|
ڕه‌شبگیر
دوای ئه‌وه‌ی گه‌نج و لاوی هه‌ڵه‌بجه
له16-3ی ئه‌مساڵدا سه‌ربه‌رزانه ته‌سمیمی
خۆیان جێبه‌جێکرد و باڵای مه‌ینه‌تی
شاره‌که‌یان هه‌ڵگرت و له‌جێگای مۆنۆمێنته‌که
دایاننا. ڕێیاننه‌دا ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان
بچنه هه‌ڵه‌بجه و ئه‌مساڵیش که‌ڕنه‌ڤاڵێکی
دیکه‌ی تاڵانفرۆشی دامێنی گه‌وره‌ترین تاوانی
کۆمه‌ڵکوژی له‌دژی خه‌ڵکی ئه‌م شار و
ناوچه‌یه به‌رپابکرێته‌وه، یه‌کێتی نیشتمانی
به‌مه‌به‌ستی سه‌رکوتی خه‌ڵکی ئه‌م شاره،
سووتانی مۆنۆمێنته‌که‌ی گرتووه به‌ده‌سته‌وه
و ده‌یه‌وێ وه‌کو "موقه‌ده‌ساتی" خه‌ڵکی
کوردستان بیداته‌قه‌ڵه‌م و شه‌ڕی له‌سه‌ر
بکات. له‌ژێرناوی بوونی "ده‌ستێکدا!"
ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی له هه‌ڵه‌بجه
ڕاگه‌یاندووه و ڕه‌شبگیری خۆپیشانده‌ران و
گه‌نجانی ده‌سداوه‌تێ. هه‌ر ئه‌مه خۆی
به‌ته‌نها تاوانێکی گه‌وره‌یه و ده‌چێته‌پاڵ
کوشتن و برنیدارکردنی خۆپیشانده‌ران. تائێستا
40که‌س گیراون و لاوانی هه‌ڵه‌بجه له‌ترسی
ڕه‌شبگیر خۆیان شاردۆته‌وه. ئه‌مه له
کاتێکدایه که هێزه‌کانی ئاسایشی یه‌كیتی
ته‌قه‌یان له خه‌ڵک کردووه و 2کوژراو و
11برینداری لێکه‌وتۆته‌وه. جگه‌له‌مه‌ش
پۆنگخواردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکی ئه‌م
شاره له‌ماوه‌ی 15ساڵی ده‌سه‌ڵاتدارێتی
ئه‌حزابی کوردی‌دا، به‌هۆی پشتگوێخستنیانه‌وه
له‌ڕووی ئاوه‌دانکردنه‌وه و
قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی که‌س و کاری قوربانیانی
کیمیاباران و نه‌بوونی هیچ جۆره
خزمه‌تگوزارییه‌که‌وه، گۆشه‌یه‌که له
ده‌ریای تووڕه‌یی و ناڕه‌زایه‌تییه‌کی
سه‌رتاسه‌ری خه‌ڵکی کوردستان له‌به‌رامبه‌ر
ده‌سه‌ڵاتی سه‌روخه‌ڵکی و گه‌نده‌ڵی یه‌کێتی و
پارتیدا.
ڕه‌شبگیر هه‌مان سیاسه‌تی سه‌رکوتی ڕژێمی
به‌عسه. هیچ شتێک ڕه‌وایه‌تی و شه‌رعییه‌ت
ناداته ئه‌م سیاسه‌ته چه‌په‌ڵه. فه‌رهه‌نگی
سیاسی ناسیونالیزمی کورد هێنده له سه‌رده‌م
به‌جێماوه، سه‌ره‌ڕای ته‌پڵوزه‌نای
هه‌مه‌ڕۆژه‌یان له ده‌زگاکانی
ڕاگه‌یاندنیانه‌وه بۆ بوونی ئازادی و
دیموکراسی له کوردستان، که‌چی خۆپیشاندان و
ده‌ربڕینی ناره‌زایه‌تی
نه‌ک هه‌ر ته‌حه‌مول ناکه‌ن به‌ڵکو له‌لایان
تاوانه و به داپڵۆسین مامه‌ڵه‌یده‌که‌ن!
