|
ابراهیم
حسین
ibrahimhwssain@hotmail.com
ناره‌زایه‌تی و خرۆشانه‌کانی کوردستان له
هه‌له‌بجه هه‌تا ڕانیه و ئاکرێ له مانگرتنی
کرێکارانی تاسلوجه‌وه هه‌تا
ناره‌زایه‌تیه‌کانی دربه‌دیخان وچه‌مچه‌مال
ئاماژه‌یه‌کی ئاشکرایه به‌وه‌ی که کوردستان
له سه‌رده‌مێکی حه‌سساسی پر هه‌ڵچوون و
خرۆشانی گه‌وره دا ده‌ژی. سه‌رده‌می تێک
شکانی ئه‌فسانه‌ی ئازادیخوازی ده‌سه‌ڵاتی خۆ
وڵاتی، سه‌رده‌می تێکشکانی ئه‌و وه‌همه
پوچه‌ی که ده‌کرێ له سایه‌ی ئه‌وه‌ی که
پێی ده‌ڵێن ده‌سه‌ڵاتی خۆ وڵاتی وئه‌زموونی
ده‌سه‌ڵاتی خۆیی و کوردایه‌تی دا ئازادی و
خۆشگوزه‌رانی و مافه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی
هاوڵاتیان جێگیر وسه‌قام گیر ببێ. سه‌رده‌مێک
که هه‌موو ئه‌و وه‌همانه که ده‌سه‌ڵات
ساڵانێکه ئاشی سه‌رکوت و بێ دادی خۆی
له‌سه‌ر ده‌گێڕی یه‌ک له دوای یه‌ک له
به‌رامبه‌ر واقیعیه‌تی گه‌نده‌ڵیه‌کی
سه‌رتاپاگیر که ده‌سه‌ڵات تیایدا نقووم بووه
هه‌ره‌س دێنن و ئیتر ده‌ورانی ئومێد بڕان به
و وه‌عدو به‌ڵێنه کاغه‌زیانه و هاوارو
فریادی ئیتر به‌سه ئه‌و جه‌هه‌ننه‌مه
ده‌ستی پێکردووه و ئه‌م هاوار و فریاده له
خرۆشانه جه‌ماوه‌ریه‌کانی شاره‌کانی کوردستان
ئه‌مرۆ له‌هه‌رکات به‌هێزتر دێته گوێ و
رۆژانه وه‌ک هێزێکی ته‌واو نارازی و توڕه
له به‌رامبه‌ر گه‌مه بێ تامه‌کانی ده‌سه‌ڵات
به ژیانی خه‌لک و راستیه تاڵه‌کانی ئه‌و
گه‌نده‌ڵخانه گه‌وره‌یه‌ی ده‌سه‌ڵات له
کوردستان ڕێکیخستووه ،گوزارست له خۆی
ده‌کات.
چیتر کوردستان مه‌یدانی باڵاده‌ستی تاقانه‌ی
وه‌هم و خورافات و به‌ڵێنه کاغه‌زیه‌کانی
ده‌سه‌ڵات له به‌رامبه‌ر داخوازیه ره‌واکان
بۆ ژیان و چاره‌نوسێکی مرۆڤانه‌تر نیه.چیتر
کوردستان کۆمه‌ڵگای خه‌سێنراو و ئه‌سیرکراوی
ته‌وقی ئه‌و باوه‌ر و نه‌ریته سیاسیه
تۆتالیتیرو دیکتاتۆریانه‌ی ده‌سه‌ڵات نیه که
به ده‌ستێک خه‌ریکه له میدیای خۆیدا
بانگه‌شه‌ی به‌رقه‌رار بوونی دیموکراسی و
ئازادی و کراوه‌یی و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی
ته‌خشان وپه‌خشان ده‌کا و به‌ڵام به
ده‌سته‌که‌ی تر له‌سه‌ر جاده‌و شه‌قامه‌کان و
ته‌نانه‌ت له ناو کارگه‌و کارخانه شوێنی
کار‌و به‌رهه‌م هێنان له به‌رامبه‌ر بچوکترین
ناره‌زایه‌تی و مانگرتن خۆپێشان دان ته‌نانه‌ت
له‌سه‌رداوا کردنی دابین کردنی سه‌ره‌تاییترین
سه‌ره‌تاییترن ژیانیش له بابه‌تی دابین
کردنی کرێ و موچه‌ی گونجاو و ئاو و کاره‌با و
خزمه‌تگوزاریه شاریه‌کان جگه له زمانی
چه‌ک و تۆقاندن و زیندان وراوه‌دونان و
سه‌رکوت هیچ وه‌ڵامێکی تری بۆ خه‌ڵکی کوردستان
پێ نیه!!
