|
دوای ئه‌وه‌ی یه‌کێتی نیشتمانی خۆی
ده‌ستیوه‌ردایه خۆپیشاندانی شاری هه‌ڵه‌بجه
له‌دژی ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵاتداری ناسیونالیستی
کوردی له یادی 18ساڵه‌ی کیمیبارانکردنیدا،
ته‌قه‌یکرد له خۆپیشانده‌ران و لێی کوشتن و
بریندار کردن، په‌لاماری ژورنالیسته‌کانی دا و
کاسێت و کامێرا و ڕیکۆرده‌ر و ئامێره‌کانی
لێسه‌ندن، پاشان هه‌ر به فیکی ئه‌و "ده‌سته"
مۆنیۆمێنته‌که سووتێنرا، ئاراسته‌ی سه‌ره‌کی
خۆپیشاندانه‌که گۆڕا بۆ لایه‌کی تر.
به‌مشێوه‌یه نه‌خشه‌ی چه‌په‌ڵی یه‌کێتی
ئامانجی پێکا و ده‌رفه‌تی په‌یداکرد هێرشی
ژاراوی ته‌بلیغاتی خۆی له دژی خه‌ڵکی
هه‌ڵه‌بجه و خواست و داوا ڕه‌واکانیان
به‌رپابکات. له‌ژێر ناوی بوونی ده‌ستێکدا
ڕه‌شبگیری گه‌نجانی هه‌ڵه‌بجه‌ی ده‌سدایه و
نزیکه‌ی 200که‌سی تائێستا ده‌سگیرکردووه،
ژماره‌یه‌کیش خۆیان شاردۆته‌وه. جگه له
فه‌زای سه‌رکوت و ڕه‌شبگیر و ڕاونان،
مه‌سه‌له‌ی سزای ئیعدامی هێناوه‌ته‌پێشه‌وه.
له‌مڕێگایه‌وه یه‌کێتی ده‌یه‌وێ وه‌کو یه‌کێک
له دوو حیزبه سه‌ره‌کییه‌که‌ی بزووتنه‌وه‌ی
کوردایه‌تی و به‌پشتیوانی ئه‌وان، له مه‌وقعی
(مدعی علیه)ه‌وه خۆی بکاته (مدعی). به‌ڵام
هێنانه‌به‌ره‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی سزای ئیعدام خۆی
له‌خۆیدا مانا و ناوه‌رۆکی سیاسی و
کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رفراوانتری هه‌یه له
په‌یوه‌ند به خه‌ڵک و کۆمه‌ڵگا و
ده‌سه‌ڵاته‌وه.
ئه‌حزابی میلیشیایی کوردی ده‌سه‌ڵاتدار له
کوردستاندا، وه‌کو هێز و ده‌سه‌ڵاتی جیا له
خه‌ڵک له‌ماوه‌ی 15ساڵی ده‌سه‌ڵاتدارێتیاندا،
به‌زۆری چه‌ک و کوشتن و تۆقاندن ده‌سه‌ڵاتی
خۆیان سه‌پاندووه به‌سه‌ر خه‌ڵکیدا. ئه‌م
هێزه میلیشیاییانه له‌م چه‌ند ساڵه‌دا
بێجگه له جه‌نگی ناوخۆ و تاڵان و بڕۆ و
گیرفانپڕکردن و گه‌نده‌ڵی سیاسی و ئیداری
و به‌ڵێنی درۆ، شتێکیان بۆ خه‌ڵکی
ئه‌نجامنه‌داوه! ئاو و کاره‌با نییه،
خزمه‌تگوزاری جۆراوجۆر مانایه‌کی نه‌بووه و
نییه له‌لایان. کرێی که‌م، بێ‌کاری و گرانی و
هه‌ژاری یه‌خه‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستانی
گرتووه. ناڕه‌زایه‌تی شاره‌کانی کوردستان بۆ
دابینکردنی ئه‌م خواستانه‌یان به‌ڵگه‌ی ڕاستی
ئه‌و قسانه‌ن. دوایین نموونه خۆپیشاندانی
شاری هه‌ڵه‌بجه بوو له دژی پشتگوێخستنی
شاره‌که و بازرگانیکردن به‌سه‌ر قوربانیانی
کیمیابارانه‌وه، بینیمان چۆن
وه‌ڵامدرایه‌وه! ڕووداوه‌کانی هه‌ڵه‌بجه
نیشانی‌دا که ئه‌م هێزانه تاچ ڕاده‌یه‌ک
غه‌ریبن به‌م کۆمه‌ڵگایه و به ژیانی
خه‌ڵکه‌که‌ی. نیشانی‌دا ئه‌م هێزانه ته‌نانه‌ت
ده‌ست له‌وه‌ش ناپاریزن که به شێوه‌ی ڕژێمی
به‌عسی خۆیان تۆوی ئاژاوه‌بن له‌ناو
ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکدا و به ئاشکرا نه‌خشه و
پیلان داڕێژن بۆ په‌لاماردانی خه‌ڵک و
سه‌رکوتکردنیان. خۆپیشاندانی خه‌ڵکی
هه‌ڵه‌بجه به‌م هێزانه‌ی نیشاندا تا چ
ڕاده‌یه‌ک له‌به‌رده‌م نه‌فره‌ت و
ناڕه‌زایه‌تی سه‌رتاسه‌ری و جه‌ماوه‌ریدان.
