|
له په‌راوێزی وه‌ڵامی چاودێردا
- به‌شی دووه‌م و کۆتای -
بنار مسته‌فا
سه‌رنجی دووه‌می من
له په‌یوه‌ند به وه‌ڵامه‌که‌ی نووسه‌ری
چاودێڕ ئازاد عه‌لیدا، که به پێویستم زانی
وه‌ڵامێکی کورتی بده‌مه‌وه، ده‌رباره‌ی
ته‌وه‌ری ڕیفراندۆم و هه‌ڵبژاردنه. نووسه‌ری
چاو‌دێر له به‌شی حه‌وته‌می وه‌ڵامه‌که‌یدا
له ژێر مانشێتی ”ئه‌لته‌رناتیف
و ریفراندۆم”
دا ده‌ڵێتێت1:
”...له
ته‌واوی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵانی ڕابردووش،
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری نه‌یتوانی به‌رنامه‌ی
ریفراندۆم بکاته به‌رنامه‌یه‌کی ریالیستی
ئه‌وتۆ، که خه‌ڵک وه‌کو ئه‌م حزبه
ده‌یانه‌وێ، ده‌نگ بده‌نه
به‌رنامه‌که‌یان.زیاتریش له‌وه، له هیچ
هه‌ڵبژاردنێکدا ، ئه‌م حزبه، نه‌یتوانیوه
بچوکترین سه‌رکه‌وتن وه‌ده‌ست بهێنێ”
پاشان له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم
ده‌دوێت و به‌رواردی ده‌کات له‌گه‌ڵ
ڕیفراندۆمه‌که‌ی کۆمۆنیستی کرێکاری و سه‌ره‌تا
ده‌ڵێت ”له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی باشتر به‌رنامه‌یان بۆ ریفراندۆم
داڕشتبوو، دوور له هه‌رجۆره فه‌لسه‌فه و
ئایدۆلۆژیه‌تێک، که‌وتنه چالاکی”
و پاش گێڕانه‌وه‌ی گه‌وره‌یی و هه‌ڵدان
به‌شانیدا، هه‌ندێ له ده‌ستکه‌وته‌کانی
بزووتنه‌وه‌که باس ده‌کات و ده‌ڵێت:
”له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانیشدا،
به فۆڕمی ڕیفراندۆمه‌وه توانییان فراوانترین
راپرسیش له ناو خه‌ڵکی کوردستاندا بکه‌ن.
هه‌ڵبه‌ته، سه‌ره‌نجام ده‌ریش که‌وت که
گه‌لی کوردستان، هێشتا فیدرالیه‌تی گه‌ره‌که.
زۆربه ده‌نگیان به‌فدرالیه‌ت دا.
”
پێش سه‌رنجدانم له‌سه‌ر نوسینه‌که‌ی
به‌ڕێزی، ئه‌و هه‌ڵه زه‌قه‌ی بۆ ڕاست
بکه‌مه‌وه، که ده‌ڵێت ”زۆربه‌ی
خه‌ڵکی کوردستان ده‌نگی به فیدڕالیه‌ت دا”،
به جیا له بۆچوونی من ده‌رباره‌ی ئه‌و
ڕیفراندۆمه نا فه‌رمییه‌ی بزووتنه‌وه‌ی
ریفراندۆم ڕێکی خستبوو، به پێێ هه‌واڵه‌کان
زیاتر له 98%ی خه‌ڵکی کوردستان ده‌نگی به
سه‌ربه‌خۆی دا. نازانم ئازاد عه‌لی ئه‌و
ئه‌نجامه‌ی له کوێوه هێناوه؟! دیاره وه‌ک
سه‌رجه‌م هه‌ڵبژاردنه‌کان، ئێوه پێش
ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌که، دیاریتان
کردووه که زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کان به‌ر کێ
ده‌که‌وێت. یاخود بێ ئاگان له‌وه‌ی که 98 له
سه‌دا زۆرینه پێک دێنێت، نه‌ک پاشماوه‌که‌ی.
ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ئازاد عه‌لی باسی لێوه
ده‌کات، ئه‌و ڕاستیه ده‌رده‌خات، که
ئه‌نجامی ده‌نگدان هه‌رچۆنێک بێت،
سه‌ری بگریت و بنی بگریت، هه‌ر ئه‌وه‌یه که
ئه‌وان ده‌یانه‌وێت.
ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵانی
پێشوو... من وه‌ک ئه‌ندامێکی حزبی کۆمۆنیستی
کرێکاری، که به‌رده‌وام چاودێری کاره‌کانی
ده‌که‌م، تا ئێستا ئاگادارى ئه‌وه‌م كه حككع
له 2 هه‌لبژاردندا به‌شدارى كردووه،
يه‌كه‌ميان هه‌ڵبژاردنى نوينه‌رانى ڕيكخراوى
مامۆستايان بوو كه تيایدا چه‌ند كانديدى حککع
هه‌ڵبژێردرا و به‌مه‌ش سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست
هێنا، دووه‌ميشيان هه‌لبژاردنى شاره‌وانى بوو
له ساڵی 2000دا، كه پاش ڕوون بوونه‌وه‌ى
ته‌زويراته‌كانى يه‌كێتى و ئاشكرابوونى دزينى
ده‌نگ و خروقاته‌كان، حککع لێى هاته
ده‌ره‌وه و ئه‌نجامى ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ى به
ساخته ڕاگه‌ياند. جگه له‌م دوو حاڵه‌ته
حزبى كؤمۆنيستى كرێکارى له ساڵانى ڕابردوودا
چه‌ندين هه‌ڵبژارندنى ته‌حريم كردووه و بؤ
ئه‌مه‌ش به‌ڵگه سياسيه‌كانى خؤى به
کۆمه‌ڵگه ناساندووه، به تایبه‌تی كه
سه‌رجه‌مى ئه‌و هه‌لبژاردنانه‌ى كه جێگاى
ره‌زامه‌ندى ئازاد عه‌لییه جگه‌له
سيناريؤيه‌كى گالته‌كردن به ڕاى خه‌لك و
ساخته‌چێتى شتێكی‌تر نه‌بووه. ئيتر نازانم
ئه‌م نووسه‌ره له کوێوه حوكمى ئه‌وه
ده‌دات كه حككع له هیچ هه‌لبژاردنێكدا
ته‌نانه‌ت "
نه‌یتوانیوه بچوکترین سه‌رکه‌وتن وه‌ده‌ست
بهێنێ!"
پاشان نازانم كاك ئازاد عه‌لى چه‌نده له
بيریه‌تى كه سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى نيشتمانى
چه‌نده په‌رێشان بوو به كشانه‌وه‌ى حككع له
هه‌لبژاردنه‌كانى شاره‌وانيدا؟! نازانم
چه‌نده ئه‌و ڕاستيه ده‌سه‌لمێننێ كه
ئه‌وكات يه‌كێتى چؤن كه‌وتبووه هه‌ڕه‌شه‌كردن
له لايه‌نه‌كانى تر، وه‌ك زه‌حمه‌تكێشان و
حزبى شيوعى كوردستان و ...هتد. كه ئه‌وانيش
ئاماده‌نه‌بوون ئه‌نجامى هه‌لبژاردنه‌كانى
شاره‌وانى ئيمزا بكه‌ن و پرؤسه‌كه‌يان به
ساخته و ته‌زوير له قه‌ڵه‌مدا.
بۆ وه‌بیر هێنانه‌وه‌ی نووسه‌ر، باسکردنێکی
کورت ده‌رباره‌ی ”هه‌ڵبژاردنه‌کان” خراپ
نییه، نه‌وه‌ک ئه‌وه‌شی وه‌ک ئه‌نجامی
ڕیفراندۆمه‌که چاو‌دێر کردبێت. سه‌ره‌تا
ئه‌وه له نووسه‌ر وه‌ک چاودێرێکی سیاسی
بپرسین، له هیچ جێگه‌یه‌کی دنیادا بیستوێتی،
بینوێتی که هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر بنه‌مای
نه‌ته‌وه، مه‌زهه‌ب، عه‌شیره‌ت کرابێت؟!