ئیتر ده‌وه‌رانی ئێستا سه‌رده‌می هاتنه
سه‌ره‌وه‌ی ئاره‌زووه ئینسانیه‌کانه،
سه‌رده‌می بوژانه‌وه‌ی ئه‌و ئیراده گه‌شبینه
جه‌ماوه‌ریه‌یه به ژیان و ئازای و خۆشبه‌تی
که چه‌ندین ساڵه له سایه‌ی ئه‌و
ده‌سه‌ڵاتانه‌ی ئه‌مرۆی کوردستان ده‌گۆرێ به
دڵ ساردی و نا ئومێدی به‌رامبه‌ر به ژیان و
ده‌گۆرێ به هه‌ستی تاریک و نائومێدانه‌ی به
جێهشتنی وڵات و گرتنه به‌ری ڕێگای هات و
نه‌هاتی هه‌نده‌ران،سه‌رده‌می هاتنه
سه‌ره‌وه‌ی ئه‌و داواکاری خواسته ره‌وایانه‌ی
جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکه که 15 ساڵه له سایه‌ی
ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه دا ئه‌مرۆ و سبه‌ینێیان پێ
ده‌کرێ و هه‌ر جاره به بیانویه‌ک ژێرپێ
ده‌خرێن.
ده‌ورانی بوژانه‌وه‌ی باوه‌ر هه‌بوونه
به‌وه‌ی که ئیتر ناکرێ ئه‌وه قبووڵ بکر ێ
موچه‌و کرێکان له ئاستی مه‌مره ومه‌ژی دابن
به‌ڵام ده‌ڵاڵان و سه‌رانی حیزبه‌کانی
ده‌سه‌ڵات ته‌راتێن به پاره و دۆلاره‌وه
بکه‌ن و سه‌روه‌تی ئه‌فسانه‌یی که‌ڵه‌که‌بکه‌ن
، خه‌ڵک له تاریکستانی بێکاره‌بایی و بێئاوی
و بێخانه‌و لانه‌یی و کوله‌مه‌رگی دابژین
به‌ڵام سه‌رانی ده‌سه‌ڵات له فیرعه‌وناواکان
دا به‌هه‌شتێک بۆ خۆیان دروست بکه‌ن.
سه‌رده‌می سه‌رهه‌ڵدان و بوژانه‌وه‌ی سه‌ر له
نوێی ئه‌و خواسته ره‌وایه‌یه که که ناکرێ
ده‌سه‌لاتداران و حیزبه‌کانی ده‌سه‌ڵات
چاره‌نووسی سیاسی کۆمه‌ڵگا قۆرخ بکه‌ن
وبیخه‌نه مه‌زاتخانه‌ی ده‌ڵاڵی سیاسی و له
چوارچێوه‌ی پرۆژی عێراقی عروبی ئیسلامی
هه‌راجی بکه‌ن به‌ڵام هیچ حیسابێک له‌سه‌ر راو
ئیراده‌ی خه‌ڵکی کوردستان بۆ بریاردان له‌سه‌ر
چاره‌نووسی خۆیان نه‌که‌ن. خه‌ڵکی کوردستان
چیتر ناچار نیه ئه‌و هه‌ل مه‌رچه ناره‌وایه
قبوول بکا .کوردستان له‌سه‌رده‌مێکی جیاواز دا
ده‌ژی سه‌رده‌می خرۆشان و گوزارشت کردن له
ئیراده‌و ویسته‌کانی خۆی ،سه‌رده‌می هاتنه
مه‌یدان بۆ به ده‌سته‌وه گرتن و بریاردان
له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆی.له پێناوه‌دا
جوڵانه‌وه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان
جوڵانه‌وه‌یه‌کی ڕه‌وا و له‌سه‌ر هه‌قه!!
07/08/2006 |