بۆیه به بڕوای من پیڵانی ده‌ستێوه‌ردان له
خۆپیشاندانی هه‌ڵه‌بجه، دوو حیزبی
ده‌سه‌ڵاتدار لێی به‌رپرسن. ئه‌م دوو حیزبه
پاش چه‌ندین ساڵ سه‌رکوتی خه‌ڵکی له‌ناو
ئه‌ڵقه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ و کوشتاری یه‌کتریاندا،
ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوولایان که‌وتۆته
به‌رده‌م ڕق و تووڕه‌یی خه‌ڵکی
کوردستانه‌وه. ڕووداوه‌کانی هه‌ڵه‌بجه به‌و
ئاکامه‌ی گه‌یاندن که ده‌سه‌ڵاتی هاوبه‌شیان
ده‌بێت ئه‌م نه‌فره‌ت و ناڕه‌زایه‌تییه
سه‌رتاسه‌رییه کپبکاته‌وه و خه‌ڵکی له‌سه‌ر
جێی خۆیان دابنێته‌وه، ملکه‌چی ده‌سه‌ڵاتی
ئیداره‌ی هاوبه‌شیان بکات. له‌مڕووه‌وه
پیڵانی ته‌قه‌کردن له خۆپیشاندانی شاری
هه‌ڵه‌بجه و سووتانی مۆنیۆمێنته‌که، سه‌رێکی
ئه‌م سیاسه‌ته‌یه که هه‌ردوو لایان
گرتوویانه‌ته‌پێش له‌پێناوی دامرکانه‌وه‌ی
تووڕه‌یی و بێزاریی خه‌ڵکیدا، سه‌ره‌که‌ی
که‌شی هێنانه‌پێشه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی سزای
ئیعدامه له پێناوی ملکه‌چکردنی جه‌ماوه‌ری
ناڕازی کوردستان بۆ ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی ئه‌م
حیزبانه. سیاسه‌تێک که ئامانجی ئه‌وه‌یه
له ده‌سه‌ڵاتی میلیشیاییه‌وه
بیانگوازێته‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی.
تائێستا ئه‌م هێزانه بێپه‌رده سیاسه‌تی
میلیشیایی و ناوچه‌گه‌ریان پیاده‌کردووه،
خه‌ڵک له‌م بارودۆخه پڕبوون و کارد به
ئێسقانیان گه‌یشتووه. به‌ڵام ده‌بێ ئه‌م
حیزبانه ده‌سه‌ڵاتیان یه‌کخه‌نه‌وه بۆ
ئه‌وه‌ی به هێزێکی تره‌وه به‌ناوی حکومه‌تی
یه‌کپارچه‌ی کورده‌وه بکه‌ونه‌وێزه‌ی خواست و
ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی خه‌ڵک و جه‌ماوه‌ر. سزای
ئیعدام هه‌رچه‌ند بێ سێ و دوو پیاده‌کردنی
هه‌مان سیاسه‌تی سه‌روخه‌ڵکی ڕژێمی به‌عسیه،
به‌ڵام به هێنانه‌به‌ره‌وه‌ی سزای ئیعدام
یه‌کێتی و پارتی ده‌یانه‌وێ په‌یامێکی تازه
به خه‌ڵکی کوردستان بڵێن، حکومه‌تی یه‌کگرتوو
و یه‌کپارچه‌ی کوردی هه‌ر "سه‌رپێچی و
ناڕه‌زایه‌تییه‌ک" به جێبه‌جێکردنی سزای
ئیعدام له‌به‌رامبه‌ریدا تێکده‌شکێنن.
