|
arfan96@yahoo.de
عرفان
کریم
مه‌سخه‌ره‌ی به‌ناو (دادگایی کردنی سه‌دام
حسێن و سه‌رانی به‌عس ) که له‌ژێر سایه‌ی
تانک و تۆپ و شه‌قاوه‌چێتی جه‌نه‌راڵه
سه‌ربازی یه‌کانی ئه‌مریکادا به‌رێوه‌ده‌چێ
له 05.11.2006 دا بریاری سزای ئیعدامی
به‌سه‌ر دیکتاتۆری پێشوی عێراق(سه‌دام حسێن )
و دوو که‌سی دیکه له‌سه‌رانی به‌عسدا
ده‌رکرد، له‌به‌رامبه‌ر ده‌رچوونی ئه‌م
بریاره‌دا کاردانه‌وه‌و هه‌ڵوێستی جیاواز له
نێو ناوه‌ندو لایه‌نه سیاسییه‌کان له‌نێو
خۆی عێراق و له ئاستی نێو ده‌وڵه‌تی دا
به‌یان کرا ، ئه‌حزاب ومیلیشیا قه‌ومی و
ئیسلامیه‌کانی عێراق و کوردستان که هه‌ر
له‌سه‌ره‌تاوه له‌ژێڕ ناوی درۆینه‌ی(پرۆسه‌ی
ئازادکردنی عێراق)دا پشتگیریان له سیاسه‌تی
جه‌نگ و تیرۆریستی ئه‌مریکا کرد و پاش ئه‌م
جه‌نگه به‌هاوکاری هێزه سه‌ربازیه‌کانی
ئه‌مریکا کۆمه‌ڵگای عێراقیان له نێو جه‌نگێکی
خوێناوی تایه‌فی و قه‌ومی دا
غه‌رقکرده‌وه،ئه‌مانه‌ش به‌ده‌ستخۆشی کردن
له بریاری سزای ئیعدام هه‌ڵوێستی خۆیان
راگه‌یاند ،له‌کاتی به‌یانکردنی هۆکاره‌کانی
پشتگیری کردنیان له‌م بریاره سه‌رانی ئه‌م
میلیشیا و ئه‌حزابانه به روونی کۆنه‌په‌رستی
وناکۆکی بوونیان له‌گه‌ڵ یاساکانی کۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نی وهاوچه‌رخدا دووپاتکرده‌وه وزۆر
چه‌واشاکارانه ئه‌م بریاره‌یان به
(دادپه‌روه‌ریه‌کی راسته‌قینه ) له‌قه‌ڵه‌م
دا، له نێو ئه‌و هه‌ڵوێسته ره‌زیل وپرله
ریسواکاریانه‌ی که له به‌رامبه‌ر به‌م
بریاره‌دا خۆیان به‌یان کرد هه‌ڵوێستی
خیڵه‌کییانه‌ی ره‌وتی ناسیونال ـ شۆڤینیستی
کورده ،ئه‌م ره‌وته کۆنه‌په‌رسته که
پێکهاته‌یه‌کی پرش وبڵاوه له گرووپ و
رۆشنبیران و نوسه‌رانی ناسیونالیستی کورد،
ئه‌وانه‌ی که له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی ره‌سمی بزووتنه‌وه‌که‌یان ،واته
(ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی یه‌کێتی و پارتی )دا
ده‌ستبه‌کارن وله نێو سیناریۆی شه‌ڕی قه‌ومی
ـ مه‌زهه‌بی که جه‌نگی کۆنه‌په‌رستی ئه‌مریکا
له عێراق و کوردستاندا هێناویه‌ته‌کایه‌وه
سه‌ریان ده‌رهێناوه ،ئه‌مانه به ناره‌زایی
ده‌ربرین له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی( زیاد له
پێویست عێراقچێتی) یه‌کێتی و پارتی دا خۆیان
پێناسه ده‌که‌ن و له‌دیدگای شۆڤینیستی
قه‌ومی کوردییه‌وه به‌مه نیگه‌رانن و
له‌به‌رامبه‌ردا ده‌ستخۆشی ده‌که‌ن له
وێرانبوون و کاولکردنی زیاتری ناوچه عه‌ره‌ب
نشینه‌کان له ناوه‌رست وخوارووی عێراقدا و
ئاره‌زووی کوشتاری زیاتری خه‌ڵکی ده‌که‌ن له‌و
ناوچانه‌دا ، هه‌روه‌ها به بانگه‌وازکردنیان
بۆ به ( كوردی کردنی) شوناسنامه‌ی شاری
که‌رکوک و ده‌رکردنی (عه‌ره‌به هاورده‌کان )
له‌و شاره دا، به‌شێوه‌یه‌کی ئاشکرا ماهیه‌تی
شۆڤینیستی خۆیانیان راگه‌یاندوه، هه‌ندێ
جاریش ئه‌مانه به‌گازنده‌کردن و پرته‌و
بۆڵه‌یان له گه‌نده‌ڵییه‌کانی نێو ده‌سه‌ڵاتی
ناسیونالیستی کورد ده‌نگیان لێوه دێت و ئه‌م
گه‌نده‌ڵییانه به(خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ) و
ناوزراندن و ئابرووبردنی بزوتنه‌وه‌ی
کوردایه‌تی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و له‌م
رێگایه‌وه ده‌یانه‌وێ خۆیان وه‌ک (دڵسۆزانی)
خه‌ڵکی کوردستان نیشان بده‌ن و برێک له‌و
ریسوایی یه که‌م بکه‌نه‌وه که ئه‌مرۆ
بزووتنه‌وه‌که‌یان له ده‌سه‌ڵاتدا واته
بزووتنه‌وه‌ی ناسیونالیستی کورد له‌به‌رامبه‌ر
جه‌ماوه‌ری کوردستاندا دوو چاری بووه.
