونالیزمى عه‌ره‌بى له
هه‌ڵچون و داچونێکى هێرش و سازشدان تاکو
دامێنهى ده‌سه‌لاتى ئه‌م شه‌ریکه
ئیسلامیه‌یان به‌رته‌سک بکه‌نه‌وه.
ئه‌مریکا و ئه‌وروپاش له بازنه‌یه‌کى
درێژه‌دانى شه‌ڕى تیرۆریستی‌دا گیریان کردوه
که به‌ناچارى پێوه‌رى پراگماتیان پاڵیان
پێوهدهنىَ
بۆ قبوڵکردنى شه‌ریک کردنى ئیسلامى سیاسى
له‌ده‌سه‌ڵاتى ناوچه‌که‌دا.
به‌پێچه‌وانه‌ى درۆ و ئیدعاکانى گه‌شه‌ى
دیموکراسى له‌ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا، ئه‌وه‌ى
ئاکامى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق و فه‌له‌ستینه
باڵاده‌ست بوونى کۆنه‌په‌رستى ئیسلامىیه
له‌ناوچه‌که‌دا. ئه‌م واقعیه‌ته بارودۆخ و
ئاینده‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ڕوبه‌ڕوى
خه‌ته‌رێکى جدى کردۆته‌وه ، له‌لایه‌ک
ئه‌مریکا وئیسرائیل نایانه‌وێت ده‌ست به‌ردارى
داگیرکارى خۆیان ببن له عێراق و فه‌له‌ستین و
ڕێگاى شه‌ڕى تیرۆریستى درێژخایه‌نیان
هه‌ڵبژاردوه بۆ ڕاگرتنى باڵاده‌ستى خۆیان
،هه‌رچه‌نده له‌لایه‌ن به‌ره‌ى
هاوپه‌یمانه‌کانیانه‌وه هه‌میشه له‌ژێر
فشاردان. وه له‌لایه‌کى تره‌وه ئیسلامى
سیاسى به هه‌ڕه‌شه‌ى تیرۆریستى بن لادنى و
حه‌ماس و حزب الله و ده‌سه‌لاتى شیعه له
عیراق وه تاده‌گاته هه‌ڕه‌شه‌ى خاوه‌ندارێتى
ئه‌تۆمى ئێران ، ئیسلامى سیاسى کردۆته
شه‌ریکه ده‌سه‌ڵاتێک که ڕێگاى مانه‌وه و
ده‌سه‌لاتى ئه‌مریکایان له‌ناوچه‌که‌دا
ناهه‌موار و تاریک کردوه. ئه‌م ته‌وازنه
ناجێگیره ئاینده‌ى ئه‌م ناوچه‌یه‌ى له
نادیارى و ئائارامیهکدا ڕاگرتوه که ڕۆژ
به‌ڕۆژ ڕوخسارى ژیان و گوزه‌رانى مه‌ده‌نى
له‌سه‌ر ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه ده‌سڕێته‌وه و
زه‌مینه خۆش ده‌کات بۆ باڵاده‌ست بوونى
کۆنه‌په‌رستى ئیسلامى و هێزه ڕاستڕه‌وه
قه‌ومى و دینیهکانى ناوچه‌که.