له‌م کولتوره سیاسیه‌دا ته‌قه‌کردن له
خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری به‌رگرییه له
دیموکراسی، به‌ڵام خۆپیشاندان و ده‌ربڕینی
ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری مه‌ترسیه بۆ سه‌ر
"ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی"! یه‌کێتی و پارتی
چونکه له‌به‌رده‌ستی سه‌دام و ڕژێمی به‌عس و
ده‌وڵه‌تانی فاشیستی ده‌وروبه‌ر کولتوری
سیاسیان فۆرمۆڵا‌بووه و گۆشکراون، ناتوانن
لێیداببڕێن. به‌لای ڕژێمی به‌عسیشه‌وه هه‌ر
مه‌سیره و خۆپیشاندانێک له‌چوارچێوه‌ی
سیاسه‌تی خۆیدا بوایه شۆڕشگێڕانه و
"نیشتمانی" بوو، به‌پێچه‌وانه‌وه ئیتر ده‌بوو
قه‌تڵیعام بکرانایه! ئه‌م مامه‌ڵه‌یه‌ی
یه‌کێتی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه و
خۆپیشاندانی هێمنانه‌ی ئه‌م شاره‌دا کردی و
ده‌یکات، جیاوازی چییه له‌گه‌ڵ شێوازه‌کانی
به‌عس؟ هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی،
خه‌ڵکی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ش به‌تایبه‌تی وه‌کو
ڕۆژ لایان ڕوونه که تاوانباری ئه‌وه‌ڵ و
ئاخر ده‌سه‌ڵاته، ده‌سه‌ڵاتیش ئه‌مڕۆ له
هه‌ڵه‌بجه یه‌کێتی نیشتمانی و پارتی
دیموکراته. ئه‌م دوو حیزبه مه‌سئولن له
هه‌ر لایه‌نێکی ناخۆشی ڕووداوی هه‌ڵه‌بجه.
ئه‌گه‌ر دادگا مانایه‌کی هه‌بێ و بۆنی هه‌قی
پێوه‌بێت، ده‌بێ لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رانی
ئه‌م دوو حیزبه و لێپرسراوانی محه‌للیان له
ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌دا بکات. ده‌بێ ئه‌و
که‌سانه ببرێنه به‌رده‌م دادگا که 15ساڵه
هه‌ڵه‌بجه هه‌ڕاجده‌که‌ن و فرمێسکی درۆیینه‌ش
بۆ قوربانیانی هه‌ڵده‌ڕێژن، ئه‌وانه که
ته‌قه‌یانکردووه له خۆپیشانده‌ران. له‌مه
به‌ولاوه پڕوپووچی به‌باکردنی نه‌غمه‌ی
نه‌شازی به‌ر‌قه‌راریی ئازادی و دیموکراسی له
کوردستان، هه‌ر ئه‌وه‌که‌ی به‌عسه به
ڕتوشێکی کوردیه‌وه! خه‌ڵکیش ئه‌م ده‌سته‌ی
خوێندۆته‌وه و بۆیه‌ش ئه‌حزابی کوردی هێچ
ڕێگا و شێوازێکی تریان به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه
بۆ درێژه‌دان به ده‌سه‌ڵاتی گه‌ندڵیان جگه
له سه‌رکوت و ڕه‌شبگیر و تۆقاندن. په‌نابردن
بۆ ئه‌م سیاسه‌ته به‌مانای بنبه‌ستی سیاسی و
کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتوریی بزووتنه‌وی
کوردایه‌تییه. ده‌ره‌نجامێکی ڕاسته‌وخۆی ئه‌م
سیاسه‌ته خۆی له خۆیدا ڕه‌وینه‌وه‌ی وه‌همه
به کوردایه‌تی و وه‌رچه‌رخانی جه‌ماوه‌ره،
مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه
پانتاییه‌کی سیاسی و کولتوری و
کۆمه‌ڵایه‌تییه که ده‌توانێ هاوکێشه‌کان
سه‌ره‌وبنبکاته‌وه!