له‌و نێو ئه‌و گرووپ ورێکخراوانه‌ی که سه‌ر
به‌م ره‌وته‌ن و خۆی زۆر به (په‌رۆشی)
کاره‌ساتی ئه‌نفال و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه
ده‌ناسێنێ( ناوه‌ندی چاک)ه، ئه‌م رێکخراوه
( ئه‌گه‌رچی هێنده‌ی گرووپێک ده‌بێت) ، له
ڕۆژی ده‌رچوونی بریاری سزای ئیعدامه‌وه
به‌رامبه‌ر به سه‌دامی دیکتاتۆر و دووکه‌سی
دیکه له سه‌رانی به‌عسدا، که‌مپینێکی
وتارنوسین وبڵاوکردنه‌وه‌ی نامه‌ی
ناره‌زایه‌تی له‌به‌رامبه‌ر به‌م بریاره‌دا
ده‌ستپێکردوه، ئه‌مه‌ش به بیانۆی ئه‌وه‌ی
گوایه بریاری ئه‌م سزایه له‌سه‌ر
که‌یسی(ئه‌نفال) و (تاوانه‌کانی دژ به گه‌لی
کورد ) نه دراوه ،به‌ڵکو ته‌نها له‌سه‌ر
که‌یسی (دوجێل) بوه.
زمان و هه‌ڵوێسته سیاسیه‌کانی ئه‌م رێکخراوه
(ناوه‌ندی چاک) ته‌عبیرێکی راسته‌قینه‌یه له
عه‌قڵیه‌تی ته‌سک و خێڵه‌کی ره‌وتی ناسیونال ـ
شۆڤینتستی کورد ،عه‌قڵیه‌تێک که پایه‌کانی
له‌سه‌ر( رق و تۆڵه‌ی قه‌ومی ) و(ده‌مارگیری
کوێری نه‌ته‌وه‌یی ) راوه‌ستاوه و ئه‌مرۆ
نموونه‌کانی له نێو رێکخراوه راسیست و
گرووپه نازیه‌کانی ئه‌وروپادا زۆر به‌ساده‌یی
به‌دیده‌کرێت . له بانگه‌وازێکدا بۆ
جه‌ماوه‌ری کوردستان و رێکخراو ولایه‌نه
سیاسیه‌کاندا که له رۆژی 05.11.2006 دا له
لایه‌ن (چاک)ه‌وه ده‌رچووه به روونی ئه‌م
هه‌قیقه‌ته دیاره ، یه‌که‌مین رسته‌کانی
ئه‌م بانگه‌وازه به پروپاگه‌نده بۆ
فه‌رهه‌نگی کوشن و سزای پیسی ئیعدام ده‌ست
پێده‌کات وزۆر ناراستگۆیانه به‌ده‌م خه‌ڵکی
کوردستانیشه‌وه واقیعێه‌تێکی نادروست
سه‌باره‌ت به خۆشحاڵی بوونی خه‌ڵکی کوردستان
به‌م بریاره باس ده‌کات و ده‌ڵێ {
خۆشه‌ویستان ئێمه نامانه‌وێت ئه‌م خۆشیه له
جه‌ماوه‌ری کوردستان به‌گشتی و که‌س وکاری
قوربانییان به تایبه‌تی بسێنینه‌وه، که
به‌هۆی ده‌رچوونی بریاری له سێداره‌دانی
سه‌دام حوسێنه‌وه ده‌رچوو ..} له درێژه‌ی
بانگه‌وازه‌که (چاک) له‌لاسایی کردنه‌وه‌ی
سه‌رانیان له بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی دا
به‌هه‌مان شێوه خۆبه‌ساحێبزان وکوێخاچێتی
به‌سه‌ر خه‌ڵکه‌وه دووپاتده‌که‌نه‌وه‌و
ده‌ڵێن {هه‌رچه‌نده ئێمه پێمان وایه ئه‌و
درندانه شایه‌نی هه‌موو جۆره سزایه‌کی
توندن، ئه‌و بریاره دادپه‌روه‌رییه
به‌رامبه‌ر به‌و تاوانانه‌ی ئه‌نجامیان داوه
، وه‌لێ کورد له‌و تۆڵه سیاسییه بێ به‌ری
کرا ....} ئه‌م جۆه‌ره بیرکردنه‌وانه که
ده‌ستخۆشی له‌بریاری کوشتن ده‌که‌ن و به‌توندی
وه‌ک دوژمندارێکی نێو عه‌شیره‌ت و
