دیارده‌ی کۆچ به‌ره‌و هه‌نده‌ران له
عێراقدا به کوردستانیشه‌وه له‌دوای ساڵی
91، واته شه‌ڕی یه‌که‌می که‌نداوو
سه‌پاندنی ئابڵۆقه‌ی ئابووری به‌سه‌ر
عێراقدا ده‌ستی پێ کرد، زۆرێک له‌وانه‌ی
هاتنه ده‌ره‌وه له‌و خێزانا‌نه بوون که
منداڵی وردیان هه‌بوو یان زگوردی بوون وه
به‌گه‌شتنیان بۆ هانده‌ران و
به‌ده‌ستهێنانی مافی په‌نابه‌ری یه‌کسه‌ر
ژیانی هاوسه‌ریان پێک هێناوه به هێنانی
که‌سێکی تر له‌وڵاتی خۆ. ئێستا زۆرێک
له‌وانه مناڵه‌کانیان به‌تایبه‌ت
"کچه‌کان" گه‌شتونه‌ته ته‌مه‌نی لاوێتی
و‌به‌شێک له‌و خێزانا‌نه پێیان وایه که
بۆ ئه‌وه‌ی کچه‌کانیان وه‌ک کچی نه‌رویجی
به‌هره‌مه‌ندنه‌بن له ئازادیه
تایبه‌تیه‌کانیان و یاخی نه‌بن له
نه‌ریتی گروپی خۆ، یه‌کسه‌ره‌و ته‌نانه‌ت
به‌بێ ره‌زامه‌ندی کچه وه زۆر جار
له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن و فشارهێنانی
گیانی و ده‌روونی ده‌درێته که‌سێک، جا
ئه‌و که‌سه له کوردستانه‌وه ده‌یهێنن
یان لێره‌و له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی
ناو هه‌مان گروپ ده‌سته‌به‌ری ده‌که‌ن.
وه‌ک وتم بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به‌و
پرسیاره‌ی سه‌ره‌وه که ئایا هۆکاره‌کانی
ئه‌م دیارده‌یه کامانه‌ن که‌وای کردووه
ئه‌م رێژه‌یه به‌و شێوه‌یه زیادی
کردووه:
یه‌که‌م/ تێڕوانین بۆ ناموس یان
ناموسپه‌رستی:
له‌م دیدگایه‌وه ئه‌وه ژنه یان مێیه
که به‌رپرسه له پاراستنی شه‌ره‌فی
خێزان، وه‌ئه‌وه په‌رده‌ی کچێنی کچه که
چاره‌نووسی شه‌ره‌فی خێزان دیاری ده‌کات،
هه‌ر ئه‌مه‌شه وای کردووه که تێڕوانینی
خێزانه‌کان له‌سه‌ر ئه‌م لایه‌نه چه‌ق
ببه‌ستێ و فشاره‌کانی خۆی ده‌ست پێ بکات.
وه‌ک پێشتر باسم کرد که به‌شێکی زۆر له‌و
خێزانا‌نه نزیک به پانزه ساڵه له‌م
وڵاته‌دا ژیان ده‌که‌ن، مناڵه‌کانیان
ئێستا گه‌وره‌بوون و ترسێک که رۆژانه
به‌رۆکی ئه‌م خێزانا‌نه ده‌گرێت ئه‌وه‌یه
که چۆن وله چ ڕێگه‌یه‌که‌وه به‌ر بگرن
به‌وه‌ی که مناڵه گه‌نجه کچه‌کانیان
وه‌ک گه‌نجانی نه‌رویجی که زۆر ئازادن
له په‌یوه‌ندیه‌کانیاندا لێ نه‌یه‌ت، ترس
له‌وه‌ی که نه‌کا مه‌ودای ئازادیه‌کانی
زۆر بروات و چوارچێوه‌ی ماڵ جێ بهێڵێت،
ترس له‌وه‌ی که نه‌کا له
په‌یوه‌ندیه‌کی سێکسی له‌گه‌ڵ هاوڕێ
کوڕه‌که‌یدا ناموسی خێزان له زه‌وی بدات
و له‌که‌داری بکات، هه‌ربۆیه فشاره‌کان
له‌ته‌مه‌نی پانزه ساڵیه‌وه ده‌ست پێ
ده‌که‌ن. به‌شێک له‌وانه هه‌ر له‌نه‌رویج
و له رێگه‌ی کۆلکه مه‌لایه‌که‌وه و
به‌دزی ده‌وڵه‌ته‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌کی نا
ڕه‌سمی و "به‌ڕه‌ش" ماره ده‌بڕدرێ و به
هێواشی کۆتایی پێ ده‌هێنرێت. به‌شێکی
تریشیان له کاتی پشوه‌کاندا
ده‌یانبه‌نه‌وه بۆ وڵاتی خۆ‌و له‌وێ
که‌سیان بۆ ده‌دۆزنه‌وه‌و به‌شویان
ده‌ده‌ن، به‌شێک له‌وانه ئه‌گه‌ر
خێزانه‌کان بزانن که‌به‌هاتنه‌وه‌یان
گرفتیان بۆ دروست ده‌بێت ئه‌وا هه‌ر له‌وێ
پاسپۆرته‌کانیان لێ ده‌شارنه‌وه و ناچاری
ده‌که‌ن که بمێننه‌وه.
