|
ڕۆژی
هه‌ڵه‌بجه کرایه ڕۆژی ڕاپه‌رین به‌رامبه‌ر
ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد و "مه‌زاری سه‌ردانگه‌ی
مه‌سئولینو بازرگانی کردن به زامه‌کانی
هه‌ڵه‌بجه‌یان" گڕ تێ به‌رداو داروده‌سته‌ی
سه‌رکوتگه‌ری ده‌سه‌ڵاتدارانیان به‌رد باران
کرد. به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردایه‌تی وه‌ک
عاده‌تی هه‌میشه‌ییان که‌وتنه ته‌قه کردن
له خۆپیشانده‌رانو کوشتن و بریندار کردنیان.
بۆ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سه‌رکوتگه‌ره مه‌راسیم و
وه‌فده خاریجیه‌کانیانن و مه‌زاری
کاروکاسپیان به زامه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌وه له
گیانی خه‌ڵک به‌نرخ تر بوون بۆیه به‌هه‌ر
قیمه‌تێک بووایه ده‌بوایه پاشه‌کشه به
خۆپیشانده‌ران بکه‌ن ئینجا گرنگ نییه چه‌ند
که‌س ده‌کوژنو ئاگر له دڵی چه‌ند دایکی تری
هه‌ڵه‌بجه به‌رده‌ده‌ن، چه‌ند بریندار و که‌م
ئه‌ندام ئه‌که‌ن، چه‌ند ده‌خه‌نه زیندان ،
چه‌ند کۆرپه‌ی تر ده‌تۆقێنن. هیچ شتێک گرنگ
نییه گرنگ مه‌راسیمێکه‌و ده‌بێ به‌رپا بکرێت
گرنگ وه‌فدی ووڵاتانێکه که سه‌رده‌مانێک
چه‌کی کیمیاییان فرۆشت به ڕژێمی به‌عس
که‌رامه‌تیان نه‌شکێنرێت، گرنگ ده‌سه‌ڵاتێکه
که که‌س نابێت له گوڵ کاڵتریان پێ بڵێ، ئاخر
ئه‌م عه‌بقه‌ریانه‌ی سه‌رده‌م ئه‌مه‌نده
به‌ته‌نگ خه‌ڵکه‌وه‌ن و زمانی گوفتوگۆیان
پاراوه ناحه‌قیه‌کی گه‌وره‌یه خۆپیشاندانیان
به‌رامبه‌ر بکرێت و بڵێن بروخێ! بۆچی بروخێ
ئه‌وه نییه به‌بێ ئیجازه خه‌ڵک ئازاده
خۆپیشاندان بکات! ئه‌وه‌نییه خه‌ڵک له ژیانی
شاهه‌نشاییدا ژیان ده‌کات و مه‌سئولینی
داماویش وه‌ک باوکی عوده‌ی ته‌نها یه‌ک
چاکه‌تیان هه‌یه له به‌ری بکه‌ن و
معاشه‌که‌یان هه‌تا سه‌ری مانگ به‌شیان
ناکات!
ئێستاش زۆر بێ شه‌رمانه لیژنه بۆ
لێکۆڵینه‌وه‌و سزادانی ئه‌وانه داده‌نێن که
خۆپیشاندانیان کردووه، ئه‌مه هه‌موو
وه‌فاداریه‌کیانه بۆ شه‌هیدانو ڕۆڵه‌کانی
عومه‌ری خاوه‌ر، ئێستاش درێژه به‌هه‌مان
سیاسه‌تی سه‌رکوتو ڕاگرتنی خه‌ڵک له فوقرو
فه‌لاکه‌تدا به‌م هه‌ڵوێسته دژه
مه‌سئولانه‌یان ده‌ده‌ن. ئه‌وان هیچ باکیان
له‌وه نییه ئاسایشه لۆمپنه‌کانیان چ
سوکایه‌تیه‌کیان کردووه به خه‌ڵک و چ
تاوانێکیان کردووه. چونکه ئه‌مه کارنامه‌و
به‌رنامه‌ی ئه‌مانه‌یه. خه‌ڵک تاوانباره که
ئه‌مانه قبوڵ نه‌کات، خه‌ڵک تاوانباره
ئه‌گه‌ر تووڕه بێت، تاوانباره ئه‌گه‌ر
برینداره‌کانیان له نه‌خۆشخانه تیمار بکه‌ن.
