|
(ده‌رباره‌ی هێرشه‌کانی پارتی بۆ سه‌ر
ئه‌ندامانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری!
کاتێک له‌سه‌ر داوای جمهوری ئیسلامی ئێران
یه‌کێتی نیشتمانی له 14ته‌موزی ساڵی 2000 دا
هێرشی چه‌کداری کرده سه‌ر باره‌گاکانی حیزبی
کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق، له‌ناو جه‌رگه‌ی
شاری سلێمانیدا 5 پێنج کۆمۆنیستی شۆڕشگێڕی
خه‌ڵتانی خوێنکرد، که ژیانی خۆیان خستبووه
پێناوی ڕزگاری بێبه‌شان و ئازادی و یه‌کسانی
ئینسانه‌کان و به‌خته‌وه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی
خه‌ڵک و کۆمه‌ڵگای کوردستانه‌وه، جلال
تاڵه‌بانی و حیزبه‌که‌ی یه‌که‌مین
کۆنه‌په‌رستانێک نه‌بوون که پێیانوابووبێت
به زه‌بری چه‌ک و گرتن و تۆقاندن ده‌توانن
به‌سه‌ر کۆمۆنیزمدا سه‌رکه‌ون. ئه‌وه‌تانێ
ماوه‌ی چه‌ند مانگه به‌رزانی و پارتی
دیموکراتیش له‌به‌رامبه‌ر کۆمۆنیسته‌کاندا
به‌هه‌مان هه‌ڵه‌ی حه‌ریفه‌کانیاندا
ده‌چنه‌وه و ده‌یانه‌وێ به‌ختی خۆیان له‌سه‌ر
هه‌مان ئه‌سپی دۆڕاو تاقیکه‌نه‌وه. به
خه‌یاڵی خۆیان به‌نیازن به ملهوڕی و گرتن و
ته‌قه‌کردن له هاوڕێیانمان ئیراده‌ی
کۆمۆنیستی و شۆڕشگێڕانه‌ی کادر و ئه‌ندامانی
حیزبی ئێمه تێکبشکێنن، تا له‌م ڕێیه‌شه‌وه
به‌ر به په‌ره‌سه‌ندنی شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تی
گشتی و جه‌ماوه‌ری له‌دژی ده‌سه‌ڵاتی لۆمپنیان
بگرن و خامۆشیکه‌نه‌وه. بۆچی ته‌نها
له‌به‌رئه‌وه‌ی کادری حیزبمان (یوسف قادر)
به‌یان و ته‌بلیغاتی حیزب له دژی گاڵته‌جاڕی
هه‌ڵبژاردن بڵاوده‌کاته‌وه دوو جار له‌لایه‌ن
ئاسایشی پارتییه‌وه ده‌گیرێ و لێکۆڵینه‌وه‌ی
له‌گه‌ڵ ده‌کرێت؟! یاخود بۆ ده‌بێ کادری
حیبمان (به‌شدار عه‌لی) به‌هۆی ڕه‌خنه‌ی
ڕاشکاوانه‌ی له په‌رله‌مانتارانی کوردستان و
نوسینی ووتاری ڕه‌خنه‌ییه‌وه بڕفێنرێت؟!
وه‌یا له‌به‌رچی کادری حیزبی ئێمه (جه‌بار
سۆفی) له شاری دیانه به‌هۆی بڵاوکردنه‌وه‌ی
بڵاوکراوه‌کان و وه‌ره‌قه ته‌بلیغتییه‌کانی
حیزبه‌وه ته‌قه‌ی لێده‌کرێ و له مه‌رگ
ده‌گه‌ڕێته‌وه؟! ئه‌مانه تاوانی گه‌وره‌ن
له به‌رامبه‌ر ئازادی سیاسی‌دا وه‌کو مافێکی
کۆمه‌ڵایه‌تی و گشتی. تاوانن به کوشتن و
سووکایه‌تیکردن به ئینسانه‌کان و به
بیروباوه‌ڕیان. به‌ته‌نها ئه‌م په‌لامارانه‌ی
پارتی بۆ سه‌ر هاوڕێیانی ئێمه به‌ڵگه‌ی
ته‌واون بۆ پووچبوونی پڕوپاگه‌نده‌ی
به‌رقه‌راربوونی ئازادی و دیموکراسی له
کوردستانی ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی عه‌شیره‌یی
ناسیونالیزمی کورددا!