دووه‌م/ کلتورو عورفی کۆمه‌ڵایه‌تی:
یه‌کێک له‌و گرفتانه‌ی که خێزانه‌کان و
تاکه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
به‌ده‌ستیه‌وه داناڵێنن هه‌ڵگرتنی جۆرێک
له کۆدو عورفی کۆمه‌ڵایه‌تی یه که
سه‌رچاوه‌که‌ی له پیاوسالاری و قودره‌ت و
ده‌سه‌ڵاتی پیاوه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ،
چاوێک به کۆمه‌ڵگه رۆژهه‌ڵاتیه‌کاندا
ئه‌م ڕاستیه‌مان بۆ ده‌رده‌خات. له‌م
کۆمه‌ڵگه‌یانه‌دا سیسته‌می سیاسی و
کۆمه‌ڵایه‌تی به یارمه‌تی دین هه‌میشه
بووه‌ته هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی کۆنه‌په‌رستی
و بیرباوه‌ڕی پیاوسالاری. ده‌سه‌ڵات و
قودره‌تی پیاو له‌م کۆمه‌ڵگه‌یانه‌دا بێ
ئه‌ندازه‌و بێ سنووره، پیاو خاوه‌نی ماڵ
و مناڵ و ژنه، گیرفان و هیزی ئابووری لای
ئه‌وه، هه‌ربۆیه بڕیارده‌ری چاره‌نوسی
ماڵ و منداڵه. ژن له‌م سیسته‌مه‌دا
کائینێکی بێده‌سه‌ڵاتی بێ بڕیاره،
خاوه‌نی ئابووریه‌کی سه‌ربه‌خۆ نیه.
ئه‌م دیدگایه به‌هه‌مان بنه‌مای
خۆیه‌وه له‌ڕێگه‌ی ئه‌م خێزان و
تاکانه‌وه دێنه نه‌رویج که یاسا‌و
ده‌ستوری وڵاته‌که‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای
یه‌کسانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ژن و پیاو
دامه‌زراوه. دوو کلتور، دوو عورف و
عاده‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌یه‌ک ده‌ده‌ن.
پیاوی خۆرهه‌ڵاتی به‌هه‌مان تێڕوانینی
پیاوسالاری خۆیه‌وه به‌ڵام له‌ژێر چه‌تری
یاسا‌و له‌ناو ده‌وڵه‌تێکی مۆدێرندا توشی
دژایه‌تیه‌کی کوشنده ده‌بێت. یان ئه‌بێت
ده‌سه‌ڵاتێک که هه‌یه‌تی له‌ده‌ستی بدات
و وه‌ک که‌سێکی مۆدێرنی ئه‌وروپا ژیان
بکات، یان له‌ناو جیهانی پیاوسالاری و
شه‌ڕکردن بۆ له‌ده‌ست نه‌دانی ده‌سه‌ڵاتی
خۆی بجه‌نگێت. به‌ڵام جۆری ژیان له‌م
وڵاته وسیسته‌می په‌روه‌رده‌و فێرکردن و
ته‌واوی سیسته‌مه‌کانی تری کۆمه‌ڵگه
به‌پێچه‌وانه‌ی ویست و ئیراده‌ی ئه‌مه‌وه
ده‌چنه‌پێش، مناڵه‌کانی ئه‌م له‌به‌یانی
تا ئێواره له‌ده‌ره‌و له‌ناو چوارچێوه‌ی
قوتابخانه‌و دامه‌زراوه‌کانی تردا دێن و
ده‌چن، تێکه‌ڵ ده‌بن، زمان فێرده‌بن و
هاوڕێ ده‌گرن و به‌ڕۆحی ئه‌م وڵاته
مامه‌ڵه ده‌که‌ن، بۆ باوکێکی خۆرهه‌ڵاتی
ئه‌گه‌ر ئه‌م جۆره ژیانه بۆ کوڕه‌که‌ی
قایل بێت و ته‌نانه‌ت شانازی به‌وه‌شه‌وه
بکات که کوڕه‌که‌ی له‌چه‌ندین
په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ کچانی هاوڕێی