ئه‌مه چ وه‌حشیه‌تێکه، ئه‌مه چ نیزام‌و
عورفێکه؟ ئه‌مانه به‌م شێوه‌یه نیشانیان
داوه که یه‌ک زه‌ڕڕه ئاماده نیین دان به
خواسته‌کانی خه‌ڵکدا بنێن، ئاماده نین
مه‌له‌فی دزی و پاره خۆره‌کانیان که به
ناوی هه‌ڵه‌بجه‌وه کراوه که‌شف بکه‌ن،
ئاماده نین مه‌سئولانی به‌رپرس له‌و
ڕاوڕووته بده‌نه دادگا، ئه‌مان خه‌ڵکی
خۆپیشانده‌ر و وه‌ده‌نگ هاتوو ده‌ده‌نه
دادگا، نه‌ک به پێچه‌وانه‌وه.
به‌ڵام خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه بۆ ئه‌وه
خۆپیشاندانیان نه‌کرد که ڕۆڵه‌کانیان بده‌نه
ده‌ست ئه‌م زاڵمانه هه‌تا له خوێنیان
هه‌ڵکێشن وه ئه‌وانه‌ی شانسییان بووه‌و له
ژیاندا ماون یان بریندار بن یان له زیندان
تووند بکرێن. خه‌ڵک له پێناو خۆشگوزه‌رانیو
نه‌هێشتنی غه‌دری گه‌وه‌ره له هه‌ڵه‌بجه
خۆپیشاندانیان کرد، له پێناو بڕینی ده‌ستی
دزو بازرگانی کردن به شه‌هیده‌کانیان
تێکۆشان، هه‌ربۆیه ده‌بێ درێژه به
خه‌باتیان بده‌نو به‌ر به‌م دژه شه‌پۆله‌ی
ده‌سه‌ڵاتداران بگرن.
فیرعه‌ونه‌کانی کوردایه‌تی خۆ خۆیان نایه‌ن
ته‌قه بکه‌ن به‌سه‌ر خه‌ڵکداو خه‌ڵک خه‌ڵتانی
خوێن بکه‌ن ئه‌مانه چه‌ند
لۆمپن(چه‌وره)یه‌کیان به‌رداوه‌ته گیانی
خه‌ڵک، بۆیه حه‌ق نییه خه‌ڵک لێیان قبوڵ
بکات. ئه‌وانه خۆیان فرۆشتووه بۆچی ده‌بێت
باجه‌که‌ی خه‌ڵک بیدات؟ که‌وایه پێویسته
ناڕه‌زایه‌تی به‌رده‌وام بێت و ئه‌م جاره
داخوازی زۆرتر‌و بواری زۆرتر بگرێته‌وه.
به‌ده‌ر له داخوازیه‌کانی خۆپیشاندانه‌که‌یان
داوای دادگایی کردنی هه‌ر ئاسایشێک بکه‌ن که
ته‌قه‌ی کردووه‌و ده‌ستی له کوشتن‌و بریندار
کردنی خۆپیشانده‌راندا هه‌یه، داوای دادگایی
کردنی ئه‌و که‌سانه بکه‌ن که ئه‌مریان پێدان
ته‌قه بکه‌ن. داوای قه‌ره‌بووی زه‌ره‌رو
زیانه‌کان بکه‌ن و یه‌کێتی ده‌بێت به‌ڕه‌سمی
داوای لێبوردنی خۆی ڕابگه‌یه‌نێتو به‌ڵێن بدات
که جارێکی تر هه‌ڵه‌ی وا دووباره
ناکه‌نه‌وه.
پێویسته خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه چیتر ڕێ نه‌ده‌ن
له ته‌له‌فزیۆن و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنیان
به نیشاندانی گیان به‌ختکردووانی کیمیاییکه‌ی
هه‌ڵه‌بجه هه‌م بازرگانی هه‌م یاری به شعوری
خه‌ڵکه‌وه بکه‌ن خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه له باری
حقوقیه‌وه هه‌ر خۆیان خاوه‌نی شه‌هیداننو
به‌بێ پرسی ئه‌وان که‌س بۆی نییه لاشه‌ی
که‌سوکاری هه‌ڵاوساو و سوتاویان له
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنه‌وه بڵاوبکاته‌وه.
خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه پێویسته له‌م ڕۆژه‌دا به
ده‌یان هه‌زاریان بۆ ڕێزنان له گیانی
هاوڕێکه‌یان که له خۆپیشاندانه‌که‌دا گیانی
له‌ده‌ستدا له‌ده‌وری که‌سوکاری هاوڕێی
شه‌هیدیان بوه‌ستن و تۆمه‌تباران شه‌رمه‌زار
بکه‌نو به‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌یان مستێکی گه‌وره
بده‌ن له ده‌می سه‌رکوتکه‌ران.
هه‌ر بژین خه‌ڵکی شۆڕشگێری هه‌ڵه‌بجه
په‌ره‌سه‌ندوو بێت خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تی
حه‌قوازانه‌یان
مردن بۆ سه‌رکوتگه‌ران |