یه‌کخستنی دوو ئیداره‌یان چه‌نده بۆ
وه‌ستانه‌وه‌یه له جه‌نگی دابه‌شکردنی
ده‌سه‌ڵاتدا له ئاستی عێراقدا له به‌رامبه‌ر
حه‌ریفه‌کانیاندا، به تایبه‌ت له ئێستادا
که عێراق چۆته ناو ته‌نووری جه‌نگێکی
ناوخۆوه، هێنده‌ش بۆ یه‌کده‌سبوونیانه
له‌به‌رامبه‌ر بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی
گشتی و سه‌راسه‌ری خه‌ڵکی کوردستاندا
به‌مه‌به‌ستی سه‌رکوتکردنی، که هه‌ر جاره‌ی
له شوێنێکه‌وه سه‌رده‌ردێنێ. بزووتنه‌وه‌ی
کوردایه‌تی له نێوانی دوو مه‌ترسیدا
ده‌ستده‌بات بۆ جێبه‌جێکردنی سزای ئیعدام. له
لایه‌ک مه‌ترسی ئیحتمالی تێوه‌گلانیان له‌م
جه‌نگه ناوخۆییه‌دا، به‌تایبه‌ت به‌دوای
ڕووداوی ئه‌مڕۆی گه‌ڕه‌کی ئور له باکوری
ڕۆژهه‌ڵاتی شاری به‌غداد. له‌لایه‌کی
دیکه‌شه‌وه شکڵ‌گرتنی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکی
کوردستان و ئه‌گه‌ری سه‌رتاسه‌ری بوونه‌وه‌ی.
ئه‌ویش له‌دژی کێ؟ له به‌رامبه‌ر خۆپیشاندانی
به‌رهه‌قی شارێکدا که 18ساڵ پێش ئێستا بووه
قوربانی سات و سه‌ودای ئه‌م حیزبانه له‌گه‌ڵ
جمهوری ئیسلامی ئێران‌دا به چه‌کی کیمیایی. ئا
له‌م ساته‌دایه حکومه‌تی یه‌کگرتوو پێکدێنن.
مه‌سه‌له‌ی حکومه‌تی یه‌کگرتوو جگه له‌م
په‌یامه ترسناکه، هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به
خه‌ڵکی کوردستانه‌وه نییه.
خه‌ڵکی کوردستانیش چیتر به شێوه‌ی ڕابردوو
نابێت بمێننه‌وه و ناتوانن سه‌رکه‌وتن
به‌ده‌ستبێنن له به‌رامبه‌ر ئه‌م هێزه
میلیشیاییانه‌دا. ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م
سیاسه‌ته‌ی یه‌کێتی و پارتیدا
ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی خۆیان ڕێکخراوتر و
یه‌کگرتووتر بکه‌ن. ڕێکخراوی سه‌رتاسه‌ری
ده‌توانێ هێزه‌کانیان به‌رجه‌سته‌تر بکات. بۆ
ئه‌م مه‌به‌سته ده‌بێت خه‌ڵکی کوردستان
به‌ناڕه‌زایه‌تی خۆیان ڕێگانه‌ده‌ن ئه‌ڵقه‌ی
یه‌که‌می سیاسه‌تی سزای ئیعدام له هه‌ڵه‌بجه
ئه‌نجامبدرێ. وه‌کو چۆن خه‌ڵکی که‌لار و
گه‌رمیان ده‌یانه‌وێ به ده‌ربڕینی
ناڕه‌زاتیان له‌دژی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له یادی
ئه‌نفالدا، درێژه به ناڕه‌زایه‌تی خۆیان
بده‌ن وه‌کو پشیوانیش له خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه،
له هه‌موو لایه‌که‌وه جه‌ماوه‌ری ناڕازی
کوردستان ده‌توانن به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر
ناڕه‌زایه‌تی خۆیان نیشانبده‌ن. ده‌توانن
نه‌هێڵن پیلانگێڕانی به‌لاڕێدابردنی
خۆپیشاندانی هه‌ڵه‌بجه ڕێکخه‌رانی
ناڕه‌زایه‌تی ڕه‌وای خه‌ڵکی ئه‌و شاره
ئیعدامبکه‌ن. خه‌ڵکی کوردستان به خه‌باتی
یه‌کپارچه‌یان ده‌توانن ئه‌م سیاسه‌ته
پووچه‌ڵکه‌نه‌وه. ئه‌م هێزه عه‌شیره‌ییانه
له‌سه‌ر جێگای خۆیان دانێنه‌وه.
27-3-2006 |