هه‌ڵبژاردن چ مانایه‌کی ده‌مێنێت، کاتێک
خه‌ڵکی به ترسی ئاگری جه‌هه‌نه‌م و بڕینی
بایعی و ده‌رکردن له خوێندگا و کاره‌کانیان
تا هه‌ڕه‌شه کردن له ژیانیان ده‌هێنرێنه
سه‌ر سندوقه‌کان، بۆ ده‌نگدان به‌و
مه‌زهه‌به‌ی یان نه‌ته‌وه‌یه‌یی
ده‌یانگرێته‌وه؟! هه‌ڵبژاردن چ مانایه‌کی
ده‌مێنێت، کاتێک پێش وه‌خت ئه‌نجامه‌که‌ی
دیاریکراوه؟!
ئه‌مانه‌ش هه‌مووی له لایه‌ک، بۆ ڕیسوای
ئه‌و پڕۆسه‌یه کافییه بیر له‌وه
بکرێته‌وه، که چ ڕێزێک بۆ ئه‌و پڕۆسه‌یه
دانرا؟! سه‌ره‌نجام هه‌ر به هێزی میلیشیای
لایه‌نه‌کان پڕۆسه‌که کۆتای نه‌هات؟! مانای
چی به پێنج مانگ پاش ”هه‌ڵبژاردن” و پیاکێشان
و داکێشان به یه‌کتریدا حکومه‌ت به
نیوه‌ناچڵی پێک ده‌هێنرێت؟!
”حزبی
کۆمۆنیستی کرێکاری نه‌یتوانی به‌رنامه‌ی
ریفراندۆم بکاته به‌رنامه‌یه‌کی ریالیستی
ئه‌وتۆ،”
ئه‌گه‌ر وایه، بۆچی کاتێک حزبه‌که‌ی ئازاد
عه‌لی شکات له سه‌ر حککع تۆمار ده‌کات،
یه‌کێک له خاڵه‌کانی مه‌سه‌له‌ی ڕیفراندۆم و
سه‌ربه‌خۆی کوردستانه، که ئه‌م حزبه کاری
بۆ ده‌کات2؟ چه‌ندین پیلانی دژی
ئه‌و ڕیفراندۆمه گێڕا؟ تا سه‌رنجام گه‌یشت
به لێدانی چه‌کداری و خوێن ڕشتن؟ به‌س نه‌بوو
نه‌یتوانی بیکاته به‌رنامه‌یه‌کی ڕیالیستی!
ئه‌وه‌ی بۆ بزووتنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم
ده‌گه‌ڕێته‌وه، پێم وایه بۆ خه‌ڵکی ڕؤشنه،
که ئامانج له پێكهێنانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه
ته‌نها فشار هێنان بوو بۆ سه‌ر لایه‌نه‌کانی
تری حکومه‌تی عێراق، به تایبه‌تی شیعه‌کان،
بۆ به‌ده‌ست هێنانی ”ده‌ستکه‌وتی” زیاتر
(هه‌ڵبه‌ت ده‌ستکه‌وت بۆ گیرفانی سه‌رانی
پارتی و یه‌کێتی). ئاشکرایه که پارتی و
یه‌کێتی خۆیان نه‌یان ده‌توانی خه‌ڵکی به‌و
جۆره بۆ به دوای ده‌ستکه‌وته‌کانی خۆیان
ڕابکێشن، بۆیه ئه‌و شه‌ڕه‌ی که خۆیان پێیان
نه‌ده‌کرا، به ڕۆشنبیرانیان کرد. ئه‌وه‌ش بۆ
خه‌ڵکی ئاشکرایه که کێ له پشتی ئه‌و
بزووتنه‌وه‌یه‌وه بوو، به پێچه‌وانه‌ی
ئه‌وه‌ی ئازاد عه‌لی بۆی ده‌چێت، که ده‌ڵێت ”دوور
له هه‌موو ئایدۆلۆژیه‌تێک”.