شه‌قاوه‌چیتی و ئاژاوه‌نانه‌وه و کرده‌وه‌ی
دژی ئازادی و دژی خه‌ڵکی پارتی و هێزه‌کانی
به‌رزانی له به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی کوردستاندا،
له چه‌شنی ڕفاندنی که‌مال سه‌ید قادر و
حوکمدانی به 30 ساڵ زیندانی له دادگای
کارتۆنی و سه‌روخه‌ڵکیه‌که‌یدا، داپڵۆسینی
ناڕه‌زایه‌تی توێژه جۆراوجۆره‌کانی خه‌ڵکی
کوردستان و نه‌دانی مۆڵه‌تی ڕه‌سمی پێیان بۆ
سازدانی خۆپیشاندان و ڕێپێوان، هه‌تا گرتن و
ڕفاندنی هاوڕێیانمان (یوسف قادر) و (به‌شدار
عه‌لی) له شاری هه‌ولێر و ته‌قه‌کردن له
هاوڕێ (جه‌بار سۆفی) له شارۆچکه‌ی دیانا،
درێژه‌ی سیاسه‌تێکه که له‌ژێر په‌رده‌ی درۆ
و ده‌له‌سه‌ی به‌رقه‌راربوونی ئازادی سیاسی و
دیموکراسیدا 15ساڵه له کوردستان
پیاده‌ده‌کرێت و خه‌ڵکی پێفریوده‌درێت.
سیاسه‌تێکه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی پێ ناچارکه‌ن
مل بۆ ده‌سه‌ڵاتی عه‌شیه‌ره‌یی و لۆمپنیان
که‌چبکه‌ن و واز له ده‌ربڕینی
ناڕه‌زایه‌تییه‌کانیشیان بهێنن که بۆ
ده‌رکێشانی مافه‌کانیان له‌ژێر چنگی ئه‌م
تاڵانچیانه به‌ڕێکه‌وتووه. به‌رزانی و
حیزبه‌که‌ی ده‌یانه‌وێ به‌م شێوازه
به‌عسیانه‌یه وه له ڕێگای نانه‌وه‌ی ئه‌م
فه‌زای سه‌رکوت و تۆقاندنه‌وه‌وه حیزبی
کۆمۆنیستی کرێکاری و کۆمۆنیسته‌کانی کوردستان
و ئازادیخوازانیش ناچارکه‌ن ده‌سهه‌ڵگرن له
سیاسه‌ت و بیروباوڕه‌کانیان و خه‌بات بۆ
ئازادی و یه‌کسانی و خۆشگوزه‌رانی و
ڕێکخراوکردن و یه‌کگرتووکردنی خه‌باتی
جه‌ماوه‌ری بخه‌نه‌لاوه. ئه‌مه ئیتر
تاوانێکی گه‌وره‌یه له دژی ئازادی سیاسی و
مافه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و خواسته‌کانی
خه‌ڵک و پارتی ناتوانێ خۆی لێببوێرێ.
ئه‌گه‌ر به‌رزانی و پارتی ڕاستده‌که‌ن و
به‌هه‌ق له کوردستان ئازادی و دیموکراسییان
به‌رقه‌رارکردووه، بۆچی وه‌ڵامی ڕه‌خنه‌ی
نووسه‌ران و موخالیفانی سیاسی‌یان به زه‌بر و
زه‌نگ و تۆقاندن و شوێنبزرکردن و ڕفاندن
ده‌ده‌نه‌وه!؟ بۆچی به ته‌قه‌کردن له
خه‌ڵکی وه‌ڵامی خواست و ناڕه‌زایه‌تی و
خۆپیشاندانه‌کانیان ده‌ده‌نه‌وه؟! باشه هه‌ر
له ڕیشه‌وه ئه‌گه‌ر خه‌ڵک له هیچیان
که‌منییه بۆچی ده‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و
ناڕه‌زایه‌تی و ڕێپێوان سازده‌که‌ن؟! نا،
نه‌خێر، وانییه. کوردستان دوو کوردستانه!
