|
جبار محسن
jabarmuhsin@yahoo.com
2006-08-16
ماوه‌یه‌که چاک که‌مپینێکی ده‌ست پێ کردووه
سه‌باره‌ت به دادگایی کردنی سه‌ددام و عه‌لی
کیمیایی له 21ی ئابدا له سیناریۆی گاڵته
جاڕانه‌ی دادگایی کردنی سه‌دام و ئامۆزاکه‌یدا
له به‌غداد. له‌م باره‌یه‌وه کۆمه‌ڵێک
په‌یام و بانگه‌وازیان ده‌رکردووه بۆ خه‌ڵکی
کوردستان له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌و نوسه‌ران و
ڕۆشنبیران و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن و له
پێشیانه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان.
ئه‌م که‌مپینه له شکڵ و شێوه‌دا بۆ دیفاع
له خه‌ڵکی کوردستان و به تایبه‌ت که‌سوکاری
ئه‌نفال دێته پێش چاو به‌ڵام له ناوه‌رۆکدا
فرمێسکێکه بۆ ده‌سه‌ڵاتی له‌قی کوردستان و
به‌غداد و ئاو کردنه به ئاشی ناسیۆنالیزمی
کورددا و خۆڵێکه بۆ چاوی خه‌ڵکی سته‌مدیده‌ی
کوردستان و که‌سوکاری ئه‌نفال کراوان. ئه‌مه
ڕاستییه‌که‌و بۆ سه‌لماندنی ئه‌رکێکی گرانی
ناوێت. له‌م باره‌یه‌وه پێویسته که‌مێک
بدوێین.
چاک و دادگایی کردنی سه‌ددام له به‌غداد
چاک ته‌واو لێی به‌ڕاست گه‌ڕاوه که ئه‌و
سیناریۆیه‌ی له به‌غداد به‌ڕێوه ده‌چێت به
ناوی دادگایی کردنی سه‌ددامه‌وه دادگایه‌کی
واقعییه. چاک هیچ قسه‌یه‌کی له‌سه‌ر ماهیه‌تی
ئه‌م دادگایه نییه که چییه و چۆن سه‌ددام
خۆی خه‌ریکی دادگایی کردنی حاکمه‌کانه‌و
له‌ژێر پرسیار‌و بیروڕاکانیدا ڕایان ده‌گرێت و
بێ وه‌ڵام ده‌یانهێڵێته‌وه و قوربانیانی
تاوانه‌کانی سه‌ددامیش بوونه‌ته مه‌هزه‌له،
که چۆن له‌وێدا سوکایه‌تی به خه‌ڵک و ئاوات
و ئامانجه‌کان و مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی
خه‌ڵک ده‌کرێت. چاک قسه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه
نییه که ناکرێت و نابێت سه‌ددام به
قانوونه‌کانی خۆی وه له‌لایه‌ن
ده‌سه‌ڵاتێکه‌وه که به‌شدار بوون له
تاوانه‌کانیداو تا ئه‌نیشکیان خوێنی خه‌ڵکی بێ
تاوان و ئازادیخوازانه دادگایی بکرێت. چاک
هه‌موو ئه‌م شتانه‌ی پشت سه‌ر ناوه‌و چۆته
ناو گه‌مه‌ی به‌ڕێخه‌رانی مه‌هزه‌له‌ی دادگایی
کردنی سه‌دامه‌وه‌و هه‌ر به خۆشیه‌وه
ناوه‌ستێ که که‌وتۆته کۆکردنه‌وه‌ی به‌ڵگه
له‌سه‌ر تاوانبار بوونی سه‌ددام و عه‌لی،
ده‌یه‌وێت خه‌ڵکیش بخاته ناو ئه‌م گه‌مه
گاڵته‌جاڕانه‌یه‌وه‌و ته‌وه‌هومی ئه‌وه‌یان
پێ ده‌دا که ده‌توانن ده‌ورێکیان ببێت له
دادگاییه‌که‌دا!