خۆی، ئه‌وا بۆ کچه‌که‌ی مامه‌ڵه‌یه‌کی تری
هه‌یه، ئه‌و نه‌ک ته‌نانه‌ت خۆی به‌ڵکو
ئه‌گه‌ر کوڕیشی هه‌بێت به‌هه‌مان شێوه
ده‌سه‌ڵات ده‌داته ئه‌ویش که‌وه‌ک خۆی
مامه‌ڵه بکات. نمونه‌یه‌کی دیار و
به‌رچاو بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه که‌له
مێدیای نه‌رویجی وته‌نانه‌ت مێدیای
کوردیش‌دا ده‌نگی دایه‌وه حوکمی ئه‌و باوک
و برایه بوو که‌به‌زۆرو به‌هه‌ڕه‌شه‌ی
کوشتن کچه‌که‌یان که ته‌مه‌نی
حه‌ڤده‌ساڵیدا برده‌وه بۆ کوردستانی عێراق
وله‌وێ به‌زۆر دایان به‌شوو، به‌ڵام پاش
ماوه‌یه‌ک له‌هاتنه‌وه‌ی کچه بۆ نه‌رویج
ودرکاندنی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، له‌لایه‌ن
"
Barnevern
" واته ده‌زگای پارێزگاری مناڵ و
به‌یارمه‌تی پۆلیس باوک و براکه‌ی ده‌سگیر
کران و درانه دادگا و یه‌که‌مین بڕیاری
دادگای نه‌رویج بۆ مه‌سه‌له‌ی به‌زۆر
به‌شوودان به‌سه‌ریاندا درا که باوکه‌که
به سێ ساڵ و کوڕه‌که‌ی دوو ساڵ زیندانی
کران. ئه‌م که‌یسه به‌ناوی که‌سی
Drammen
ناسراوه‌و هاوینی 2004 ڕوویداوه و له
2005دا وه‌ک که‌یس ناسرا.
سێیه‌م: تێکه‌ڵ نه‌بوون و سیاسه‌تی فره
کولتووری:
سیاسه‌تی فره کولتوری که له‌ته‌واوی
وڵاته ئه‌وروپیه‌کاندا کاری پێ ده‌کرێ،
بنه‌ماکه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
جیاکردنه‌وه‌ی ئینسانه‌کانه له‌سه‌ر
بنه‌مای بوونی کولتوری جیاواز، ئه‌م
سیاسه‌ته رۆژانه ده‌بێته مامه‌ڵه‌ی
ته‌واوی ده‌زگا ده‌وڵه‌تی و ڕێکخراوو
مێدیاو لێره‌شه‌وه ده‌بێته فه‌رهه‌نگێکی
بڵاوی خه‌ڵکی ئه‌م وڵاتانه
له‌به‌رامبه‌ر که‌سانێکی تر که‌له
وڵاتانی تره‌وه هاتوون و لێره
نیشته‌جێن.
کولتوری خۆت و کولتوری خۆم ده‌بێته ئه‌و
به‌ربه‌سته‌ی که تێکه‌ڵاو بوون ببێته
کارێکی قورس، زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که
له‌وڵاتانێکی وه‌ک عێراق، ئێران،
تورکیا... هه‌ڵهاتوون و له‌وڵاتی خۆیان
به‌ده‌ست بێ فه‌رهه‌نگی، بێ مافی،
سه‌رکوتی ئیسلامی سیاسی، جیاوازی
ڕه‌گه‌زی، پیاوسالاری و ده‌یان و ده‌یانی
تر له‌و بێ مافیانه‌ی که‌له‌و وڵاتانه‌دا
به‌رامبه‌ر ئینسان رۆژانه ئه‌نجام
ده‌درێ، وه بۆ ده‌ربازبوون له‌مه‌و
به‌شوێن ئارامی و ژیانێکی ئازاد روو
ده‌که‌نه ئه‌وروپا. لێره‌ش به پێی ئه‌م
سیاسه‌ته ڕه‌سمیه جارێکی تر به‌بێ ویست
و ئیراده‌ی خۆیان ده‌خرێنه‌وه ناو هه‌مان
کولتور‌و هه‌مان چوارچێوه‌ی پێش‌و.