له‌لایه‌ک بۆ ژماره‌یه‌ک خاوه‌ن حیزب و پیاوی
حیزب و مه‌سئول و داروده‌سته‌ی خۆتان و
حیزبه‌کانتان و چینه داراکانی کوردستان بۆته
فیرعه‌ونستان و ژماره‌ی پیاوانی ملیۆنێر زۆر
زۆر بووه. له‌لایه‌کی تریشه‌وه کوردستان بۆ
خه‌ڵکه‌که‌ی و بۆ چین و تویژه هه‌ژار و
که‌مده‌رامه‌ته‌کانی جیاوازییه‌کی زۆری نییه
له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی به‌عسییه‌کاندا!
نان و ژیان و ده‌سه‌ڵات و هه‌موو شتێک
له‌ده‌ستی ئه‌م تاقمه لۆمپن و
تاڵانچییانه‌دایه و به زۆری چه‌ک ده‌ستیان
به‌سه‌ریدا گرتووه، خه‌ڵکیش ده‌بێ بۆ ژیان و
گوزه‌رانی خۆیان و ماڵ و منداڵیان له قوڕگی
ئه‌م فیرعه‌ونانه‌دا نان ده‌ربهێنن! ئا له‌م
هاوکێشه چینا‌یه‌تیه‌دایه که حیزبی ئێمه
جێگاوشوێنی به‌رجه‌سته‌ی هه‌یه و نه‌خشی
کارسازی سیاسه‌تی ئه‌م حیزبه و هه‌ڵسووڕانی
کادر و ئه‌ندامانی به قورگی پارتیدا
ناچێته‌خواره‌وه. هه‌ر لێره‌شه‌وه‌یه پارتی
ناچاره له‌ناو "به‌هه‌شتی ئازادی و دیموکراسی
ژێر ده‌سه‌ڵاتیاندا" که بۆته بنێشته‌خۆشه‌ی
ژێر زمانیان، په‌لاماری تیرۆریستی بۆ سه‌ر
ئه‌م حیزبه و کادره‌کانی ئه‌نجامبده‌ن.
مێژوو ته‌جروبه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ملهوڕ و
سه‌روخه‌ڵکی زۆری هه‌یه و هیچکام له‌و
ده‌سه‌ڵاتانه به‌و شێوازه نه‌یانتوانیوه
ئیراده‌ی خه‌ڵک و کۆمه‌ڵگا تاسه‌ر زه‌وتبکه‌ن.
هێزێک که ڕۆژی ده‌یان جار ئیدیعای دیموکراسی
و مافی مرۆڤ به خه‌ڵکی بفرۆشێت، ده‌بێت
بیرێکیش له چاره‌نووسی خۆی بکاته‌وه.
سه‌ره‌نجام پارتی ده‌بێت مل بۆ مه‌نتیقی
سه‌رده‌م که‌چبکات و ده‌سهه‌ڵبگرێت له
سیاسه‌تی تۆتالیتاریستی و سه‌رکوتی
موخالیفانی. ڕێزبگرێت له ئازادی سیاسی و
ئازادیه فه‌ردی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیش
به‌ڕه‌سمی بناسێت. چونکه به‌م هێرشانه‌ی بۆ
سه‌ر حیزبی ئێمه و کادر و هه‌ڵسووڕاوانی نه‌ک
هه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان حیزبی ئێمه و خه‌ڵکی
کوردستان توندوتۆڵ‌تر ده‌کاته‌وه، به‌ڵکو
خه‌باتی ئه‌م خه‌ڵکه و ئه‌م کۆمه‌ڵگایه بۆ
پێچانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خێڵه‌کی و عه‌شیره‌یی
به‌تاوتر ده‌کات.
بژی ئازادی سیاسی!
2-4-2006 |