به‌ڵام چاک ئه‌و ڕاستییه سادانه بۆچی و له
به‌رژه‌وه‌ندی کێ وه‌لاده‌نێ؟
چاک به‌خه‌ڵک ده‌ڵێت ئه‌مه دادگایه‌کی
ئاساییه‌و بۆ تاوانبار نیشاندانی سه‌ددام
پێویست به به‌ڵگه هه‌یه، جه‌ماوه‌ر ده‌بێت
بڕژێنه سه‌ر شه‌قام هه‌تا به‌ڵگه‌ی تاوانبار
بوونی سه‌ددام نیشان بده‌ن هه‌تا به قه‌ولی
خۆیان ئه‌م ڕۆژه بکه‌نه ڕۆژێکی مێژووی و
مه‌دالیای پاڵه‌وانێتی بده‌ن له سنگی
ئه‌وانه‌ی که دادگاکه به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
چاک و ده‌ورو ده‌خاڵه‌تی جه‌ماوه‌ر
پاش ئه‌وه‌ی که چاک بڕاوه‌ته‌وه له بێ
لایه‌نی دادگا‌و واقعی بوونی دادگاکه، هاتۆته
سه‌ر ده‌ورو ده‌خاڵه‌تی جه‌ماوه‌ر له پرۆسه‌ی
دادگایی کردنه‌که‌دا. به‌ڵام با لێ گه‌ڕێین
له‌وه‌ی که له‌و دادگایه‌دا که سیناریۆیه‌کی
ئه‌مریکییه‌و ده‌یانه‌وێت بڕیارده‌ری ئه‌سڵی
بن تیایدا و هیچ جێگه‌یه‌ک بۆ حاکم و پارێزه‌ر
نه‌ماوه‌ته‌وه. با وای دابنێین که ئیسلامی
سیاسی و ناسیۆنالیزمی کوردیش هیچ سه‌همێکیان
له‌م سیناریۆیه‌دا نییه‌و ئه‌وه‌ی که
به‌ڕێوه ده‌چێت دادگایه‌کی واقعیه، نه‌ک
عادیلانه، که من دواتر ڕوونی ده‌که‌مه‌وه
که جیاوازی نێوان دادگای واقعی ئه‌مڕۆو
عادیلانه چییه، نازانم به چ مه‌نتیقێک
جه‌ماوه‌ر ده‌کرێت ده‌وری هه‌بێت له
بڕیاردانی ناو دادگاکه‌دا؟ چاک ترسی له چییه
وا به جه‌ماوه‌ر ده‌ڵێت وه‌رنه سه‌ر
شه‌قامه‌کان؟ ترسی له‌وه‌یه حوکمێکی
ناعادیلانه‌ی سه‌ددام بدرێت و بێ تاوان نیشانی
بده‌ن؟ حه‌ره‌که‌ی جه‌ماوه‌ری چاک بۆ
ئه‌وه‌یه که فشار بهێنن بۆ به‌ڕێوه‌به‌رانی
دادگاییه‌که که دادگاکه باش به‌ڕێوه
به‌رن؟! جه‌ماوه‌ر داوا‌و ته‌له‌بی بباته
به‌رده‌م ئه‌وانه‌ی که وه‌ک سه‌دام تاوانبارن
و وه شه‌ریکن له تاوانه‌کانیدا؟ یان به‌ر
قاپی ئه‌مریکا که له دانی چه‌کی کۆکۆژ به
ڕژێمی به‌عس که‌مکاری نه‌کرد؟ ئه‌مریکایه‌ک
که که‌متر له به‌عس تاوانی له‌به‌رامبه‌ر
خه‌ڵکی کوردزمان و عه‌ره‌ب زمانی عێراقدا
نه‌کرد. من دڵنیام ئه‌م که‌مپینه‌ی چاک
ئه‌گه‌ر خه‌ڵکانێکیش بخاته پشتی خۆی و
سه‌رشه‌قامه‌کان بگرن هیچی له‌ماهیه‌تی ئه‌و
خۆپیشاندانانه زیاتر نابێت که ئیسلامیه‌کان
له شارۆچکه‌ی دوجێل به‌ڕێوه‌یان ده‌برد.
دادگای واقعی و دادگای عادیلانه‌و حوکم و
داوای چاک
دادگای واقعی ئه‌و دادگایانه‌یه که له
وڵاتانی ئه‌وروپی و دیموکراسیه‌کاندا به‌ڕێوه
ده‌چێت، که یاسا تیایدا سه‌روه‌ره‌و له
به‌رامبه‌ر هه‌موودا وه‌ک یه‌ک مامه‌ڵه
ده‌کات و حاکم و پارێزه‌ره‌کان و دادگا
سه‌ربه‌خۆن له ئه‌حزابی سیاسی. له‌م
دادگایانه‌دا ئه‌و حوکمانه ده‌درێت که
ڕۆژانه ده‌یبینین و بۆ کێشه‌و مه‌سائیلی
گه‌وره‌ی وه‌ک هۆلۆکۆستیش بڕیاری وا ده‌دات
که وڵاتێکی وه‌ک ئه‌ڵمانیا دوای داوای
لێبوردن له قوربانیان ده‌بێ مه‌لاین دۆلار
بدات وه‌ک غه‌رامه! ئه‌م پاره‌یه حکومه‌تی
ئه‌ڵمانیا چۆن ده‌یدات و پاره‌ی غه‌رامه‌که
ده‌چێته گیرفانی کێوه ئه‌مه هیچ کێشه‌ی
دادگاکه نییه! کێشه‌ی نییه حکومه‌تی
ئه‌ڵمانیا چه‌نده سکی کرێکاران و خه‌ڵکی
ئه‌ڵمانیا ده‌گوشێت بۆ کۆکردنه‌وه‌ی پاره‌که،
کێشه‌ی نییه ئه‌و پاره‌یه‌ی که ده‌گاته