ئێستا بزووتنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم چی به‌سه‌ر
هات و چ کاره‌یه؟ بۆچی ئێستا کارێک بۆ ئه‌و
ڕیفراندۆمه ناکه‌ن، که ”باشتر به‌رنامه‌ی بۆ
داڕ‌ێژرابوو؟” پاش ئه‌و چالاکیه گه‌ورانه و
درووست‌کردنی ئه‌و کۆمیتانه‌ی باسیان لێوه
ده‌که‌یت، ده‌ستکه‌وته‌کانیان چی بوو؟ هه‌موو
ئامانجیان ئه‌وه‌بوو، به‌هه‌ر نرخێك بێت
ڕیفراندۆمێک ئه‌نجام بده‌ن، فه‌رمیبێت یان
نافه‌رمی، وه ئه‌نجامه‌که‌شی هه‌رچیه‌ک بێت،
تا ئه‌و ئاسته‌ی که هه‌ر نووسه‌ره و چۆنی پێ
خۆش بوو ئه‌نجامێک به ئاره‌زووی خۆی به‌یان
بکات؟! ڕاستیه‌که‌ی ئه‌مه گاڵته کردن و
سوکایتی کردنه به ڕیفراندۆم، به چاره‌نووسی
چه‌ند ملیۆن له دانیشتوانی کوردستان.
دوا پرسیارم بۆ نووسه‌ری چاو‌دێر: ئایا
ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم به ڕاستی
ئامانجی ڕاپرسی خه‌ڵکی کوردستانه و دووره
له هه‌موو ئایدۆلۆژیه‌تێک و به‌و شێوه‌یه‌یه
که تۆ لێیوه‌ی ده‌دوێیت، بۆچی ئێستا کارێک بۆ
ئه‌و ڕیفراندۆمه ناکه‌ن؟! پێتوایه، ئه‌گه‌ر
ئێستا دووباره بکه‌ونه‌وه پڕۆسه‌ی ئیمزا
کۆکردنه‌وه، هه‌مان ڕێژه‌ی جارێ پێشوویان
ده‌ست بکه‌وێته‌وه؟! هه‌رچۆنێک له‌و
ڕیفراندۆمه بدوێن، هه‌ر به ڕیسوای دوو حزبه
زلهێزه‌که کۆتای دێت. به بۆچونی من باشتره،
ته‌واو ئه‌و مه‌سه‌له‌ی ڕیفراندۆمه بنێنه
لاوه!
دوا وته‌م بۆ نوسه‌ر ئه‌وه‌یه، که
ئه‌گه‌ر تا ئێستا به هه‌موو جۆرێک هه‌وڵتان
داوه خۆڵ بکه‌نه چاوی خه‌ڵکی، یاخود خۆتان
هه‌ر خۆش خه‌یاڵیه‌کتان بوبێت ده‌رباره‌ی
هه‌ڵبژاردن، ئه‌وا ده‌توانن له بیری خۆتانی
به‌رنه‌وه، چونکه دواجار خه‌ڵکی شاری
سلێمانی له 13.8دا هاواریان کرد ”ده‌نگمان دا
به 730، دزیان هێنایه سه‌ر کورسی”.
26.8.2006
سه‌رچاوه‌کان:
-
ئازاد علی، چاو‌دێر، ژماره87، ل3،
24.7.2006
-
نه‌زه‌ر عه‌لی ئه‌کبه‌ر، شکاتنامه‌ی
وه‌زاره‌تی ناوخۆ له حزبی کۆمۆنیستی
کرێکاری عێراق، 5.3.2000، له نامیلکه‌ی
یه‌که‌م، هێرشه‌کانی ینک بۆسه‌ر ئازادی
سیاسی و حککع خزمه‌ت به‌کێ ده‌کات؟
ل32-33، مایسی 2000.
bnarmustaf@yahoo.co.uk
|