شه‌ڕی موقه‌ده‌سات
له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه
ئه‌مساڵ له لووتکه‌ی ڕه‌ونه‌قی بزووتنه‌وه‌ی
جه‌هلی ئیسلامی‌دا، که له سایه‌ی سیاسه‌تی
"جه‌نگ دژی تیرۆر" له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه
پێیانبڕا، له عێراق ئیسلامی سیاسی بووه هێزی
یه‌که‌م و عێراقی هاویشتۆته ناو جه‌نگی
ناوخۆوه. بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له
هه‌ڵبژاردنه‌کانی فه‌له‌ستیندا براوه‌بوون.
ئیخوانموسلمین له میسر چه‌ند بازێک پێشکه‌وت
و جمهوری ئیسلامی خه‌ریکه له‌م فه‌زایه‌دا
خۆی له‌ده‌ستی تووڕه‌یی جه‌ماوه‌ریی له
ئێران‌دا ڕاپسکێنێ. له‌م ساته‌دا
بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند کاریکاتێری محمدی
پێغه‌مبه‌ری ئیسلام له ڕۆژنامه‌یه‌کی
دانمارکیدا، فرسه‌تی دایه ئیسلامی سیاسی
وه‌کو هێزێکی تاریکپه‌رست له پشتی
موقه‌ده‌ساتی ئیسلامییه‌وه ده‌ستبداته
گه‌وره‌ترین هێرش و په‌لامار بۆ سه‌ر ئازادی
ده‌ربڕینی بیروڕا و ده‌سکه‌وته ئینسانییه‌کان
له‌سه‌ر ئاستی دنیادا. ئینسان و حورمه‌ت و ماف
و ده‌سکه‌وته ئینسانییه‌کانیان خسته ژێرپێی
موقه‌ده‌ساتی دینییانه‌وه. جیهانیان له
چڵکاوی دینی هه‌ڵژه‌ند. یه‌کێتی و پارتیش چ
خۆیان و چ په‌رله‌مانه‌کانیان، به تاک تاک و
به جووتیش، په‌یوه‌ستبوون به‌م حه‌ره‌که‌ته
کۆنه‌په‌رسته‌وه. ئیسلامیه‌کان کتێبه‌که‌ی
مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌ییان کرده به‌هانه‌ی
ده‌ستیان له کورستان بۆ هه‌ڵتۆقینه‌وه و
پژاندنه‌وه‌ی ژاراوی کۆنه‌په‌رستی ئیسلامی
به‌سه‌روچاوی خه‌ڵکیدا. توڕه‌هاتی
موقه‌ده‌ساتی دینییان هێنایه‌به‌ره‌وه و
ئه‌وانیش پشتگیریانکردن. ئه‌وه‌تا ئێستا
خۆشیان، یه‌کێتی و پارتی به‌کامی دڵ مرادیان
حاسڵبووه. هه‌روه‌کو هاوپه‌یمانه
ئیسلامییه‌کانیان شه‌ڕی موقه‌ده‌سات له‌گه‌ڵ
خه‌ڵک ده‌که‌ن. ئه‌وسا بۆیه چوونه پشتی
مه‌سه‌له‌ی موقه‌ده‌ساتی دینییه‌وه، هه‌تا
له‌ڕۆژێکی وه‌کو ئه‌مڕۆدا خۆشیان وه‌ره‌قه‌ی
موقه‌ده‌سات ڕاکێشن. سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یی ئه‌م
سیاسه‌ته‌ی یه‌کێتی و ئه‌حزابی کوردی بۆ
نیشاندانی مۆنۆمێنته‌که به "موقه‌ده‌سی
خه‌ڵکی کوردستان" له‌وه‌دایه که خه‌ڵکی
هه‌ڵه‌بجه خۆیان ئه‌و شته‌یان نه‌ویستوه و
سووتاندوویانه. ئه‌مان به‌زۆر ده‌یکه‌ن به
موقه‌ده‌سی خه‌ڵکی. مه‌نتیقی ژیان، چه‌مکی
مه‌عریفه، مه‌نتیقی مۆدێرن و سه‌رده‌م،
مه‌نتیقی عه‌قڵانی کۆمه‌ڵگا ئینسان و خواست و