قه‌بیله‌یه‌کی دواکه‌تووی سه‌رده‌می
ده‌ره‌به‌گایه‌تی و سه‌ده تاریکه‌کانی سه‌دان
ساڵ به‌ر له‌ئێستا به شوێن تۆڵه‌دا ده‌گه‌رێت
و به عه‌قڵ و هۆشی خه‌نجه‌ر به‌ده‌ستێک و
کوته‌ک به‌شانێک حوکم ده‌دات و ده‌م
له‌دادپه‌روه‌ری ده‌کوتێت، ئه‌م ره‌وته دژه
ئینسانی یه ده‌بێ چ نزیکایه‌تیه‌کی هه‌بێت
له‌گه‌ڵ عه‌داله‌ت ودادپه‌روه‌ریی
ومافه‌ره‌واکانی خه‌ڵکی کوردستان له دادگایی
کردنی رژێمی ناسیونال ـ فاشیستی عه‌ره‌بی
به‌عسدا ، به به‌راوورکردنێکی زۆر ساده له
نێوان بۆچوونه‌کانی ئه‌مانه له‌گه‌ڵ بیری
ده‌مارگیری فاشییانه‌ی ئه‌و گرووپ وده‌سته‌و
تاقمه تیرۆریستانه‌ی ناسیونالیستی عه‌ره‌ب
وپاشماوه‌کانی به‌عس و ئیسلامییه‌کان که له
شاره‌کانی که‌رکوک و به‌غدا وموسڵدا هه‌ر
کاتێک هه‌واڵی کوژرانی عه‌ره‌ب زمانێک
ده‌بیستن له به‌رامبه‌ردا بریاری کوشتنی کورد
زمانێک ده‌رده‌که‌ن چی جیاوازیه‌ک به‌دی
ده‌که‌ین......؟؟؟ سیاسه‌تی تۆڵه‌چێتی
وبانگه‌واز بۆ رق و کینه‌و کوشتاری قه‌ومی له
ژێر ناوی (تۆڵه‌ی قوربانیانی ده‌ستی رژێمی
به‌عس) جگه له‌خزمه‌تکردن به
زیندووکردنه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌و هێزه ناسیونال
ـ فاشیسته‌کان له عه‌ره‌بی و کوردی هیچی
دیکه نی یه ،خه‌باتی راسته‌قینه و
ئێنسانخوازانه له گره‌وی ریشه‌کێشکردنی
بیروباوه‌ری شۆڤینیستی قه‌ومی و ده‌مارگیری
نه‌ته‌وه‌یی یه له‌کۆمه‌ڵگادا
35 ساڵ جه‌ماوه‌ری عێراق و کوردستان
مه‌ینه‌ته‌یکانی یه‌کێک له فاشیستیترین
رژێمه قه‌ومیه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی بینی ،
تاوانه‌کانی ئه‌نفال و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه
و وئیعدامکردنی سه‌دان هه‌زار که‌س و بێسه‌رو
شوێنکردنی سه‌دان هه‌زارانی دیکه و کردنی
کۆمه‌ڵگا به زیندانێکی گه‌وره، ئه‌م
کرده‌وانه سه‌رچاوه‌که‌ی سیاسه‌ت و
به‌رنامه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ناسیونال ـ فاشیستی
عه‌ره‌بی بوو ، سزای ئیعدام و پشتگیری کردن
لێی ته‌نها له خزمه‌تی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته
سه‌رکوتگه‌رو کۆنه‌په‌رستانه‌یه که
ده‌یانه‌وێ ترس و تۆقاندن له نێو کۆمه‌ڵگادا
بره‌و پێده‌ن و له بنچینه‌دا هیچ
په‌یوه‌ندیه‌کی نی یه به( سزادانی
تاوانباران) و به‌دیهێنانی (دادپه‌روه‌ریی)
به‌ڵکو ئه‌مه چاوسورکردنه‌وه‌ی خوێناوی
ده‌سه‌ڵاته له جه‌ماوه‌رو خه‌ڵکی
زه‌حمه‌تکێش و بزووتنه‌وه شۆرشگێره‌کان.
20.11.2006 |