ڕێگاى ده‌رچوونى ڕۆژهه‌لاتى ناوه‌ڕاست و
چاره‌سه‌رى کێشه‌کانى فه‌له‌ستین و عێراق له‌م
هه‌ڵبژاردنانه‌دا نىیه و به‌پێچه‌وانه‌وه
له‌سایه‌ى مانه‌وه‌ى داگیرکارى و تیرۆریزم و
فه‌ساددا ته‌نها هێزه ڕاستڕه‌و و
ئیسلامیه‌کان له‌م ههڵبژاردانهوه
به‌ده‌سه‌لات ده‌گه‌ن و ده‌میننه‌وه. ئه‌مڕۆ
ڕێگاى چاره کۆتایى هێنان به داگیرکارى
ئه‌مریکا وئیسرائیل و تیرۆریزمى ئیسلامى و
فه‌سادى حزبه دهسهلاتدارهکانه که ده‌بێت
هێزه چه‌پ و کۆمۆنیسته‌کانى فه‌له‌ستین و
عێراق و ئیسرائیل و ئیران و ناوچه‌که پىَى
هه‌ڵسن. به‌هێز بوون و مه‌یدان دارى هێزه
چه‌پ و کۆمۆنیسته‌کان و پشتیوانی دنیاى
مه‌ده‌نى و ئازادیخواز ده‌توانێت به‌ر به‌و
ئاینده ڕه‌ش و نادیاره بگرێت که ئه‌م
کۆمه‌ڵگایانه‌ى بۆ ڕاپیچ ده‌کرێت .
هه‌ڵوێسته‌یه‌ک که دهبىَ
خه‌ڵکى کوردستان له ئاست ئه‌م
هه‌ڵبژاردنانه‌ى عێراق و فه‌له‌ستیندا بیگرن
ئه‌وه‌یه که چاره‌نوسى خۆیان له‌م ڕێگاى
هه‌ڵبژاردن و هه‌لومه‌رجى داگیرکارى و
تیرۆریزم و فه‌ساده دوور بخه‌نه‌وه. ئه‌م
هه‌لومه‌رج و هه‌ڵبژاردنانه ئیسلامیه‌کانى
کردۆته ده‌سه‌لات و چاره‌نوسى کۆمه‌ڵگاى
به‌وان سپاردوه و کوردستان وه‌ک به‌شێک له
عێراق خراوه‌ته چوارچێوه‌ى ئه‌م شه‌ڕى
تیرۆریزم و دهسهلاتداریتىیهى ئیسلامى
سیاسیه‌وه. ئێستا ئیسلامى شیعه و سونى و
ناسیونالیزمى عه‌ره‌بى بوه‌ته هێزى سه‌ره‌کى
و ئاینده‌ى کوردستان که‌وتۆته به‌رده‌م شه‌ڕى
ده‌سه‌لاتى ئه‌م هێزانه. فه‌سادى ئیداره‌ى
یه‌کێتى و پارتی و بن به‌ستى سیاسى ئه‌وان
له‌پرۆژه‌ى فیدرالیهکهیاندا له هه‌ر
هه‌ڵبژاردنێکى داهاتوودا ده‌توانێت له‌لایه‌ن
ئیسلامیه‌کانه‌وه سیناریۆى سه‌رکه‌وتنى
حه‌ماس به‌شیوازی تر دوباره بکاته‌وه.
ئاکامى خۆبه‌ستنه‌وه‌ى یه‌کیتى وپارتى به‌م
ههلومورجهى داگیرکارى ئه‌مریکا و تیرۆریزمى
ئیسلامى ،وه فهسادیک که ئیداره‌کانى خۆیان
دروستى کردوه ده‌توانێت چاره‌نوسى کوردستان
به‌ره‌و ئه‌و خه‌ته‌رانه پاڵ پێوه بنێت که
ئێستا دووچارى فه‌له‌ستینیه‌کان بووه.
هه‌ربۆیه ڕێگاى جیابونه‌وه‌ى کوردستان و
دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تێکى سه‌ربه‌خۆ ته‌نیا
ڕێگا چاره‌ى گونجاوه بۆ دورخستنه‌وه‌ى
کوردستان له‌و ئاینده تاریکه‌ى ڕۆژهه‌لاتى
ناوه‌ڕاست له‌سایه‌ى شه‌ڕى ئه‌مریکا و ئیسلامى
سیاسی ،وه شه‌ری ده‌سه‌ڵاتی هیزه
ناسیونالیست و ئیسلامىیهکاندا ڕوبه‌ڕوى
بۆته‌وه.
26/01/2006 |