مافه‌کانیان به پیرۆزترین چه‌مک و بنه‌مای
یاساکانی ژیان و مه‌عریفه داده‌نێن. که‌چی
یه‌کێتی و پارتی خه‌ڵک به بێعه‌قڵ و
ته‌نانه‌ت تاوانباریش داده‌نێن، گوایا ڕێزی
"موقه‌ده‌سی" خۆیانیان نه‌گرتووه! له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌دا که هه‌موو دنیا شاهیدی باڵا و
قیافه‌ی خه‌م و مه‌ینه‌تییه‌کانی خه‌ڵکی
هه‌ڵه‌بجه‌ن و به ڕه‌مزی له‌خاچدانی هه‌ر
موقه‌ده‌سێکی ئینسانیان داناوه، به‌ڵام
15ساڵه یه‌کێتی و پارتی بازرگانی
به‌سه‌ره‌وه ده‌که‌ن، هه‌ڵه‌بجه و
خه‌ڵکه‌که‌شیان مه‌حکومکردووه به تلانه‌وه
له‌ناو مه‌ینه‌تئاوای ژایانیاندا. یه‌کێتی
ده‌یه‌وێ مۆنۆمێنته‌که به موقه‌ده‌س
بداته‌قه‌ڵه‌م، هه‌تا سیاسه‌تی سه‌رکوتی
ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه وه‌کو
ته‌نبیهێکیش بۆ ته‌واوی خه‌ڵکی کورستان
شه‌رعییه‌تپێبدات. بنبه‌ستێک که یه‌کێتی و
پارتی به‌هۆی بێزاری و نه‌فره‌تی قووڵی
جه‌ماوه‌رییه‌وه به‌ره‌وڕوویبوونه‌ته‌وه،
به‌داتاشینی "موقه‌ده‌سات" و شه‌ڕکردن
له‌سه‌ری قه‌ره‌بووناکرێته‌وه. ته‌نها ڕێگا
ڕێزدانانیانه بۆ خواست و ئیراده‌ی خه‌ڵک و
جه‌ماوه‌ر، نه‌ک سه‌رکوت. ئه‌م حیزبانه
ده‌یانه‌وێ له‌جیاتی خه‌ڵکیش بیربکه‌نه‌وه!
خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه له هه‌ر که‌سێک باشتر
ده‌زانێ کامه‌یه هه‌ق و موقه‌ده‌ساته‌کانی.
به ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ڕۆتینی سازکردنی ڤیستیڤاڵی
یادی هه‌ڵه‌بجه ئه‌مساڵ، شاری هه‌ڵه‌بجه و
خه‌ڵکه‌که‌ی خۆیان و مافه‌کانیان له هه‌ر
موقه‌ده‌سێکی داتاشراو بۆیان به‌پیرۆزتر و
به‌رزتر دانا. هه‌ق وایه یه‌کێتی و پارتی
دوای کاره‌ساتی 16-3ی ئه‌مساڵ واز له خه‌ڵک و
شاری هه‌ڵه‌بجه بهێنن و خۆیان له‌مه زیاتر
نه‌که‌نه نیشانه‌ی ڕق و نه‌فره‌تی خه‌ڵکی
کوردستان و داواکانیان جێبه‌جێبکه‌ن. یه‌که‌م
سه‌رکوت و ڕه‌شبگیر وازلێبهێنن له هه‌ڵه‌بجه
و حوکمی عورفی ڕاگرن، تاوانبارانی ئاسایش
بده‌نه دادگای ئاشکرا، به‌خۆشیاندابچنه‌وه.
چونکه خه‌ڵک ته‌جروبه‌ی 15ساڵی ڕابردوویان
وه‌کو به‌ڵگه‌ی دادگایی‌کردنی ئه‌م حیزبانه
جێگیرکردووه و حوکمی خۆیانداوه. دووه‌م
مه‌سه‌له‌ی مۆنۆمێنته‌که‌ش به‌ڕای من ده‌کرێ
به‌شێوه‌یه‌کی تر چاره‌سه‌ربکرێت. له‌و جۆره
مۆنۆمێنتانه، دانه‌یه‌ک له قه‌ڵاچوالان و
دانه‌یه‌کیش له مه‌سیف سه‌لاحه‌دین
درووستکه‌ن خۆ پاره‌وپوولی مفته زۆره! با
چیتر هه‌ڵه‌بجه و خه‌ڵکیش له لێشاوی درۆ و
به‌ڵێن و قسه‌ی بریقه‌دار ڕزگاریانببێت!
24-3-2006 |