ئه‌م سیاسه‌ته واده‌کات که تاکی
په‌نابه‌ر سه‌ربکاته‌وه به ناو هه‌مان
کولتور‌و عادات وته‌قالیدێکدا که سه‌رتاپا
نوقمی دواکه‌وتوویی، پیاوسالاریی، دژه‌ژن
و دژه هه‌موو ئه‌و ئاره‌زوانه‌یه که
ئینسان له‌ته‌مه‌نێکی ناسکی خۆیدا
ئه‌نجامی ده‌دات، ئه‌مه وا ده‌کات که
فشار هێنان بۆ له قاڵبدانی هه‌ڵسوکه‌وتی
کوڕان و کچانێکی گه‌نج که‌له ته‌مه‌نێکی
گه‌نجی خۆیاندا خه‌ریکن هه‌ڵده‌کشێن
ببێته کارێکی ئاسایی زۆربه‌ی زۆری ئه‌و
خێزانا‌نه، لێره‌وه گه‌نجان تووشی
حاڵه‌تێکی "ازدواجی" ده‌بن، له‌لایه‌ک
کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی کراوه به‌هه‌موو
ئازادیه‌کانیه‌وه، له‌ولاشه‌وه
کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی داخراوی خنکێنه‌ر که
ئازادی تێدا به‌ربه‌ست کراوه.
کاردانه‌وه‌ی ئه‌م فشاره به‌سه‌ر ئه‌و
گه‌نجانه‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌و کچانه‌ی که
خێزانه‌کانیان ده‌یانه‌وێت به‌زۆر
به‌شوویان بده‌ن به زوویی ده‌رده‌که‌وێت،
به‌شێکیان ناچار ده‌بن که‌ئه‌و فشاره
قبول بکه‌ن و له‌ترسی هه‌ڕه‌شه‌ی
ئازاردانی گیانی ونه‌فسی "که نمونه‌ی
ئامانه‌ش له‌به‌رده‌ستدا هه‌یه" بچنه ژێر
ئه‌م فشارانه‌وه‌و شو به‌که‌سێک بکه‌ن که
ڕه‌نگه هیچ شتێک له‌بابه‌ت ئیحساسات و
خۆشه‌ویستی و ته‌نانه‌ت یه‌کتر ناسینی
پێشوه‌خت به‌یه‌کیانه‌وه نه‌به‌ستێت،
ته‌نانه‌ت ئه‌توانم بڵێم هه‌ندێ جار
ئه‌وه که‌سه‌ی که بۆی په‌یداده‌کرێت له
ده‌ره‌وه واته له وڵاتی خۆوه
ده‌هێنرێت و ئه‌مه‌ش جیاوازی فه‌رهه‌نگی
وله‌یه‌کتر نه‌گه‌شتن له نێوان
هه‌ردوکیاندا سه‌د به‌رابه‌ر زیادتر
ده‌کات. به‌شێک له‌و کچانه تووشی
ده‌یان گیروگرفتی نه‌فسی ده‌بن و
ته‌نانه‌ت زۆربه‌یان په‌نا ده‌به‌نه به‌ر
هه‌وڵدان بۆ خۆکوشتن وسزادانی خۆ وه‌ک نان
نه‌خواردن و ئازاردانی گیانیی.
ئه‌م کێشه‌یه به‌ئه‌ندازه‌یه‌ک گه‌وره
بووه له‌م وڵاته‌دا، که وای له
حکومه‌تی تازه‌ی نه‌رویج کردووه که
خه‌ریکی داڕشتنی بڕیارێکی تازه‌ن بۆ
سنووردارکردنی هێنانی ژن یان پیاو
له‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویج به به‌ره‌وسه‌ر
بردنی ته‌مه‌نی زواج بۆ 22 یان 23 ساڵ که
ئه‌مه هێشتا نه‌بڕاوه‌ته‌وه‌و تائێستاش
گفت وگۆ له‌سه‌ر ماوه.
ئه‌م بابه‌ته به‌شێکه له هه‌وڵی خۆم بۆ
ناساندنی ئه‌م کێشه ترسناکه که ژیان و
چاره‌نووسی ده‌یان و سه‌دان کچی
په‌نابه‌ری کوردی له نه‌رویج وئه‌وروپا
له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌دا داناوه،
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک که زۆر نهێنی ئه‌نجام
ده‌درێ وڕه‌نگه وا بێته پێش چاو که
دروست نه‌بێ، به‌ڵام من خۆم به پێی
کارێکیش که ئه‌نجامی ده‌ده‌م له
ڕێکخراوه‌یه‌کی ئینسانی له نه‌رویج که
تایبه‌ته به کێشه‌یه‌ی زواجی ئیجباری
زۆر گه‌وره‌تر ده‌یبینم له‌وه‌ی که
باسیشم کردووه، هیوادارم ئه‌م بابه‌ته‌م
ببێته جێگه‌ی دێباتێکی هه‌مه‌لایه‌نه‌و
مۆدێرن بۆ خستنه‌ڕووی زیاتری ئه‌م
کێشه‌یه‌و هه‌نگاونان به‌ره‌و کولتورێکی
به‌رزتری ئینسانی تر.
18ی ئایار 2006