ده‌ستی ئه‌وانه‌ی خۆیان کردۆته نوێنه‌ری
قوربانیان فلسه سورێکی ده‌ده‌ن به قوربانیان
یان نا. له پاڵ ئه‌م دادگایه‌دا سه‌دان بیر‌و
باوه‌رو هاندانی تاوانکاری له چه‌شنی
هۆلۆکۆست سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن کێشه‌ی نییه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر دادگا عادیلانه بێت چاوپۆشی
له هیچ تاوانێک ناکات، ڕژێمێک ده‌داته دادگا
نه‌ک هه‌ر تاکه‌کان، هه‌ر که‌سه‌ش به پێی
ده‌وری له‌و ڕژێمه‌دا دادگایی ده‌کات. به
هه‌ر حاڵ ئه‌مه باسێکی درێژه‌و لێره‌دا
جێگه‌ی نییه. به‌ڵام با بزانین له‌م نێوه‌دا
چاک له کوێدا ڕاوه‌ستاوه؟ چاک تاوانێکی
گه‌وره‌ی وه‌ک ئه‌نفال که له‌لایه‌ن ڕژێمێکی
فاشیسته‌وه، که سه‌ددام نوێنه‌ری بوو، وه
عه‌لی کیمیایی عونسری چالاکی بوو، به‌ڕێوه
برا له چاویدا بچوک ده‌بێته‌وه بۆ تاوانی
ئه‌و دوو که‌سه و به‌ڵگه‌ی تاوانبار بوونیان
په‌یدا ده‌کات، داوا له ده‌وڵه‌تی ناشه‌رعی
عێراق، ده‌وڵه‌ته‌که‌ی ناوچه‌ی سه‌وز ئه‌کات
داوای لێبوردن بکات! دڵی ئه‌م براده‌رانه
به‌مه ئاو ده‌خواته‌وه! نازانم چاک له
خۆیان نه‌پرسیوه که داوای لێبوردنی ئه‌م
ده‌سته‌و تاقمه تیرۆریست‌و ناسیۆنال
عه‌شایرانه‌ی به‌غداد که ناوی خۆیان ناوه
ده‌وڵه‌ت چ ده‌ورێکی ده‌بێت؟ ئه‌مانه خۆیان
ڕۆژانه سه‌دان بڕیار‌و قه‌رار ده‌رده‌که‌ن
دوایی هه‌ر له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه ده‌یخه‌نه
ژێر پێیان.
چاک و ناسیۆنالیزمی کورد
ئه‌م فرمێسکانه‌ی چاک بۆ کێیه؟ دوای ئه‌م
ڕوونکردنه‌وانه ته‌واو ڕۆشن بۆوه که له‌م
دادگاییه‌ی سه‌دامدا له به‌غداد خه‌ڵک هیچ
ده‌ورێکیان نییه‌و ئه‌م که‌مپه‌ینه‌ی چاک خۆڵ
کردنه چاوی خه‌ڵکه‌و هیچ سودێکی تیا نییه
بۆیان. به‌ڵام چاک له بانگه‌وازێکیدا به
ته‌واوی نیشانی داوه فرمێسکه‌کانی بۆ کێیه.
چاک داوا له ده‌سه‌ڵاتدارنی کوردستان ده‌کات
که به‌ده‌م بانگه‌وازه‌که‌یانه‌وه بێن و
خه‌ڵک بهێننه سه‌ر جاده‌کان و ده‌ڵێن خۆشتان
ده‌زانن که ئه‌مه ده‌بێته که‌م کردنه‌وه‌ی
ئه‌و که‌لێنه‌ی که که‌وتۆته نێوان خه‌ڵک و
ده‌سه‌ڵاته‌وه! خه‌می چاک که‌مکردنه‌وه‌ی
که‌لێنی نێوان خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵاته،
ده‌سه‌ڵاتێک که خه‌ڵک لێی ڕاپه‌ریوه و هه‌ر
ڕۆژه ناڕه‌زایه‌تی به ڕوویدا ده‌رده‌بڕێت،
ده‌سه‌ڵاتێک که ته‌قه له خۆپیشانده‌ران
ده‌کات و ئازادیخوازان و ڕۆژنامه‌نوسان
زیندانی ده‌کات، ده‌سه‌ڵاتێک که سه‌رتاپای
گه‌نده‌ڵی و دزی و تاوانه.
فه‌رامۆش کردنی ده‌وری تاوانکارانه‌ی
ناسیۆنالیزمی کورد له کاره‌ساتی ئه‌نفالدا
له لایه‌ن چاکه‌وه بێ هۆ نییه. به‌ڕای چاک
ناسیۆنالیزمی کورد و سه‌رانیان وه‌ک سه‌ددام
نابێ بخرێنه دادگا، ئه‌م خه‌مخۆرانه‌ی
کوردایه‌تی و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی به‌م جۆره و
ئه‌م جاره له‌م قۆڵه‌وه هاتونه‌ته مه‌یدان.
به‌ڵام تاڵاوی ناسیۆنالیزم و ده‌سه‌ڵاتێک که
15 ساڵه له کوردستان خه‌ڵکی کوردستان
ده‌یچێژێ حوکمی ئه‌وه ده‌دات که ناسیۆنالیزم
ده‌بێت به‌رۆکی خه‌ڵک به‌ردا.
|